کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  584,532
وێنە
  123,854
پەرتوک PDF
  22,075
فایلێن پەیوەندیدار
  125,492
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,177
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,388
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,667
کۆمکوژی 
7,085
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   رێژە 
273,051
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
بازیان
پول: جهـ
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic1
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بازیان
بازیان
شارەدێی بازیان یەکێکە لە سێ شارەدێی شارۆچکەی ناوەند لە پارێزگای #سلێمانی# باشووری کوردستان.[1]
شارەدێی بازیان دەکەوێتە باشووری خۆراوای پارێزگای سلێمانی، ھەرچوارلای بە چیا دەورە دراوە، بەشی ڕۆژھەڵاتی بە زنجیرە (چیای تاسڵوجە) و بەشی خۆراوای بە (زنجیرە چیای ھەنجیرە) دەورە دراوە، لە باکوورەوە (چیای توکمە)، دەکەوێتە سەر ڕێگای شارەکانی (سلێمانی- #کەرکووک#) واتا کەوتووەتە نێوان دوو مەڵبەندی نیشتەجێبوونی دانیشتووانەوە.
ئەگەر زیاتر وردی بکەینەوە ئەم ناوچەیە پێی دەوترێت حەوزی بازیان، لەبەر ئەوەی بە زنجیرە شاخێک دەورە دراوە، (شاخی بەرانان) کە لە بەرانانەوە دەست پێدەکات لە (شاخی تۆکمە) کۆتایی دێت، لێرەشەوە بۆ (دەربەند بازیان) بەرەوە خۆراوا درێژ دەبێتەوە، پێی دەوترێت زنجیرە (شاخی کوونە گورگ و خەربەنەلوو)، لە دەربەندی بازیانەوە کە ناسراوە بە بەردە قارەمان تاسەر بەندەری باسەڕە کە پێکەوە ناسراون بە زنجیرە (شاخی ھەنجیرە و دەربەندی بازیان) لەوێشەوە بە (زنجیرە شاخی قەڵای پەخش و ڕێحانە)، زنجیرە شاخێکە کە دەشتی بازیان دەکات بە دوو بەشەوە، دەشتی ھەیاس، دەشتی کۆیک.

$ناو$
مامۆستا مەسعوود محەمەد نووسەر پێیوایە، کە بازیان لە (باجیان)ەوە ھاتووە ئەوەش بەھۆی ئەوەی دەربەندەکە یاخود ناوچەکە شوێنێک بووە بۆ وەرگرتنی باج لە خەڵک.
مامۆستا کەریم زەند و جەمیل ڕۆژبەیانی پێیان وایە بازیان لە (باسیان)ەوە یان سیانەوە ھاتووە کە ناوی دوو ھۆزی کۆنی کوردن پێش ھۆزەکانی ھەمەوەند و کافرۆش لە ناوچەکەدا جێگیربوون پاشان کۆچیان کردووە بەرەو یەمەن و دوورگەی عەرەبی.
مامۆستا شاکر فەتاحی مێژوونووس، پێیوایە بازیان لە (بێت زیان)ەوە ھاتووە، ئەوەش ناوێکی سریانییە، وەک چەند ناوێکی دیکەی سریانییمان ھەیە باعەزرا (بێت عەزرا)، باتۆڤا (بێت تۆڤا).
ھەروەھا لە پەرتووکی مورشیدیشدا ناوی بازیان لە (زیان)ەوە ھاتووە، لەبەر ئەوەی بەشێک لە مێژوونووسان پێیان وایە ئێرە شوێنێک بووە بۆ کوردەکان تووشی زیان و دۆڕاندن بوونەتەوە، ھەروەھا دەربەندی بازیان چەندین ناوی دیکەشی پێوتراوە وەک (دەربەندە وشکە) و (دەربەندە ڕووتە).
بەڵام ئەو بۆچوونەی کە زۆر نزیکە لە ڕاستییەوە (باز) بەواتای (ھەڵۆ) یان بەواتای (ھێلانە) دێت کە واتا ئێرە شوێنی یاخود ھێلانەی ھەڵۆ بووە و کاتی خۆی بوونیان ھەبووە.
مامۆستا تۆفیق وەھبی بەگ پێیوایە ئاماژەیەکی کۆن کە پێی کرابێت لە پەرتووکی (نزھة لقلوب) ئێرە بە (دەربەند خەلیفە) ناسێرنراوە، ئەوەش ناوێکی باتن-ییە و ئاماژەیەکە بۆ ئیماندار.

