کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,356
 شؤمارە عەسگەل  105,642
 کتاووەل 19,138
فایل های مرتبط 96,355
Video 1,306
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
نتیجه: Found 9, page 1 of 1



تازه کردن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

پیرەمێرد و سەید حوسێن حوزنی موکریانی و گۆران و فایەق بێکەس
ڕزگ(دەسە):  عەسگ و پِئ نۆیسە | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پیره‌مێرد و سه‌ید حوسێن حزنی موكریانی و گۆران و فایه‌ق بێكه‌س

پیره‌مێرد و سه‌ید حوسێن حزنی موكریانی و گۆران و فایه‌ق بێكه‌س
شوێن: #سلێمانی#
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: سیەکانی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: چاپخانەی ژین، چوار کەسایەتی بەرزی کورد لەوێنەکەدا هەن، #پیرەمێرد#، سەید #حوسێن حوزنی موکریانی#، #گۆران#، #فایەق بێکەس#.
وەرگیراوە لە: بەختیار عیزەت سلێمان بەگ[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,982 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | به‌ختیار عیزه‌ت سلێمان به‌گ
آیتم های مرتبط: 5
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
No specified T3 57: No specified T4 1442
No specified T3 58: No specified T4 1446
شهرها: سلیمانیە
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 06-03-2022 أڕا( ئاراس ئیلنجاغی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا06-03-2022 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 1,982 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 پەروەندە عەسگ 1.0.148 KB 06-03-2022 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
شاعیری گەورەی کورد فایەق بێکەس 1933
ڕزگ(دەسە):  عەسگ و پِئ نۆیسە | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شاعیری گەورەی کورد فایەق بێکەس 1933

شاعیری گەورەی کورد فایەق بێکەس 1933
شاعیری گەورەی کورد #فایەق بێکەس# 1933
ئەم وینەیە لەسالی 20/4/1933 گیراوە
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,086 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 3
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
 مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
No specified T3 57: No specified T4 1442
No specified T3 58: No specified T4 1446
شهرها: سلیمانیە
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 86%
86%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 09-05-2021 أڕا( ڕۆژگار کەرکووکی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا09-05-2021 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 2,086 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 پەروەندە عەسگ 1.0.143 KB 09-05-2021 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
شیعرێک لەلایەن قانع لە شاری مەهاباد بە بۆنەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بۆ فایەق بێکەس
ڕزگ(دەسە): No specified T2 41 | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska1
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شیعرێک لەلایەن قانع لە شاری مەهاباد بە بۆنەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بۆ فای...

شیعرێک لەلایەن قانع لە شاری مەهاباد بە بۆنەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بۆ فای...
شیعرێک لەلایەن قانع لە شاری #مەهاباد# بە بۆنەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بۆ فایەق بێکەسی شاعیر لە #سلێمانی#

کاکە سەلامم لە هاودڵدارم
لە مام و کەس و گەورە و سەردارم
لە دوای سلسلەی دوعا و سەلامم
هاودڵ گوێ گرە سا لە کەلامم
ئەلحەمدولە ئاڵا هەڵکرا
ماوەی دەردی دڵ ئەمڕۆکە درا
سوئال گەر ئەکەی لە مڵک و ماڵم
لەسەر مەرامە حاڵ و ئەحواڵم
لاوی دڵ گەرمم سا دەی وەرە لام
سەرکەوە کەم کەم، ڕوو لە ڕووی مەرام
ڕوو کەرە ڕاسی داسی ئاڵای سوور
درەوکە عەدووی لاروهار لە دوور
ئەگەر لە مامی لارم سام ئەکەی
هەڵسە هەڕاکە لە مەرام ئەگەی
ئەو هەر عەدووی ڕۆح گرۆی سەلامە
هەر لە درۆدا سەرداری عامە
کاکە، ئەم ئاڵا مەرهەمی دەردە
مەرهەمی لاوی دڵ سڕ و سەردە
هەرکەس لە هەرلا وڕ و سەرسامە
راکا ئەم ئاڵا کۆگای مەرامە.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,709 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی سەرچڵ یونس
آیتم های مرتبط: 8
ڕزگ(دەسە): No specified T2 41
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
No specified T3 49: No specified T4 1016
No specified T3 51: No specified T4 1519
No specified T3 53: No specified T4 1019
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 04-01-2022 أڕا( ڕۆژگار کەرکووکی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا31-07-2022 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 1,709 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 پەروەندە عەسگ 1.0.251 KB 31-07-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
 پەروەندە عەسگ 1.0.1241 KB 04-01-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فایەق بێکەس
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
ارزیابی مقالە
1 رای 5
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فایەق بێکەس

فایەق بێکەس
فایەق بێکەس
خێزانێکی سەرگەردان
دەستنووسی شاکر فەتاح[1]
بابەتێکی کورتە سەبارەت بە ژیانی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی فایەق بێکەسی شاعیر
سلێمانی 1970

فایق بێکەس هەرچەندە تەمەنێکی کەمی هەبوو، لەساڵی 1948 دا مردووە، بەڵام بەهونەری ژیانی و بە هۆنراوە ناوازەکانی، هۆش و دڵ و دەروونی هاونیشتمانەکانمانی زیندوو کردەوە، و هانی داین بۆ خەبات کردن بۆ ڕزگاریی نیشتمانەکەمان لە دەست: زۆرداریی، هەژاریی، نەخۆشی، نەخوێندەواری..
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,028 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | Française | bnk.institutkurde.org
فایل های مرتبط: 1
آیتم های مرتبط: 3
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: No specified T4 1572
شهرها: سلیمانیە
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: همەگونە
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 05-04-2022 أڕا( ڕاپەر عوسمان عوزێری )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ئاراس ئیلنجاغی ): أڕا05-04-2022 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 1,028 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 پەروەندە عەسگ 1.0.369 KB 05-04-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
 پەروەندە عەسگ 1.0.268 KB 05-04-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
 پەروەندە عەسگ 1.0.124 KB 05-04-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
فایەق بێکەس
ڕزگ(دەسە):  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook4
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp2
Viber4
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link7
ارزیابی مقالە
13 رای 3
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû3
English7
عربي7
فارسی1
Türkçe0
עברית1
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk1
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فایەق بێکەس

فایەق بێکەس
ناوی فایق کوڕی عەبدوڵڵابەگی کوڕی کاکەحەمەی کوڕی ئەلیاسەقۆجەیه. بنچینەی بنەماڵەیان لە قەڵاچوالانەوە هاتووەتە #سلێمانی# و خۆی لە 1905دا لە #سیتەک# هاتووەتە ژیانەوه، ئەو دێیەش بیست کیلۆمەترەیەک لە باکووری ڕۆژەڵاتی سلێمانییەوە دوورە و ئەو ئەوساتەش #سیتەک# سەنتەری #شارباژێڕ# بووه. عەبدوڵڵا بەگی باوکی لەوێ تابوور ئاغاسی بووه. لە دایکیشیەوە لە بنەماڵەی ئاغەلەرەکانی سلێمانییه.
ساڵی یەکەم و دووەمی تەمەنی لە سیتەک بەسەربردووە و، پاشان ماڵیان هاتووەتەوە سلێمانی و لە تەمەنی سێ ساڵایدا ئاوەڵەی دەرداوه. هەر بەمنداڵی باوکی لەحوجرەی فەقێ خستوویەتییە بەر خوێندن.
لە 1911دا باوکی بەئیشی میری نێرراوەبۆ خانەقی و لەوێوە بۆ بەغدا. لە بەغداوەئەنێرێ بەدوای ماڵ و منداڵەکەیدا و ئەیانباتەئەوێ. پاش ساڵێک خۆی چووەبۆ تورکیا و ئەوانی لە بەغدا بەجێهێشتووه. ئیتر فایەق باوکی نەدیوەتەوه. هەر لەو ماوەیەدا حەمەسەعیدی برا گەورەی لە ئاوی دەجلەدا ئەخنکێ و دوابەدوای ئەو دایکیشی کۆچی دوایی کردووە و فایق دەکەوێتەلای خاڵی. ئەویش پاش چەند مانگێک ئەمرێ و فایق و تاهیری برای بچووکی بەبێکەسی ئەمێننەوه.
ئەو ساتەی شەڕی یەکەمی جیهان هەڵدەگیرسێت، ڕێی هاتوچۆی نێوان بەغدا و سلێمانی دەگیرێت. حاجی ئەمینی کاکەحەمەی مامی لە سلێمانییەوە ئەنێرێتە لای حاجی عەلی ئاغا، ئەوەی لە بەغدا بووه، کە چاودێری فایق و براکەی بکات و هەر میراتێکیان لەباوک و دایکییانەوە بۆ مابێتەوەبۆیان خەرج بکا. ئەویش ئەیانداتە دەستی حەبەخان ناوێک، ئەوەی خێزانی ئەفسەرێکی خەڵکی سلێمانی بووە و لە بەغدا دانیشتووه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/193/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=فایەق بێکەس=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/193/0002.JPG=KTML_Photo_End=
ژنەکەش مەردانە ئەیانخاتە ژێر باڵی بەزەییی خۆی و وردەوردە پێیشیان ئەخوێنێ. دوو سێ ساڵێک بەم جۆرە ژیان بەسەردەبەن. لە 1917دا کەساسییەکی زۆریان تووش دەبێت. لە 1918دا حەبەخان ئەیانباتەوە بۆ سلێمانی بۆ لای حاجی ئەمینی مامیان.
فایق لە سلێمانی دەخرێتە قوتابخانە و لە پۆلی سێیەمدا وەرئەگیرێ و تا ساڵی 1923 لەسەر خوێندن بەردەوام دەبێت.. هەموو ساڵێک بەیەکەم دەرئەچێ. لەو ساڵەدا لەسەر ئارەزووی مامی دەچێتە قوتابخانەی علمیە لە#کەرکووک#. بەڵام بۆی ڕێناکەوێ لەوێ بخوێنێ، دەچێتەبەغدا و ساڵی 1924-1925 لە دار العلوم بەسەرئەبا. لەوێش لە بەردەم بژێوی بژی و لە ساڵی 1926-1927دا دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی. لەو کاتەدا سلێمانی تەنیا پۆلی یەکەمی ناوەندیی تێدا بووه، ناچار تێی ئەچێ.
لەو ساڵانەدا تەنگوچەڵەمەی ژیان ناچاری دەکات دوکانێکی جگەرەچێتی بکاتەوه، بەڵام ئەمەش سەرناگرێ و دەستدەکات بەجگەرە و شقارتە فرۆشتنی دەستگێڕی و پاشان پەنا دەباتەبەر ئەشغاڵ و بەڕۆژانە لە ڕێگای #عەربەت# کار دەکات و چەند مانگێک لەسەر ئەم کارە دەبێت..
لە 1928دا بۆ ماوەی چەند مانگێک لە#هەولێر# ژیاوه. لەو سەردەمەدا خوالێخۆشبوو قالەی ئایشەخان ئەندازیاری ئەشغاڵ بووە و سەرپەرشتی کردنەوەی ڕێگای هەولێر-ڕەواندز-ڕایاتی کردووه. بێکەس دۆستی لەئەشغاڵ دامەزراندووە. هەر لەو ساڵەدا بێکەس دەبێت بەمامۆستای زانستی و لە1929دا ئەبیستێ باوکی لە مەرعەش لە تورکیا مردووه. لە ساڵی 1930دا بە هەر دەردی سەریەک بووە بەدوای میراتی باوکیا ئەچێ بۆ تورکیا، هەر لەو ساڵەدا بەنائومێدی دەگەڕێتەوه.
هەر لەو ساڵەدا بوو ڕاپەڕینەکەی شەشی ئەیلوول لە دژی هەڵبرژادنە ساختەکەی دەزگای پادشایەتی ڕوویدا. بێکەس یەکێک بوو لەو نیشتمانپەروەرانەی سەرکردەی ئەو ڕاپەڕینەیان کرد و تێیدا برینداریش بوو.
لەئەنجامی ئەو ڕۆڵەدا ئەیگرن و ئەیخەنە بەندیخانەوه. هەر لەسەر ئەم بەشداربوون و سەرکردەیییەی لەسەر کاریش لای ئەبەن. هۆنراوە بەناوبانگەکەی ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم...ی لەناو بەندینخانەدا نووسیوەتەوه.
ئەو ساتەی لەبەندینخانە دێتە دەرەوه، قوتابخانەیەک دەکاتەوە بۆ ئەوەی وانەی تێدا بڵێتەوەو پێی بژی. لە 1933دا میری وەردەگرێ بە مامۆستا و دەینێرێتە مۆرتکەی #بازیان# و پاشان ئەینێرێتە #تەوێڵە#. لە هاوینی 1935دا لەگەڵ کۆمەڵە مامۆستایەک، لەوانەش یەکێکیان مامۆستا گۆرانی شاعیری بەناوبانگ بووه، بەشداری لەکۆرسێکدا کردووەلە بەغدا بۆ مامۆستایان ئامادەکراوه. بێکەس لەو سەردەمەدا مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بازیان بووه.
لە ساڵی 1937دا لەوزەی میریدا نامێنێت. مامۆستایەکی نەترسی وەها لە سلێمانیدا هەبێت گیانی خەبات و کوردایەتی بڵاوبکاتەوه، دووری دەخاتەوە بۆ حیللە و پاش ساڵێک ئەینێرێ بۆ عەماره. بەڵام بێکەس ڕازی نابێت بچێ و دەست لەئیشەکەی هەڵدەگرێت و دێتەوەسلێمانی. لەوێش قوتابخانەیەک دەکاتەوەتا 1941 وانەی تێدا دەڵێتەوه. ئەنجا ئەیکەنەوە بە مامۆستای قوتابخانەکانی میری و تا دوایی ساڵی 1948دا لە #قەرەداغ# و سلێمانی و #سورداش# و #هەڵەبجە# مامۆستا ئەبێ.
لە 1948-12-18دا بۆ یەگجاری سەر دەنێتەوه.
بێکەس جگە لە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسی و تاڕادەیەک ئینگلیزیشی زانیوە. بەتایبەتیی لەعەرەبیدا دەسێکی باڵای هەبووه. هۆنراوەیەکی زۆری عەرەبی لەبەربووه. هەروەها بڵاوه، کە موعەللەقاتی سەبعە (المعلقات السبعة) ی بەتەواوەتی لەبەربووه.
بێکەس دووژنی هێناوە: یەکەمیان لە ساڵی 1935دا، بەڵام پاش ساڵێک بە نەخۆشی دەردەباریکە کۆچی دواییکردووە و مردنەکەی کارێکی زۆری کردۆتەسەر دەروونی بێکەس و وای لێکردووە ماوەیەک گۆشەگیری ببێت.
لەم ژنەی کچێک و لە ژنی دووەمی دوو کچ و کوڕێکی بووه. کوڕەکەشی شاعیری بەناوبانگ (#شێرکۆ بێکەس#) ه.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 234,995 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
فایل های مرتبط: 6
آیتم های مرتبط: 148
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
 عەسگ و پِئ نۆیسە
 مەقاڵەل گؤجەر
 کتاووخانە
No specified T2 41
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Date of Birth: 00-00-1905
Date of Death: 18-12-1948 (43 سال)
Cause of death: No specified T4 625
Country of death: جنوب کردستان
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: سلیمانیە
No specified T3 85: جنوب کردستان
Place of death: سلیمانیە
جنس شخص: مردان
لهجە: ک. جنوبی
ملت: کرد
نوع شخص: شاعر
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 10-11-2008 أڕا( هاوڕێ باخەوان )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( زریان سەرچناری ): أڕا15-02-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 234,995 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 پەروەندە عەسگ 1.0.226 KB 08-12-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
 پەروەندە عەسگ 1.0.18 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
گفتوگۆیەک لەگەڵ شیعرەکانی فایەق بێکەس دا
ڕزگ(دەسە):  کتاووخانە | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گفتوگۆیەک لەگەڵ شیعرەکانی فایەق بێکەس دا

