کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  588,044
وێنە
  124,793
پەرتوک PDF
  22,136
فایلێن پەیوەندیدار
  127,466
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,978
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,034
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,795
عربي - Arabic 
44,494
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,929
فارسی - Farsi 
16,079
English - English 
8,552
Türkçe - Turkish 
3,847
Deutsch - German 
2,042
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,261
جهـ 
835
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
47
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
633
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
867
شەهیدان 
2,739
کۆمکوژی 
7,257
بەلگەنامە 
76
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
165
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,582
PDF 
34,807
MP4 
4,064
IMG 
235,851
∑   رێژە 
276,304
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
ئەنجام: 2 تومار هات ڤەدیتن، لاپەڕێ 1 ل 1



نویکرن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Messenger
Email
Copy Link

جەنگیز چاندار: چاوەڕێ دەکرێت ئۆجەلان رۆژی 15ی شوبات راگەیێندراوێک بڵاوبکاتەوە
پول: کورتەباس
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
جەنگیز جاندار
جەنگیز جاندار
کۆسار عوسمان
#جەنگیز چاندار# ، پەڕڵەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەستپێشخەریی ئێستای تایبەت بە پرسی کورد لە باکووری کوردستان بە پڕۆسەی ئاشتی ناودەبات، بەڵام پێیوایە هێشتا بەتەواوی ڕوون نییە.
جەنگیز چاندار، ڕۆژی دووشەممە #03-02-2025# بەشداری لە گەشتێکی هەواڵیی تۆڕی میدیایی ڕووداو کرد و وەڵامی چەند پرسیارێکی لەبارەی پرسی کورد دایەوە.
لەبارەی چاوەڕوانییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ بانگەوازی چەکدانانی پەکەکە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان، چاندار وتی: ئۆجەلان لە پەیامی نەورۆزی ساڵی 2013دا، واتە 12 ساڵ لەمەوبەر بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا ئەو بانگەوازەی کرد.
ئەو سیاسەتڤانە تورکە هەروەها باسی لەوە کرد، دەنگۆی ناردنی نامە لە ئۆجەلانەوە بۆ مەزڵووم عەبدی هەیە. هاوکات ڕەتیکردەوە لە سووریا تەنیا هەسەدە، دیمەشق و تورکیا ڕۆڵیان هەبێت.
جەنگیز چاندار هەروەها باسی لەوە کرد کە چاوەڕێ دەکرێت ئۆجەلان ڕۆژی 15ی شوبات ڕاگەیێندراو بڵاوبکاتەوە.
چاندار هەروەها هەرێمی کوردستانی بە تاکە ناوەندی سیاسیی کورد وەسفکرد و جەختیکردەوە، هەولێر لە پڕۆسەیەکی وەهادا ڕۆڵی گرنگی دەکەوێتە سەر شان.
دەقی هەڤپەیڤینەکەی جەنگیز چاندار لەگەڵ ڕووداو:
ڕووداو: دەمەوێ ئەو پرسیارە بکەم؛ لەو پڕۆسەیەی ئێستا هەیە، پرسی کورد لە چ دۆخێکدایە؟
جەنگیز چاندار: پڕۆسەکە لە قۆناخێکی ناڕووندایە، لەبەر ئەوەی هەر لە سەرەتاوە بە چارەسەرکردنی کێشەی کورد ناونەبراوە. وەک پڕۆژەیەکی ئاشتی ناوزەد کرا و گوترا ئەمە پڕۆژەیەکە بۆ زیندووکردنەوەی برایەتیی کورد و تورک کە هەزار ساڵە بەردەوامە و بەهێزکردنی یەکێتی و یەکپارچەیی تورکیایە. سەرەتا ئەم پڕۆژەی ئاشتییە دەکرێت، دواتر دەست بە باسکردنی بابەتەکانی کێشەی کورد دەکرێت.