$جوگرافیا$
شارەدێی بازیان لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ شارەدێی #پیرەمەگروون# لە باشوورەوە لەگەڵ شارەدێی #سەنگاو# و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارەدێی #بەکرەجۆ# و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارەدێی تەکییەی کاکەمەند .

$ڕووبەر$
ڕووبەری ئەم شارەدێیە پێکھاتووە لە (147147) دۆنم کە دەکاتە (368)کم2، ھەروەھا بەرزیەکەی بە تێکڕا (550)م لە ئاستی ڕووی دەریاوە.

$پێکھاتە جیۆلۆجیەکانی خاکی ناوچەکە$
پێکھاتەی کولۆش
پێکھاتەی سنجار
پێکھاتەی چەرکەس
پێکھاتەی پیلاسپی
پێکھاتەی فەتحە
پێکھاتەی ئیجانە
نیشتەنییە نوێیەکان
دووان لە پێکھاتانەی خاکی ناوچەکە زۆر گرنگن کە بریتین لە پێکھاتەی سنجار، کە ئەم پێکھاتەیە بەسەر چاوەی گرنگی بەردی چەو دادەنرێت، بەشە سەرەکییەکەی ئەم پێکھاتەیە لەدەروبەری شاری سلێمانی دەردەکەوێت، کە ئەم پێکھاتەیە لە ئەستووریەکەی لە بازیان (400 -1000 )م3، کە ئەم پێکھاتەیە لە دوورگەی مەرجانی و قەوزییەکاندا نیشتووە پاشماوەی بە بەرد بووی زۆر لە ناویدا دەبینرێت و بەردەکەی لە ڕووی ئابووریەوە سوودی ھەیە بۆ چەندین کارگەی چیمەنتۆ کە لە ناوچەکە درووستکراوە، ھەروەھا خاکی نیشتەنییە نوێیەکان کە ئەم پێکھاتانە ناوچەیەکی بەرفراوانی کشتوکاڵی دەگرێتەوە لە باکووری ناوچەکە.

$ئاو و ھەوا$
ئاو ھەوای ناوچەکە تاڕادەیەک ھاوشێوەی پارێزگای سلێمانییە، لەگەڵ ئەوەی تابەرە و باکوور بڕۆین پلەی گەرما نزم دەبێتەوە، پلەی گەرما لە مانگەکانی ھاویندا لە ناوچەکە بەرزدەبێتەوە، مانگەکانی بەگەرمترین مانگ دادەنرێن ھەردوو وەرزی بەھار و پایز بە ڕاگوزەر نادەبرین کە پلەی گەرما تاڕادەیەک ھاوسەنگە، مانگەکانی زستانیش نزمترین پلەی گەرمی تۆمار دەکرێت. ھەروھا شێ و دابارین لە مانگی ئەیلوولەوە دەست پیدەکات تا سەرەتای ئایار، خێرای با بە بڕی جیاواز و بە پیی جیاوازی وەرزەکان لە ناوچەکە بوونی ھەیە.