گفتوگۆیەک لەگەڵ شیعرەکانی فایەق بێکەس دا
نووسینی؛ ڕەهبەر سەید ئیبراهیم
لە گۆڤاری خاک ژمارە (57) ەوە وەرگیراوە

گفتوگۆیە ک لەگەڵ شیعرەکانی فایەق بێکەس دا
ئامادەکردنی: ڕەهبە ڕ سەید ئیبراهیم
ئەم بابەتەلە گۆڤاری خاک ژمارە 57 ه وەرگیراوە
پ: مامۆستا بێکە س با لە وە وە دە ست پێبکە ین، کام شیعرت بوێرانه و بێ منه تانه ڕوو بە ڕووی
ئە دمۆنز ڕاوێژکاری ئینگلیز لە سلێمانیی خوێندەوە؟
بێکە س:
بیست و حه وت ساڵه من ڕە نجبەری تۆم
بە نان و ئاو و جلوبە ڕگی خۆم
خزمه تم کردیت لە ئێران و ڕۆم
لە پێناوی تۆ شکاوە ئە ستۆم
که چی هێشتا هه ڕ دیل و ڕە نجه ڕۆم
گوناهم چی بوو بە م دە ڕدە ت بردم؟
بۆچی بە ناهه ق وا سوکت کردم؟
دانلود کتاب: گفتوگۆیەک لەگەڵ شیعرەکانی فایەق بێکەس دا
تعداد دانلود: 875 بار
از نویسندە، مترجم و انتشاراتی تقاضامندیم کە در صورت عدم رضایت پخش این کتاب در کوردیپیدیا، ما را مطلع نمایید!
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 5,844 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 6
ڕزگ(دەسە):  کتاووخانە
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
شهرها: سلیمانیە
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: ادبی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 10-09-2015 أڕا( سەریاس ئەحمەد )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( زریان سەرچناری ): أڕا09-10-2018 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 5,844 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 پەروەندە عەسگ 1.0.154 KB 09-10-2018 زریان سەرچناریز.س.
 فایل pdf 1.0.289 KB -1 09-10-2018 زریان سەرچناریز.س.
 فایل pdf 1.0.1297 KB 7 09-10-2018 زریان سەرچناریز.س.
مامۆستا فایەق بێکەس لە کۆڕی ڕەخنەسازیی کوردیدا
ڕزگ(دەسە):  کتاووخانە | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
مامۆستا فایەق بێکەس لە کۆڕی ڕەخنەسازیی کوردیدا
 کتاووخانە

مامۆستا فایەق بێکەس لە کۆڕی ڕەخنەسازیی کوردیدا
 کتاووخانە

کامل حەسەن عەزیز

توجه: فایل PDF این کتاب در دسترس نیست، لطفا کمک کورديپيديا برای دریافت این فایل! کتاووێ کل کە(ڕئ کە)
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 5,623 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 2
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
 مەقاڵەل گؤجەر
ڕزگ(دەسە):  کتاووخانە
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: No specified T4 1434
شهرها: سلیمانیە
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: ادبی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 60%
60%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 10-06-2012 أڕا( بەناز جۆڵا )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ): أڕا02-01-2014 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 5,623 گل سئرکریائە(دێینە)
میتۆدی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی و پراکتیزەکردنی لە شیعری فایەق بێکەس دا
ڕزگ(دەسە):  کتاووخانە | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram2
LinkedIn1
WhatsApp0
Viber2
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link4
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English2
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
میتۆدی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی و پراکتیزەکردنی لە شیعری فایەق بێکەس دا
 کتاووخانە

میتۆدی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی و پراکتیزەکردنی لە شیعری فایەق بێکەس دا
 کتاووخانە

