کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  588,363
وێنە
  124,878
پەرتوک PDF
  22,148
فایلێن پەیوەندیدار
  127,777
ڤیدیۆ
  2,195
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
318,174
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,074
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,800
عربي - Arabic 
44,545
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,968
فارسی - Farsi 
16,145
English - English 
8,555
Türkçe - Turkish 
3,848
Deutsch - German 
2,043
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,281
جهـ 
835
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
52
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
633
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
868
شەهیدان 
2,752
کۆمکوژی 
7,256
بەلگەنامە 
76
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
166
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,651
PDF 
34,823
MP4 
4,100
IMG 
236,110
∑   رێژە 
276,684
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
جەمال عەلی باپیر - جەمالی عەلی باپیر
پول: کەسایەتی
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi1
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
جەمال عەلی باپیر
جەمال عەلی باپیر
جەمالی عەلی باپیر 1945 - 1981
ساڵی 1945 کۆرپەیەک لەناو ژیانی پرِ لەژان و کارەساتی کۆمەڵی کوردەواریدا، جەمال کورِی عەلی باپیر لەدایکبوو.عەلی باپیر لەبەر هەژاری و دەستکورتی پەنای بردە بەر ژیانی مەژی و مەمرەی پۆلیسی و بەوجۆرە بنەماڵەکەی بەخێوکردووە.
جەمالی بەخێوکراوی ئەم بنەماڵە هەژارە لەگەڵ ڕۆژگاردا کەوتە گرِوگاڵ و گەورەبوون و ساڵی 1952 بەجلوبەرگی درِاوی کورِە پۆلیسێکی هەژارەوە چۆتە قوتابخانەیەکی شارە بەوەفاکەی #سلێمانی#.ئەم کەڵەپیاوەی کورد هەر لەمنداڵییەوە گورج و گۆڵ و چوست و چالاک بووە، دەم بەپێکەنین و ئارەزووی گاڵتەو نوکتەو تەڵە میشکیتەی هەبووە.هەموو خولیاکانی لەبواری وەرزش و کوردایەتیدا بووە لەبەرئەوەی چینە هەژارەکەیی و نەتەوە زۆرلێکراوەکەی هەر لەکاتی لاوێتییەوە ڕایان کێشاوەتە کۆرِی خەبات.ئەوکاتانەی شەش حەوت ساڵان بوو خولیای وەرزشی هەبوو، بۆیە کۆڵانە تەسک و تروسکەکانی گەرِەکی شێخانی شاری سلێمانی بوونە گۆرِەپانی فوتیۆڵێنی و خولیا وەرزشییەکانی تری، یەکێک بوو لەئەندامە چالاکەکانی دیدەوانی شاری سلێمانی لەهەموو سەفەری دیدەوانیانەی سلێمانی بەشداریکردووە.جگە لەفوتبۆڵێن لەپێشبرِکێکانی ڕاکردن بەتایبەت ماوەی دوورودرێژدوو چەرخە سواری، لەرِێگەی وەرزشەوە تێکەڵاوی بزووتنەوەی کوردستان بووە، شەهید مامۆستا یاسینی وەرزشکار جگەلەوەی مامۆستای وەرزشی بووە، مامۆستای کوردایەتیشی بووە.