$سەرچاوەکانی ئاو$
ئاوی سەرزەوی:
لە سنووری شارەدێی بازیان سەرچاوەکانی ئاوی سەرزەوی پێکدێت لە چەندین چەم کە ئەوانیش بریتین لە (چەمی لازیان، چەمی گۆپاڵە، چەمی دەرگەزێنی بابە عەلی و ھەمەوەند، چەمی تەیناڵ، چەمی ھەیاس، چەمی خاڵدان، چەمی ھۆرمزیار و چەمی ھەرکین).
ئاوی ژێر زەوی:
کانی: شوێنێکە ئاوی ژێر زەوی لێ دێتە دەرەوە بە پێی سیستەمی ئاوی ژێر زەوی گەنجینەی ئازاد کە لە شوێنێکدا توێکڵی زەوەی دەبڕێت و دێتە سەرزەوی، بەشێوەیەکی گشتی کانیاوەکان لە کەناری جۆگە و دەریاچەکان و لە نزمایی ناوچە تۆبۆگرافیە جیاوازەکان دێنە دەرەوە. لە سنووری شارەدێی بازیان (173) کانی تێدایە کە نزیکەی (75)یان وشکی کردووە (83)کانی کەمی کردووە و تەنیا (15) کانی ئاوی باشی ھەیە.
کارێزەکان: ئەمیش دانیشتووان ھەر لە کۆنەوە بەکاریان ھێناوە بۆ دەرھێنانی ئاوی ژێر زەوی کە بریتییە لە لێدانی کۆمەڵێک بیر بە قوڵای جیاواز و بەستنی بنکەی بیرەکان بەیەکەوە لە سنووری بازیان نزیکەی (14)کارێزبوونی ھەیە لەم ژمارەیە (6) کارێزیان وشکی کردووە (7)کارێزیان کەمی کردووە تەنیا (1) کارێزیان ئاوەکەی باشە، ئەم ڕێژانە ساڵانە گۆڕانکاری بەسەردا دێت بە ھۆی جیاوازی لە بڕیی دابارین لە ناوچەکە.
بیرەکانی ناوچەکە
بیرە کەم قوڵەکان: ئەم بیرانە قوڵی دەگاتە (35 )مەتر کە لە ناوچەی بازیاندا زیاتر لە (70)ی لەم شێوەیە بوونی ھەیە، کە (41)یان وشکی کردووە (29)یان ماوەتەوە کە ھۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمی باران و لێدانی بیری ئیرتیوازی.
بیرە قولەکان: ئەم بیرانە قوڵی لە (35) مەتر زیاترە، کە لە ناوچەی بازیاندا زیاتر لە (91)ی لەم شێوەیە بوونی ھەیە، کە (28)یان وشکی کردووە (63)یان ماوەتەوە ، ئاوی باشی ھەیە.

$دەشتی بازیان$
ئەم دەشتە کەوتووەتە کەوتووەتە نزمایی بازیانەوە، کە لەوڕگا و کێڵگەی بەپیتی تێدایە، ھەرچەندە لە بەشی خۆراواوە ڕێرەوە ئاوە سەرەکییەکان زەلکاوی درووستبووە، بەڵام بەشە بەرزیەکەی خاکی بەپیتی ھەیە، درێژی دەشتی بازیان نزیکە (15)کم و پانییەکەی (10)کم، ئاوی بازیان و سەرچاوەکانی تر ئاودێری دەکەن.

$دارستانەکان$
بازیان نزیکەی (23839)دۆنم کە دەکاتە (11٪)ی ڕووبەری دارستانی شارۆچکەی سلێمانی، بەڵام ئەم ڕێژەیە کەمی کردووە بۆ (18663) لە ساڵی (2010)دا کە ئەمەش ھۆکاری سەرەکی دەگرێتەوە بۆ ساڵانی دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلەمان کە بەھۆی دۆخی خراپی ئابووری خەڵک دارستانەکانی دەبڕیەوە بە مەبەستی خۆپارێزی لە سەرما یاخود بۆ فرۆشتن، کە دارستانەکانیش پێیان دەگوترێت (دارستانە کراوەکان، دارستانە مامناوەندە کەم چڕەکان، دارستانە چرەکان).

$ڕووەکی سرووشتی$
پشتێنەی گژوگیای کورت ( لەوڕگا) گژوگیای ئەم ناوچەیە بە ئەستێپسی شێدار دادەنرێت، کە پشت دەبەستێت بە ڕادەی باران بارین ساڵانە لەنێوان (400-1000)ملم دایە، و ئەم ناوچەیە زیاتر لەوەڕگای سرووشتی بەکاردەھێنێت بۆ ئاژەڵ بەخێوکردن، تێکڕای ڕووبەری گژوگیای گەرمەسێر لە ناوچەکەدا بریتییە لە (62698) دۆنم، کە لە کاتێکدانی پایزدا دەڕوێت و لەکاتێکانی ھاویندا لە کاتی نەمانی باران وشک دەکات.

