- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەدان گەنجی کامپی شەهید #ڕۆستەم جودی# لە شارۆچکەی #مەخمور#ی سەر بە شاری #هەولێر# بە ڕێپێوان بەڕێکەوتن بەرەو شاری هەولێر، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی 15ی شوبات لە بەرامبەر #عەبدوڵڵا ئۆجالان#، ڕێبەری #پارتی کرێکارانی کوردستان# (#پەکەکە#) و پاشان ڕێیان لێگیرا بچنە ناو هەولێرەوە.
- ناوەندی چاودێری سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش ڕۆژ بۆردوومانی شارۆچکەی باب لەلایەن تورکیاوە 61 هاوڵاتی کوژراون.[1]
- سێ سەربازی تورکیا لەمیانەی شەڕی نێوان سوپاو گەریلاکانی پەکەکە لە پارێزگاکانی هەتای و شرناخ کوژران.[2]
- بەریوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی تورکیا ڕايگەیاند: لە ئۆپەراسیونێکی هاوبەش و هاوکات لە 37 شاردا لە دژی پەکەکە و کەجەکە 834 کەس دەستبەسەرکراون.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا ڕویدانا
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,093 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!