وەڵامێکی زیرەکانەکاک فایەق قەساب هاندەری بووە بۆ کوردایەتی و لەیەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە ساڵی 1959 لەدەزگاکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی داوە، ساڵی 1960 چۆتە ناو ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەدەستپێکی شۆرِشی ئەیلول و بڵێسەو گرِو کڵپەی خولیای شاخ بووە.ساڵی 1962 سەنگەری شاری گواستنەوە بۆ شاخ کاتێک تەمەنی حەڤدە ساڵی تەواونەکردبوو، لەبەر کەم تەمەنی لێپرسراوانی ئەوسای شۆرِش لەگەڵیدا خەریکبوون کەبگەرِێتەوە شارو خوێندن تەواوبکات، بەڵام شەهید جەمال وریایانە وەڵامی دابۆوەو پێی وتبوون: ئێوە چەند مافتان بەسەر کوردایەتی و کوردستانەوە هەیە منیش بەقەد ئێوە ئەو مافەم پێدەبرِێت.ئیتر ئێوە بە چ هەقێک داوای ئەوەم لێدەکەن بەرگری لەمافی ڕەوای خۆم نەکەم؟!ئەو وەڵامە زیرەکانەیە بەس بوو بۆ لێپرسراوانی ئەوسای شۆرِش کەدەستبەجێ لەپەلی شەهید مەجید شوانی (عەریف مەجید) سەرەتا وەک چایچییەک وەریبگرن و ئەویش بەشانازییەوە چایچێتی بەخزمەتزانی و درێغی نەکرد لەخزمەتکردنی برا #پێشمەرگە#کانیدا.تا چەند مانگێک کارێکی ئەوتۆیان پێنەسپارد، بەڵام بەژیری و لێهاتوویی، خۆی بۆ لێپرسراوەکانی سەلماندو لای شەهید مەجید شوانی پێشمەرگەیەکی گورج و گۆڵ و ئازاو چاونەترس بووە، شەهید جەمال نموونەی پێشمەرگەی خوورِەوشت بەرزو دەست و دەم و داوێن پاک بووە، لەزۆربەی هەرە زۆری نەبەردەکانی ئەوکاتەی پێشمەرگە لەناوچەی شارباژێرو زۆربەی نەبەردەکانی تری کوردستان هاوبەشیکردووە، لەکۆتایی ساڵی 1962 لەگەڵ هێزێکی هەڵبژاردنی ناوچەکانی سلێمانی و #کەرکووک#دا نێردرا بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگەکانی بادینان لەشەرِەکانی بازەگیرو ئەزمەرِو مۆکەبەو شەرِەکانی #پێنجوێن#دا بەشداریکردووە، هەر لەوسەردەمەوە خەباتی شۆرِشگێرِانەی گرتەبەرو بەشداری خەباتی قارەمانانەی گەلەکەمان بووە، لەدەیان نەبەردی قارەمانانەدا لەکەناری مردنەوە گەرِایەوە.لەژیانی خوێندکاری و لەرِیزەکانی پارتیدا، وەک پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی زرنگی شۆرِشگێرِ بیری کردۆتەوەو هەردەم دژی تێگەیشتنە چەوت و نارِاستەکانی خەڵکانی ناو شۆرِش بووە، بەهۆی ئەو هەڵوێستەشەوە، تووشی چەندین تەنگ و چەڵەمەو تەنگ پێهەڵچنین بووە، بەڵام هەرگیز کۆڵدان پێی نەوێراوەو بەرگەی گرتووەو لەئەرک و فرمانەکانیدا پشووی نەداوە، کاتێک ناکۆکی کەوتە ناو ڕیزەکانی کوردایەتی، شەهید جەمال لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی ساڵی 1964 چووە دیوی ئێران و لەگەڵ شەهید مەجید شوانی و شەهید عەزیز گەزەڵانی و هەندێ پێشمەرگەی دیکە لەسەر سنوور ماوەیەک وەک هێزی گەرِۆک، لەناوچەی ئالانی ئێران لەهەموو لایەکەوە گەمارۆو ڕاودەنران، بەڵام بەلێهاتوویی و ئازایەتی خۆیان توانییان ئەرکە پێسپێردراوەکانی ئەو قۆناغەی خەبات بەباشی جێبەجێبکەن.