ناونیشانی بابەت: ئیدریس بارزانی دەڵێت خەباتی کورد جارێ کۆتایی پێهاتووە
بۆ زانیاری:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیرووت، قاهیرە، دیمەشق، تاران، تەلئەڤیڤ، لێژنەی نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک و ژنیڤ و نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە بەغدا.
ڕۆژنامەی گاردییەن ڕۆژی 1ی گوڵان وتاریکی (جان ستاتوس)ی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوه ئاوارەکان شەپۆل شەپۆل له ئێرانەوه دەگەڕێنەوه ئێراق و کاربەدەستانی ئێراق به شێوەیەکی تا ڕادەیەک باش هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکەن جگەله دوو گرووپ. به گوێرەی ئەو زانیارییانەی له سەرچاوه فەرمییه کوردییەکانی ناوچەکەوە بە لەندەن گەیشتووە، لایەنی کەم 100 هەزار ئاوارەی کورد که دوای شەڕی مانگی ڕابردوو چوونەته ئیران، دەیانەوێت بگەڕێنەوە ئێراق. کورد دەڵێن دەوڵەتی ئێراق له ترسی کاردانەوەی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتیی به نەرمونیانی لەگەڵ زۆربەی ئەوانەی گەڕاونەتەوە ئێراق، هەڵسوکەوت دەکات و ئەو نیگەرانییه له ئارادا نییه که به کۆمەڵ تۆڵه له ئاوارەکان بکاتەوه.
دیارە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ئێراق دوابەدوای ئەوە دەستی پێ کردووە کە ڕۆژی 10ی نیسان
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی، کوڕی ژەنەڕاڵ بارزانی چووە بۆ ئۆردوگایەکی گەورە لە #نەغەدە# لە نزیک سنووری ئێراق. کوڕی ڕابەری کورد کە دکتۆر #مەحمود عوسمان#، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی #پارتی دیموکراتی کوردستان#یشی لەگەڵ بووە، ئاوارەکانی تێگەیاندووە کە (KDP) هیچ چارەی دیکەی نییە، جگە لەوەی کۆتایی بە خەباتی کورد لە ئێراق بهێنێت، لایەنی کەم لە ئێستادا. ئاوارەکان سەرپشک کراون بیری لێ بکەنەوە و بڕیار بدەن دەگەڕێنەوە ئێراق یان لە ئێران دەمێننەوە. بڕیاری گەلی لە بنەماڵەکان پەیوەندی بەوەوە هەیە کە زۆر لە نیازی کاربەدەستانی ئێران بە گومانن و ژنەکان دەیانەوێت منداڵەکانیان لە کەشوهەوایەکی ئارامدا گەورە بکەن.
کاربەدەستانی ئێراق دەیانەوێت ئەو ئاوارانە جیا بکەنەوە کە هەستی بەهێزی نیشتمانپەروەرییان تێدایە. بۆیە بە تیروتەسەلی لەسەر سنوور پرسیاریان لێ دەکەن لە کاتی خەباتی کورددا چیان کردووە، هەروەها دەبێت ناوی سێ کەس لە ئەندامانی “پاراستن” ( ڕێکخراوی ئاساییشی کورد) بهێنن و لە کۆتاییدا دەبێت ڕاگەیاندنێک واژوو بکەن کە تێیدا نووسراوە (KDP) لە ماڵوحاڵی خۆیان دەریکردوون.
سەرەڕای نەرمونیان بوونی ئێراق، دوو گرووپ لە ئاوارەگان مافی ئەوەیان نییە بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان لە ئێراق. گرووپی یەکەم: ئەوانەن کە خەڵکی ناوچە گرنگەکانی #کەرکووک#، سنجار و #خانەقینن#. ئەم ناوچانە ئێستا بەتوندی بەعەرەبکردن دەکرێن و (KDP) بانگەشەی ئەوە دەکات جوتیاری مسری لە دەوروبەری کەرکووک نیشتەجێ کراون.
گرووپی دووەم (زۆرترین نیگەرانیشیان لەسەرە) ئەو کوردانەن کە دوای دەستپێکردنی ڕاپەڕینی کورد ڕیزی سوپای ئێراقیان جێهشتووە و چوونەتە ڕیزی پێشمەرگەکان. هەموو ئەم کەسانە لە ئۆردوگایەک لە نزیک دیوانییە لە باشووتی ئێراق بەندکراون و هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسیان لە دەستدا نییە. [1]