$کشتوکاڵ$
بە ھۆی ئەوەی ناوچەی بازیان زۆر گونجاوە بۆ کشتوکاڵ کردن و بەرھەم ھێنانی دانەوێڵە ساڵانە بە بەردەوامی جوتیارانی سنوورەکە گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ دەدەن کە بڕبڕەی پشتی ئاساییشی خۆراکە، لە ڕووی بوونی (بەیت) خانووی پلاسیکییەوە کشتوکاڵی بەگوێرەی ئاماری ساڵی 2014–2015 (2392)خانووی پلاسیکی بوونی ھەبووە لە شارەدێی بازیان کە ئەم ڕێژەیە بەرزبووەتەوە بۆ (8500)خانووی پلاسیکی بۆ ساڵی 2018 و زیاتر لە (10000)خانووی پلاسیکی بەرزبووەتەوە لە ئێستادا.
ھەروەھا ڕووبەری چینراو بۆ بەروبوومی دانەوێلە لە ساڵی 2014 بریتیبووە لە (33410)دۆنم کە جۆری دانەوێڵەکە بریتی بوو لە گەنم و جۆ ، توور و شێلم، نۆک، نیسک، پاقلە، سڵق و سەوزەی زستانە.

$پەلەوەر و ئاژەڵداری$
شارەدێی بازیان بەھۆی بوونی لەوەڕگای زۆر و کێڵگەی بەپیتەوە دانیشتووانی گوندەکانی بەردەوامن لەسەر ئاژەڵداری لە ناوچەکە، بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی لە ساڵی 2014 دا (27) کێڵگەی پەلەوەر و (41) ھۆڵ بوونی ھەبووە، ھەروەھا ھەر لە ھەمان ساڵدا (45853)سەر مەڕ (7814)سەر بزن (7400)مانگا بوونی ھەبووە، ئەمە جگە لە بوونی (101) ھەنگەوان و کۆلی کۆن (484)بوونی ھەیە.

$مێژوو$
یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی بازیان دەربەندی بازیانە کە مێژوویەکی کۆنی ھەیە دەبێت بگەڕێیینەوە بۆ ئەو نووسینە بزمارییانەی کە مێژووی پێنووسراوەتەوە، تێیدا باس لەوە دەکرێت لە ساڵانی 804- 805 پێش زایین، (ئاشوور ناسر پاڵی دووەم) ھێرشی ھێناوە بۆ سەر مەملەکەتی زاموا و 1460 کەسیان لە خەڵکی ئەو مەملەکەتە کوشتووە، لە ناوچەکە 100 گوند بوونیان ھەبووە.

لە سەردەمی سوڵتان سڵێمان قانوونی، کاتێک ھێرشیان ھێناوە بۆ سەر بەغدا و بەو دەربەندەدا تێپەڕیوون، لە سەردەمی نادر شای ئێران لە 9ی تشرینی دوومی ساڵی 1734دا کاتێک لەشکرکێشی کردووە بۆ سەر ئەم ناوچەیە، لێرە سوپای جەمشید پاشا بەرەنگاری بووەتەوە، دیارە سوپای تۆباڵ عوسمان پاشا 12 ھەزار چەکدارەوە ھاتووە بۆ ناوچەکە و دەربەندەکەی بە دەربەندی سپی ناوبردووە، وەک دیاریشە چواردەوری دەربەندەکە بەردەکانی سپین.
لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا شارۆچکە بووە و گوندی #چەمچەماڵ# ناوەندی بووە، ھەموو گوندەکانی شارۆچکەی چەمچەماڵی لەخۆدەگرت. بازیان لەگەڵ چەمچەماڵ و نوورە و ھۆزی ھەمەوەند قەزایەکیان لە سنووری لیوای سلێمانی پێکدەھێنا، لە دوای چاکسازییەکەی (مەدحەت پاشا)وە لە ساڵی 1869دا بازیان ھەر بە قەزایی مایەوە، لە قۆناغی دووەمی چاسازیەکەدا ھەندێک شارۆچکەی لیوای سلێمانی کرانە شارەدێ لەوانە (شارەدێی قەڵاسێوکە) خرایە سەر ئەم قەزایە و دوای ئەوەی شارۆچکەی قەرەداغ کرایە شارەدێ، شارەدێی سەنگاو خرایە سەر شارۆچکەی بازیان، ئەم ڕەوشە تاوکو کۆتایی دەسەڵاتی عوسمانی بەردەوام بوو. ناوەندی شارۆچکەکە لەگەڵ ھەردوو شارەدێکەی 159 گوندی لە خۆ دەگرت. لە بیستەکانی سەدەی بیستدا پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی سنووری ھەردوو لیوای کەرکووک و لیوای سلێمانی ئەنجام دراو ئەم قەزایە دابەشکرا، شارۆچکەی چەمچەماڵ درووستکرا و بە ھەردوو شارەدێی سەنگاو و شارەدێی ئاغجەلەرەوە خرایە سەر لیوای کەرکووک. شارەدێی بازیان کەتا 01-12-1926 لەلایەن ئیدارەی کەرکووکەوە ئیدارە دەدرا خرایە سەر لیوای سلێمانی. لە ھەردوو سەردەمی پاشایەتی و کۆماریدا ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھات.

