جۆیس بلۆ، نووسەر، زمانناس و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی لە ساڵی 1932 لە (قاهیرە(ی پایتەختی وڵاتی (میسر) لەدایکبووە و لە زانکۆی (سۆربۆن( بڕوانامەی دکتۆرای لە زمانی کوردی بەدەستهێناوە. هەروەها بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی کوردی بوو لە پاریس. لە ساڵانی 50ەکان دا چووەتە فەرەنسا و دەستی بە فێربوونی زمانی کوردی، عەرەبی و فارسی کردووە. هەروەها سەرنووسەری گۆڤاری (Kurdish Studies) بووە لە پەیمانگەی نەتەوەیی زمان و شارستانیی ڕۆژهەڵات (INALCO) و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئینستیتیوتی کوردی.
جۆیس خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبییە، کە دیارترینیان فەرهەنگی زمانی کوردی/ فەرەنسی/ ئینگلیزییە.
جۆیس فەرهەنگێکی دیکەشی کوردی-فەرەنسی نووسیوە و چەندین بەرهەمی دیکەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
لە 13-3-2024 بە بەشداریی جۆیس خۆی، لەسەر قەڵای #هەولێر# کتێبخانەی جۆیس بلەو کرایەوە.
بەشێک لە بەرهەمەکانی جۆیس بلۆ ئەمانەن:
-پرسی کورد، لێکۆڵینەوەیەکی کۆمەڵایەتی و مێژوویی، ساڵی 1963
-کوردانی ئامادە و چیای #شنگال# -شیکاری زمانەوانی و دەقە فۆلکلۆرییەکان (1975)
-جووەکانی کوردستان (1985)
-کەلەپووری کوردی (2012) [1]