کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 516,355
 شؤمارە عەسگەل  105,193
 کتاووەل 19,086
فایل های مرتبط 95,696
Video 1,281
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
نتیجه: Found 52, page 1 of 6



تازه کردن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

45ەمین کۆبوونەوەی شورای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
45ەمین کۆبوونەوەی شورای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان
 وەڵگەنۆمەل

45ەمین کۆبوونەوەی شورای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان
 وەڵگەنۆمەل

ڕۆژی دووشەممە 7ی ڕەزبەر، 45ەمین کۆبوونەوەی شورای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە چوو کە تێیدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ ژنێڤ وتارێکی هاوبەشی لەسەر پرسی لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کوردستانی ڕۆژهەڵات پێشکەش کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا پاش وتارێکی خاتوو میشێل باشلێ کۆمیسەری بەرزی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ لە جیهان لە چوارچێوەی بەندی چواری نەتەوە یەکگرتووەکان، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان_ ژنێڤ، لە دوو وتاری هاوبەش و جیاوازدا، پرسی لەسێدارەدانی هەڕەمەکی و نایاسایی زیندانییانی سیاسی کورد، مەترسیی خێرای ئیعدامی پێنج زیندانیی سیاسی کورد و کوشتاری کوێرانەی کۆڵبەرانی کوردی باس کرد.
نێوەڕۆکی هەر دوو وتارەکەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان_ ژنێڤ و ڕێکخراوی نەتەوەیی فەرانسەوەی (پێکەوە خەبات بۆ نەهێشتنی سزای لەسێدارە)؛ وتاری یەکەم (لەسەر سێدارە):
بەڕێز سەرۆک!
لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان_ ژنێڤ و ڕێکخراوی نێونەتەوەیی فرانسەوەی (پێکەوە خەبات بۆ نەهێشتنی سزای لەسێدارە)، سەرنجی شورای مافی مرۆڤ ڕادەکێشین بۆ سەر مەترسیی خێرای لەسێدارەدانی پێنج زیندانیی سیاسیی کورد لە ئێران.
ئێمە نیگەرانیی قووڵی خۆمان ڕادەگەیەنین لە پێوەندی لەگەڵ لەسێدارەدانی هەڕەمەکی و نهێنی، نایاسایی و زۆرەملێی زیندانییانی سیاسیی کورد لەلایەن ئێرانەوە.
سەرەڕای داوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرپرسانی ئێران لە مانگی مەی 2020، کۆماری ئیسلامی هیدایەت عەبدووڵڵاپوور و 3 زیندانیی سیاسیی کوردی ئێعدام کرد.
لە سەرەتای ساڵی 2020ەوە دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدانی بۆ پێنج زیندانیی سیاسیی کورد، یەک لەوانە حەیدەر قوربانی دەر کرد و لە مەترسیی خێرای ئیعدامدان.
لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد بە شێوەی تیرباران و ئێعدامی بە کۆمەڵ و هەروەها نهێنی، ڕاگرتنی زیندانییان و شاردنەوەی تەرمەکانیان وەک ساڵەکانی هەشتاکان، زۆر جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە.
لە کاتێکدا گەلی کورد لە ئێران تەنیا 13 لەسەدی دانیشتووانی هەشتا ملیۆنیی ئێران پێک دەهێنن بەڵام ڕێژەی لەسێدارەدانی زیندانییانی سیاسیی کورد 55 لەسەدە.