$شوورای دەربەندی بازیان$
لە ساڵی 1805 بەدواوە، (عەبدولڕەحمان پاشای بابانە، کاتێک سڵێمان پاشای مەمالیک لە بەغدا دێتە سەر تەخت و دەسەڵات دەگرێتە دەست، عەبدولڕەحمان پاشای بابان پیرۆزبایی لێناکات، بۆیە ئەویش بە سوپاوە ھێرش دەکاتە سەری، لەبەر ئەوە پاشای بابان بڕیاری درووستکردنی ئەو دیوارە دەدات لەنێو دەربەندی بازیان، بەڵام بەھۆی ئەوەی سوپای مەمالیک زیاتر لە 100 ھەزار کەس دەبێت، ھێزی بابانییەکان 200 ھەزار چەکدار دەبن، ھەرچەندە لە سەرەتاوە سوپای مەمالیک تێک دەشکێت، بەڵام دواجار بەھۆی چاوساغی خەڵکی ناوچەکەوە، سوپای بابانییەکان تێکدەشکێن و عەبدولڕەحمان پاشای بابان پەنا دەباتە بەر ئێران.

$شەڕی دەربەند بازیان$
لە 17-03-1919 کاتێک (ژەنەراڵ فرایزەری ئینگلیز) پەلاماری شێخ مەحموودی حەفیدیان داوە و شەڕێک لەنێوانیان ڕوودەدات، شێخ بەدیلی دەکەوێتە دەست ئینگلیزەکان و شێخ ڕەوانەی ھیندستان دەکرێت، ئەوەش بەھۆی نابەرانبەری ھێز و چەک و ژمارەی سوپا لەلایەک و ناکۆکی لەنێوانی سەرۆک ھۆزەکان بۆ نموونە (بابەکر ئاغای پشدەری) لە ناوچەی پشدەر و عادیلە خانمی جاف لە ھەڵەبجە و تاڵەبانییەکان لە لیوای کەرکووک و تەنانەت کەسایەتی دیاری ھۆزی ھەمەوەند (مشیر حەمەی سڵیمان) کە لە نەیارەکانی شێخ مەحموود ھەژمار دەکرا ھۆکاربووە بۆ بەدەستەوەدانی شێخ مەحموود، ئەمەش واتای ھەڵەی ئەوکەسانە نییە بەڵکوو ھەریەکەیان خاوەنی پێگەی خۆی بووە لەناو ھۆزەکەیدا، بەڵام ناکۆکیان لەگەڵ شێخ مەحموود ھەبووە لەسەر دەسەڵاتداری باشووری کوردستان، جیاوازیان ھەبووە بۆ سیاسەت و تێروانینیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئینگلیزەکان.
لە ساڵی 2013 دەربەندی بازیان نوێ کرایەوە کە یەکێکە لە شوێنەوارە دێرین و مێژووییەکانی ناوچەکە و بە سێ قوناغ لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بنیادنرا و درووستکرایەوە وەک شوێنێکی گەشتیاری و شوێنەواری مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