ناونیشانی پەڕتووک: میتۆدی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی و پراکتیزەکردنی لە شیعری #فایەق بێکەس# دا
ناوی نووسەر: #یوسف سەردار حەمەئەمین#
میتۆدی ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی و پڕاکتیزەکردنی لە شیعری [فایەق بێکەس) دا
ئامادەکردنی: (یوسف سەردار حەمەئەمین)
خوێندکار لەبەشی کوردی زانکۆی گەرمیان کۆلێژی پەروەردە
هۆکاری هەڵبژاردنی بابەتەکە:کەمی لێکۆڵینەوەی زانستی لەم بوارەدا یان هەبوونی بەشێوەیەکی تاک و تەراو نازانستیانە,هاندەری سەرەکی ئێمەبوو بۆئامادەکردنی ئەم توێژینەوەیە.وەگرنگی بابەتەکە وادەخوازێت کە لە چەند لایەنێکەوە لێی بڕوانین . بەپێی پێویستی بابەتەکە لەبارەیەوە بدوێین, بۆیە لەژێر ناونیشانی ( میتۆدی ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی و پڕاکتیزەکردنی لە شیعرەکانی ( فایەق بێکەس) دا ئەم توێژینەوەیەمان ئەنجامدا.
پڕۆگرامی لێکۆڵینەوەکە:ئەم توێژینەوەیە لەسەرەتادا باسکردنێکی پوختی ڕِەخنەی کۆمەڵایەتیە دواتر دابەشمان کردۆتە سەر پێنج تەوەر کەهەرتەوەرێک دەقەشیعریەک لەخۆدەگرێت و لەچوارچێوەی میتۆدەکەدا شیکراوەتەوەو پڕاکتیزەکراوە.
ئامانجی توێژینەوەکە: لەم توێژینەوەدا ئامانجمان دەرخستنی بارودۆخی کۆمەڵایەتی سەردەمی شاعیرە, کە دەرخەری ڕِەوش و ئاکار و ئەخلاقی کۆمەڵگەیە, هەروەها کاریگەر شیعرەکانی بێکەس لەخستەرووی گرفتەکان و چۆنیەتی چارەسەر کردنیان
گرفتی توێژینەوەکە: لەم توێژینەوەدا گرفتێکی ئەو تۆمان بەپێش نەهات جگەلەوەی کەهەندێ نامەی ئەکادیمی سەبارەت بەشاعیر نووسراون کەلەناوەندو پەڕتووکخانەکانی زانکۆدان و پەخش ناکرێن لە ڕێگەی مەڵپەڕو گۆڤارەکانەوە, هەتاک و خوێنەرو توێژەر سوودیان لێ وەربگرێت.
(پێشەکی)
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆخوێندنەوەیەکی نوێی, چەند نموونەیەک لە شیعرەکانی بێکەس,بەپێی میتۆدی ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی چوونکە ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی گەڕان و بەدواداچوونە لەسەر پەیوەندی نێوان کۆمەڵگاو ئەدەب بەدەر خستنی ئەو پەیوەندییەی لەنێوانیانداهەیە, ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی ناوەرۆکی کارەئەدەبیەکانەوە دەیەوێت هۆشیاری دەستە چین و گرووپە کۆمەڵایەتییەکان دیاری بکات.
شاعیر هەوڵی داوە چین و توێژە جیاوازەکان و تاکەکانی کۆمەڵگە هۆشیار و زرنگ بکاتەوە لە ڕێگەی دەقەشیعریەکانیەوە , بەهۆی ئەو ڕِۆشنبیریەو پێگەیەی هەیبووە لەناو کۆمەڵگەدا تاوەکو پێی کرابێت خامەکەی بۆخزمەتی نیشتمانەکەی بەکارهێناوەو تناکە ئاواتی شاعیر سەربەستی گەلەکەی بووە و لەو پێناوەدا قوربانی زۆری داوەو چەندجارێک کەوتۆ تەزیندان
لەپێناو نەتەوەکەیدا کاتی ئەوەی نەبووە شیعرەکانی پڕبەدڵ بڕازێنێتەوەو خەمی وڵاتەکەی وایکردووە شیعرەکانی زیاتر پەیامداربن. بۆیە ئەم توێژینەوەیە کە لەژێر ناونیشانی ( میتۆدی ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی و پڕاکتیزەکردنی لە شیعرەکانی (فایەق بێکەس) دایە بەشێکی بەرچاوی پارچەشیعریەکانی شاعیرلەخۆدەگرێت,هەروەها لەم توێژینەوەیەدا, میتۆدی وەسفی شیکاریمان پەیڕەوکردووە.
چەمک و پێناسەی میتۆدی ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی
لەڕاستیدا پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوان ئەدەب و کۆمەڵگەدا هەیە, ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ئەوەی نوێیە, بەڵام لەڕوانگەی بیرۆکەوە زۆر کۆنە,بەوەی لێکدانەوەی ئەدەب و دیاردە ئەدەبیەکان لەو کۆمەڵگایانەی کەبەرهەمی دەهێنێت.
کەواتە ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی کار لەسەر دەق دەکات لەڕوانگەی کاریگەریی و گوزارشتیان لەپێگە کۆمەڵایەتییەکەدا, بەو پێیەی دەق بەرهەم هاتویەکی کۆمەڵایەتیە , واتە پەیوەندی لەنێوان ئەدەب و کۆمەڵگەدا لەچینە جیاوازەکاندا درووستدەکات,بەمەش ئەدەب دەبێتە نوێنەری چین لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی نەک تاک,چونکە کۆمەڵگە بەرهەم هێنی فعەلی کارە داهێنراوەکانە (ڕەخنەی ئەدەبی: لوقمان ڕِەئوف.ل204)
هەندێ هونەری ئەدەبی لەبارەی ماهییەتەوە,زیاتر ماهییەت تایبەت مەندیەکی کۆمەڵایەتی هەیە, شیعری حەماسی و ئایینیلەدایک بووی ژیانێکی کۆمەڵایەتییە,بۆیە تایبەت مەندیەکی کۆمەڵایەتی هەیە مەدح و سۆز و بەزەیش خاوەنی ئامانجێکی کۆمەڵایەتین و ئامانجیان بریتییە لەوەی لەنێو چین و تاکە جیاوازەکاندا ڕِەواج پەیدابکەن ,شیعری بنەماڵەو نەسەب و غەزەلیش ئەگەرچی تایبەت مەندییەکی کەسیان هەیە, بەڵام بڵاو بوونەوەو ناوبانگ پەیداکردنی خۆی بەزەوق و پەیوەندی و هاوردەی کۆمەڵایەتی قەرزارن (عەبدالحسین زرین کوب: اشنایی با نقد ادبی ,ص74)
(ڕەخنەی کۆمەڵایەتی بەشێک لەو دیاردە کۆمەڵایەتی و گەندەڵییانە ئاشکرادەکات کە لە واقعی کۆمەڵگادا بوونیان هەیە و چارەسەرکردنیان ئەستەمە ,پەشیمان دەبێتەوە ,کاتێک تیشک دەخاتە سەر دیوی نەرێنی ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی,و بەیەک چاو سەیری کۆمەڵگا دەکات,خوێندنی ئەم بابەتە پێویستی بەگەورەیەکی گەورەیە هەوڵدان بۆ ئاشکراکردنی پەیوەندی نێوان ئەدەب و کۆمەڵگاو گەیشتن بەو پاشخانانەی کە نووسەر لە ڕِەخنەکانی لەکۆمەڵگاکەیدا لێیەوە دەستی پێکردووە) نقد الاجتماعی عند ابن خلدون (سیمە قلاتی) ص (1) انها ڕسلە ماجیستیر .2015_2016)
پەیوەندی کۆمەڵایەتی و شیعر, یان ئەدەب , هەرلەژیانی سەرەتایی و لەکاتی کارکردندا , چ بەتراژیدی یان کۆمیدی ڕِۆڵی خۆی هەبووە,دواتر بەهۆی پێشکەوتنی شارستانیشەوە ژیانی کۆمەڵایەتی کاریگەریی لەسەر چۆنییەتی سەرهەڵدانی شیعرو ئەدەبیات هەبووە, (هیران) دەڵێ هونەری ئەو گەلانەی کەلەسەردەمی شوانکاری ژیاون, کەمتر پەیوەستە بەژیانی کۆمەڵایەتییەوە, چوونکە زۆربەی کات کاری ئەوانە لەیەکتر دوورو دابڕاو بوون,بەڵام ئەوانەی لەسەردەمی کشتوکاڵیدا ژیاون ,زیاتر تایبەت مەندی کۆمەڵایەتیان هەیە و هونەریان ڕِەنگ دانەوەی ئەم لایەنەیە. ( عەبدالحسین زرین کوب: اشنایی با نقد ادبی ,ص74)
پەیوەندی نێوان کۆمەڵگەو ئەدەب دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێکی کۆن ( (کەمرۆڤ بەهۆی وێنە کێشان لەسەر دیواری ئەشکەوت و داهێنانی ئەفسانەوە گوزارشتی لەخۆی کردووە. (حەمە مەنتک .ل67 ) ) هەر لەسەرەتایی هاتنەکاییەوە هەستەکانی خۆیی لە ڕێگەی بەرهەمە ئەدەبییەکانەوە دەربڕیوەو کەئەمەش لەسەرەتادا کارێکی سەرپێی و ئاسان نەبووە , چوونکە هەروەک دەزانین قۆناغەکانی ژیانی مرۆڤ و چۆنییەتی ژیانکردن لەگەڵ هەستەکاندا یەکانگیردەبن و تاوەکو نووسەر شاعیر هەست و خەیاڵی دەڕژێنێتە نێو پەڕەو دێتە کۆمەڵگاوە, هەروەها تراژیدیا یەکێکە لەهۆکارە دیارەکان کەهەستی نووسەر دەوروژێنێ.
بۆیە میتۆدی کۆمەڵایەتی ( هەوڵی ئەوە دەدات کەئەدەب و کۆمەڵگە پێکەوە پەیوەست بکات و ئەوەبخاتە ڕِوو,ئەدەب ڕِەنگ دانەوەی بارودۆخی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا بەگشتی و نووسەر بەتایبەتیە, بۆیە لەو پەیوەندیە دەکۆڵێتەوە کەئەدەب بەکۆمەڵگا دەبەستێتەوە و هەوڵی ڕِوونکردنەوە و شیکردنەوەیان دەدات. (محەمەد مستەفا: ل.291)
ڕِاستە تاک بەرهەم و لەدایک بووی کۆمەڵگەیە , بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هۆکاری گۆڕانکاری کۆمەڵگەشە , بۆیە وەلانانی تاک لە ڕِەخنەی کۆمەڵایەتیدا , کارێکی گونجاو و درووست نیە, چونکە ئەگەر ڕِۆڵی داهێنەرانەی تاک لەبەرهەمی ئەدەبیدا, لەڕۆڵی هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان زۆرتر نەبێت , کەمتریش نییە.
ئەم میتۆدە ئەوە دەخاتەڕِوو کە ئەدەب و کۆمەڵگە گیانێکن و لەنێو لاشەیەکدا جێیان بۆتەوەو جیاکردنەوەیان لەیەک کارێکی ئەستەمەو ناکرێت , واتە ئەدەب بەبێ کۆمەڵگە بوونی نابێت و درووست نابێ وە کۆمەڵگەش بەبێ ئەدەب وەکوو مرۆڤێکی بێ دڵ وایە دیارە مرۆڤی بێ دڵیش ناتوانێت ژیان بکات, وە هەمیشە ڕِوانین لەبەرهەمە ئەدەبییەکان وەکوو دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی ( ( هەوڵێکە بۆ ئاشکرا کردنی دیوە شاراوەکەی بیرکردنەوە و دەق وەکوو بەرهەمێکی کۆمەڵگە) ) . (حەمە مەنتک: 2018 .ل66)