لە کۆتاییدا، داواکارین لە شورای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان گوشار بخەنە سەر ئێران کە کۆتایی بهێنێت بە سیاسەتی سەرکوت و لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد و تەرمی ئێعدامکراوەکان بگەڕێنەتەوە بۆ بنەماڵەکانیان و زانیاریی فەڕمی لەسەر ئێعدامەکان بڵاو بکاتەوە.
وتاری دووەم لەسەر کوشتاری کۆڵبەران
بەڕێز سەرۆک!
لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان_ ژنێڤ و ڕێکخراوی نێونەتەوەیی فرانسەوەی (پێکەوە خەبات بۆ نەهێشتنی سزای لەسێدارە)، سەرنجی شورای مافی مرۆڤ ڕادەکێشین بۆ سەر کوشتاری هەڕەمەکیی کۆڵبەرانی کورد لە ئێران.
ئێمە نیگەرانیی قووڵی خۆمان ڕادەگەیەنین لە پێوەندی لەگەڵ کوشتاری هەڕەمەکی و نایاسایی کۆڵبەرانی کورد لە چوار پارێزگای کوردستانی ئێران کە بەهۆی سیاسەتی تەبعیز و سەرکوت و هەژاری، بۆ بژێویی ژیان، سەختترین ڕێگای پڕ لە مین و مەترسیی مەرگ دەگرنە بەر و کاری کۆڵبەری دەکەن.
وەک لە دواهەمین ڕاپۆرتی ڕێپۆرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران بۆ کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووە، لە ساڵی 2014ەوە زیاتر لە هەزار کۆڵبەری کورد بوونەتە قوربانیی تەقەی هێزە چەکدار و فەڕمییەکانی ئێران. هیچ کۆڵبەرێکی کوردی قوربانیی تەقەی چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لەلایەن دامەزراوە دادوەری و ئیدارییەکانی ئێرانەوە قەرەبوو نەکراونەتەوە. ئایا چ بهانە و هۆکارێک دەبێ تەوجیهی سیاسەتی سەرکوت و کوشتاری هاووڵاتییانی کورد بکات لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە؟
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ساڵی 2020ەوە زیاتر لە 145 هاووڵاتیی کۆڵبەری کورد بوونەتە قوربانیی تەقەی کوێرانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران.
بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان، کەمینەکان مافی پاراستن و حمایەتیان هەیە دژی کوشتار و ژینۆساید.
لە کۆتاییدا، ئێمە خوازیارین لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەرپرسایەتیی خۆیان بە ئەستۆ بگرن، چیدی ڕێگە نەدەن کۆماری ئیسلامی درێژە بدات بە کوشتار و قەتڵوعامی هاووڵاتییانی کورد و قەرەبووی کوشتاری کۆڵبەران بکاتەوە.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,919 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 29-09-2020
آیتم های مرتبط: 1
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 29-09-2020 (4 سال)
Document style: No specified T4 547
اقلیم: بیرون
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 96%
96%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 03-12-2021 أڕا( ڕۆژ هەژار )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( زریان عەلی ): أڕا31-12-2022 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 1,919 گل سئرکریائە(دێینە)
ئاڵدار خەلیل بۆ شارپرێس: نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بێ دەنگە
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاڵدار خەلیل

