کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  586,494
وێنە
  124,462
پەرتوک PDF
  22,122
فایلێن پەیوەندیدار
  126,612
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,210
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,692
کۆمکوژی 
7,159
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   رێژە 
274,973
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
شێخ مەحمودی حەفید
پول: کەسایەتی
خانمێن کوردیپێدیا، ئێش و ئازار و سەرکەتنێن ژنێن کورد ل داتابەیسا نەتەویی، سەردەمیانە ئەرشیڤ دکەن..
هەڤپشکی کرن
Copy Link1
E-Mail1
Facebook3
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram3
Twitter1
Viber2
WhatsApp1
هەلسەنگاندنا بابەتی
13 دەنگ 3
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)19
English - English8
عربي - Arabic5
فارسی - Farsi1
Türkçe - Turkish5
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
شێخ مەحمودی حەفید
شێخ مەحمودی حەفید
دامەزرێنەری یەکەمین حکومەتی کوردستان و قارەمانی شەڕی #دەربەندی بازیان#، #شێخ مەحمودی حەفید# کوڕی شێخ سەعیدی کوڕی شێخ محەمەدە بچکۆلەی کوڕی حاجی #کاک ئەحمەدی شێخ#ە.
ساڵی 1881 لە #سلێمانی# لەو بنەماڵە ئایینییە بەناوبانگە لەدایکبووە، دوای هەرەسهێنانی #میرنشینی بابان# دەسەڵاتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و سیاسی کوردستانی کەوتە دەست ئەو بنەماڵەیە.
شێخ مەحمود بەمنداڵی خراوەتە بەر خوێندنو مامۆستایانی وەک عەبدوڵڵا ئەفەندی و عەبدوڵڵا #زێوەر# دەرسیان پێوتوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/237/0013.JPG=KTML_Photo_Alt=شێخ مەحمودی حەفید=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/237/0013.JPG=KTML_Photo_End=
هێشتا منداڵ بووە کە لەگەڵ باوکیدا سەردانی #ئەستەمبوڵ#ی کردووە و لەوێ سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم پێشوازی لێکردوون.
ساڵی 1908 بەپیلانی تاقمی ئیتیحاد و تەرەقی لە شاری #موسڵ# شێخ سەعیدی باوکی و شێخ ئەحمەدی برای شەهیدکران و ئیتر ئەرکی بەڕێوەبردنی کاروباری بنەماڵەکە دەکەوێتە ئەستۆی شێخ مەحمود کە لەو کارەساتەدا زۆر بەزەحمەت ڕزگاری ببوو.
شێخ مەحمودی حەفید وەک شەخسییەتێکی موسڵمان، ساڵی 1915 بەشدارییەکی کاریگەریی کرد لە شەڕەکانی دەوڵەتی عوسمانیدا دژ بە ئینگلیز لە ناوچەکانی (کوت و شوعەیبە)، بەخۆی و چەند سەد سوارێکی کوردەوە بەرگرییەکی قارەمانانەیان نواند.
ساڵی 1918 کاروباری شاری سلێمانی گرتەدەست.
لە #18-06-1919# دا ئینگلیز بە تۆپو فڕۆکە و هێزێکی گەورەی بێشوومارەوە بە سەرۆکایەتی ژەنەراڵ فرایزەر لە دەربەندی بازیان پەلاماری هێزەکانی شێخ مەحمودی دا.
لەو شەڕەدا هێزەکانی شێخ مەحمود قارەمانێتییەکی زۆریان نواند و قوربانییەکی گەورەیان بەخشی، بەڵام ئاکامی شەڕەکە بە سەرکەوتنی هێزەکانی ئینگلیز کۆتاییهات.
شێخ مەحمود بەبرینداری لەپاڵ بەردەقارەماندا دەستگیر کرا، لە مانگی تەمووزی هەمان ساڵدا بڕیاری لەسێدارەدانی درا، بەڵام لەژێر گوشاری ڕای گشتی داو لە ترسی بەرپابوونی شۆڕشێکی گەورەی کورد، ئەو حوکمە گۆڕا بە حوکمی دە ساڵ زیندانی و شێخ مەحمودیان دوور خستەوە بۆ هیندستان.
دوورخستنەوەی شێخ مەحمود بۆ ماوەی سێ ساڵ بارودۆخی کوردستان و ناوچەکەی ئاڵۆزتر کرد، بۆیە ساڵی 1922 ڕێیپێدرا بگەڕێتەوە کوردستان و هەر هەمان ساڵ شێخی نەمر لە سلێمانی حکومەتی کوردستانی دامەزراند و هەموو تواناکانی خۆی تەرخانکرد بۆ پتەوکردنی ئەو حکومەتە، بەڵام سیاسەتی ئەو سەردەمەی گەورە هێزەکانی دنیا دژی ئامانجەکانی گەلی کورد بوون و ئینگلیز بەتەواوی پشتگیریی لە دەوڵەتی تازە دامەزراوی ئێراق دەکرد و لەشکرکێشییان دەکردە سەر کوردستان.