مەبەست لە ئاشتیش ئەوەیە لە تورکیا خەباتی چەکداریی پەکەکە کۆتایی بێت و پێویستی بە خەباتی چەکداری نەمێنێت. ئەمەش لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە بە بانگەوازێک ڕابگەیێندرێت. دوای ڕوودانی ئەمە وا دادەنرێت ئاشتی بەدیهاتووە، دواتر نۆرەی هەنگاوەکانی چارەسەری پرسی کورد دێت و چی پێویستە هەنگاوی بۆ دەنرێت؛ چاوەڕوانی و تێگەیشتنێکی لەمجۆرە هەیە.
ڕووداو: باشە پێتانوایە پەیامێک بۆ چەکدانان بڵاوبکاتەوە؟
جەنگیز چاندار: دەیکات.. ئۆجەلان لە پەیامی نەورۆزی ساڵی 2013دا، واتە 12 ساڵ لەمەوبەر بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا ئەو بانگەوازەی کرد. ڕای گشتیی تورکیا زۆر بەوردی چاودێریی ئۆجەلان ناکات، بەڵام ئەوانەی بەوردی چاودێری بیروبۆچوون و قسەکانی ئۆجەلان دەکەن، دەزانن کە ئەو دەڵێت چیتر پێویست ناکات کورد خەباتی چەکداری بکات بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی لە تورکیا. ئێستا لە ساڵی 2025داین. خەباتی چەکداری پەکەکە کە دەکرێت وەک ڕاپەڕینی چەکداریی کورد لێی تێبگەین، لە ساڵی 1984ەوە دەستی پێ کردووە و نزیکەی 40 ساڵ تێپەڕیوە. ئەمڕۆ پرسی کورد لەسەر هەموو ئاستەکانی تورکیا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت
ڕووداو: باشە پێتانوایە هەمان پەیام بۆ ڕۆژاڤای کوردستانیش بڵاوبکاتەوە
جەنگیز چاندار: سەبارەت بە ڕۆژاڤا چی دەکرێت، ئێمەش بەپەرۆشەوە چاوەڕێین. ئێستا لەو قۆناخەداین کە چاوەڕێی بانگەوازی ئۆجەلان دەکەین. چاوەڕێ دەکرێت ئەم بانگەوازە لە 15ی شوباتدا بکرێت کە دەکاتە 25 ساڵەی گەڕاندنەوەی ئۆجەلان بۆ تورکیا.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ڕۆژنامەڤاناندا ڕۆژەکەی ڕاگەیاند. بۆیە چاوەڕێ دەکەین دوای نزیکەی 10 ڕۆژ یان دوو هەفتە، ئەم بانگەوازە لەلایەن ئۆجەلانەوە بکرێت. بەڵام ڕوون نییە ئایا ئەم بانگەوازە چەکدانانی سووریاش دەگرێتەوە یان نا.
لەبەر ئەوەی لە سووریا هەموو شتێک نوێیە. هێشتا ڕوون نییە سووریا بە چ ئاڕاستەیەکدا دەڕوات، حوکمڕانی چۆن و لەگەڵ کێ، بە چ شێوەیەک دەکرێت، بە چ یاسایەک، چ دەستوورێک و چ ڕێکخستنێک دەبینین. کاتێک هیچ شتێک ڕوون نەبێت، چاوەڕوانیی ئەوەی کە کورد چەکەکانیان ڕادەستی دیمەشق بکەن و وەک تاکە سەرباز خۆیان تۆمار بکەن لە سوپای سووریادا، لۆژیکی نییە.
چاوەڕێکردنی ئەوەی ئۆجەلان بانگەوازێکی وا بکات لۆژیکی نییە. چ جۆرە بانگەوازێک دەکات، ئەمە ئێستا نیشانەی پرسیارە. بەڵام پێدەچێت بانگەوازێک بۆ سووریاش چاوەڕێ بکرێت و کاتێک ئەم بانگەوازە بۆ سووریا دەکرێت، ئەو کات بناخەی بانگەوازەکە دەبینرێت. ئێستا ناتوانین بەتەواوی پێشبینی بکەین چی دەبێت.