جەمال و تیپی شەهید کەمال سەلیمساڵی 1965 کەگەرِانەوە بۆ کوردستان، شەهید جەمال وەک پێشمەرگەیەک لەناوچەی ماوەت مایەوە، پاشان لەبەر چەند ڕووداوێک بەناچاری ڕۆیشتەوە بۆ سلێمانی و چووەوە بەر خوێندن لەقۆناغی ناوەندی، لەهەمانکاتدا پێشمەرگەیەکی لەسەرخۆو سادەو دەم بەپێکەنینی باڵی مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) بووە.لەگەرِانەوەی بۆ سلێمانی دوو تیپی وەرزشی لەگەرِەکەکانی ئیسکانی سەروو و ئیسکانی خواروو دامەزراندو وەکو براو مامۆستای وەرزشکارەکان ئیشەکانی بەرِێوەدەبرد، ساڵی 1966 داوایکرد تیپەکان بکرێنە یەک تیپ و لەکۆبوونەوەیەکیشدا لەیاریگای ئیسکان ستایشێکی باشی شەهید کەمال سەلیم میران دەکات وەکو پێشمەرگەیەکی ئازاو وەرزشەوانێکی لێهاتووی شاری سلێمانی، ئەو هەوڵەشی بۆئەوە بوو ناوی کەمال سەلیم بەنەمری بهێڵێتەوە.شەهید جەمال لەناو یاریگا فێرکارێکی لێهاتوو لەدەرەوەی یاریگاش هاورِێی دڵسۆزی یاریزانەکان بووە، لەرِاکردنی 5000 مەترو ماوە دوورودرێژدا زۆر بەتوانا بووەو هیلاکیش نەبووە، لەبەرئەوە دەوترا کە سپڵی نییە، تیپی وەرزشی چوارچرا کە تیپی دووەمی کەمال سەلیم بوو، هەر شەهید جەمال ئەو ناوەی لێناو لەهەڵبژاردنی ناوی چوارچرا دوو مەبەستی هەبوو:یەکەم لەبەرئەوەی تیپی کەمال سەلیم ئەندامەکانی زۆربوون بۆئەوەی لەکاتی خولەکاندا مافی یاریزان نەفەوتێ و هاوبەشی بکەن.دووەم: چوارچرا ئەو گۆرِەپانە پیرۆزەیە کە قازی محەمەدی پێشەوای لێ لەسێدارەدرا.ساڵی 1968 بەبرِیاری سەرکردایەتی باڵی مەکتەبی سیاسی چووە دەورەیەکی تایبەتی مفەوزی پۆلیس و پاشان خوێندنی مفەوەزیەکەی لەکۆلێجی پۆلیس تەواوکردووە، ماوەیەک لەبەغدای پایتەخت مایەوەو لەهەر شارێک کەگوازرابێتەوە وەکو ملتەزمێک ئەرکەکانی کوردایەتی خستۆتە سەروو ئیشی ڕەسمیەوە، دواتر گواسترایەوە بۆ سلێمانی.لەپۆلیسی سلێمانی وەکو مفەوەزێکی وەرزش دەستبەکاربوو خەڵکێکی زۆری بۆ تیپی پۆلیسی سلێمانی پێگەیاندو پلەی باشیان لەسەرئاستی پارێزگاو وڵات بەدەستهێنا.خۆیشی لەهەمانکاتدا یاریزانێکی بزێوی یانەی پۆلیس بوو کەمفەوەزێکی ڕۆح سووک و خۆشەویستی سلێمانی بوو، لەناو خەڵکدا ڕێزی تایبەتی لێدەنرا.رێبازی نوێ و دەربازبوون لەتەڵەی دوژمنکۆتایی شەستەکان و سەرەتای هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لەرِێگەی گۆڤاری ڕزگاری و باڵی مەکتەبی سیاسی ئاشنای بیروباوەرِی چەپ بوو یەکێکیش بوو لەو گەنجانەی باوەرِی تەواوی بەچەپ هەبوو لەدروستبوونی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان (مارکسی لینینی کوردستان) لەئەڵقە ڕۆشنبیرییەکانی ئەو کۆمەڵەیە وەرگیرا، پاشان چەندین کەسی بۆ کۆمەڵە ڕێکخست کەزۆر بەهێمنی و زیرەکانە چالاکییەکانی بۆ خزمەتی کۆمەڵە پەرەپێدەدا.