بەڕێزان / خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حەیدەر فەیلی
بەڕێزان / هاوڕێیانی حزبی شیوعی کوردستان و ئێراق
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەیدەر فەیلی) پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری بەئەمەک و کەسایەتی نیشتمانپەروەر و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان و وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بیست.
کاک حەیدەر فەیلی خەباتکارێکی خۆڕاگر و هاوڕێ و دۆستێکی ڕاستگۆ بوو، کەسایەتییەکی دڵسۆز و بەئەمەک و نموونەیەکی بەرزی تێکۆشان بوو، بۆیە کۆچی دوایی جێگای داخ و کەسەرێکی زۆرە، یاد و یادەوەری ھەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەران و حزبی شیوعی کوردستان و ئێراق دەکەم و داواکارم لە خودای گەورە بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی هەموو لایەک بداتەوە. [1]
انا لله و انا الیه راجعون
#بەرهەم ئەحمەد ساڵح#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,846 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!