ڕێکەوتی #03-05-1961#ز. لە شارۆچکەی سیلوانی سەربە شاری #ئامەد# لەدایکبووە، لە ساڵی 1991ز. بووە بەئەندامی #پەڕڵەمانی تورکیا# و ساڵی 1994ز. بەتۆمەتی سوێندخواردن بە زمانی کوردی لە پەڕڵەمان بە (15) ساڵ زیندانیکردن سزا دراو بەهۆی حەسانەی ئەندام پەڕڵەمانبوونی زیندانیکردنی بۆ سێ ساڵی تر دواخراو بەهۆی هەوڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکانەوە لە ساڵی 2004ز. و دوای ئەوەی (10) ساڵ لە زیندان مایەوە. ئازادکرا.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/199/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=0001.JPG=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/199/0001.JPG=KTML_Photo_End=
بەهۆی هەوڵ و ماندوبوونەکانی لە پێناو چەسپاندنی دیموکراسی لە تورکیا و دەستەبەرکردنی مافی کوردان، تا ئێستا لەیلا زانا پتر لە شەش خەڵاتی گرنگی جیهانی بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 1995ز. لەلایەن پەڕڵەمانی یەکێتی ئەوروپاوە خەڵاتی سەخارۆفی ئەو یەکێتییە پێشکەشی لەیلا زانا کرا، بەڵام بەهۆی زیندانیبوونی تا ساڵی 2004ز. نەیتوانی خەڵاتەکە وەربگرێت.
هاوکات خەڵاتی دەزگای ڕافتۆی نەرویجی بۆ ئاشتی لە ساڵی 1994ز. و خەڵاتی ڤاڵدۆستی ئیتاڵی بۆ مافی مرۆڤ لە ساڵی 1996ز. و خەڵاتی ئاخنی ئەڵمانی بۆ ئازادی ڕادەربڕین لە ساڵی 1996ز. وەرگرتووە و وەک کاندیدێک بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ لە ساڵانی 1995-1998ز. بووە.
لەیلا زانا هاوژینی سیاسەتمەداری بەناوبانگ #مەهدی زانا#یە.
ڕێکەوتی#21-11-2017#ز. پەڕڵەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە لەیلا زانا سەندەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 39,754 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!