کەبەیانی 11ی ئازار دەرچوو شەهید جەمال لەبەر مەیلی بەلای باڵی مەکتەبی سیاسیی دوورخرایەوە بۆ شاری حلە (بابل) ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوەو خەریکی ڕێکخستنی کۆمەڵە بوو.دیسان گواسترایەوە بۆ کوردستان بۆ پارێزگای #دهۆک#، پاشان گواسترایەوە بۆ سلێمانی و وەکو مفەوەزێکی وەرزش چالاکییەکانی دەستپێکرد، ئەو سەردەمە کۆمەڵە خەریکی گەشەکردن بوو شەهید جەمال لەپیاوە چالاکەکانی ڕێکخستن بوو وریایانە نەیدەهێشت لەلایەن لایەنە نەیارەکانی کۆمەڵەوە هەست بەجموجۆڵی بکرێت، تا شەرِ لەنێوان سەرکردایەتی پارتی و ڕژێمی بەعسدا ساڵی 1974 دەستیپێکردەوە لەسەر ڕەزامەندی کۆمەڵە شەهید جەمال دیسان بۆوە میوانی شاخ یەکێک بوو لەو پێشمەرگە کارامانەی ئەو سەردەمە، چونکە ئەزموونی زۆری هەبوو لەخەباتی پێشمەرگەیی، داوای تێبینی و سەرنجی لێکرابوو بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی شۆرِش دەستنیشانکردنی پێویستیەکانی پێشمەرگەو شوێنە سەختەکان بۆ بنکەی نهێنی.لەشەرِەکانی شاخی زمناکۆو حەوزی ڕەواندزدا جێدەستی دیاربوو چالاکی بەرچاوی هەبوو، هەربۆیە زیاد لەهەموو هاورِێکانی و لەهێزی ئەزمەرِی ئەوسا کرایە سەر لق و لەلایەن سەرکردایەتی پارتییەوە خەڵات کرا.تا هەرەس یەکێک بوو لەپێشمەرگە چالاکەکانی هێزی ئەزمەرِو دوای هەرەس بەبرِیاری کۆمەڵە هاتەوە سلێمانی و دوورخرایەوە بۆ خوارووی عیراق، لەمفەوەزی پۆلیس دەرکراو کرایە کارمەندی پۆستەو گەیاندنی شاری بەسرە، دیسان هۆشیارانەو لێهاتووانە دەستیکرد بەچالاکی ڕێکخراوەیی بۆ کۆمەڵە، دوابەدوای گیرانی سەرکردایەتی کۆمەڵە خاڵە شیهاب و هاورِێکانی هەست بەجموجۆڵی شەهید جەمال کرا.لەپایزی 1975 لەلایەن دەزگاکانی ئەمنی سلێمانیەوە ڕاونراو زۆر ئازایانە خۆی دەربازکرد، ڕۆژێک پیاوانی ئەمن بەدوایدا دەگەرِان لەخۆی دەپرسن ئەرێ ماڵی جەمالی عەلی باپیر نازانی؟ ئەویش بەبێ ئەوەی بترسێ و بشڵەژێ ئاماژە بۆ ماڵێک دەکات ئەمنەکانیش بەپرتاو بەرەو ماڵەکە دەرِۆن شەهید جەمال بەرِاکردنە وەرزشکارییەکەی خۆی ڕزگاردەکات و دەچێتە ماڵی کاک کەمالی حەبێ لەگەرِەکی مەڵکەندی، لێرەوە خەباتی ژێرزەمینی دەستپێدەکات لەماڵەکانی کاک عومەر سەعیدو کاک عومەر کڵاولارو ماڵی کاک ئاوات قارەمانی و ماڵی حەمە خرِەی دارتاش لەکانێسکان و ماڵی عەزیز ئیسماعیل لەگەرِەکی تووی مەلیک ڕۆژانی خۆشاردنەوەی زۆر بێباکانە بەسەربردو ئەرکەکانیشی ئەنجامدەدا بەبێ ئەوەی ڕۆژێک لەرِۆژان نارِەزاییەک دەرببرِێ یان ڕەشبینی دایبگرێ.