لە ساڵی 20-09-2003 لە لایەن سیاسەتمەدارانی کوردستانی ڕۆژاوا دامەزراوە.
پارتی یەکییەتی دیموکرات ناسراو بە پەیەدە حیزبێکی چەکداری کوردییە، لە ساڵی 2003 دامەزراوە و لە ئێستادا شاھۆز حەسەن و ھێڤی کەمال ھاوسەرۆکی ئەو حیزبەن. ئامانجی پەیەدە دامەزراندنی سیستەمی کۆنفدرالیزمی دیموکراتی مەدیایە لە ڕۆژاوای کوردستان و گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ گەل بە شێوەیەک کە ھەموو پێکھاتەکانی #ڕۆژاوای کوردستان# لە کورد و عەرەب و سریانی و تورکمان و ھتد. لەو خۆبەڕێوەبەریەدا جێبگرن، لە دوای ھاتنی بەھاری عەرەبی بۆ سووریە پەیەدە بە بەرێکخستن کردنی گەل زوو توانی بە بێ شەڕ ناوچەکانی ڕۆژاوا لە حکومەتی ئەسەد پاک بکاتەوە و بە دامەزراندنی مەجلسی گەل بە کردەوە دەسەڵاتی بۆ گەل گەڕاندەوە.
یەکینەکانی پاراستنی گەل باڵی سەربازیی پارتی یەکییەتی دیموکرات بوو کە بە دوای دامەزراندنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دیتر دڵسۆزیی حیزبیی ھەڵوەشێندرا و وەکوو بەشێک لەو ھێزە پێناسە کرا.
کۆنگرەی ھەفتەم
تا بەر لە کۆنگرەی ھەفتەم لە ڕۆژی 27ی حوزەیرانی 2017 ئاسیا عەبدوڵڵا و ساڵح موسلیم مەحەممەد ھاوسەرۆکی ئەو حیزبە بوون. بەڵام لەو کۆنگرەیە شاھۆز حەسەن و ھێڤی کەمال بە جێگریی ئەوان ھەڵبژێردران.
کۆنگرەی دەیەم
لە دەیەمین کۆنگرەی پارتی یەکییەتی دیموکرات لە ئەیلوولی 2024 پەروین یووسف و غەریب حەسۆ وەکوو ھاوسەرۆکانی حیزبەکە ھەڵبژێردران. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,607 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!