ئاڵدار خەلیل
شارپرێس-کەنداڵ جودی:
بەرپرسێکی باڵای ڕۆژاوای کوردستان ڕەخنەی توندی لە نەتەوە یەکگرتووەکان گرت و ڕایگەیاند: نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان بێدەنگە.
ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ شارپرێس ڕایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان بەردەوامە و نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرانبەر ئەو هێرشانە بێدەنگە.
ئاڵدار خەلیل باس لەوە دەکات کە تورکیا لەژێر ناوی داعش هێرشی کردە سەر ڕۆژاڤای کوردستان و ئامانجی تورکیا لەناوبردنی کورد و ئیدارەی خۆسەرە.
شارپرێس: با لە دۆخی ئیدارەی خۆسەرەوە دەست پێ بکەین، دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە ململانێی سووریا و دامەزراندنی ئیدارەی خۆسەر، بەکوورتی دۆخی ئیدارەی خۆسەر چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
ئالدار خەلیل: وەک دەزانرێت ئیدارەی خۆسەر لە سەرەتای ساڵی 2014 بە فەرمی دامەزراوە، بەڵام پێش ئەوە وەکوو ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی بوونیان هەبووە، بۆ ئەوەی کۆمەڵگە بتوانێت خۆی لە ناوەڕاستی ئەم ململانێیەدا لە سووریا بەڕێوەببات. لە پڕۆسەکانی پێش ململانێدا، ڕێکخراوێکی نهێنی سنووردار هەبوو. ئامانج ئەوە بوو کە بزانرێت ئەم کۆمەڵگەیە چۆن دەتوانێت ئیرادەی هەبێت و بگاتە ئاستێک کە بتوانێت خۆی بەڕێوەببات. بە واتایەکی تر، چۆن دەتوانین ئازادی و یەکسانی بەدەست بهێنین، چۆن دەتوانین سیستەمێکی کۆمەڵایەتی بنیات بنێین کە هەموو شتەکانی کۆمەڵگە بگەڕێنەوە بۆ واقیعی خۆیان. لە شۆڕشی ڕۆژاڤادا ئامانجمان ئەوە بوو کە بگەینە ئاستێک کە خۆی بەڕێوە ببات.
ساڵی 2014 کە ئیدارەی خۆسەر دامەزرا، یەکەم هەنگاوی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە بوو. بەڵام لەم دە ساڵەدا چەندین زەحمەتی گەورە ڕوویدا و هێرشی گەورە لە دژی ئیدارەی خۆسەر ڕوویدا. بەڵام سەرەڕای ئەمەش دەستکەوتی گەورەش بەدیهات. ئەو ئاستەی دەمانەوێت بگەینە ئیدارەی خۆسەر هێشتا بەردەوامە. لەم کاتەدا هەوڵەکانمان بۆ بنیاتنانی هۆشیاری لە خۆبەڕێوەبەری بەردەوامە و تا ڕادەیەکی دیاریکراو هەنگاوی باش نراوە.
شارپرێس: بەپێی بارودۆخی ئیدارەی خۆسەر، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و هەڕەشەکانی بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان ئێستا لە چ ئاستێکدان؟
ئالدار خەلیل: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان یەکێکە لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی بەردەم ئیدارەی خۆسەر. دەوڵەتی تورکیا گەلی کوردی وەک دوژمنی خۆی ڕاگەیاندووە و وەک دوژمن لێمان نزیک دەبێتەوە. ئەزموونی دیموکراسیمان و ئیدارەی خۆسەر کە پشت بە هۆشیاری نەتەوەی دیموکراتیک و ئازادی ژنان دەبەستێت، تورکیا ئەو بابەتانە بە نەبوونی خۆی دەبینێت، بەڵام ئیدارەی خۆسەر ئەوە نییە کە تورکیا بۆ خۆی خەیاڵی دەکات. تورکیا کە سەدەیەک بەسەر دامەزراندنی کۆمارەکەیدا تێپەڕیوە، بوونی خۆی لە قڕکردنی کورددا دەبینێت، واتە دەبێت کورد قڕبکرێت. چونکە تورکیا و هێزە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵیدا باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان کردۆتە ئامانج.
لێرەوە تورکیا لەژێر ناوی سوپای ئازاد و نووسرە و داعش هێرشی کردە سەر ئیدارەی خۆسەر. ئێستاش تورکیا بە سوپاکەی خۆی و بەکرێگیراوەکانی درێژە بە هێرشەکانیان دەدەن دژی ئیدارەی خۆسەر و خاکی ئێمەیان داگیر کردووە. تورکیا بە ئاشکرا ئەم هێرشانە ئەنجام دەدات و دەڵێت ئێمە کورد لەناو دەبەین. هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە ساڵانی ڕابردوودا هێزە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکەکانیان جێبەجێ نەکردووە و کەسیش بەرانبەر تورکیا نەوەستاوەتەوە و بوونەتە هاوبەشی دەوڵەتی تورکیا لە هێرشەکانی دژی خۆبەڕێوەبەریدا. تا ئێستا تورکیا هەر هەلێکی دەستبکەوێت هێرش دەکاتە سەر ڕۆژاڤای کوردستان و هەموو دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان و ژێرخان و دامەزراوە مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج. بە واتایەکی تر تورکیا لەناوبردنی ئیدارەی خۆسەری کردۆتە ئامانجی خۆی، بەڵام ئێستاش سەرەڕای هەموو هێرش و ئاستەنگەکان، ئیدارەی خۆسەر لە دیوی خۆیدا ماوەتەوە و هەنگاوەکانی خۆی دەنێت و بەرەوپێش دەچێت.