ڕووداو: باسی مەزڵووم عەبدیتان کرد، باس لە ناردنی نامە لە ئۆجەلانەوە بۆ مەزڵووم عەبدی و سەرۆک بارزانیش، لەمبارەیەوە هیچ زانیارییەکتان هەیە؟
جەنگیز چاندار: زانیاریی من لەمبارەیەوە دەنگۆی ناردنی نامەیەکە لەلایەن ئۆجەلانەوە بۆ مەزڵووم عەبدی، بەڵام بەڵگەی تەواو لەسەر ئەمە نییە. لەوانەیە وابێت. با ئەوەش لەبیر نەکەین کە لە گۆڕەپانی سووریادا تەنیا دەوڵەتی تورکیا، مەزڵووم عەبدی و دەستەی تەحریری شام و ئەحمەد شەرع نین. تەنیا سێ ئاکتۆر نین.
لە لایەکەوە تەیب ئەردۆغان یان هاکان فیدان لە ئەنقەرە، لە لایەکی دیکەوە مەزڵووم عەبدی و لە دیمەشقیش ئەحمەد شەرع. سێگۆشەیەکی وەها لە ئارادا نییە. لەوێ چەندین ئاکتۆری کاریگەر هەن و گرنگترینیان ئەمریکییەکانن. ئەمریکییەکان لەنێوان تورکیا و مەزڵووم عەبدی، هەروەها لەنێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع پەیوەندی درووست دەکەن. لەبەر ئەوە تەنیا نامە و پەیامی ئۆجەلان بۆ مەزڵووم عەبدی نییە، بەڵکوو پەیامی ئەمریکییەکان و لایەنەکانی دیکەش هەیە بۆ ئاکتۆرەکانی ئەوێ جێی باسە.
لەم نێوەندەدا دەبێت ئەوەشمان لەبیر بێت کە بەڕێز مەسعود بارزانیش لەم پرسانەدا ڕۆڵی هەبووە و دەکرێت ڕۆڵی هەبێت. بۆیە ئەگەر چەند ڕۆژێک یان هەفتەیەک چاوەڕێ بکەین، وەڵامی ئەم پرسیارانە ڕوونتر دەبێتەوە.
ڕووداو: بەڕێز چاندار، ئاگادارم ئێوە زیاتر لە 30 ساڵە پەیوەندییەکی بەردەوامتان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە. پێتانوایە هەرێمی کوردستان لەم پڕۆسەیەدا چ ڕۆڵێکی هەبووە؟ یانیش دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەریی هەبێت؟
جەنگیز چاندار: هەرێمی کوردستان، لەم قۆناخەی ئێستا تێیداین، دوو ڕۆڵی گەورەی هەیە بۆ ئەوەی بیانبینێت. ئەمڕۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق تاکە ناوەندی سیاسیی کوردە کە وشەی کوردستانی تێدا بەکاردێت.
وەک پێکهاتەی بەڕێوەبردن و کارگێڕی و بەشێوەیەکی دەستووری لە دەستووری ئێراقدا جێگیرکراوە. تەنیا کورسیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان نییە. جگە لەوە هەموو ئەو شتانەی دەوڵەتێکی سەربەخۆ هەیەتی، لە کۆنترۆڵی سنوورەوە هەتاوەکوو ئاڵا، زانکۆ، شوناس و زمانی دایک وەک زمانی فەرمی، هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەمانەی هەیە.
بۆیە هەرێمی کوردستانی ئێراق ناوەندێکی سیاسی و کارگێڕییە کە بەرپرسیارە لە هەموو پێشهاتێکی کورد لە جیهان و دەبێت بەشداری تێدا بکات. لە سووریا لەناکاو ڕژێمێک کە زیاتر لە 60 ساڵ بەردەوام بوو، ڕووخا و تابلۆیەکی نوێ دەرکەوت.
لەم هەلومەرجە نوێیەی کورد لە سووریادا، بەرپرسیارییەتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان. کوردی ئەوێ چۆن بژین، لەژێر چ جۆرە حوکمڕانییەکدا بن، بۆ ئەمەش لە یەکێتی نەتەوەیی کورد لە زەمینەی سووریا، لە بابەتی یەکێتیی کورد، ڕۆڵ و بەرپرسیارییەتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر هەرێمی کوردستان.
