لە ساڵی 1968 لە گوندی نۆڕک لە بناری سوورکێو لە دایک بووم. باوکم (شەهید حەمەئەمین گوڵچین) یەکێک بوو لە پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلول و ئامربەتلیۆن بوو لە هێزی خەبات کە شەهید فەتاح ئاغا ئامر هێزیان بوو، لە 16 ئابی 1974 لە چیایی کۆرز لە شەڕێکی قارەمانانەدا شەهید بوو و لە دوای خۆی چوار کوڕ و کچێکی بەجێهێشت. دایکم هەموو ژیانی خۆی کردە قوربانی بۆ ئێمە و لەگەڵماندا مایەوە و ئێستا لەگەڵ برایەکمدا #سلێمانی# دەژی.
خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیم لە شاری سلێمانی تەواوکرد و هەر لە تەمەنی لاوێتیمەوە پەیوەندیم کرد شانە نهێنییەکانی پارتییەوە لە سلێمانی. لە ساڵی 1986 تا کۆتایی 1988 پێشمەرگە بووم لە لیژەنەی ناوچەی سلێمانی و پاشان ڕووم کردە تورکیا و لە کۆتایی ساڵی 1990 وە لە سوید دەژیم و بەیکجاری وازم لە کاری حزبایەتی هێنا.
لە سوید ڕۆژەهەڵاتناسیم خوێند و ئێستا وەک مامۆستای زمانی کوردی لە شاری ئۆپسالا کاردەکەم و هاوکات هاوکاری ڕۆژنامەی (ڕووداو) دەکەم.
تا ئێستا چەند پەرتووکێکم چاپ کراوە. یەکەمیان کە لە سویدییەوە وەرمگێڕاوە بەناوی (شەڕە لەبیرکراوە)، دووەمیان خۆم نووسیومە بەناوی (ناسیۆنالیزمی کوردی) و سێیەمێشیان پەرتووکێکە لەسەر کۆمەڵکوژییەکی #دەرسیم# کە لە سویدییەوە وەرمگێراوە. ئێستا پەرتووکێکم ئامادەی چاپە بەو هیوایەی بەم زوانە لە کوردستان بڵاو بکرێتەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 22,490 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!