$باشووری کوردستان$
- بەشێک لە کەمئەندامانی #سلێمانی# لەبەردەم بانکێکی حکومی مانگرتنیان ڕاگەیاند و شەقامی سەرەکی تووی مەلیکی شاری سلێمانیان داخست، هۆکارەکەشی وەک خۆیان دەڵێن نەبوونی مووچەیە.
- #داعش# لە چوار قۆڵەوە بە پشتبەستن بە چەند خۆکوژێک هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە بەنداوی موسڵ، بەڵام هەر زوو هێرشەکەیان تێکشکا و نزیکەی 21 چەکداری داعش کوژران و ژمارەیەک تەرمی داعش لە ژێر دەستی پێشمەرگەدایە.
- شەوی ڕابردوو کوڕی ڕۆژنامەنووسی بەندکراو سەباح ئەتروشی، لە بەرانبەر ماڵەکەیاندا لە گەڕەکی ڕزکا لە پارێزگای #دهۆک# کەوتە ناو گومێکی ئاوەوە و گیانی لە دەستدا، لەئێستاشدا ئه و ڕۆژنامەنووسە بە کەفالەت ئازادکراوە تا لە مەراسیمی پرسەی کوڕەکەیدا بەشداری بکات. - 16-04-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,130 جار هاتیە دیتن