ئەمە ڕۆڵی یەکەمیەتی. ڕۆڵی دووەمی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی زۆر نزیک، دۆستانە و پتەوی لەگەڵ تورکیا و ئەنقەرە هەیە. هەر بۆیە دەتوانێت ڕۆڵێکی زۆر ئەرێنی و بەهادار ببینێت، ئەویش لە ڕێی ئەو پەیوەندییە نزیکەی لەگەڵ تورکیا هەیەتی، بۆ دڵنیاکردنەوەی داهاتووی کورد لە سووریا.
بۆیە لە هەر ڕوویێکەوە سەیری بکەیت، کاتێک باسی سووریا و کورد دەکەین، ڕۆڵێکی گەورەتر لە هەموو لایەک دەکەوێتە سەر هەرێمی کوردستانی ئێراق
ڕووداو: باس لەوە دەکرێت، ئەو شاندەی دەم پارتی کە سەردانی ئیمراڵییان کردبوو و دواتریش سەردانی پارتەکانیان کرد، سەردانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژاوای کوردستانیش بکات. شتێکی وەها لەئارادا هەیە؟
جەنگیز چاندار: لەمبارەیەوە قسە هەیە. من زانیاری دڵنیاکەرەوەم لەبەردەستدا نییە، بەڵام ئەم دەنگۆیە گەیشتووەتە منیش. ئایا هەمان شاند دەبێت؟ یان شاندێک دەبێت کە کەسانی دیکەشی تێدا بەشدار دەبن؟ ئەوەش ڕێگەی تێدەچێت.
ڕووداو: دەنگۆیەکی دیکە هەیە، گوایە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ساڵڕۆژی دەستگیر کرانیدا پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە. ئایا ئاگاداری شتێکی وەها هەن؟
جەنگیز چاندار: ماوەیەک پێش ئێستا هەمان زانیاری گەیشتە منیش. ئۆجەلان لەگەڵ سێ ئەندامی دیکەی پەکەکە کە لە دوورگەی ئیمراڵی بەندکراون، لەگەڵ ئەو شاندەی سەردانیان کردووە، بە کۆمەڵ ڕاگەیاندنێکی ڤیدیۆیی سازدەکەن. منیش ئەو زانیارییەم هەیە. بەڵام ئایا ئەم زانیارییە ڕاست دەردەچێت و بەدی دێت؟ ئەمە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەبینین. ئێستا لەو ڕاگەیاندنەی چاوەڕێ دەکرێت ئۆجەلان بیکات، هەندێک خاڵ هەن سەبارەت بە سووریا کە هێشتا لەنێوان تورکیا و ئۆجەلاندا یەکلایی نەکراونەتەوە. کاتێک ئەو خاڵانە ڕوون دەکرێنەوە، پێدەچێت ئۆجەلان ڕاگەیاندنێکی ڤیدیۆیی بکات. واتە لەبری ڕاگەیاندنێکی نووسراو کە بۆ میدیاکان بڵاو بکرێتەوە، ڕاگەیاندنێکی ڤیدیۆیی دەکات. ئەم زانیارییە لای ئێمەش هەیە.
ڕووداو: ئایا سەردانەکانی ئیمراڵی کۆتاییان پێهاتووە یاخود بەردەوام دەبن؟
جەنگیز چاندار: چاوەڕێ دەکرێت دوای ئەمە نۆرەی ڕاگەیاندن بێت و هاوڕێ ڕۆژنامەڤانەکانمان کە بە شاندی ئیمراڵی ناودەبرێن، بۆ ئەو ڕاگەیاندنەی باسمان کرد بچنە ئیمراڵی. بەڵام ئەمە پڕۆسەیەکە کە هەر کاتێک دۆخێکی نوێ و چاوەڕواننەکراو دەتوانێت ڕوو بدات. کاتێک چاوەڕوان نەکرێت شاندەکە بچێت، لەوانەیە دیسان بچێت، بەڵام تا ئێستا ئەوەی بڕیاری لەسەر دراوە ئەوەیە شاندەکە دەچێت، دوای گەڕانەوەی لەگەڵ پارتەکان کۆدەبێتەوە و زانیاری دەربارەی ئەو کۆبوونەوانە دەداتە ئۆجەلان، پاش ماوەیەکیش ئۆجەلان ڕاگەیێندراوی دەبێت، بەمەش بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێین. ئێستا لەم قۆناخەی کارەکەداین.