$بەشارەدێ بوونی بازیان$
لە ڕووی مێژووییەوە دەتوانین بڵیین مێژوویەکی دێرینی ھەیە و تەنانەت لەلایەنی کارگێڕیەوە لە ساڵی 1926وە بووەتە شارەدێ و سەرەتا شارەدێی تەیناڵی کۆن ناوەندی شارەدێی سنوورەکە بووە، بەڵام ھەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە مێژووی بوون بە شارەدێی بازیان لەوە کۆنترە و دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی بابانەکان و دواتر لە سەردەمی شیخ مەحمودیشدا ھەر شارەدێ بووە و سەربە شارۆچکەی سلێمانی بووە و پاشان لە ساڵی 1928 دا بەڕیوەبەرایەتی شارەدێ لە گوندی مۆرتکەی نزیک تەیناڵی کۆن دانرا و ( مەحمود فەقێ محەمەد ھەمەوەندی) کراوە بە بەڕێوەبەری شارەدێ و بەڵام ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیە بەڕێوەبەرایەتی شارەدێ لە تەیناڵدا دامەزراوە وبەردەوام بووە دواتر کاتێک کە ڕژێمی #بەعس# لەنێوان ساڵانی (1987- 1988)دا چەند کۆمەڵگەیەکی زۆرەملێی لە سنووری بازیاندا درووستکرد و دانیشتووانی گوندەکانی لە چەند شوێنێکی جیاوازەوە ڕاگوێزا بۆ ئەو کۆمەڵگەیانە، ئیتر گۆڕانکاری بەسەر یەکەی ئیداری ناوچەکەدا ھات و لە ساڵی (1988) بە فەرمانی حکومەتی ئێراق شارۆچکەی بازیان کراوە بە مەرکەزی شارەدێ بۆ سنوورەکە و تائیستاش ھەر بەو شێوەیە.
خەڵکی شارەدێی بازیان لە 06-03-1991 وەک دووەم شوێن دوای شارۆچکەی ڕانیە ڕاپەڕینی دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری حیزبی بەعس و سەددام حسێنی دیکتاتۆر ئەنجامدا و ناوچەکەیان بەیارمەتیی ھێزی پێشمەرگە لە ھێزەکانی ڕژێمی بەعس پاک کردنەوە و ناوچەکەیان ئازادکرد.


$نەخشەی شارەدێی بازیان و کەرتەکانی$
دانیشتووان
بەگوێرەی سەرژمێری ساڵی 1957 دانیشتووانەکەی بریتیبووە لە (5479) کەس لە ساڵی 1965 دانیشتووانەکەی گەشەی کردووە بۆ (8447) لە ساڵی 1977 دانیشتووانی شارەدێکە بووە بە (10606)کەس، بەڵام لە ساڵی 1988 ژمارەی دانیشتووانی شارەدێکە بووە بە (11546) کە مەش نیشانەی کەمی گەشەکردنی دانیشتووانە بەراورد بەسەرژمێری دە ساڵی پێشوو تر کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ھۆکاری سیاسی وەک شەڕی ئێران و ئێراق، ھەروەھا سیاسەتی ڕەگەز پەرستی حکومەتی ئێراق بە سەرۆکایەتی سەددام حسێن دژی گەلی کورد کەوای کردبوو چەندین کەس بێ سەروشوێن بن.
بەڵام بە گوێرەی ئەو خەمڵاندانەی کە لە ساڵی 2009 کراوە ژمارەی دانیشتووانی شارەدێکە بووە (36723) کەس، بەگوێرەی ئەو پێشبینیانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی کردویەتی بۆ ساڵی 2018 ژمارەی دانیشتووانی شارەدێی بازیان (ھەر پێنج شارۆچکەکەی) دەکاتە (49915)کەس ھەروەھا لە ساڵی 2020 ژمارەی دانیشتووانی دەکاتە (50833) کەس.

