لە ڕێکەوتی 01/07/1950 لە شاری #خانەقین# چاوی بە دنیاهەڵهێناوە.
لێپرسراوی مەکتەبی بیر و هۆشیاریی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە.
ناسراو بە (مامۆستا جەعفەر)
بڕوانامەی ماستەر لە ساڵی 1992 لە سیۆسۆلۆگیا زانستی و سیاسی دا لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی (جۆرج ئۆگست) لە ئەڵمانیا وەرگرتووە.
ساڵی 1970 یەکەم وتاری بە زمانی عەرەبی لە گۆڤاری (الف باء) ی بەغداا بڵاوکردووەتەوە.
هەر لە هەمان ساڵدا پەیوەندی بە (یەکێتی قوتابییانی کوردستان) ەوە، کردووە.
ئەندامی لیژنەی ناوچەی خانەقی (یەکێتی قوتابییانی کوردستان) بووە
لە ساڵی 1971 بووە بە ئەندامی لقی دیالەی یەکێتی قوتابییانی کوردستان
لە ساڵی 1971 پەیوەندی کردووە بە #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان# کە پێشتر ناوی (کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان) بووە.
(1974-1975) پەیوەندی کردووە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە ئەو کاتە #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە ڕێبەرایەتی #مەلا مستەفای بارزانی# ڕێبەرایەتی دەکرا.
ئەندامی لقی یەکێتی لاوانی کوردستان_لقی دیالە.
بووەتە ئەندام لە (یەکێتی نووسەرانی کورد).
ئەندام لە کۆمیتەی باوەڕ لقی خانەقی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان)
ئەندامی (کۆمیتەی هەرێمی پێشڕەو) لقی بەغدا و خانەقی ساڵی 1977
دامەزرێنەری ڕێکخراوی (هەڵۆ سوور)بووە لە بەغدا.
ساڵی (1977) چووەتە شاخ و بەشداری لە دەستە چەکدارەکانی #قەرەداغ# و #گەرمیان# کردووە
لە ساڵی 1978 بووەتە ئەندامی (ناوەندی کۆمەڵە) کە پێکهاتبوو لە خوالێخۆشبوو (#نەوشیروان مستەفا#، شەهید #ئازاد هەورامی#، مامۆستا جەعفەر)
ئەندامی یەکەم خولی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە
لە ساڵی 1979 لێپرسراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە
لە ساڵی 1982 بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی کردووە.
لە ساڵی 1991 ئەندامی یەکێتی نووسەرانی جیهان (PEN)
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ڕووناکبیری بووە، کە ئەو کاتە لە ستۆکهۆڵم دەردەچوو.
بەشداری لە چەندین سیمینار و کۆنگرەی جیهانیدا دەربارەی مەسەلەی کورد لە شارەکانی (برێمن، لۆزان، بۆن، دۆسلدۆرف، ئەمستردام، بەرلین، گوێتنگن، هتد) کردووە
ئەندام بووە لە لیژنەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی دۆستایەتی ئەوروپی_کوردی
ساڵی 2000 پیشاندانی فیلمی (نالی) کە سیناریۆکەی لە نووسینی مامۆستا جەعفەر بووە.
لە ساڵی 2003 گەڕاوەتەوە کوردستان
لە ساڵی 2004 بووەتە لێپرسراوی مەکتەبی بیر و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بنکەی (ژین) بۆ چاپکردن و بڵاوکراوە و بەڵگەنامەکان
لێپرسراوی ناوەندی مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.[1]