( ( کە لەپەیوەندی نێوان ئەدەب و کۆمەڵگا دەکۆڵێتەوە یان ئەمزانستە کەوەکو دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی لە ئەدەب دەڕوانێت,لێرەوە ئەدەب پابەند دەکرێت ,بەو هەلومەرجە کۆمەڵایەتیانەی تێیدا دەژییت. (ئاسوودە. 2011 ل126)
دەتوانین بنەماکانی میتۆدی ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی لەم خاڵانە کورت بکەینەوە
1_ ئەم میتۆدە بواری کۆمەڵایەتی بەسەر چاوەی واتا و نووسینی دەق دادەنێت ,گرنگی زۆر بەپەیوەندی نێوان ئەدەب واقعی کۆمەڵایەتی و شارستانی دەدات, واتا ئەدەب ڕِەنگدانەوەی ئەو جیهانبینی و ململانێییە کە لە واقیعی کۆمەڵایەتیداهەن. (حمە مەنتک)
2_ ( میتۆدی کۆمەڵایەتی ئەوەمان پی َدەڵێت چۆن نووسین سرووشتی کۆمەڵایەتی وەرگردوە. (هەمان سەرچاوە)
3_ هەر وەک لەناوەکەیدا دەر دەکەوێت میتودى ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی لێکۆڵینەوە لەتاکەکانی کۆمەڵگەو پەیوەندیان بەئەدەبەوە ئامانجی سەرەکێتی.
4_ ( مرۆڤ لەنێو پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵدا دەژییت, بۆیە ژینگە کۆمەڵایەتیەکە کاریگەریی لەسەر کەسایەتی و ئایدۆلۆژیای ئەو دەبێت. حمە مەنتک)
5_ دەبێت دەق هەڵگری پەیامی کۆمەڵایەتی بێت , پێویستەدەق لەواقیعی کۆمەڵایەتی بچێت
پێویستە ڕِەخنەگری کۆمەڵایەتی , کاتێک شاعیرێک دەخاتە چوارچێوەی کۆمەڵایەتیەوە,ئەوە لەبەرچاو بگرێت,کە تا چەند ناوەرۆکی دەقەکانی ئەو شاعیرە دەبنە هۆکاری ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگا ( ( میتۆدی ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی و پڕاکتیزەکردنی لە شیعرەکانی هێمن: توێژینەوە) )
*ڕەخنەگرتن لەململانێ و ناکۆکانی کۆمەڵگا:
یەکێک لەکێشە هەرە سەرەکییەکانی پێش نەکەوتنی میلەتان و نەتەوە جیاوازەکان بەتایبەتی نەتەوە دواکەوتووەکان, نەبوونی هەستی برایەتی و پێکەوە بوونە لەناوخۆی میلەتدا.وە نەبوونی قەوارەیەکی یەگرتوویی سیاسی و کۆمەڵایەتییە.
بۆیەمیلەتی کورد بەدرێژایی مێژوو یەکێک بووە لەو میلەتانەی کەلەناوخۆی خۆیدا خۆخۆربووە و یەگرتوو نەبووە جالەڕووی سیاسیەوە یان لەڕووی کۆمەڵایەتیەوەبێت
واتە چ لەئاستی سەرکردەو فەرمانڕەواکاندا یان لەئاستی تاکەکانی کۆمەڵ. بۆیە میتۆدی ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی (پێداچوونەوە بەو ڕِۆڵ و کارەی گوایە ناکۆکی و ڕِکابەری نێوان چینەکان,نێوان هێزەکانی بەرهەم هێنان و پەیوەندییەکانی بەرهەم هێنان لەهۆشیاری و هەستی سیاسی و چینایەتی و کۆمەڵایەتی چینی پڕۆلیتاریا دەیکات) (عەزیز ,2014 ل.260)
میلەتی کورد بەدرێژای مێژوو چەندین جار تووشی ناکۆکی و دووبەرەکی و بووە هەر لەسەردەمی میرنشینەکانەوەو دامەزراندنی کۆماری کودوستانەوە و تاوەکو ڕِووخانی هەتاوەکو بەئەمڕۆمان دەگات .چەندین سەرگوزەشتەو چیرۆک سەبارەت ,بەناکۆکی و خیانەتی میلەتەکەمان لەپەڕاوەکانی مێژوودا بەرچاو دەکەوێت, ئەو ەتا: ( ئەحمەد پاشای بابان , ئاماژە بەوەدەکات و دان بەو ڕِاستیەدا دەنێت وە بەگەڕیدەیەکی وەک (کلۆدیۆس جێمس ڕِیچ) دەڵێت: ( ئەنجامی دووبەرەکی میرەکانمان تێدا چوونی خۆمانە,ئەگینا عوسمانی و ئێرانیەکان دەرەقەتمان نەهاتن گەر ئەم دووبەرەکییانەیان نەکردایەتە هەل و داردەست بەدەستیانەوە) (مێژووی پۆلی,12.ل/79
بۆیەشاعیران هەر زوو هەستیان بەناکۆکی و خۆفرۆشی و دووبەرەکی میلەتی کورد کردووە و لە شیعرەکانیاندا ڕِەنگی داوەتەوە هەوڵی چارەسەرکردنیان داوە لە ڕێگەی ڕِەخنەگرتنەوە
یان بەبڵاوکرنەوەی بەیاننامەو هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵ چوونکە ئەم هۆکارەیان بەپەتایەکی کوشندە داناوە لە بەردەم پێشکەوتنی میلەتەکەیان لێرەوە هەست بەوە دەکەین کەشاعیران هەوڵی گۆڕانکایان داوە , بەم پێیەش: یەکێکی تر لەکارەنی ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی دەبێتە گەڕان بەدوای ئەو پەیوەندیانەی کەدەبێتە هۆی گۆڕانکاری کردن لە کۆمەڵگەدا. کەواتە ئەدەب ڕِەنگدانەوەی کۆمەڵگەیە.
بۆیە فایەق بێکەسی شاعیر سەبارەت بەدوودڵی دەڵێت:
لە شیعریی ( ئامۆژگاری بۆمیلەت )
دەڵێت:
( ( دوودڵی مێقرۆبە ,خزمە ,عیلەتێکی کارییە) دیوانی فایەق بێکەس. ل14)
شاعیر ئەم شیعرەی لە ساڵی ( 1928) لە هەولێر وتوە.
لێرەدا شاعیر دوودڵی بەمیکرۆب وەسف دەکات و پێی وایە دیاردەیەکی کوشندەیە.
لەنێوان تاکەکانی میلەتەکەیدا.
هەروەها لەجێگەیەکی تردا و لە شیعریی (دەردی دەروون) دا دەڵێ:
قەومێ کەدائیم هەر هەوڵ بدەن
بۆئەوەی یەکتر بە ئەرزا بخەن
یا نەبێ لایان میللەت و وەتەن
ئایا مومکینە تەرەققی بکەن
*****************
ئەوەی خائینی موڵک و میلەتە
هەمیشە لەبەحری نازو نیعمەتە
هەروەتەن پەروەر غەرقی زیللەتە
خۆراک و خەوی دەردو میحنەتە
ئەجنەبی دەرحەق بە ئێمە باشە
ئەوی خراپە هەر وەتەن داشە
کە بوو بەمەئمور ئەبێتە واشە
ئیمان و دینی تەنیا مەعاشە (دیوانی فایەق بێکەس.ل44)
دیسانەوە شاعیر لێرەدا باسی هەوڵەکانی کورد ئەکات بۆلەناوبردنی یەکدی و دووبەرەکی بۆئەوەی یەکتر بەئەرزابخەن کەئەمەش زنجیرەیەکی نەبڕاوەی ژیانی کورد بووە چوونکە لەنێویەکتردا پاکیزە نەبوون هەرەوەک چۆن: لەسەردەمی ڕِژێمدا , زۆربەی هاووڵاتیان لەسەرو ماڵی خۆیان ترساون نەوەک و (ئیخباری) بکرێن جاسوسیان بەسەرەوە بکرێت بەتایبەتی ئەوانەی پشتگیری شۆڕش بوون ترسێکی زیاتریان هەبوو لەوەی ڕِاپێچی دەزگاکانی ڕِژێم بکرێن لەئەنجامی دووڕووی دۆستەکانیاندا,:
( داخی هەندێ کەس لەسینەمایە
ڕِۆژی ڕِەنگێکە وەک سینەمایە) (ل./99 .دیوانی بێکەس)
( (لەبیستەکانی سەدەی بیستەم بەو لاوە کۆمەڵگەی کوردەواری لەبەر خراپی و نائارامی بارە سیاسییەکەی لەبرودۆخێکی زۆر خراپ و دواکەوتودا دەژیا) )
(ئەرکی شیعر لەئەدەب کوردیدا .نەسرین ڕِەئوف .ل.156)
وە شاعیر ئەو ڕِاستیە دەدرکێنێت کەئەوەی خۆفرۆشە, هەمیشە لەنازو نیعمەتەو ژیانێکی ئاسوودە و دوور لەکێشە دەباتەسەر بێ ئەوەی کەس ڕِۆژێ تانەیەکی لێبدا,بۆیە شاعیر بێگانە بەباشتر و پاکتر دەبینێ لەو جۆرەکەسانە چونکە نیازی بێگانە ڕِوونە کەداگیر کارییە بەڵام کەسە دووڕووەکان ,خۆفرۆشەکان , ئەوانەی لەسەرەوە دۆست و لەژێرەوە دوژمنن کەبوون بەکاربەدەستێک یان پلەیەکیان وەرگرد, ئەبنە واشە بەسەرمیلەتەوە و ئیمان و دینیان ئەبێتە پارەو لەپێناویدا میلەتەکەیان دەفرۆشن.
وە شاعیر: لە شیعرە بەناوبانگەکەیدا , زۆربەۆردی وەسفی کەسە (دووڕوو, خۆفرۆش , کۆیلە, جاشەکانی) ئەو ڕِۆژگارەمان بۆدەکات , کەشاعیر بەوردی ئاگاداری ئەم شتانەبووە و هەوڵی داوە ئەو خووە خراپە لەناخی تاکەکانی کورددا فڕێ بداتەدەرەوە, وەئەم شیعرەی شاعیرە نیشتمان پەروەرەکەمان تاوەک و زیاتر بەسەرچێ زیاتر هەست بەتازەیی دەقەکانی دەکەین چوونکە ژیانی میلەتی کورد لەڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە گۆڕانێکی ئەوتۆی بەسەردانەهاتووە,
کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە
دوو دڵن پیسن لەگەڵ یەک ,بۆیە وابێ لانەیە
میلەتێکن بۆنەمانی یەک تری هەر هەوڵ ئەدەن
داخەکەم وردو درشتی شێت و شەیدای ئانەیە
سەنعەت و عیلم و مەعاریف زەڕیەک باوی نییە
پیاوەتی لایان بەتەنیا چەفتەو جامانەیە
بۆقسەی زل بێ قسوورن, باس کوردییەت ئەکەن
کورد یەت خورمایە بۆچی , باقسەی شێتانەیە
میللەتی بَ عیلم و ئەخلاق چۆن بەئیستیقلال ئەگا
واسیتەی بەرزی و تەرەققی هیمەتی مەردانەیە ( ( دیوانی فایەق بێکەس (ل.24)
شاعیر لێرەدا: بەدڵێکی پڕەوە توڕەی خۆی بەرانبەر میلەتەکەی دەردەبڕێت و بێ هیوایی خۆی نیشان دەدات بەرمبەر تاکەکانی کۆمەلَِگەکەیی ,لەوەی لەئەنجامی دوودڵی و دووڕووی و ناخ پیسیان ,بەرانبەر بەیەکتری هەرگیز بەهیواو مورادەکانیان ناگەن ,چ جا بگاتە ئەوەی
بیانەوێ یەک بگرن و پێکەوە دوژمنەکانیان لە وڵات وەدەرنێن کەئەمەهەرگیز بەلای شاعیرەوە نایەتەدی هەتاوەکو خاوەنی میلەتێکی وەها دووڕووبێت ,کەبەیەک دوو (عانە) فریوی دەستی دوژمن دەخۆن, وەباسی کوردییەت و پیاوەتی تەنیا لایان قات و جامانەیە کە ئەمەش دەرخەری دواکەوتویە بەوەی جلوبەرگ و پارە و ماڵ دەرخەری پیاوەتی و هەستی کوردایەتی بووە
