- یەکینەکانی پاراستنی گەل هەریەکە له چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و گرووپە ئیسلامییە تیرۆریستەکانی ئەو وڵاتەی تۆمەتبارکرد بە بۆردوومانکردنی گەڕەکی شێخ مەقسودی سەر بەشاری حەلەب بەچەکی کیمیاویی.
- کارگێرێکی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، درەنگانی دوێنێ شەو بۆ جاری سێیەم ئۆتۆمبێلێکی ناسراوی جۆری لاندگرۆزەر، تەقەی لە مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر کردووە.
- یەشار کایا، سیاسەتڤانی ناسراوی کورد و سکرتێری پێشووی پارتی دیموکراتی DEP، لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
- داعش بەسێ کاتیۆشا بۆردوومانی شنگالی کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک شەوی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوچەکانی ڕۆژئاوای چیای کزوان و باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕەققە 4 گوند و 3 کێڵگەیان لە دەستی داعش ڕزگارکرد و تیرۆریستێکیان دەستگیرکرد.
- دادگای دووەمی شاری ئەرزروم لە باکووری کوردستان سزای 5 ساڵ زیندانی بە سەر سەحەر ئاکچنار بایار پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سەپاند.
- گروپێک چەکداری نەناسراو ئێوارەی ئەمڕۆ هەشت کەسیان ڕفاند لەسەر ڕێگەی نێوان بەغدا – دیالە کە سیانیان کوردنو ویستبوویان لەبەغداوە بەرەو خانەقین بگەڕێنەوە.
- لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراودا لە سەر ڕێگای سەرەکی کەرکوک - سلێمانی، ئێوارەی ئەمرۆ دوو کارمەندی هێزەکانی دژە تیرۆر و ئاسایشی شەهید بوون و دووی تریش برینداربوون.
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چوارجار بارەگاکانی پەکەکەیان لە گوندی کەشانی شارەدێی باتیفای سەر بە شاری زاخۆ بۆردوومانکرد و زیانی بە گوندنشینان گەیاند.
- لە شارۆچکەی گەڤەشی سەر بە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، شەش چالاکوانی کورد دەستگیر کران و دوو لە دەستگیرکراوەکان هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان و پارتی هەرێمی دیموکرات بوون لە شارۆچکەکە.
- لە شارەدێی شاوێسی سەر بە شاری هەولێر، منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ کاتێک خەریکی یاریکردن بووە، ژمارەیەک سەگ پەلاماریان داوە و بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.