شەهیدی سەرکردە، ساڵی 1943 لە گەڕەکی #دەرگەزێن#-ی شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، هەر لەوێش قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواوکردووە و پاشان لە خانەی مامۆستایان وەرگیرا و ساڵی 1964 بووە بە مامۆستا.
شەهید هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە تێکەڵاوی چالاکییە سیاسییەکان بووە و لە یەکێتیی قوتابییانی کوردستان و لەناو ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#دا وەک تێکۆشەرێکی ڕۆشنبیر و لەخۆبردوو ناوی دەرکردووە.
سەرەتای حەفتاکان بووەتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی سلێمانی و دواتریش لێپرسراوێتی ناوچەی #دەربەندیخان#ی پێ سپێردراوە.
ئەم لاوە پێشکەوتنخوازەی ڕێبازی کوردایەتی ساڵی 1969 پەیوەندی کردووە بە ئەڵقە سەرەتایییەکانی کۆمەڵەوە.
ساڵی 1975 ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی بینیوە لە پێشخستنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵە و جۆشدانی شۆڕشی نوێی خەڵکی کوردستاندا.
شەهید، وەک سەرکردەیەکی کارامە و تێکۆشەرێکی خاوەن ئەزموون ماوەی چەند ساڵێک ئەرکی بەڕێوەبردنی ڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵەی لەناو شاری سلێمانیدا گرتووەتە ئەستۆ و شانبەشانی ئەمەش سەرپەرشتی مەفرەزەکانی ناو شاری دەکرد.
شەهید چەند جارێک کەوتووەتە بەر شاڵاوی گرتن و لە زیندانەکانی ڕژێمدا، سەرەڕای ئازار و ئەشکەنجەدانێکی زۆر، بەوپەڕی ئازایەتییەوە نهێنییەکانی ڕێکخستنی پاراستووە، دواتریش کە ئازادکراوە ڕووی کرووەتە شاخ و لە دووەمین کۆنفرانسی کۆمەڵەدا بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردراوە و لێپرسراوێتی دەزگای ناوەندی ڕێکخستنی پێ سپێردراوە، ئەم سەرکردە ماندوونەناسەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕۆژی 14ی تەمموزی ساڵی 1983 لە ناوچەی #بالیسان# بە ڕووداوی ئوتومبێل گیانی لەدەست داوە. [1]
ئەڤ بابەتە 15,270 جار هاتیە دیتن
بۆچوونا خوە لسەر ڤی بابەتەی بنڤیسە!