$پیشەسازی$
لە دوای ساڵی 2003وە ناوچەی بازیان بەتەواوەی سیمای گۆڕاوە و بووە بە ناوچەیەکی پیشەسازی کە لە ئێستادا ڕێژەی (30٪)پیشەسازی ئێراق لەم ناوچەیە کە خۆی لە دامەزراندنی چەندین کارگە دەبینێتەوە کە بەھۆی بوونی کەرەستەی خاو و ئاو و ھەوای گونجاو شوێنی جوگرافی لەبار و پاڵپشتی حکومەت بۆ سەرمایەدارەکان بۆ ئەوەی ڕوو بکەنە ئەم ناوچەیە و سەرمایە گوزاری بکەن چەندین پڕۆژەی پیشەسازی لە ناوچەکەدا بنیات بنێن، لە ئیستادا نزیکەی (200)پڕۆژەی ئابووری جۆراوجۆر لە سنووری بازیاندا ھەیە، کە ھەندێکیان پڕۆژەی عیملاقی گەورەن و شایەنی ئەوەن تیشکیان بخریتە سەر لەوانەش زیاتر لە (30)کارگەی جۆراوجۆرن وەک:
چوار کارگەی چیمەنتۆی گەورە بە ناوەکانی ( ماس، بازیان، وڵوبڵاخ و گاسن)
پاڵاوگەی نەوتی بازیان کە ڕۆژانە بڕێکی باش لە نەوت لەم پاڵێوگەیەدا دەپاڵێوریت.
دوو کارگەی درووستکردنی گازی شل بە ناوەکانی: کارگەی گازی سرووشتی ( ساتیار و بازیان).
سێ کارگەی درووستکردنی بیبسی و ئاوی کانزایی.
دوو کارگەی گەورەی ئاسن.
کارگەیەکی گەورە بۆ درووستکردنی (کێبڵی کارەبایی و سۆندەی ئاو و بۆری ئاو).
کارگەیەک بۆ درووستکردنی ستیل بەناوی کارگەی (سوپەر ستیل).
کارگەی درووستکردنی دەرمان.
کارگەی بەرھەمھێنانی قیر.
کارگەی درووستکردنی ئارد.
کارگەی درووستکردنی کیسی چیمەنتۆ بەناوی کارگەی مۆند کاسۆ.
کارگەی درووستکردنی بەردی مەرمەڕ.
کارگەی کلکان بۆ درووستکردنی خانووی پلاستیکی.
دوو کارگەی درووستکردنی سەھۆل.
شەش کارگەی درووستکردنی بلۆک.
کارگەیەکی درووستکردنی کەلەبستۆن.
کارگەی خویی یۆد.
کارگەی سەربرینی مریشک.
کارگەی ھەڵکەندنی کانەبەرد لەبەر ئەوەی بەردی بەشێکی زۆری شاخەکان زۆر گەنجاون بۆ درووستکردنی چیمەنتۆ ھەر بۆیە چوار کارگەی گەورەی چیمەتۆ دەست بەکارن و لەبەرنامەشدایە کارگەی تری چیمەنتۆ لە سنوورەکەدا بکریتەوە.
ئەمانە لەگرنگترینەکانن بەڵام جگە لەمانە ژمارەیەکی زۆری کارگە و پڕۆژەی بچووک لە سنووری بازیاندا خەریکی بەرھەمھێنان بەشێکی کەمی ئەم کارگە و پرۆژانە پڕۆژەیی حکومین و بەشی ھەرە زۆیان سەربەکەرتی تایبەتن. کە لەم کارگانەدا زیاتر لە 5000ھەزار کەس وەک کارمەند لە کارگەکانی سنوورەکە کاردەکەن کە زیاتر لە 3000 ھەزار کەسی دانیشتووی سنووری بازیانە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 25,852 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
فایلێن پەیوەندیدار: 3
بابەتێن پەیوەستکری: 84
پول: جهـ
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
تۆپۆگرافی: چیایی
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
هەژمارێ ئاکنجیان: 50 هزار حەتا 100 هزار
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 13-01-2010 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 18-04-2025 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 25,852 جار هاتیە دیتن
QR Code
بوچوونێن هەوە
تێبینی: ب تەنێ ئەو بیروڕا دهێنە بەڵاڤ کرن کو تایبەتن ب بابەتێ و تانە و تەشەرەیان ژبو کەس و لایەنەکی تێدە نەبن! هەروەسا ڕێنڤیسا بیروڕایان وەک خوە دێ بەڵاڤ بیتن و کوردیپێدیا دەستکاری ناکەت.
لەسەردەمی عوسمانی دا بۆ ماوەیەکی زۆر تاکە یەکەی کارگێڕی بووە کە سنوورەکەی لە (ئەڵلایی)تا (دووبز)ی
خوار کەرکووک بووە،ئەوسا (چەمجەماڵ) وناحیەکانی تەکیە و شوان و پردێ و ئاغجەلەر گوند بوون..
مەلاشاخی
22-06-2012 18:01:11

فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.121 KB 13-01-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.218 چرکە!