شارپرێس: باست لە هەڵوێستەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ئیدارەی خۆسەر، ئایا نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستێکی ڕوونی هەبوو سەبارەت بەو هێرشانە و هەڵوێستی چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
ئالدار خەلیل: نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێتی گەلان نییە، بووەتە یەکێتی دەوڵەتان و زلهێزە داگیرکەرەکان، چونکە سەدان نەتەوە هەن، نوێنەرایەتیان ناکات و دانیان پێدا نانێت، تەنانەت کورد لەنێو ئەم گەلانەدایە و ناناسرێتەوە. هەر بۆیە نەتەوە یەکگرتووەکان یاسا بۆ پاراستنی دەوڵەتەکان دەردەکات. تا ئێستا نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاست ئەم هێرشانەی تورکیا بۆ سەر ئیدارەی خۆسەر بێدەنگە. با نموونەیەکتان بۆ بهێنمەوە، لە ساڵی 2019ەوە شاری حەسەکە بێ ئاو بووە، چونکە وێستگەی ئاوەکەی خاوەندارێتی دەوڵەتی تورکیایە، تورکیاش بە فەرمی ئاوەکەی لە حەسەکە بڕیوە. جگە لەوەش دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەکانی سوتەمەنی و ژێرخانی ڕۆژاڤای کوردستانی کردە ئامانج، لەگەڵ ئەوەشدا نەتەوە یەکگرتووەکان بێدەنگ بوو.
شارپرێس: لەم دواییانەدا بە نێوەندگیری ئەمریکا هەوڵی دیالۆگ لەنێوان ڕۆژاڤای کوردستان و تورکیادا هەبووە؟
ئاڵدار خەلیل: هیچ شتێکی لەم جۆرە نەچووەتە ناو کارنامەی ئێمەوە.
شارپرێس: لە ماوەی ڕابردوودا ڕێککەوتنی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16 لەنێوان ئەمریکا و تورکیا ئەنجامدرا، زانیاری بڵاوبووەوە کە ئیدارەی ڕۆژاوای کوردستان داوای لە ئەمریکا کردبوو کە تورکیا فڕۆکەی جەنگی دژی ڕۆژاڤای کوردستان بەکارنەهێنێت، ئەم زانیاریانە تا چەندە ڕاست دەکەن؟
ئاڵدار خەلیل: هیچ زانیارییەکم لەسەر ئەم بابەتە نییە.
شارپرێس: با باسی هاوکاریی ئێوە لەگەڵ ڕووسیا بکەین، هاوکاری و دۆستایەتیی نێوان ڕۆژاڤای کوردستان و ڕووسیا لە چ ئاستێکدایە؟
ئاڵدار خەلیل: وەک دەزانن لە ساڵی 2019ەوە ڕووسیا بە فەرمی هاتۆتە ناو سووریا. ئێمە لە عەفرین هاوکاریمان لەگەڵ ڕووسیا هەبوو، بەڵام تورکیا ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕووسیا کرد و لە ئەنجامدا عەفرین داگیرکرا. بەڵام دواتر پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕووسیا دووبارە دامەزرا و تا ئێستاش ئەو پەیوەندیانە بەردەوامن. پێشبینیمان دەکرد ڕووسیا ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕێت بە پێشخستنی چارەسەرێک لە سووریا یان ئەنجامدانی کۆبوونەوە، بەڵام ئەو ڕۆڵەی نەگێڕا.
شارپرێس: پەیوەندییەکانی ڕۆژاوای کوردستان و حکومەتی دیمەشق لە چ ئاستێکدایە؟
ئاڵدار خەلیل: لەڕاستیدا هێشتا هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی کۆبوونەوە هەبێت، هەندێکجار نامەی ئەرێنی بۆ یەکتر دەنێرین، بەڵام تا ئێستا حکومەتی دیمەشق نەیوێراوە هەنگاوێک بنێت و گفتوگۆی فەرمی دەستپێبکات. بەڵام هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی کۆبوونەوە هەبێت.
شارپرێس: ئایا هیچ دیدارێک یان پەیوەندییەک لەنێوان ڕۆژاوای کوردستان و ئێران هەیە؟
ئاڵدار خەلیل: لەبەر ئەوەی ئێران لە ناوچەکانی ئێمەدا بوونی نییە، تەنیا ڕووسیا و ئەمریکا بوونیان هەیە، هیچ پەیوەندییەک لەنێوان ئێمە و ئێراندا نییە.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 22 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | sharpress.net 03-03-2024
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 03-03-2024 (0 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 04-03-2024 أڕا( هەژار کامەلا )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( زریان سەرچناری ): أڕا06-03-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 22 گل سئرکریائە(دێینە)
ئایندەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسایەی جیهانگیریدا
ڕزگ(دەسە):  کتاووخانە | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
1 رای 5
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئایندەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسایەی جیهانگیریدا
 کتاووخانە

ئایندەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسایەی جیهانگیریدا
 کتاووخانە

جەمیل محەمەد
2010

توجه: فایل PDF این کتاب در دسترس نیست، لطفا کمک کورديپيديا برای دریافت این فایل! کتاووێ کل کە(ڕئ کە)
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 5,880 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 1
ڕزگ(دەسە):  کتاووخانە
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: No specified T4 1434
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: سیاسی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 58%
Kwalîtîyi babet
 30%-39%
Xirap
 40%-49%
Xirap
 50%-59%
Xirap nîye
 60%-69%
Mamnawendî
 70%-79%
Zor başe
 80%-89%
Zor başe
 90%-99%
Nayab
اێ ڕکؤردە إژ لآ 31-03-2014 أڕا( بەناز جۆڵا )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا19-06-2015 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 5,880 گل سئرکریائە(دێینە)
بافڵ تاڵەبانی، دۆسییەی گەمارۆکانی سەر سلێمانی دەگەیەنێتە نەتەوە یەکگرتووەکان
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بافڵ تاڵەبانی، دۆسییەی گەمارۆکانی سەر سلێمانی دەگەیەنێتە نەتەوە یەکگرتووەکا...

بافڵ تاڵەبانی، دۆسییەی گەمارۆکانی سەر سلێمانی دەگەیەنێتە نەتەوە یەکگرتووەکا...
#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، دۆسییەی گەمارۆکانی سەر #سلێمانی# لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان خستووەتە بەردەم نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق.
بافڵ تاڵەبانی، لە دواین کۆبوونەوەی لەگەڵ جەنین پلاستخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق باسی گەمارۆکانی سەر سلێمانی کردووە.
بافڵ تاڵەبانی باسی لەوە کردووە، ڕۆژبەڕۆژ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە گەمارۆکانی سەر سلێمانی زیاتر دەبێت و یەکێتی کارەکانی حکومەت لەو سنوورە دەکات.
بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەش کردووە، کە ئەو هەنگاوە باری سەر شانی یەکێتی قورس کردووە و چیتر توانای بەرگەگرتنی ئەو دۆخەیان نەماوە، بۆیە ئەگەر بەردەوام بێت، ئەوە دەرگا بەڕووی #بەغدا# دەکەنەوە و گفتوگۆی ڕێککەوتن و جیاکردنەوەی داهات و بودجەی سلێمانی لەگەڵ حکومەتی ئێراق دەکەن. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 477 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 09-02-2023 (1 سال)
Publication Type: Born-digital
شهرها: سلیمانیە
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: سیاسی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 98%
98%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 09-02-2023 أڕا( شەنە بەکر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( شەنە بەکر ): أڕا09-02-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 477 گل سئرکریائە(دێینە)
بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان: بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، تەنیا بەرژەوەندی کەسی و حیزبی لەبەرچاو دەگرن
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان: بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، تەنیا بەرژەوەندی کەسی و حیزبی لەبەرچاو دەگر
 مەقاڵەل گؤجەر

بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان: بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، تەنیا بەرژەوەندی کەسی و حیزبی لەبەرچاو دەگر
 مەقاڵەل گؤجەر

بەرپرسێکی یۆنامی لە هەرێمی کوردستان هۆشداریداو ڕایگەیاند، کە دۆخی هەرێمی کوردستان بەهۆی ناکۆکی پارتی و یەکێتی مەترسیدارە.
ڕیاردۆ ڕۆدریگز، بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە هەرێمی کوردستان هۆشداری لە دۆخی سیاسی کوردستاندا و ڕایگەیاند، دۆخی سیاسی ناوچەکە و قووڵبوونەوەی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی مەترسیدارە.

ڕیاردۆ ڕۆدریگز، دەڵێت (بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بیر لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان ناکەنەوە، تەنیا بەرژەوەندی کەسی و حیزبی لەبەرچاو دەگرن، بۆیە ڕۆژبەڕۆژ دۆخی سیاسی هەرێم بەرەو خراپی دەڕوات).
ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە هات، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لەسەر بابەتی کاراکردنەوەی کارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان گرژی لەنێوان پەڕڵەمانتارانی پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەی پەڕڵەمان درووست بوو. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 412 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 1
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 25-05-2023 (1 سال)
Publication Type: Born-digital
شهرها: هولیر
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: سیاسی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 25-05-2023 أڕا( شەنە بەکر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ئاراس ئیلنجاغی ): أڕا25-05-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 412 گل سئرکریائە(دێینە)
پارتى و پێکهاتەکان، پێشنیازى نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەى دابەشکردنى کورسى کۆتاکان ڕەتدەکەنەوە
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پارتى و پێکهاتەکان، پێشنیازى نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەى دابەشکردنى کورسى ک...