دووبارە بەرەو چیا، بەرەو خۆری شەهیدبوونکە#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دامەزرا شەهید جەمال کەوتە خۆئامادەکردن بۆ شۆرِشی چەکداری و لە 19-07-1976 لەگەڵ کاک سالار عەزیز یەکەم دەستەی چەکداری دۆڵی جافایەتیان دروستکردو ئەو چەکەی لەکاتی هەرەسدا شاردبویەوە کردیەوە شانی و بۆوە بەپێشمەرگە گورج و گۆڵەکەی ساڵی 1962ی جاران و پاشتریش پێشمەرگەیەکی نوێ و بەبیروباوەرِێکی شۆرِشگێرِانە، دوای یەک ڕۆژ چەککردنە شان هەڵیکوتایە سەر ڕەبایەی (باوی زاوێ)ی دەشتی کارێزەو بەمەش یەکەمین فیشەکی شۆرِشی نوێ لەلولەی تفەنگەکەیەوە تەقی و چەند داگیرکەرێکی بەسزای گەل گەیاندو هەر لەوساڵەشدا بەسەختی برینداربوو.شەهید جەمال یەکێک بوو لەکادیرە ئازاو چوست و چالاکەکانی هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مامۆستای شەرِی پارتیزانی بوو لەدەیان نەبەردی گەورەو بچووکدا هاوبەشیکردووە، پیاوێکی خۆشەویست بوو لەوناوچانەی کاری لێکردووە، لەگەڵ پێشمەرگە بەسۆزو بەزەیی بووە هەڵسوکەوتی لەگەڵیاندا هاورِێیانەو برایانە بووە لەسەرەتای بوونە پێشمەرگە لەشۆرِشی نوێ کرایە لێپرسراوی سەربازی ناوچەی ماوەت لەگەڵ شەهید ئەحمەد فەتحوڵڵا ئاغا کاریان پێکەوە دەکرد، ساڵی 1978 وەکو کادرو پێشمەرگەو وەک جێگری فەرماندەی هەرێم بەشداری کارەساتەکەی #هەکاری# کردووەو بەژیری و ئازایەتی و چاورِوونییەوە ڕابەری دەستەیەک پێشمەرگەی کردو سەرکەوتووانە گەرِانەوە بۆ بارەگای سەرکردایەتی لە#قەندیل#، هەر ئەوکاتە سەرکردایەتی یەکێتی لەقەندیل بۆ تەقدیری ئازایەتی پلەی فەرماندەی هەرێمی درایەو کرایە فەرماندەی هەرێمی چواری یەکێتی ینیشتمانیی کوردستان، هەروەها ئەندامی کۆنفرانسی #مالیمۆس# بووە کە #01-05-1981# کە لە مالیمۆس بەسترا. مەخابن لە 20-08-1981 لەگەڵ شەهیدان: حەسەن قارەمان و کاروان و ئیسماعیل گەورە دێیی و ئەنوەری عەبدوڵڵا مەلا ساڵح شەهیدکران و گەیشتنە کاروانی نەمران.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 36,112 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
فایلێن پەیوەندیدار: 22
بابەتێن پەیوەستکری: 16
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا وەغەرکرنێ: 20-08-1981
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): سلێمانی
باژار و باژارۆک (کۆچا داوی): سلێمانی
جورێ کەسی: ق. شەڕی ناوخۆ
جورێ کەسی: وەرزشڤان
د ژیانێدا مایە؟: نەخێر
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): باشوورێ کوردستانێ
وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی): باشوورێ کوردستانێ
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 19-11-2008 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 36,112 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.131 KB 17-10-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.328 چرکە!