وە دواتر دەڵێت میلەتی بێ عیلم و زانیاری و بێ ( مۆراڵ) چۆن بەرەو یەکگرتووی هەنگاو دەنێ, و کەنیشانەی گەشتنە بەسەربەخۆی و (ئیستیقلال) بەڵکوو ئەوەتەنیا خەونێکە بەدەستی میلەتێکی , دووڕوو , خائین,خۆفرۆش کەهاتنە دی یەکجار ئەستەمە (مارکس بۆململانێی کۆمەڵایەتی جەختی کردۆتەوەسەر دووسەرچاوە ئەوانیش,سەرچاوەی سیاسی و ئابوورین,سەرچاوەکانی دیکەی فەرامۆش کردووە ,ژیان کلتور ئایین, چوونکە بوونیادی کۆمەڵایەتی لوسیستەمی ئابووری خێزانی و ئایینی و ژیاری پێکهاتووە) (خلیل,2009.ل .89)
ئەدەب چارەسەرکەری هەریەک لەم دیاردانەیە کە لە کۆمەڵگەی کوردیدا بەتەواوەتی هەستی پێدەکرێت, لەبەر ئەوەی کۆمەڵگای کوردی ( (لەدۆخێکی کۆمەڵایەتی و گوند نشینیدا ژیاوە.سیستەمی دەرەبەگایەتی دەستی بەسەر هەموو بوارەکانی ژیاندا گردبوو, زوڵم و زۆرداری ئاغاو دەرەبەگ و چەوساندنەوەی ژێردەستەکانیان و زەوتکردنی هەموو ڕِەنج و ماندوبوونیان کەلێنێکی زیاتری لەنێو تاکەکانی کۆمەڵگادا درووست دەکرد و جیاوازی چینایەتی بەئاشکرا لەکۆمەڵگەدا بەدی دەکرا. (مەجید.2019.ل.85)
یان کەبەدڵێکی پڕەوە لە شیعری بێزاریدا دەڵێت:
بەدووڕووی و درۆو ساختە گەلێ کەس پێگەی ,ئەمما
منی (بێکەس) لەسەر ڕِاستی بەدئیم گیرەوەی حەپسم (دیوانی بێکەس.ل.108)
هەروەها و شاعیری گەورەی نەتەوەکەمان , لە شیعری (خواکێو نەبینێ ,بەفری تێ ناکا)
دیسانەوە باس لەخۆخۆری و دووڕوویی دەکات , بەڵام لەم شیعرەدا جیاواز لە شیعرەکانی تر,
شاعیر تاڕادەیەکی زۆر بێ هیوای و بێ ئەمەلی لەدێڕەکانی نێو شیعرەکەیدا بەدی دەکرێت ,
کەدەڵێ (خواکێو نەبینێ ,بەفری تێ ناکات) ئەمە ئەو پەڕی بێزارییەتی لەمیلەتەکەی کەلەوماوە ژیانی تێدا گووزەراندوە و (تەجروبەی) کردووە هەستی بەو کردە ناشیرینەکردووە و تەواو پەرێشان و پەستی کردووە,
ئەگەر چی ئێمە قەومێکی زۆرین
بەڵام داخەکەم چەوت و خۆخۆرین
بۆیە والەژێر چەپۆکی زۆرین
بۆکوشتنی یەک گورج و بەکارین
ڕِۆژێ دەسمان بێ بڵح و زۆردارین
لە پێویستی دا وەک ژن هەژارین
دەزانی بۆچی واکورد زەلیلە
بێ ناو نیشان و هەمیشە دیلە
چوونکە دوودڵ و خام و بەخیلە
کاکە خۆا ئیشی نابەجێ ناکا
تاکێو نەبینێ بەفری تێ ناکا......... (دیوانی فایەق بێکەس. ل.66)
هەروەک لەم دێڕانەدا دەردەکەوێت,شاعیر باس لەزۆری ژمارەی تاکەکانی میلەت دەکات کەنەتەوەیەکین ژمارەمان کەم نییە بەڵکوو دەردێکی ترمان هەیە و لاوازی کردوین ئەوەش وای کردووە هەمیشە یەکگرتوونەبین و دژی یەکبین ئەمەش سوودی بەدوژمنانی میلەتەکەمان گەیاندوەو وایلێ کردوین لەژێرچەپۆکی دڕندەکلنی مێژوودابین,
وە شاعیر زۆر بەجوانی دەڵێ: بەس بۆکوشتنی یەک گورج و بەکارین, دەنا دژی بێگانە دەستەوەستانین, وەگەر لەناوخۆدا دەستمان بڕواتو خۆمان وڵات بەڕێوە بەرین ئەوا زۆردارین و زوڵم و ستەم لەیەکدی دەکەین,قورسای دەخەینە سەرشانی یەکتری, ئەمە لەکاتێکدا خاوەنی هیچ شتێک نیمان و لەپێویستیدا وەک ژن هەژارین , ئەو شتەی هەمانە لەنێویەکدا دابەشی ناکەین و خزمەتی بێ گانەی پێدەکەین.
*ڕەخنەگرتن لە کچان و ئافرەتان:
خەباتی ڕِۆشنبیری کورد بە شێوەیەکی گشتی لەماوەی نێوان هەردوو جەنگی جیهانیدا زۆر دژوارو سەخت بوو,دۆزی کورد وەکوو ئێستا لەسەر ئاستی جیهان نەناسرابوو, دابەشکردنی کوردستانیش لەهەنگاوی یەکەمی کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمدا ئەوەندەی تر قورسایی خستەسەر شانی دڵسۆزان و کوردپەروەران,
لەو سەروبەندەدا (منەوەران) بانگی ئازادی و دروشمی (حقوقی میللی) یان بەرز کردبووەوە,شیعریش وەک بەشێکی کاریگەرو زیندووی ئەو ئەو خەباتە سەختە لەڕیزی پێشەوەی شۆڕشگێڕاندا وەستابوو, ئەرکێکی فرەلایەنە لەئەستۆی شیعر بوو, ڕِادەی ئاستی نزمی ڕِۆشنبیری خەڵکی بەگشتی مایەی خەم و نیگەرانی شاعیرەکان بوو,بێکەسی شاعیر لەئاستی خۆیەوە لەو ڕِۆژگارە تاریکەدا مەشخەڵی کۆمەڵێ هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەبوو, ئازایانە,بوێرانە,جەختی لەسەر هەڵوێستی خۆی دەکردەوە
لەکۆمەڵگەی کوردیدا ژن ,پێگەی تایبەتی خۆیان هەبووە, چ لەڕووی کارووباری ماڵەوەو پێگەیاندن و بەخێوکردنی منداڵەوە چ لەڕووی ئەوەی شان بەشانی پیاوان خەریکی کارکردن بوون ,چوونکە زۆربەی میلەت لەکاتەدا دێنشین بوون و خەریکی بەخێوکردنی مەڕەوماڵات و کشتوکاڵکردن بوون.ئەمەش بۆتەهۆی ئەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە تاڕادەیەکی زۆر لەخوێندن داببڕدرێن , بۆیە لەو سەرووبەندەدا بێگوومان لەڕۆژگارێکی وادا ئەستەم بووە, کەکچان بتوانن شان بەشانی کوڕان بخوێنن , لەلایەکی تریشەوە دابوونەریتی کۆمەڵگە ڕِێگەی بەوەنەداوە کەکچان سەربەست و ئازادبن لەوەی فێری خوێندەواری و نووسین بن .
( (کچ لەجیاتی خوێندن و خوێندەواری لەسەرەتایی توانایدا, پیشەسەرەتایەکانی درەو و دەشت وکێڵَگەیان پێ ئەسپاردن,وەکو بژار ,پاچەکۆڵە,مەڵۆکردن,کێشە, نانو چا درووستکردن, کەمتر بەتەنگ خوێندن و ڕِۆشنبیری کچانەوە ئەهاتن) ) (بورهان قانع.1979\ل.13)
بۆیە (ژن, کچ,) لایەنێکی شیعرەکانی فایەق بێکەسەو لەزۆر لەلایەنەکانەوە لە شیعرەکانیدا بەڕوونی ڕِەنگی داوەتەوە,چ لەلایەنی کارو خەبات و هاوشان بوون بێت یان لەلایەنی جوانی و خۆشەویستی بێت, کەهەوڵی داوە دەست بۆکەموکورتییەکان بەرێت و هەوڵی چاککردنیان بدات لە ڕێگەی ڕِەخنەکانییەوە ناتەواویەکان چارەسەربکات,بەئاگاهێنەرەوەی کچان و ئافرەتانی میلەتەکەی بێت هەتاکو شان بەشانی ئافرەتانی دنیا هەنگاوبنێن بۆ پێشکەوتن.
( (جابۆیە شیعری کۆمەڵایەتی لەو ڕِۆژگارەدا ئەرکی هاندانی ئافرەتی کوردی بۆداواکردنی مافەکانی لەسەربەخۆی و ئازادی و ڕِادەربڕین و چوونە ناو خەباتی ژیان و تێکۆشان شان بەشانی پیاو لەمەیدانی ژیاندا,بینیوە بێکەس ناوی (نەسرین) وەکوو ڕِەمزێک بۆبانگەشەی کچی کورد بەکاردێنێ و پێی ) ) ( ئەرکی شیعر لەئەدەبی کوردیدا: نەسرین ڕِەئوف .ل./159) دەڵێ
نەسرین دەمێکە داخت لەدڵمە
گیرۆدەی بەندی, ژیانت زوڵمە
وا من پێت ئەڵێم چونکە لەسەرمە
هەستە تێکۆشە تاخوێنت گەرمە
سەرپۆش فڕێدە چ وادەی شەرمە
لێرەدا لەم کۆپلە شیعرەدا وەک دەردەکەوێت شاعیر ڕِوودەکاتە , کچێک بەناوی نەسرین کەپێدەچێ خۆشەویستی بێت و لەئەنجامی حەپسی و بەندی دابوونەریت نەتوانێت بەئازادانەوە چاوی بە دولبەرەکەی بکەوێت, بۆیە شاعیر ئەمە دەبەستێتەوە بە دواکەوتوی کۆمەڵگەوەو دەڵێ تێبکۆشە تاکو گەنجی و خوێنت گەرمە,سەرپۆش فڕێدە چ وادەی شەرمە,
هەندێ لە نووسەران ئەم شیعرە دەبەستنەوە بە (چەمکی ئیرۆتیک) کەلەڕاستیدا ئەگەر وردبینەوە لەناوەرۆکی شیعرەکە ئەوە دەبینین کەشاعیر و ئەوەندەی جەخت لەسەر پێشکەوتنی کچان و ژنان دەکات, تاوەکو هاوشانی میلەتانی دنیا هەنگاوبنێن.
نیو ئەوەندە شاعیر باسی ئیرۆتیکی نەخوڵقاندوە.
بەڵگەشم بۆئەمە ئەوەیە شاعیر لەدێڕەکانی تری هەمان شیعردا دەڵێت:
ئەمڕۆ زەمانی عیلم و عیرفانە
عالەم شەو ڕِۆژ والەفرمانە
(فەرقی نێر و مێ نییە بیزانە)
لێرەدا شاعیر لەو ڕِوەوە, باسی ئافرەتی کردووەکە ,هەوڵدانە بۆبەدەست هێنانی زانست و زانیاری, وەفەرق و جیاوازی لەنێوان نَێرو مێدا بەدی ناکات لەڕووی ڕِاپەڕندنی کار و هەوڵدان بۆسەرخستنی میلەت شان بەشانی پیاوان.
وەک چۆن لەم کۆپلەیەدا دەڵێت:
مەڵێ من کچم, تۆش وەکوو منی
موحتاجی عیلم و فەن و خوێندنی
مەجبووری ئیش و خزمەت کردنی
کەلێرەدا شاعیر کچان بەهاوشانی کوڕان دەزانێ و ئەوانیش وەکوو پیاو موحتاجن بەخوێندن و ئیش و خزمەتکردن.لەو ڕِوەوە دەڵێ سەیری کچانی میلەتانی تر چۆن زرنگ و وریاو جەربەزەن (کچی بێگانەت خۆلەبەر چاوە)
وە کچێک کەعیلم و زانیاری نەبێت بە (دیل و زەبوون) وەسف دەکات.
وە شاعیر لەم دێڕنەدا تەنیا نیازی وایە تاکەکانی میلەت ڕِۆشن فکرو وریا بکاتەوە,لەبارەی ئەوەی شان بەشانی میلەتانی تر بەتایبەتی ڕِۆژئاوا هەنگاو بەرەو پێشکەوتن بەرن.
وەدەکرێت مەبەستی شاعیر لەبردنی ناوی (نەسرین) ناوێکی تایبەتی نەبێت بەڵکوو دەکرێت ناوێکی گشتگیر و خوازەیی بێت کەشاعیر بەرانبەر تاکەکانی کۆمەڵ و بەتایبەتی, کچان بەکاری هێنابێت, وەمەبەستی لەم وشانەو ڕِەخنەگرتنانە لەکۆپلەی کۆتای یەکلای دەکاتەوەو دەڵێت:
(وەک خوشک و برا ئەبێ هەردووکمان)
قۆڵی لێ هەڵکەین بچینە مەیدان