ڕووداو: باسی قۆناخێکی نوێتان کرد، ئایا دەوڵەت تاوەکوو ئێستا بە جددی دەیەوێت پڕۆسەیەکی نوێ لە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستپێبکات.
جەنگیز چاندار: وای دادەنێین، واتە ئەگەر ئۆجەلان بە شێوەیەکی جیاواز لە گۆڕەپانەکەدا دەربکەوێت، ئەمە مانای کرانەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی دەگەیەنێت، ئۆجەلان لە دۆخێکدا دەبێت کە چەندین کۆبوونەوە بکات. دڵنیاییەوە سەبارەت بە پرسی کورد دەبن. هەوڵدانی زیاتر بۆ چارەسەری دەبێت، هەرچی دەچێتە نێو پرسی کوردەوە، هەوڵ بۆ ئەوانە دەدرێت. بەڵام بۆ ئەوەی هەموو ئەمانە ڕوو بدەن، وەک دەوڵەت باخچەلی ڕۆژی 22ی تشرینی یەکەم ڕاگەیاند، پێویستە ئۆجەلان هەندێک مافی یاسایی پێ بدرێت.
ئۆجەلان خۆیشی ئەمەی گوت، وتی: با هەلومەرجەکانم بۆ ئاسان بکرێت، من دەتوانم ئەم پرسە بخەمە سەر زەمینەی یاسایی و سیاسی. ئێستا لە قۆناخی سەرەتاین. واتە ئەگەر ئۆجەلان ئەو بانگەوازە بکات کە لێی چاوەڕێ دەکرێت، ئەو بانگەوازەی دەوڵەت چاوەڕێی دەکات، دواتر چی دەبێت؟
ناکرێت پێی بگوترێت: باشە، ئیدی لەبیرمان کردی، لەمەودوا لە ئیمراڵی دەبیت و کەس هەواڵت ناپرسێت و گوێت لێ ناگرین ، وەک چۆن چوار ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا، وا دەبێتەوە. واتە بەڵێنێک بە ئۆجەلان دراوە: ئەگەر تۆ بانگەوازێکی وا بکەیت، دۆخەکەت دەگۆڕێت، بارودۆخی یاساییت دەگۆڕێت. ئەگەر ئەمە جێبەجێ بکرێت، مانای ئەوەیە پرسەکە بەرەو قۆناخێکی نوێ دەڕوات. بە لۆژیک دەبێت وا بێت.
ڕووداو: بەڕێز چاندار کاتم کەم ماوە، بەڵام پرسیارێکم هەیە ئەگەر بەکورتی وەڵامم بدەیەوە، ئایا لەم قۆناخەی ئێستا هەیە، هیچ لایەنێکی نێودەوڵەتی وەکوو لایەنی سێیەم لە پڕۆسەکەدا هەیە؟
جەنگیز چاندار: ئێمە ئەمەمان نەبیستووە. واتە ناتوانم لەبارەی شتێکەوە کە نایزانم بڵێم نییە، بەڵام نەمانبیستووە. هەروەها بڕیاردەرانی تورکیا، هاوپەیمانییەکان، لە لایەکەوە سەرۆککۆمار و سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی تەیب ئەردۆغان، لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی، دەوڵەت باخچەلی کە ڕێگەی بۆ ئەم پڕۆسەیە کردەوە، ئەوان کەسانێک نین حەز بە دەرەوە بکەن و دڵخۆش بن پێی. لەبەر ئەوە باوەڕناکەم لایەنی سێیەم هەبێت، بەڵام ڕۆژنامەکان دەنگی ئەوەیان لێوە دەبیسترێت کە گوایە لایەنی سێیەم هەیە و دەڵێن ئەمریکییەکان هەن، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەلای من نییە. لەبەر ئەوە ناتوانم شتێک بڵێم، نازانم
ڕووداو: بەڕێز جەنگیز چاندار، پەڕڵەمانتاری دەم پارتی، زۆر سوپاس کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ئیستەنبووڵیوە لەگەڵمان بوویت.
