کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  587,278
وێنە
  124,635
پەرتوک PDF
  22,130
فایلێن پەیوەندیدار
  127,011
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,688
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,893
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,781
عربي - Arabic 
44,355
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,813
فارسی - Farsi 
15,977
English - English 
8,539
Türkçe - Turkish 
3,843
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
80
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,240
جهـ 
835
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
41
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
630
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
865
شەهیدان 
2,719
کۆمکوژی 
7,195
بەلگەنامە 
74
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
165
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,508
PDF 
34,784
MP4 
4,044
IMG 
235,392
∑   رێژە 
275,728
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
ئەنجام: 3 تومار هات ڤەدیتن، لاپەڕێ 1 ل 1



نویکرن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Messenger
Email
Copy Link

12-08-2020
پول: رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
یەکەمەکانی پۆلی 12ی ساڵی خوێندنی 2019-2020
یەکەمەکانی پۆلی 12ی ساڵی خوێندنی 2019-2020
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی 8 ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی سێ لاوی خەڵکی گوندی داراب سەر بە شاری داڵاهۆ بە ناوەکانی “ئارەش دارابی” تەمەن 18 ساڵ، “ئەفشیین سەیدمورادی” تەمەن 20 ساڵ و “یەحیا سەیدمورادی” تەمەن 19 ساڵ سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، هێشتا چارەنووسیان نادیارە. سەرچاوەیەکەی ئاگادار لە گوندی داراب لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، بنەماڵەی ئەو سێ لاوە جەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی #کرماشان# و داڵاهۆیان کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385272/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=چارە نووسی سێ لاوی دەستبەسەر کراوی خەڵکی داڵاهۆ نادیارە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=چارە نووسی سێ لاوی دەستبەسەر کراوی خەڵکی داڵاهۆ نادیارە=KTML_ImageCaption_End=
- حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعلیقی بۆ ماوەی چوار ساڵ لەلایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی شاری #سنە# بە #هاجەر سەعیدی#، چالاکی مافی ژنان ڕاگەیەندرا.[8]
- لاوێکی کورد بە ناوی ڕەحمان ڕەحیم پوور خەڵکی شاری #سەقز#، لە پارکی لالەی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی قەزایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو لاوە کوردەیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە.[8]
$باشووری کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لەشاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەشێک لە هاووڵاتیان بۆ داواکردنی مافەکانیان هاتنە سەر شەقام و داوای مووچە و شایستە داراییەکانیان و باشکردنی ژیانیان کرد. خۆپیشاندانەکە لەسنووری پارێزگای #سلێمانی# و هەڵەبجه و هەردوو ئیدارەی #گەرمیان# و ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.[6] خۆپیشاندەران لە #قەڵادزێ# مەکۆی #بزووتنەوەی گۆڕان#یان سووتاند و ناوچەی پارتیشیان بەردبارانکرد. هەروەها #هونەر ڕەسوڵ#، پەیامنێرێکی تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان لە کاتی ڕووماڵکردنی هەواڵەکان لە #ڕانیە# گیانی لەدەستدا.[7]
- #شاسوار عەبدولواحید#، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ناو خۆپیشاندەرانی پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان کرد لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە و بەشداری لە خۆپیشاندان بکەن، وتیشیئەم هەنگاوەی ئەمڕۆ نراوە، دەستپێکی شۆڕشێکی مەدەنییە بۆ کۆتاییهێنان بەم زوڵمەی لە کوردستاندا هەیە.[3]
- لە بەرامبەر ڕاگرتنی وتاری هەینی، بەشێک لە مەلاکان لە #هەولێر# گردبونەوە و لەلایەن هێزە ئەمینەکانی هەولێرەوە، چەندین خۆپیشاندەر دەستگیرکران.[3]
- پارێزگاری #دهۆک# ڕایگەیاند، بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# لە ئێستادا ڕێگە بەهیچ جۆرە گردبونەوەیەک نادرێت و بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەکان خراونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات لە پەرلەمانتارەوە تا وەزیر لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەن.[3]
- #وەزارەتی تەندروستی#ی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا 566 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 16 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[4]
- #ڕێباز حەملان#، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: لە ئێستادا حکومەت 350 ملیۆن دۆلاری لەبەردەستدایە کە بەشی موچەی موچەخۆران ناکات و حکومەتی عێراق ئامادەیی دەربڕیوە کە مانگانە 300 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت کە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم سودی نابێت ئەگەر زیادی نەکەن.[3]