(تا کورد بەرینە ڕِیزی میلەتان)
لەو دوو دێڕەی نێو کەوانەکەدا کەدەستنیشانمان کردووە شاعیر نیازی ئاشکرادەکات کەمەبەستی ئەوەیە,وەک و خوشکو برا هەموو پێکەوە هەنگاو بنێن بۆسەرکەوتن و سەرخستنی میلەتەکەیان.وە کوردبەرنە ئاستی میلەتان.
(کاری شاعیر لەم شیعرەدا,چەند داوایەکە:پێویستە ئافرەتی کورد خاوەن کەسێتی و مەعنەوی خۆی بێت و وەک عالەم و پیاوان ڕِۆژانە لەهەوڵە زانستی و فیکری و مەعریفەکاندابێت و کۆتی زنجیرو زۆڵم بپچڕێنێت, وەپێویستە ئافرەتی کورد بەرانبەر بەپیاو هەست بەلاوازی نەکات لەکار و ئیش و خوێندنەوەدا هیچ جیاوازییەک لەنێوان نێر و مێدانییە,
پێویست ئافرەتی کورد بەرانبەر ئافرەتی بێگانە هێز بداتەوە بەرخۆی,پێویستە ئاف ڕەتی کورد ئەو هەستەلا درووست بێت کەمیلەتەکەی کێشەی جوگرافیا و نەتەوەی و سیاسی هەیە,پیاویش بەتەنیاو دوور لەزانست و ئافرەت ناتوانێت میلەتەکەی بەرێتە ڕِیزی میلەتە سەربەخۆکانەوە) ( گۆران هەندێ ڕِوانگەی ڕِەخنەی سەبارەت بەکۆمەڵگا/ توێژینەوەیەکە)
*ڕەخنەگرتن لەمەلاو شێخەکان و پیاوانی ئایینی
لەئەنجامی پشێوییە سیەسییەکان و بێ هەڵوێستی میلەت و سەرانی میلەت و کاربەدەستان و نەبوونی دەستێِکی کاریگەر کەببێتە ڕِێنیشاندەری تاکەکانی کۆمەڵگە تاوەکو وشیار ببنەوە لەوەی داوای مافە ڕِەواکانیان بکەن و یاخی ببن لەم هەموو زوڵم و ستەمەی لێیان دەکرێت,تاوەکو کوردیش هاوشانی نەتەوە دراوسێکانی هەنگاوبنێ و کۆمەڵگایەکی هۆشیارو زرنگ بێنێتە بەرهەم و لەدیلی و ئەسارەت قوتاربن,
بێکەسی شاعیر ئەمجارەیان ڕِوودەکاتە پیاوانی ئایینی و ڕِەخنەیان لێدەگرێت لەوەی بۆچی لەسەر مینبەرەکانەوە خەڵکی وریاناکەنەوە,لەوەی داوای مافەڕواکانی خۆیان بکەن چوونکە پیاوانی ئایینی هەمووکات پێگەی تایبەتیان هەبووە لەناو میلەتی کوردا, بەحوکمی ئەوەی کورد نەتەوەیەکی موسڵمانە. هەر بۆیە پیاوانی ئایینی خاوەنیر ِێز و خۆشەوستیەکی زۆربوون لەلای میلەت و داوایان ڕِەت نەئەکرایەوە, ( (هەرکۆمەڵگایەک,کلتورێکی هەیە.لەنەتەوەیەکەوە بۆنەتەوەیەکی تر گۆازراوەتەوە ,ئەم کلتوورە,دامەزراوە مەزهەبییەکان, زمان ,بەهاکان , باوەڕەکان,یاساو نەریتەکانمان دەگرێتەوە) (شەریف.2010:ل/42)
بۆیە بێکەس ڕِووی دەمی دەکاتە مەلاو شێخەکان و بەدیدێکی تەواو ڕِەخنەیانەوە ,هەموو قسەنەوتراوەکانی نێودڵی هەڵدەڕێژێت بەبێ ئەوەی ترسی لێ بنیشێ ئاماژە بەدەنگانێک دەکات کەنابێت کپ و بێ دەنگ و بێ هەڵوێست دابنیشن بەڵکوو پێویستە ڕِێنوێنی کۆمەڵگە بکەن بۆئاستێکی باشتر لەو حاڵەی کەتێیدان.
بێکەس لەپارچە شیعری (ئاخ مەلا) دا دەڵێت:
هەردوو گوێم پڕبوو باسی وەعزو سەرفیترەو زەکات
هەر هەواڵی حەشرو نەشرم پێ ئەڵێی تاکو مەمات
بەسیە لەم مەوزووعە لادە فێری نوێژبوو کائینات
ئەی مەلا تۆبێ خوودا لەم فکرە کۆنە لابدە
فەننی تازەم پێ نیشاندە بۆ تەرەققی و ڕِیی نەجات (دیوانی بێکەس .ل./79)
لەم کۆپلە شعریەدا ئەوە ڕِوونە کەشاعیر لەباس و خوتبەی مەلاکان بێزاربووە,چوونکە تەنیا باسی لایەنی دینیان کردووە و وەکوو نوێژو سەرفترەو زەکات, وەلایەنەکانی تریان پشتگوێ خستوە وەک و وریا کردنەوەی خەڵک تاوەک و داوای مافەڕەواکانیان بکەن و یاخی ببن لەجەورو ستەمی بێگانە, وە بەملاکان دەڵێت کەلەباسی فێر کردنی نوێژ بوەستن و کاتی هۆشیارکردنەوەی میلەتە بۆ ڕِێگای نەجات, وەداوای فکرەیەکی نوێدەکات لەمەلاکان وەکوو ڕِێنیشان دەرێک بۆڕێگای سەرکەتن و ژیانێکی ئازادانە دوور لەکۆت و بەند.
وە شاعیر ئەوەنا شارێتەوە کەپیاوانی ئایینی ژیانێکی خۆش بەسەردەبەن هەر خەریکی خواردن و خەون, بۆیە ئاگایان لەمیلەتەکەیان نەماوەو بێدەنگیان هەڵب ژاردووە چوونکە ئەوان ژیانیان بێکێشەیە, بۆیە دەڵێت:
چاو لەدەقنە و نانی ڕِاتوومەبڕە دائیم مل قەوی
خوابەڵات لێ لادا هەتاکو کەی وا لەخۆراک و خەوی
تەمبەڵی, مردووت مرێ بەسیە لەکن خۆت پێشڕەوی
هەستە تەشویقێ بکە بۆئیشی دینی و دینەوی (دیوانی بێکەس .ل./79)
وەباسی ئەوە دێنێتە کایەوە لەم ڕِۆژگارەدا هەرکەس مێزەری مەلایەتی کردەسەر گەر نەزانیش بێت یان مەلاش نەبوو ئەوا بەعالم سەیردەکرێت, وەهەموو میلەت دەبَتە نۆکەری و گوێڕایەڵی دەکەن,
هەر کەس هەستاو بەساختە مێزەری نایە سەری
عالمەو مەسمووعە قەولی گەرچی کەربێ و سەرسەری
حاسڵی خاڵقی ئەبێتە نۆکەر و عەبدو کەری (دیوانی بێکەس .ل.80)
وەداوادەکات لەمیلەت وەک چۆن ئەورووپیەکان (پاپا) یان تەمبێ کردو گوێیان لێ نەگردو دەستیان دایە عیلم و فەن و دەستیان کردە پێشکەوتن و مۆبایل و کەشتیان درووستکرد, بەردەوامیش هەرلەهەوڵدان تا بەپێشکەوتنی زیاتر هەنگاوبنێن
ئەو ڕووپا پاپای تەمبێ کرد, دەستی دایە عیلم و فەن
بێ تەلە و کەشتی درووستکرد, دائیمی هەر هەوڵەدەن (دیوانی بێکەس .ل./80)
وە داوالەخوا دەکات ڕِزگارکەرێک بنێرێت تاوەک و لەدەستی ئەم مەلایانە ڕِزگاری بێت, کەهیچ هەڵوێستێکیان نییە بەرانبەر پێشهاتەکان و ئەو دەردەسەرییانەی ڕِوویان لەمیلەت کردووە , بەڵکوو شاعیر ئەم جۆرە لەمەلا یانە بەبار دەبیتێت بەسەر میلیلەتەوە.
خوایە یەک (لووتەر) بنێری بۆ گەلی کوردی فەقیر
بانەجاتی دا لەدەستی مەلاو شێخان و پیر
ئەم شەوی دەیجوورە تاکەی ؟ دەرکەوێ ڕِۆژی مونیر
(عارەبیش) ش وابوو نەحاکم, ئێمە هەر دیل و ئەسیر (دیوانی بێکەس .ل./80)
مەبەستی شاعیر لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کەباسی (لووتەر) دەکات ئاماژەیە بە (مارتین لووتەر کینگ) کەڕۆشت جەهەنمی بە (پێنج) سککە لە کشیشەکان کڕی و بەخەڵکی وت, ئەوەمن ئیتر جەهەنمم کڕیوە و ڕێگە بەکەس نادەم یان کەس ناخەمە جەهەنم و تازە کڕیم بۆیە بەم پێیە ئێوە هەمووتان دەچنە بەهەشت, بۆیە ئیتر پارەمەدەن بە (پاپا) یانە بۆکڕینی بەهەشت, لێرەوە خەڵکی وریادەبێتەوە لەوەی کە جەهەنم و بەهەشت بەپارەنین .
لای مەلا وایە کەجەنەت تەکیەو لات خانەیە
جێی مورید و شێخ و سۆفی, ئەلجەئی دێوانەیە
غەیری ئە قیسمانە باقی کافری بتخانەیە
موختەریع , عالەم ,مونووەر پەشمەلای ,ئەفسانەیە (دیوانی بێکەس .ل./81)
ئەم ڕِەخنە توندەی شاعیر دوو: لایەنی لێ ئەبێتەوە یان ئەوەتا مەلاکان لەسەردەمەدا کەمتەرخەم بوون. یان ئەوەیە: فایەق بێکەس وەکوو کوردێک ئایینی ئیسلامی پێ هەزم نەکراوە, بەحوکمی ئەوەی قورئانی پیرۆز بە زمانی عەرەبی دابەزیوە وە شاعیر باوەڕی وابووە ئەم دینە دینی کورد نیەو کورد وەری گردوە لەنەتەوەیەکی تر کەئەم بۆچوونە زیاتر زەق و دیارە لە شیعەکانی دا ڕِەنگی داوەتەوە: ئەحمەد هەردی شاعیر لەیادگاریەکانیدا دەگێڕێتەوە کەشەوانە لەگەڵ فایەق بێکەس یەکتریان بینیوە لەچاخانەی (حەمەڕەق)
دەگێڕێتەوزە کە ئەو شەوەفایەق بێکەس خەمبار و پەست بووە , چوونکە هەندێ حاجی پێیان وتوە, ئەوە تۆ ئەم کورد کوردەت لەچییە بۆئەتەوێ تەفرەقە بخەیتە ئەم دینەوە ئێمەی کورد دینمان لەعەرەب وەرگردوەو خزمەتکاری عەرەبین و ئەوان خاوەنی دینەکەن . ئیتر تۆ بۆ چی وا ئەکەی؟
. ئەحمەد هەردی دەڵێت:لەئەنجامی ئەمەوە (بێکەس) لەو چاخانەدا ئەم چوارینە دادەنێت و دەڵێت:
ئەگەر ئەم دینە دینی عەرەب بێ
یانی خاڵی لەزەوق و ئەدەب بێ
حاشا سەد حاشا من قەت نامەوێ
باجێگام جێگای ئەبی لەهەب بێ
تێبینی: ئەم پارچەشیعرەو گێڕانەوەی سەرەوە لەدیوانی فایەق بێکەسدا نیەو ئەحمەد هەردی شاعیر وەک یادگاری گێڕاویەتییەوە . سەرچاوە (مەڵپەڕی کلتور/ ئینتەرتنێت)
هەروەها شاعیر لەپارچەشعرێکی تریدا ڕِوودەکاتە شێخەکان و دەڵێت:
شێخ ئەگەر سەد کەس بەخەنجەر لەت بکا بەئسی نیە
( ) بکا ,تاڵان بکا,کوشتاربکا , ترسی نییە (دیوانی بێکەس .ل./81)
مامە سۆفی وای تەمایە هەر بەڕیشی پانەوە
قەسری بۆحازر کرابێ پڕ بەحۆری جوانەوە
ئەو ئەڵێ جەنەت بەڕیشە نەک بەهۆی عیۆفانەوە (دیوانی بێکەس .ل./81)
شاعیر ئەوە ڕِوون دەکاتەوە کە شێخ و مەلاکان هەرشتێک بکەن , لەلای کۆمەڵگە پیاو خراپ نابن و هەر دیاردەیەکی ناشرین بکەن کەس دەغڵیان ناکات, وە دەڵێت لای سۆفیەکان وایە چوونە بەهەشت بەڕیشی پانەو بەهۆی ڕِیشەکەیەوە کۆشک و قەسری ئەدەنێ لەبەهەشتدا, لەگەڵ حۆری جوان, وەلایان وایە مرۆڤ بەڕیشەوە دەچێتە بەهەشت نەک بەهۆی دانایەوە
شاعیر لەم کۆپلەی کۆتایدا وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێت:
چاوەکەم بەخوا خەیاڵتان خاوە چاکی تێبگەن