پارتى و پێکهاتەکان، پێشنیازى نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەى دابەشکردنى کورسى ک...
=KTML_Bold=پارتى لە دابەشکردنى کورسى کۆتاکان پەشیمان بۆتەوە=KTML_End=

#پارتى دیموکراتى کوردستان# و بەشێک لە پێکهاتەکان پێشنیازێکى نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەى دابەشکردنى کورسى کۆتاکان ڕەتدەکەنەوە و یەکێتیش ئەمە بە پاشگەزبوونەوە لە قەڵەم دەدات.
دواى ئەوەى نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیازى بۆ لایەنەکان و پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان کرد بە دابەشکردنى کورسى کۆتاکان بەسەر پارێزگاکان، بەڵام پارتى و پێکهاتەکانى نزیک لە پارتى ڕەتیدەکەنەوە ئەو 11 کورسییە بەسەر بازنەکان دابەشبکرێت.

#یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# پێیوایە پارتى دیموکراتى کوردستان پاشگەزبۆتەوە لە ڕێککەوتنى نێوانیان، چونکە هەمووان ئەو پرسەیان دایەوە دەست پێکهاتەکان و بەشێوەیەکى سەرەتایش ڕێککەوتن هەبوو لانی کەم بەشێک لە کورسییەکان بەسەر پارێزگاى #سلێمانى# و #هەڵەبجە# بە پێشنیازى نەتەوە یەکگرتووەکان دابەش بکرێت، بەڵام پارتى و لایەنەکانى نزیک لە پارتى بە تەواوى لەو ڕێککەوتنە پەشیمان بوونەتەوە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 352 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 2
 اهزاب و سازمانەل
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 03-05-2023 (1 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: سیاسی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 03-05-2023 أڕا( شەنە بەکر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( شەنە بەکر ): أڕا04-05-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 352 گل سئرکریائە(دێینە)
پارتی، نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن ئاگاداردەکاتەوە
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پارتی، نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن ئا...

پارتی، نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن ئا...
پارتی دیموکرات بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەوڵەکانی یەکێتی نیشتمانی بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان ئاگادارکردووەتەوە.
ئەو شاندەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، پەیوەندی بە هەوڵەکانی پارتی دیموکرات هەیە بۆ ڕێگری لەو هەوڵانەی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لە بەغداوە دەدرێت.
پارتی دیموکرات دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە لە بەغداوە هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان هەیە و هەوڵەکەش یەکێتی نیشتمانی سەرپەرشتی دەکات، بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێ‌ ئاگادارکردووەتەوە.
هەر بەو هۆیەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بەپەلە نوێنەری خۆیان ناردووەتە هەرێمی کوردستان و دەستیان بە کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان کردووە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 370 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 3
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 27-06-2023 (1 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: رسانەها
کتاب: سیاسی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 28-06-2023 أڕا( شەنە بەکر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ئاراس ئیلنجاغی ): أڕا28-06-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 370 گل سئرکریائە(دێینە)
پەیامی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان بۆ بەرێز سەرۆکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیامی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان بۆ بەرێز سەرۆکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان
 وەڵگەنۆمەل

پەیامی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان بۆ بەرێز سەرۆکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان
 وەڵگەنۆمەل

