- حکومەتی ئەڵمانیا یەکەم کاروانی هاوکاریی سەربازی خۆی کە زیاتر لە 80 تەن کەلوپەلی سەربازی و چەک لەخۆدەگرێت، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکەوە لە ئەڵمانیاوە بەرەو باشووری کوردستان بەڕێکرد.
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری باشیک لە پێشرەوی بەردەوامدان و لە شوێنە ئازاد کراوەکانی ئەمرۆ هەینی کە کەوتوونەتە ژێر کونترۆڵێ پێشمەرگە، 35 تەرمی داعش بە جێماون و چواریشیان بە دیل گیراون.
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی بنچینەیی ڕاگەیاند دژی چەکدارانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی، ئاشکراشیکرد کە هێزی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بەنیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی نین. ئەو 10 وڵاتەی هاوپەیمانێتییەکە پێکدەهێنن بریتین لە ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، دانیمارک، تورکیا، پۆلۆنیا، کەنەدا و ئوستورالیا.
- سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی سەرانی ئەندامانی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی(ناتۆ) ڕایگەیاند کە دەبێت هێزەکانی پێشمەرگە پڕ چەک بکرێن تاوەکو چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام لەناو بەرن.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا ڕویدانا
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 16,103 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!