خوا یەکێکی خۆشەوێ دانا بێ ساحیب فیکرو فەن
ئیسفادەی بۆبەشەربێ, خادیمی موڵکو وەتەن
های هوویی بێ سەمەر هەر کردەوەی شێتانەیە (دیوانی بێکەس .ل./81)
*ڕەخنەگرتن لەچەرخی فەلەک و ڕِۆژگار.
ڕِەخنەگرتن لەو ڕِۆژگارەی شاعیری تێدا ژیاوە,دەرخەری ڕِۆژگارێکی پڕلەجەورو ستەم وناعەدالەتی و ناڕازی بوونی شاعیرە لەتەواوی ئەڕووداوانەی کەلەدەورووبەری ڕِوودەدەن, هەروەک دەزانین,دەنگی شاعیر و نووسەران دەنگی تاکێکن لەکۆمەڵگە, چوونکە شاعیریش وەکوو هەرمرۆڤێکی تر,کۆمەڵێک دیاردەو ڕِووداو هەستەکانی دەبزوێنن و وای لێدەکان ئەوەی لەواقعدا هەستی پێدەکات لەگەڵ دەروون و هەستی ئاوێزان بن و دەقێکی شیعری جوانی لێ بەرهەم بێت, یان پەیامێکی شارەوەی بۆمیلەتەکەی تێدا هەڵگیرابێت.
چوونکم شاعیران ئاواتە خوازن میلەتەکەیان سەربەرزو سەربڵند بێت و باڵی ئارامی بەسەر وڵاتدا باڵ بکێشێ,ئەدەب ڕِەنگدانەوەی کۆمەڵگەیە بەم پێیە, ئەرکی کۆمەڵایەتی شیعر بریتییە لە وێنەگرتنی ئێش و ئازاری خەڵکەکە بەگشتی کەهەموو میلەت پێی کاریگەر دەبن, ( (ئەو پەیوەندییەی شیعر بەکۆمەڵەوە دەیبەستێتەوە کەلایەنێکی گرنگی کێشەی هەڵوێستە , لەقۆناغەکانی گۆڕن و پەرەسەندنی شیعردا, چەند بۆچوونێک درووست بووە یەکێکیان لەچوارچێوە کۆمەڵایەتیەکەوە دەڕوانێتە شیعر کەپێویستە ڕِەنگدانەوەی سەردەمەکەی خۆب بێت, خاوەنی ئەو بیرو ڕِایەش لەو تیۆرەدا خۆیان دەدییەوە کەشیعریان بەژیانەوەدەبەستەوە) ) (هەڵوێست لە شیعری کوردیدا, قومری سەعید عەزیز: نامەی دکتۆرا,/ل,22)
بڵێم چی لەگەڵً (چەرخی) ئەفلاکا
سەیریکە چۆن چووین بەناخی خاکا (دیوانی بێکەس,ل.66)
شاعیر لەشینی (مستەفا مەزهەردا) لەپارچەشیعرێک کەساڵی (1946) نووسیویەتی , ڕِوودەکاتە, چەرخی فەلەک و دەڵێت:
دەک فەلەک چەرخت شکێ گشت کردەوەت خونخوارییە
بۆچی تەبعت واهەمیشە مائیلی غەددارییە
ڕِۆژنییە ئەم خەڵقە تووشی شین و واوەیلانەکەی
شەونیە عالەم ڕِەحەت بێ, هەر لەگریەو زارییە........ (یوانی بێکەس.ل.109)
وەکودەردەکەوێ لەم شیعرەدا فایەق بێکەس خەمبارە بەمردنی (ڕۆژنامەنووس و پەروەردەکار) ی گەلەکەمان مستەفامەزهەر, کەبەهۆی ئەوەی نەخۆشەکەوێت , ساڵی 1946 نەشتەرگەری بۆدەکرێت و لەئەنجامدا نەشتەرگەریەکەی سەرناگرێت و کۆچی دوای ئەکات.
بەهۆی مردنی کەسێکی واوە بێکەس ڕِووئەکاتە چەرخی ئەفلاک و شکاتی دڵی خۆی ئەکات.
هەروەها بێکەس لە شیعری (گفتوگۆ لەگەڵً زەمانەدا) دەڵێت:
ئەی زەمانەی بێوەفا تاکەی لىگەڵما خائینی
دائێمەن ناڕێک و چەوت و عەکسی ئامالی منی
موددەتێ لای خۆت لەگەڵما وەک برا بووین ئەی زەمان
حاڵی حازر لێم بەری بووی, ناحەز و هەم دوژمنی (دیوانی بێکەس .ل.132)
دیارە ڕِۆژگاری شاعیر نالەبارو ناپوخت بووە,کەوتۆتە ناو دەریای خەم و کەسەر کەبەجۆرێ لەگەڵ زەموندا بەهەمیشە دژی یەکترن و زەمەن لەگەڵیدا خوارە,لەکاتێکدا موودەتێ وەکوبراو هاوڕێ پێکەوە هاوشان بوون کەچی ئێستا خەم و ناسۆر یەقەی گردوەو زەمانەی لەگەڵدا گۆراوە و دۆستەکەی لێ بووە بەدوژمن.
هەروەها لەشینی (محەمەد ئەمین زەکی بەگ) کەپارچە شیعرێکەو ساڵی 1948 خوێندوێتیەوە دەڵێت:
بەڵێ زەمانەی چەرخی کەچ ڕِەفتار
والێمان بۆتە دوژمنی خوێنخوار
هەمیشە خەریکەو بۆهەل ئەگەڕێ
زیانێ بدا لەکوردی هەژار.... (دیوانی بێکەس . ل. 110)
بێکەس لە شیعرێکدا بەناوی ( شینی مەحمود جەودەت) کە یەکێک بوو لەڕووناکبیرانی سەردەمی خۆی وە پلەی ئەفسەر بووە, بەداخەوە بەهۆی مشتومڕێکی لەگەڵ لێ پرسراوی بەڕێوبەرێتی خانەنشین. لەئەنجامی ئەو مشتومڕە مەحمود جەودەت لێپرسراوەکە دەکوژێ و بەو هۆیەوە لە تشرینی دووەمی 1937لەسێدارە دەدرێت.
بێکەس دەڵێت:
(وەتەن هەڵڕێژە ئەشکی خوێنینت
بابەرزبێ سەدای شین و ناڵینت
گوێی فەلەک کەڕکا فەریاد و شینت
تاریک و لێڵ بێ ئاسمانی شینت) .............. (دیوانی بێکەس.ل.20)
(بەم پێیەش ڕِەخنەگرتن و دەست نیشان کردنی ناتەواویەکان. دانانی ڕِێگە چارەی دەربازبوون,بەشێوەیەک لەگەڵ ڕِۆژگارو سەردەمدا بگونجێت, ئەم شیعرانەشاعیردەخەنە چوارچێوەی ڕِەخنەی کۆمەڵایەتیەوە.) ( میتۆدی ڕِخنەی کۆمەڵایەتی لە شیعری هێمن/توێژینەوە)
*ڕەخنەگرتن لەنەزانی و دواکەوتووی میلەتی کورد
دوای داننان بەحوکمەتی کوردیدا لەلایەن بەڕیتانیاو ئێراق لەڕێکەوتی ( 10/11/1922)
ماوەیەک کۆمەڵگە هەست بەشادی دەکەن بەڵام ئەم ئاواتەی گەلی کورد زۆری نەخایاند کاتێک شێخ مەحمود دوورخرایەوەو ڕێکەوتنەکە هەڵوەشایەوە.
کەم تازۆر شاعیران هەستیان بەم فڕو فێڵەی دوژمنان کردبوو, فایەق بێکەس یەکێک بوو لەو شاعیرانەی,ئامۆژگاری میلەتی دەکرد بۆبەئاگاهاتنەوەیان.
بۆیە لە شیعری ( ئامۆژگاری بۆمیلەتدا) دەڵێت
کوردە تاکەی بێ خەبەری؟ نووستنت بێ عارییە
واسیتەی دواکەوتنت ئەمڕڕۆکە بێ کارییە
سەیری ئەم قەومانەکە چۆن بوون و ئێستا بوون بەچی
حەیفە بۆتۆ وائەسیری بویتە عەدوە جارییە............ (دیوانی بێکەس.ل.14)
هەروەها لە شیعرێکی ترا بەناوی ( ئەی کورد بەسیەتی) داوادەکات میلەت وازلە گریان و ناڵە بێنێ , دەست بکاتە نواندنی غیرەت و مەچەک هەڵکات هەتاکو لەزیلەت و ستەم دەربازیبێت.
دەڵێت:
ئەی کورد بەسیەتی تاکەی ئەم شیوەن و فوغانە
بێ سوودە ئۆف و ئامان لەم عەسرە بێ ئیمانە
پاڕانەوەو کەساسی بێکەڵکە پارەناکات
(عەزم و سەبات و غیرەت پێویستە لەم زەمانە)
لە مێژووی کوردا شۆڕش گێڕترین شاعیر, فایەق بێکەسی نەمرە,کەلەماوەی ژیانیدا هەمیشە ڕِووبەڕووی دۆژمنانی کورد و داگیرکەرانی کوردستان وەستاوەتەوە.بێکەس سەرکردایەتی چەندین خۆپیشاندانی کردووە و برینداربووە و چەندین جار لەکونجی زیندان بەستراوەو ئازاروئەشکەنجەدراوە , گرتن و ئازارو تێهەڵدان باوەڕی پێ لەق نەکردووە, شیعرە بەناوبانگەکەی لەزینداندا دەنووسێت کەدەڵێت:
ئەی وەتەن مەفتونی تۆم شێوەتم بیرکەوتەوە
وەختی بەندی وئەسارەت پێ بەتەوق و کۆتەوە
ئەمە سەرەڕای ئەوەی لەزینداندا بووە کەچی هەستی نەتەوایەتی و خۆشویستنی وڵاتەکەی لەبیرنەچۆتەوە
دیسان لە شیعری (سەدەی بیستەمە) ڕِوو دەکاتە ڕِۆلِەکانی میلەتەکەی و داوای یاخیبوون و غیرەت و هیمەتیان لێدەکات:
سەدەی بیستەمە , کوردە غیرەتێ
لەخەو ڕِاپەڕە هەوڵێ هیمەتێ
بەسیە نەزانی, عیلم و سەنعەتێ
سوکی هەتاکەی؟ ناوێ, حورمەتێ
هۆش و بیرت بێ پیاوی ژیرت بێ
لەجێی سەربەستی بۆچ زنجیرت بێ......... (دیوانی بێکەس.ل./26)
گومانی تێدانیە نیشتمان پەروەرێکی بێ هاوتای سەردەمەکەی بووە کەزۆر لەخەمی خەڵک و نەتەوەکەیدا بوە, بەڕادەیەک لەکاتی ئازارو نەخۆشی و زیندان, بەڵادا هەر بیرێکی لای نیشتمانەکەی بووە هەروەک خۆی دەڵێت: خەیاڵاتی شەو و ڕِۆژم ژیانی میلەتی کوردە.
لەئەنجامی بێ کەڵک بوونی ئەو هەموو ئامۆژگاریانەی بۆمیلەت و بەگوێ نەگرتنی بەشێوازێکی جیا ڕِەخنەدەگرێً و دەڵێ:
[ گەر چی تائێستا وتوومە ! تێ بگەن زوو پێبگەن
بەو قسانەم قەتعییەن باوەڕ مەکەن سەگ بووم وەڕیم
خوێندەواری شێتیە , هەر جەهلە ئینسان سەرئەخا] دیوانی بێکەس. ل/130)
شاعیرلەپێناو کوردا ئازارو ئەشکەنجەو دەر بەدەری زۆری دیوە هەموو تاکێکی کورد شایەتی ئازایەتی و نەبەردی ئەم شاعیرەیە ( نموونەی هەرەدیاری ئەم چاوانەترسیەی بێکەس,پارچە شیعری ( بیست و حەوت ساڵە) یە: کە لەئاهەنگی ماڵئاوایدا , کە لە ساڵی 1946 دا (مەعرووف جیاوکی) موتەسەڕیفی ئەوکاتەی سلێمانی بۆ ( ئەدمۆنس) ی ڕِاوێژ پێکراوی ئینگلیزی وەزارەتی ناوخۆی سازکردبوو ڕِووبەڕووی ئەدمۆنس خۆی و بەڕابەری سەدان کەس لەنوێنەرانی هەموو چینەکانی خەڵکی سلێمانی خوێندیەوە, لەکاتێکدا کە ئەدمۆنس هەموو شتێ بوو لەئێراقاو , کەم کەس ئەی وێرا قسەی عادەتی لەڕوویابکات.) (مێژووی ئەدەبیایەتی کوردی: عەلائەدینی سوجادی.ل/516)
*ڕەخنەگرتن لەفیز و لەخۆبایبوون
(بێکەس لەئامۆژگاری کۆمەڵگاو میلەتی کورد بۆکار کردن و دوورکەوتنەوە لە (عەیبە) و لەخۆبایبوون, کەهۆکارەکەشی بۆبوونی وشیاری ڕِۆشنبیری میلەت دەگەڕێتەوە کە فاکتەرێکی ترسناک و سەرەکیە بۆ دواکەوتنی کۆمەڵگاو وڵات.) ( ( ئەرکی شیعر لەئەدەبی کوردیدا: نەسرین ڕِەئوف .ل.169) )
(عەیبە...عەیبە..) ئەی ڕِەفیقان ماڵی خەڵک وێران ئەکا
پیاو ئەخاتە سواڵ و سوکی پیاو سەرگەردان ئەکا
واسیتەی عیبە کەدائیم قەومی کورد بێ سەروەتن