- مەحما خەلیل، ڕاوێژکاری کاروباری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان و قایمقامی #شنگال#، لە لێدوانێکیدا بەئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند : داواکاری ئێمە ئەوەیە کە #پەکەکە# لە شنگال دەربچێت، لەبەر ئەوەی پەکەکە شنگالی وێران کردووە و هەروەها ڕێگری دەکات لە دووبارەی گەڕانەی ئاوارەکانی چیای شنگال بۆسەر ماڵ و خاڵی خۆیان.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی؛ “خربەت بەقر” و “کۆڕحەسەن” سەربە #گرێ سپی# تۆپباران دەکەن.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک سەردانی وەزیری بەرگری تورکی هەڵوەشاندەوە و باڵیۆزی تورکیای بانگهێشت کرد.[1]
- دوای هێرشی فڕۆکه بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانانی سنووری عێراق له ناوچەی برادۆست، حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەم هێرشەی به پێشێلکردنی سەروەری عێراق ناساند و ڕایگەیاند، ئەم هێرشە زیانێکی تەواو به پەیوەندی مێژوویی نێوان عێراق و تورکیا دەگەیەنێت.[2]
- حکومەتی عێراق فاتیک یلدزی باڵیۆزی تورکیای بانگهێشت کرد و بە فەرمی داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد هێزەکانی خۆی لە سەرتاسەری خاکی عێراق بکشێنێتەوە و بە زووترین کات کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت لە سەر خاکی عێراق.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کرونولوژیا ڕویدانا
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 67,248 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 12-08-2020
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 12-08-2020
[3] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 12-08-2020
[4] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 12-08-2020
[5] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری هەنگاو - 12-08-2020
[6] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 12-08-2020
[7] دیارنەکری | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[8] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 14-08-2020
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: کەلار
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
باژێر و باژارۆک: سەقز
باژێر و باژارۆک: سنە
باژێر و باژارۆک: رانیە
باژێر و باژارۆک: قەڵادزێ
باژێر و باژارۆک: هەڤلێر
باژێر و باژارۆک: گرێ سپی
باژێر و باژارۆک: دهوک
باژێر و باژارۆک: شنگال
باژێر و باژارۆک: کرماشان
پارت / لایەن: پ. ک. ک.
پارت / لایەن: پ. د. ک.
پارت / لایەن: گۆڕان
دەساڵ: 20ەکان (20-29)
وڵات - هەرێم: ئێران
وڵات - هەرێم: رۆژئاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 01-07-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( بەناز جۆڵا ) ل : 09-08-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 14-08-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 67,248 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.281 KB 12-08-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلا وێنەیی 1.0.163 KB 12-08-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئەنجوومەنی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەکانی 12-08-2020 داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیان ڕاگەیاند
پول: بەلگەنامە
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەنجوومەنی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەکانی 12-08-2020 داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیان ڕاگەیاند
ئەنجوومەنی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەکانی 12-08-2020 داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیان ڕاگەیاند
داواکاریی ئەمجارەی خۆپیشاندەران جیاوازە لە داواکارییەکانی پێشووتر. چونکە پێمانوایە ئەم حکومەتە نە چاکسازیی پێدەکرێ، نە مووچەی پێدەدرێ و تەنانەت ناشزانێت پرسیاری پۆلی دوانزە دابنێت.
بۆیە بەلەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو هەوڵانەی پێشوو، هەروەها هەموو ئەو فرسەتە یەک لە دوای یەکانەی کە دراونەتە دەسەڵات، ئەنجوومەنی ڕێکخستن و بەڕێوبردنی خۆپیشاندانەکانی 12ی ئاب داواکاریی خۆپیشاندەرانی لەم خاڵانەدا چڕکردۆتەوە:
یەک - هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لەماوەی کەمتر لە شەش مانگ.
دوو - درووستکردنی حکومەتێکی کاتیی بۆ سەرپەرشتییکردنی هەڵبژاردنی داهاتوو.
سێ - هەڵوەشاندنەوەی ئەم کۆمسیۆنە حیزبییەی ئێستا و پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی سەربەخۆ و بێلایەن لەژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
چوار - هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی ئەنجوومەنی دادوەریی و پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی تر بە بەشداریی دادوەرە سەربەخۆکان و دوورخستنەوەی دەستی حیزب لە سیستمی دادوەریی و دادگاکان.