بەڕێز جەنابی ئانتۆنیۆگوتیریس!
سکرتیری گشتیی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
لە گەل ڕیزو ئیحترام!
بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سکرتیری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پیرۆزبایی گەرمی ڕێبەرایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانتان پێشکەش دەکەم. هەڵبژاردنی بەرێزتان وەک سکرتێری گشتی گەورەترین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، لەم هەلومەرجەی ئیستادا کە جیهان بە تێکراو خۆرهەلاتی ناوەراست بە تایبەتی ئاڵۆزو شێواو و زۆر مەترسیدارە، ئەرکی جەنابتان وەک سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان قورستر دەکات. گومان نیە کە بەرێزتان هەوڵی تەواو دەدەن بۆ سەقامگیری ئاشتی و کۆتایی هێنان بە سەرکوتی بێ‌ بەزییانەی حکومەت و...
دەسەلاتە دیکتاتۆرەکان و دابین کردنی ویست و داواکانی گەلانی ژێردەستەو ماف پێشێلکراو. وەک ئاشکرایە ڕژیمی دەسەلاتدار لە ئێران ماف و ئازادیەکانی تێکرای دانیشتوانی ئێران و گەلی کورد لە کوردستانی ئێرانی پێ‌شێلکردوە و قورس ترین ستەم و بیعەداڵەتی بە سەر خەڵکی کورد پەیرەو دەکات و هەروەها لە ساڵی 1997 بە فەرمانی خومەینی هەزاران کەس زیندانی بە بێ‌ تاوان و بە شێوەیەکی دژی ئینسانی و بە بێ‌ وەکیل و لە دادگای فەرمایشی ئیعدام کران و تا ئیستاش ئاخوندانی دەسەلاتدارو ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ لەو جینایەتەدا دەستیان هەبووە دیفاع لە تاوانەکەیان دەکەن. هەر بۆیە پێویستە بەرپرسانی ئەو جینایەتانەو و تێکرای تاونەکانی دیکەی دژ بە خەڵکی کوردستان و ئێران بدرێنە دادگا نێودەوڵەتیەکان و لێپرسینەوەیان لە گەڵ بکرێ‌.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران داوا لە بەریزتان و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە چەوسانەوەو بێ‌ مافی ئافرەتان و مندالان لە سەرانسەری جیهان و لەناوچەی خۆرهەلاتی ناوەراست و ئێران بەتایبەت و هەروەها بۆ کۆتایی هاتنی جەنگ و ماڵوێرانی و ستەم و بێدادی هەوڵی زیاتر بدەن. گومان نییە کە بەرێزتان ئاگاداری هەلومەرجی نالەباری ناوچەی خۆرهەلاتی ناوەراست و زاڵ بوونی دەسەلاتە ستەمگەرکانن بە سەر خەڵکدا، هەر لەو پێوەندییەدا داواکارین ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان دەوری زیاتر ببینێ‌ بۆ دابین کردنی مافە بنەرەتیەکانی مرۆڤ. سەرکەوتنی جەنابتان لە ئەرکی نۆی ئاواتمەو دڵنیام بەرێزتان لە گەشەکردنی کارەکانی سازمانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکەوتوو دەبن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
بەرێوەبەری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
27-10-2016
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 6,005 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 واژەل واصطلاهەل
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 27-10-2016 (8 سال)
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 93%
93%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 30-10-2016 أڕا( هاوڕێ باخەوان )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا30-10-2016 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 6,005 گل سئرکریائە(دێینە)
پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان
ڕزگ(دەسە):  کتاووخانە | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
1 رای 5
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان
 کتاووخانە

پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان
 کتاووخانە

و.شێخ عەبدول
سلێمانی-2003

توجه: فایل PDF این کتاب در دسترس نیست، لطفا کمک کورديپيديا برای دریافت این فایل! کتاووێ کل کە(ڕئ کە)
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 3,979 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 1
ڕزگ(دەسە):  کتاووخانە
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: No specified T4 1434
شهرها: سلیمانیە
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: ترجمه
کتاب: برنامە
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 60%
60%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 31-03-2014 أڕا( بەناز جۆڵا )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا26-05-2018 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 3,979 گل سئرکریائە(دێینە)
پەیوەندی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی بە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانییەوە: دادگای دادی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاساییش
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیوەندی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی بە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانییەوە: دادگای دادی نێودەوڵەتی
 مەقاڵەل گؤجەر

پەیوەندی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی بە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانییەوە: دادگای دادی نێودەوڵەتی
 مەقاڵەل گؤجەر

پەیوەندی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی بە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانییەوە: دادگای دادی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاساییش
لێکۆڵەران: ئاوارە حسێن ئەحمەد-زانا ڕەفیق سەعید
لە گۆڤاری #زانکۆی هەڵەبجە#
بەرگی 5
ژمارە 4 (2020). [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=550064&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی پەیوەندی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی بە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانییەوە: دادگای دادی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاساییش=KTML_Link_External_End=
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 167 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | hewalname.com
فایل های مرتبط: 1
آیتم های مرتبط: 6
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 00-00-2020 (4 سال)
No specified T3 33: No specified T4 675
Publication Type: Born-digital
شهرها: هلبچە
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: حقوق بشر
کتاب: تحقیقات
کتاب: قانونی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 04-02-2024 أڕا( کاکۆ پیران )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( شەنە بەکر ): أڕا04-02-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 167 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 516,355
 شؤمارە عەسگەل  105,193
 کتاووەل 19,086
فایل های مرتبط 95,696
Video 1,281
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.672 ثانیه(اێس)