بێ مەعاریف , بێ سەنایع تووشی صەد دەردیان ئەکا
سەیر ئەکەی شەخسێکی مەئموور گەر وەزیفەی لێ بڕا
هیچی پێ ناکرێ لەبەر عەیب , ماڵی خۆی تاڵان ئەکا....
وەک لەم پارچە شیعرەدا دەردەکەوێت شاعیر, عەیبە بەدەردێکی کوشندە دادەنێت چوونکە مرۆڤ گەر شەرمی کرد لەوەی کاربکات و بەئارەزووی خۆی نەجوڵایەوە لەترسی زەمی خەڵکی نەوەکو خەڵکی گاڵتەی پێبکەن ,یان هەندێ ئیش و کاری ڕِەتکردەوە لەترسی عیبە.کەئەمە دەرخەری دیاردەیەکی ناشرینی نێو کۆمەڵگەیە کەهەندێ کارو پیشە بەچاوێکی سوکەوە تەماشادەکەن لەکاتێکدا هەر کوردی میلەتی خۆمانە لەوڵاتان, خەریکی ئەو کارانەیە کەلەکۆمەڵگەی خۆماندا بەعیبە ناو دەبرێن بەڵام لەوڵاتانی تربەلایەوە ئاسایە ئەوکارانە بکات و بەڵکە بەئەستەمیش کارێکی لەو شێوەییەی دەست دەکەوێت.
لەدرێژەی شیعرەکەیدا دەڵێت:
سەیری کە ئەم عەیبە عەیبە چەندە تەئسیری هەیە
کوردی کردۆتە موجاهیر ئیشی ناو شاران ئەکا
چونکە پێی عەیبە لەجێی خۆی ئیش بکا قەدری ئەبەن
بۆیە وائەڕواتە غوربەت تەرکی کوردستان ئەکا
بەسیەتی ئەم فکرە پیسە, غەفڵەت و نووستن بەسە
سەیری ئەقوامی غەرب کەن کەشفی ناو ئاسمان ئەکا (دیوانی بێکەس.ل/56)
فایەق بێکەس دەردێکی کوشندەی میلەتەکەمان دەردەخات , کەئەویش ئەوەیە کۆمەڵگەی کوردی و سلیکۆلۆژیایی تاکی کورد وایە کەتاڕادەیەکی زۆر پارەپەرستن و ڕِێز گرتنیان لەیەکتری بەگوێرەی سامان و بڕی ئەو پارەیەیە کەهەیانە واتە هەمووکات سەەرمایەدارەکان بەچاوێکی ڕِێزدارترەوە تەماشایان کراوە تاوەکو چینی هەژار کەگوێیان لێناگیرێ و لای کۆمەڵگە کەم بایەخن بێکەس دەڵێ ( (کەپارەت بوو هەموو عالەم براتەو پێت ئەڵێن کاکە) )
هەرلەبارەفیزو لەخۆبایبوونەوە لەپارچەشیعری (فیزو لە خۆبایی بوون) وە دەڵێت
عومرێکی توڕڕهاتە
بێ کەڵک و بێ ساباتە
ئاخری قەبری تەنگە
ئەوی کەلۆرت و لاتە
*********
دنیایەکی بەڵایە
پڕدەردو پڕجەفایە
هانایە پێوە بایی
مەبن, بەخوا خەتایە
******
بۆ وا بەلار و لەنجە
ئەڕۆی بەنووکی پەنجە
تێ بفکرە لەژێرپێت
هەر گۆڕی پێی گەنجە....... (دیوانی بێکەس.ل./71)
هەروەک دەبینین شاعیر دنیا بەماوەیەکی کاتی وەسف دەکاو ڕِوو دەکاتە کەسە لەخۆبایەکان هەتاوەکو, لەوەتێبگەن کەئەمژیانە بۆهیچ کەسێً تاسەر دەوامی نەبووە و نابێت وە دەڵێت, (ئەمڕۆ دنیایەو سبەی مردنە, تێشوی هەردوو ڕِێ چاکە کردنە) بۆیە ئەوەی بەماڵی دنیاو سامان و دەسەڵاتی بنازێ ڕِۆژێ دادێ هەر دەمرێ و جێی دێڵێ,وە ئامۆژگاریان دەکات چەندین کەس لەگۆڕدان کەگەنج و جوان بوون بۆیە فیز لێدان کارێکی نەفامانەیەو ژیان بۆکەس تاوەکوسەر نەبووە.
ئەنجام:
1_ کاریگەریی ژینگەی دەورووبەر و ئەزموونەکانی ژیانی شاعیر ,بوونەتە فاکتەرێکی بەهێز لەخوڵقاندنی ئەو دەقەشیعریە جوانانە لەلای بێکەس,کەوای لەشاعیر کردووە نووسینی لەزۆربەی دیاردە ئاکاری و ئەخلاقیەکان هەبێت وەک ئەو نموونانەی باس کران.
2_دەقە شیعریەکانی بێکەس بە جۆرێک کاریگەریی لەسەر میلەتەکەمان هەبووە کە کەم کەس هەیە دەقە شیعریەکانی بێًکەسی لەبەر نەبێت و نەیڵێتەوە, کەئەمەش مانای نەمری دەقەشیعریەکانی ئەدا کەهەر لەسەردەمی خۆیەوە تاک و ئێستا تازەن و کۆن نابن.
3_ لەگەڵئەوەی بێکەس چەندین جار لەسەر نیشتمان پەروەری سزادراوەو خراوەتە زیندان و لێی دراوە لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بیروو باوەڕو هەستی نیشتمانی لە شیعرەکانیدا خاڵی نابێتەوەو بەڵَکو لەزینداندا شیعرە بەناو بانگەکەی ( ئەی وەتەن مەفتونی تۆم ) ئەنووسێت ئەمەش دەرخەری بەرزی هەستی نیشتمانی بێکەسە لەو قۆناغەدا.
4_بێکەس هەمووکات هاواری ئەوەی لەنیشتمان کردووە کە بەرگی دووڕووی و دوو بەرەکی فڕێبدەن و یەکبگرن و وڵات لەدەستی بێگانە دەربهێنن و ئیدی لەپێناو مەرامی گرووپ و لایەنێکدا, ئامانجێکی گەورە لەناومەبەن کەئەویش ئازادیە.
لیستی سەرچاوەکان
*حەمە مەنتک (2018) میتۆدەکانی ڕِخنەی ئەدەبی/چاپی یەکەم هەولێر
*حەمید عەزیز (2014) بنەڕەتەکانی فەلسەفەی کۆمەڵایەتی)
*نەسرین ڕِەئووف ئیسماعیل (2010) ئەرکی شیعر لەئەدەبی کوردیدا: ساڵانی 1920 _1958
*نەوزاد ئەحمەد ئاسوودە (2011) فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی
*هێمن شەریف (2010) سەرەتایەک بۆکۆمەڵناسی
* ڕِێبین خەلیل قادر (2011) میتۆدی ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی لەلێکۆڵینەوەی ئەدەبدا
*گۆران و هەندێ ڕِوانگەی ڕِەخنەی سەبارەت بەکۆمەڵگە (توێژینەوەیەکە)
*مەڵپەڕی کلتور/ ئینتەرنێت
*قومری سەعید عەزیز/ نامەی دکتۆرا
*مێژووی ئەدەبییەتی کوردی (عەلائەدین سوجادی)
* ڕِۆڤار 35/ بێکەس پیاوێک لەڕەنگی نیشتمان ( بڵاوکراوەیەکی ڕِۆشنبیرییە
*تەوەرە سەرەکییەکانی شیعری زیندان/ پەخشان سابیر زانکۆی سۆران (لێکۆڵینەوەیەکی بەراورد کارییە)
*میتۆدی ڕِەخنەی کۆمەڵایەتی و پڕاکتیزەکردنی لە شیعرەکانی هێمندا/ (سەردار فایق مەجید ) (عیماد شوکر مەحموود) (توێژینەوەیەکە)
* دیوانی فایەق بێکەس ( ڕِێکخستنی ئومێد ئاشنا/ 1999 ( دەزگای چاپی سەردەم)
بورهان قانیع (دیوانی قانع شاعیری چەوساوەکانی کورد/ چ 2)
*بنەماو میتۆدەکانی ڕِەخنەی ئەدەبی (2018) (د. نصراللە امامی)
* ڕِەخنەی ئەدەبی چەمک و پێناسە, مێژوو, میتۆد (د. لوقمان ڕِەئوف (2017)
*سەردار فایەق مەجید (2019) بزووتنەوەی ڕِووناکبیری لەئەدەبی کوردیدا بەنموونەی (ئەسیری و ئەحمەد موختار) نامەی دکتۆرا.
*چەمکی ئافرەت و پەیوەندییەکانی بەنەریتە کۆمەڵایەتی و دەروونیەکانەوە لە شیعری بێکەسدا (فازیل مەجید مەحمود) (توێژینوەیەکە)
* مێژووی پۆلی 12
*شلتان عبود شراد (1988) مدخل الی النقد الادبی الحدیپ
*کردستان وحرکە القومیە الکردیە, جلال گالبانی , گبعەپانیە, درالگلعیە بیروت 1971
*نقد الاجتماعی عند ابن خلدون
[1]
دانلود کتاب: میتۆدی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی و پراکتیزەکردنی لە شیعری فایەق بێکەس دا
تعداد دانلود: 310 بار
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 4,216 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
آیتم های مرتبط: 4
ڕزگ(دەسە):  کتاووخانە
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: No specified T4 1434
شهرها: کلار
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: تحقیقات
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 03-02-2023 أڕا( سەریاس ئەحمەد )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( سروشت بەکر ): أڕا03-02-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 4,216 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 فایل pdf 1.0.1547 KB 34 03-02-2023 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
وێنەیەکی شاعیری نەتەوەیی کورد مامۆستا فایەق بێکەس له شاری هەڵەبجە
ڕزگ(دەسە):  عەسگ و پِئ نۆیسە | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وێنەیەکی شاعیری نەتەوەیی کورد مامۆستا فایەق بێکەس له شاری هەڵەبجە

وێنەیەکی شاعیری نەتەوەیی کورد مامۆستا فایەق بێکەس له شاری هەڵەبجە
وێنەیەکی شاعیری نەتەوەیی کورد مامۆستا فایەق بێکەس له شاری هەڵەبجە[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,455 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | muhib mahabadi
آیتم های مرتبط: 3
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
 مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
شهرها: هلبچە
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 90%
90%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 09-12-2021 أڕا( زریان عەلی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( سەریاس ئەحمەد ): أڕا09-12-2021 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 1,455 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 پەروەندە عەسگ 1.0.168 KB 09-12-2021 زریان عەلیز.ع.
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,356
 شؤمارە عەسگەل  105,642
 کتاووەل 19,138
فایل های مرتبط 96,355
Video 1,306
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 1.515 ثانیه(اێس)