شێخ مەحمودی حەفید ماوەی چەند ساڵێک شەڕی پارتیزانی درێژە پێداو دوا جار لە ئاکامی گەلە کۆمەکێی هێزە ناوچەییەکان و هێزە گەورەکانی جیهان، شێخ مەحمود ساڵی 1926 دەستی لە چالاکی سیاسی و سەربازی هەڵگرت و لە گوندی پیران دانیشت.
بەڵام کە ڕاپەڕینەکەی خەڵکی شاری سلێمانی لە ڕۆژی شەشی ئەیلولی ساڵی 1930 خڵتانی خوێن کرا، شێخ مەحمود دەستیدایەوە چالاکی دژ بەهێزی ئینگلیزو هێزی حکومەتی ئەو سەردەمەی ئێراق و چەند نەبەردێکی تۆمار کرد، لەوانە شەڕی #ئاوباریک# و شەڕی #کەناروێ# و شەڕی #سوورداش#. بەڵام پارسەنگی هێزە سەربازیی و سیاسییەکانی ئەو سەردەمە لەبەرژەوەندی کورد دا نەبوون، بۆیە شێخ مەحمود لە ساڵی 1931دا کەوتە دەست دوژمنانی کورد و بە دەستبەسەری لە بەغدا و ناوچەکانی تری ئێراقدا خرایە ژێر چاودێرییەوە. بەڵام لەبەر ناهاو (کوف)ی لەچەک و تەقەمەنی و هێزی شەڕکەر بۆیە شێخی نەمر ناچاربوو لە ڕۆژی #13-05-1931#دا خۆی بەدەستەوەبدات. پاشان دورخرایەوە بۆ #بەغدا# و سەماوە و لە دواییدا بۆ ناسریه، دواتر گەڕێنرایەوە بۆ بەغدا، تاکوو لە ساڵی 1941دا لە کاتی شەڕەکەی (ڕەشید عالی گەیلانی) لە دژی بریتانیا خۆی لە ژیانی دەستبەسەری لە بەغدا ڕزگارکرد و گەڕایەوە کوردستان و چوو لە گوندی #داری کەلی# دانیشت.
ئەم گەورە پیاوەی کورد جگە لەوەی کە جێپەنجەی بەسەر هەموو ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەی کوردستان و ئێراقەوە هەیە، شەخسییەتێکی کۆمەڵایەتی گەورەش بوو. خوێندەوارێکی بەسەلیقە و شاعیرێکی بەهرەداریش بوو. پێکهاتە و حکومەت و دەزگا ئیدارییەکانی تری شێخ مەحمود نیشانەی ئەوەن کە ئەم پیاوە هەڵکەوتووە بایەخیداوە بە خەڵکی ڕۆشنبیر و زۆربەی ئەفسەر و شاعیر و ڕۆشنبیرانی کورد پەیوەندییان بە شۆڕش و حکومەتەکەیەوە کردووە.
شێخی نەمر لە خەباتی پارتیزانیشدا ڕۆڵی خوێندەوار و ڕۆشنبیری بەرز نرخاندووە، بۆیە چاپخانەکەی ڕۆژنامەی (#بانگی کوردستان#) ی لە ئەشکەوتی #جاسەنه#-دا جێگیر کرد.
بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەو سەردەمەی کوردستان و ناوچەکە ئەو ڕاستییە ئاشکرا دەبێت کە لە ڕووی ئیداریی و سەربازیی و دیپلۆماسییەوە شێخ مەحمودی نەمر هیچی کەمتر نەبووە لەو پاشا و ئەمیرانەی کە لەدەورو پشتی کوردستاندا پشتگیرییان لێکراوە.
مەلیکی کوردستان شێخ مەحمود ڕۆژی #1956-10-09#دا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەغدا کۆچی دوایی کرد و تەرمی پیرۆزی بەڕیزێکی زۆرەوە لەناو ئاپۆڕەی خەڵکانی دڵسوزی شێخی نەمر و کورد و کوردستان لە تەنیشت گۆڕی کاک ئەحمەدی شێخ لە #مزگەوتی گەورە#ی سلێمانی بەخاک سپێردرا.
ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە تەرمەکەی و بەخاک سپاردنی بوونە پریشکی هەڵگیرسانەوەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندان لە کوردستاندا.
کۆچی دوایی شێخ مەحمودی حەفید زیانێکی گەورەی بە بزووتنەوە ئازادیخوازییەکەی خەڵکی کوردستان گەیاند، بۆیە زوربەی شاعیران و نووسەرانی کورد هۆنراوە و بەرهەمیان بۆ نووسیوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 476,243 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
فایلێن پەیوەندیدار: 36
بابەتێن پەیوەستکری: 112
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا ژدایک بوونێ: 00-00-1881
روژا وەغەرکرنێ: 09-10-1956 (75 سال)
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): سلێمانی
جهێ ئاکنجی: کوردستان
جورێ کەسی: هۆزانڤان
جورێ کەسی: چالاکی سیاسی
د ژیانێدا مایە؟: نەخێر
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
میرنشین: بابان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): باشوورێ کوردستانێ
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 10-11-2008 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد )ڤە: 09-10-2025 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 476,243 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.116 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.328 چرکە!