جەنگیز چاندار: من سوپاستان دەکەم، ماندوو نەبن[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 284 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 03-02-2025 (1 سال)
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: تورکیا
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 04-02-2025 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 05-02-2025 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 04-02-2025 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 284 جار هاتیە دیتن
QR Code
جەنگیز چاندار: دڤێت کورد مفایێ ژ ھەر دو بەرەیێن ل دەڤەرێ دروست بووین وەرگرن
پول: کورتەباس
زمانێ بابەتی: کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish0
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
جەنگیز چاندار
جەنگیز چاندار
ئەڤرۆ:

نڤیسەر و شارەزایەکێ سیاسی یێ تورکیا دیار دکەت کو دڤێت کورد ژ ڤێ دەلیڤا زێرین کو ل دەڤەرێ ھاتیە پێش مفایەکا باش وەربگرن و خوە نەکەنە پشکەک ژ ئالۆزیان و بزاڤێ بکەن ئێکەتیا خوە دروست بکەن و نھا پتر ژ ھەر دەمەکێ جڤاکێ کوردی پێدڤی ب ئێکگرتنا ھێزێن سیاسی یێ کوردی نە و فەرە کورد مفایێ ژ ناکۆکیێن د ناڤبەرا بەرەیێ ئەمریکا و ڕوسیا وەربگرن.

رۆژنامەڤان جەنگیز چاندار د داخۆیانیەکی دا بۆ ڕۆژناما ئەڤرۆ ڕاگەھاند کو د ڕەوشا نھا یا جیھانێ و شەرێ کو دھێتە کرن ھەڤپەیمانیێن نوو دەردکەڤنە مەیدانێ و ئەمریکا ژ ئالیەکی و ڕوسیا ژی ئالیێ خوە ڤە دخوازن ڕەوشا جیھانێ ل دووڤ بەرژەوەندیێن خوە دیزاین بکەن و گۆت: “سیاسەتا ڕوسیا و ڕۆژئاڤا “ئەمریکا و ئوروپا” ل سووریێ و ئوکرانیا دژبەرێ ھەڤدویە و ژ بەر ڤێ چەندێ ژی ھەتا نھا ڕەوشا ھەردو وەلاتان ئالۆز مایە و شەرێ سار یێ د ناڤبەرا ڕوسیا و ئەمریکا ل ئوکرانیا و سووریێ بوویە شەرێ گەرم و ھەردو ئالی ژی بۆ سەرخستنا سیاسەتا خوە ڕژدن و دخوازن ھەڤپەیمانیێن خوە بەرفرەھتر بکەن، ڕوسیا خوە نێزیکی تورکیا و بولگاریا دکەت و ئەمریکا ژی دخوازیت کازاخستان و ئۆزبەکستانێ ڕاکێشیتە ئالیێ خوە”.

ل سەر پەیوەندیێن تورکیا و ڕوسیا ژی چاندار ڕاگەھاند کو تورکیا بۆ کو پلان و سیاسەتا خوە ل ڕۆژھەلاتا ناڤین ب تایبەت ژی ل دژی سووریێ ب ئەمریکا بدەتە قەبوولکرن خوە نێزیکی ڕوسیا دکەت و دخوازیت ب ڤێ یەکێ دەریێن ئێکەتیا ئورۆپا ژی بێی مەرج بۆ وێ ڤەبیت و گۆت: “لێ ئەز باوەر ناکەم تورکیا ب سیاسەتا خوە یا نھا بشێت کاریگەریێ ل ئەمریکا و ئێکەتیا ئورۆپا بکەت و ھەم د وارێ ئابووری و ھەم ژی د وارێ سیاسی و سەربازی دا ب تەمامی ل ژێر کۆنترۆلا ئەمریکا و ئورۆپا دایە و ئەمریکا سیاسەتا خوە ل سووریێ بۆ تورکیا ناگوھۆریت، لێ ڕوسیا غازا سروشتی وەک کارتەکا فشارێ ل دژی ئورۆپا بکار دھینیت و تورکیا ژی بۆ ڤێ یەکێ ب کار دھینیت و ب سیاسەتا خوە یا شاش تورکیا خوە دکەتە مەیدانا شەرێ سار و ئەو یەک دێ زیانێن مەزن بگەھینتە تورکیا”.

