لە ساڵی 1961 دا لە گوندی (#شەمە#)ی سەر بە بناری #شارەزوور# لەدایک بووە. لە تەمەنی مناڵیدا باوکی کۆچی دوایی دەکات و پاشان لە نازی دایکیشی بێبەش دەبێت و لە ماڵی مامی بەخێو دەکرێت. لە 1979 دا بووەتە ئەندامی (#کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#). پاش تەواو کردنی خوێندنی ئامادەیی لە 1981 دا بووەتە پێشمەرگە لە تیپی (#37ی شارباژێر#)دا. دوا پلەی پێشمەرگەیی (رابەری سیاسی) بووە. لەگەڵ کوردە خەجێ کوردە دا ژیانی هاوسەری پێکدەهێنێت و کوڕێکیان دەبێت ناوی دەنێن (پاڤێڵ). لە 24-04-1987 دا بووەتە گیانبەخشی کوردستان و لە گوندی (#شاناخسێ#) بەخاک سپێردراوە و پاش ڕاپەڕین تەرمەکەی براوەتەوە بۆ #سلێمانی#.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 131,448 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!