لە کۆتاییدا داوا لە هاوڵاتییانی ئازیز دەکەین چیتر ئەم دۆخەی هەرێمی کوردستان قبوڵ نەکەن، چیتر بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەم هەمو زوڵم و ناحەقییەی کە دەکرێت بەرامبەر بە خەڵک و هاوڵاتییان، چونکە ئێستا خراپترین دۆخە کە خەلکی هەرێمی کوردستانی تێدا دەژین.
ئێستا کاتی ئەوەیە هەمووان پێکەوە دەست لە ناو دەست بکەین و برژێنە سەر شەقامەکان بۆ داواکردنی مافی خۆمان.
لە بیریشمان نەچێت، هەر گەلێک ئامادەنەبێت یەکجار باجی سەربەرزیی بدات، ئەوە
دەبێت تا مردن باجی ژێردەستەیی و زەلیلیی بدات.
ئەنجوومەنی ڕێکخستن و بەڕێوبردنی خۆپیشاندانەکانی 12 ی ئاب
2020/8/10
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,676 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 10-08-2020 (6 سال)
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژ هەژار ) ل: 12-08-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 12-08-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,676 جار هاتیە دیتن
QR Code
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات 12-08-2020
پول: بەلگەنامە
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات 12-08-2020
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات 12-08-2020
رۆژی چوارشەممە 12-8-2020 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە ڕاگەیێندراوی دوای کۆبوونەوەکەدا هاتووە، ئەنجوومەنی وەزیران لەکاتێکدا هەوڵەکانی شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بە باشی هەڵدەسەنگێنێ، بەجۆرێک حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیانوویەکی دەستووریی و قانونی و دارایی نەهێشتووەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و لە پێناو دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، هەموو مەرجەکانی حکومەتی فیدراڵ کە لە چوارچێوەی دەستووردان قبوڵ کراوە، بەڵام بەداخەوە حکومەتی فیدراڵی زیاتر لە سێ مانگە ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەک وەک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت کە ئەمەش وایکردووە حکومەتی هەرێم، نەتوانێت شایستەی دارایی مووچەخۆرانی خۆی خەرج بکات، بەم هۆیەوە دۆخ و گوزەرانێکی نالەبار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروستبووە، سەرەڕای ناهەمواریی بارودۆخی تەندروستی.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بەپێی یاسا بەرکارەکانی عێراق، هەرێمی کوردستان هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عێراق، مافی خۆیەتی ئەو بەشە مووچەیەی کە بۆی خەرجدەکرا وەریبگرێت و پێویستە جیاوازی لەنێوان هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق نەکرێ لە خەرجکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران کە ئەمەش دەستووری عێراق وەک بنەما جێگیری کردووە.
ئەنجوومەنی وەزیران بە تووندی نیگەرانیی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەو هەڵوێستە نەرێنییەی حکومەتی فیدراڵی دەردەبڕێت و داوا دەکات بە دەنگ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بێت و کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات و ڕێز لە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت و پابەندبوونە دەستوورییەکانی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی لە چوارچێوەی دەستوور دووپات دەکاتەوە و شاندی باڵای دانوستاندنکاریشی ڕاسپارد درێژە بە دانوستاندنەکان بدەن لە پێناوی گەیشتن بە ڕێککەوتن بە تایبەتیش کە لە ماوەی ڕابردوو هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی پابەندییە دەستوورییەکانی لە بواری نەوت و دارایی و ئەوە بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدراڵیە لە بەرامبەردا ماف وشایستەی دارایی هەرێم ڕانەگرێت.
هەروەها داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیر و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە داکۆکی لە ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا لە سەرەتای حەفتەی داهاتووەوە بڕیار لە میکانیزم و چۆنیەتی دابەشکردنی مووچە بدات بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت بەپێی ئەو توانا داراییەی لە بەر دەستە.
ئەنجوومەنی وەزیران هەروەها هەردوو وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕاسپارد، بەداواداچوون بۆ گرفت و کێشەی دەروازە سنوورییەکان بکەن لە پێناو ڕێگریکردن لە هەر سەرپێچی و کارێکی نایاسایی کە لەو دەروازانە ئەنجام بدرێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,770 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 12-08-2020
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 12-08-2020 (6 سال)
باژێر و باژارۆک: هەڤلێر
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژ هەژار ) ل: 15-08-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 15-08-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 03-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,770 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.219 چرکە!