ل سەر ڕۆل و جھێ کوردان د جیھانا نوو دا ژی جەنگیز چاندار ڕاگەھاند کو ھەرێما کوردستانێ ھەتا نھا سیاسەتەکا گەلەک ڕاست دمەشینیت و خوە نەکریە د ناڤ بەرەیەکی دا، لێ ئەمریکا ھەردەم گەلەک نێزیکی کوردێن عیراقێ بوویە و گۆت: “ب تایبەت پشتی کو ئەمریکا ل ڕۆژئاڤا ژی وەک ھەرێما کوردستانا عیراقێ د شەرێ ل دژی تیرۆرێ دا ھەڤکاریا کوردان کر نھا کوردێن سووریێ و تورکیا ژی وەک بەرێ ل ئەمریکا نانێرن و ژ ڕوسیا زێدەتر نێزیکی ئەمریکا نە، د ڕەوشا نھا دا ڕەوش وەسایە لێ کوردێن سووریێ و تورکیا ئەمریکا وەک ھەڤپەیمانێ خوە نابینن و د ھەمان دەمێ دا باوەریا وان ب ڕوسیا ژی ناھێت”.

رۆژنامەڤان و زانایێ سیاسەتێ ھەروەسا دیار ژی کر کوردێن تورکیا، سووریێ ژ بەرێ ڤە وەک یەک تیم بزاڤێ دکەن و پشتی ھێرشێن داعشێ ناکۆکیێن د ناڤبەرا کوردێن عیراقێ و تورکیا و سووریێ ژی کێم بووینە و وەلاتیێن کورد بۆ یەکگرتنەکا بەرفرەە فشارێ خستنە سەر ھێزێن سەرەکی یێن کوردان و وان نەچار دکەن کو پێکڤە بۆ بەرژەوەندیێن بلندێن کوردان کار بکەن و گۆت: “ھەم ل شنگال و مەخمورێ و ھەم ژی ل کۆبانێ ھێزێن کوردان د ناڤ یەک بەرەیێ دا شەرێ تیرۆرستان دکەن و بەرژەوەندیێن وان گەلەک نێزیکی ھەڤدو بووینە لێ د وارێ ستراتیژی دا ھێشتا ژی ژ ھەڤدو دوورن”.

د دووماھیا ئاخڤتنا خوە دا ژی جەنگیز چاندار ڕۆژنامەڤان و زانایێ سیاسەتێ دیار کر کو ھەم د شەرێ سار یێ جیھانێ و ھەم ژی بۆ دیارکرنا جە و ڕۆلێ خوە د جیھانا نوو دا کورد خوەدان شانسەکا مەزنن و گۆت: “ئەز باوەر دکەم دەلیڤەکا مەزن کەڤتیە بەر دەستێ کوردان کو ب ڤینا خوە د ڕەوشا نھا دا پاشەرۆژا خوە دیار بکەن و پەیوەندیێن خوە ھەم ل گەل ڕوسیا و ئیرانێ ھەم ژی ل گەل ئەمریکا و تورکیا بەردەوام بکەن، ژ بەر کو نە د بەرژەوەندیا کوردان دایە ب تەمامی خوە بکەنە د ناڤ ھەڤپەیمانیەکێ ل دژی یێ دیتر دا”.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەتە 905 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rojnameyaevro.com
زمانێ بابەتی: کرمانجی
روژا تمام کرنێ: 07-12-2014 (12 سال)
پارت / لایەن: ISIS
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باکوور
وڵات - هەرێم: تورکیا
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 30-08-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 01-09-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 905 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 2.453 چرکە!