کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 514,947
 شؤمارە عەسگەل  104,268
 کتاووەل 18,883
فایل های مرتبط 94,726
Video 1,232
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
نتیجه: Found 43, page 1 of 5
















تازه کردن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئەنجامنامەی کۆنفرانسی هەرێمی کەرکووکی تەڤگەری ئازادی
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجامنامەی کۆنفرانسی هەرێمی کەرکووکی تەڤگەری ئازادی

ئەنجامنامەی کۆنفرانسی هەرێمی کەرکووکی تەڤگەری ئازادی
1- لەپێناو بەرەوپێشبردنی سیستەمی خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتی و بەجێکردنی، هەروەها تەوژمدان بە هێڵی سێیەم لە سیاسەتی دیموکراتیدا، بۆ ئەمەش بەڕێکخستن کردن و خۆبەڕێوەبردن دەکەینە بنەمای سەرەکی تێکۆشانی داهاتوومان.
2- لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگە و بەڕێکخستن کردنی، ئامانجمان ئاواکردنی کۆمیتەی ڕێکخستنی جەماوەری لە گوند و شارۆچکە و شارەدێ و گەڕەک و کۆڵانەکان و هەموو ئه و شوێنانەی تا ئێستا دەستمان پێنەگەیشتووه، هەروەها بە ڕێکخستنکرنی سەرجەم چین و توێژەکان.
3- لەبەرامبەر بۆشایی هزری و ئایدیۆلۆژیدا پەرەپێدان بەخەباتی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی و چاندی پێکەوە ژیان لە هەرێمەکەماندا، بۆ ئەمەش هەموو ئەندامان پێویستە پەروەر‌دە ببینن‌.
4- لەسەر بنەمای پرەنسیبی پێکەوە ژیان و پێکەوە کارکردنی سیاسی لەگەڵ تەواوی پێکهاتەکانی #کەرکووک# و تەواوی لایەنە سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان، کەسایەتییە دیموکرات و دەنگە ناڕازییەکان، خاوەنداریەتی لە پرسەکانی کۆمەڵگە دەکەین.
5- لەبەرامبەر ئه و توندوتیژییەیی کە لەبەرامبەر ژنان دەکرێ لە هەرێمەکەمان، بەهەموو هێز و توانامانەوە ڕووبەڕووی دەبینەوە و پشتگیری دەکەین بۆ ئەوەی ژن خۆی بگەیەنێتە ئاستی پێشەنگایەتی و خۆبەڕێکخستن کردن.
6- لەبەرامبەر ئه و پەراوێزخستن و بێکاری و بێهیوایی و کۆچی بەکۆمەڵەی گەنجان لە هەرێمەکەماندا، هۆشیارکردنەوه و پەروەردەکردن و بەڕێکخستن کردنیان دەکەینە ئامانجی سەرەکی خۆمان.
7- تێکۆشان دەکەین لەپێناو ئاشکراکردنی داهاتی سامانە‌ سروشتییەکان بەگشتی و بەتایبەتی سامانی نەوت و غاز، بۆ ئاوەدانکردنی هەرێمی کەرکووک تاکو ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی گەلەکەی. هاندانی هاوڵاتیان بۆ زیاتر ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانیان و پێشخستنی بەروبوومی خۆماڵی.
8- پاراستنی شوێنەوارە مێژوویی و مەزارگە پیرۆزەکان و پاراستنی ژینگه و سروشتی شارەکە بە وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بۆ زیادکردنی ڕوبەری سەوزایی لە پێناو تەندروستییەکی باشتر بۆ هاوڵاتیانی شارەکە.
9- کارکردن بۆ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی 16ی ئۆکتۆبەر بە گەڕانەوەی متمانە لە نێوان پێکهاتەکانی شارەکە و بە هەوڵدان لە گەڵ لایەنی سیاسی و پێکهاتەکانی تر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیموکراتیانە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک.
#01-12-2018#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 3,264 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 3
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 01-12-2018 (6 سال)
Document style: No specified T4 547
شهرها: کرکوک
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 02-12-2018 أڕا( هاوڕێ باخەوان )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا24-10-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 3,264 گل سئرکریائە(دێینە)
بەیاننامە و بانگەوازی تەڤگەری ئازادی لەسەر ئاڵۆزییەکانی وەرتێ
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیاننامە و بانگەوازی تەڤگەری ئازادی لەسەر ئاڵۆزییەکانی وەرتێ

بەیاننامە و بانگەوازی تەڤگەری ئازادی لەسەر ئاڵۆزییەکانی وەرتێ
ماوەی چەند ڕۆژێکە لەناوچەکانی زینی وەرتێ لەلایەن #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە جووڵە بەهێزەکانیان دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ مەترسی یەک لە ئارادا بێت لەسەر ئەو ناوچانە ئەوەش بۆتەهۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ لە ناو خەڵکیدا هەردوولایەنی ناوچەکه (یەکێتی و #پەکەکە#)ش کراون بەبەشێک له و ئاڵۆزیانە.
ئێمە پێمانوایە لەئان وساتێکی وادا جوڵە کردن بەهێزی سەربازی لەلایەن هەرهێزێکەوە تەنها جێبەجێکردنی داخوازی داگیرکەرانی کوردستانە بەتایبەتی دەوڵەتی تورکیا کەهەمیشە لە هەوڵدایە ناکۆکی و شەڕی ناوخۆ و ئاژاوە لە باشوری کوردستان دا بنێتەوە، وەک تەڤگەری ئازادی داوادەکەین هێزەکانی پێشمەرگە مەترسی سەرهەڵدانەوەی #داعش# لە #کەرکووک# و #داقوق# و #خانەقین# و کوڵەجۆ ناوچەکانی دیکە کەم بکەنەوە کە پێش چەند ڕۆژێک حکومەتی هەرێم خۆی بانگەوازی بۆ ئەم مەترسییە کرد، نەک لەم کاتە هەستیارەدا کە گەلەکەمان ڕووبەڕووی کێشەو گرفتی جۆراو جۆر بووەتەوە، بە شەڕی ناوخۆ ئەوەندەی تر برینەکانمان قوڵ بکەنەوە، دەبێت بیرمان نەچێت هەر ئەوهێزەی کە ئێستا پارتی بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا دەیەوێت هێرشی بۆ بکات لە پاراستنی مەخمور و کەرکووک و #گەرمیان# دا لە شەڕی داعشدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لەو پێناوەشدا چەند شەهیدیدا ئێستاش بە فڕۆکەی تورکیا هێرش دەکرێتە سەر گەریلاکانی پەکەکە و خەڵکی مەدەنی وەرتێ و قەسرێ و #چۆمان# و دە وروبەری دەکەنە ئامانج، هەمان ئەو فڕۆکانە پێش چەند ساڵێک لە شەڕی ناوخۆدا هێرشی دەکردە سەر پێشمەرگەکانی یەکێتی و زۆریشی لێ شەهیدکردن بۆیە تورکیا جیاوازی ناکات لە نێوان هیچ کوردێکدا.
بۆیە وەک تەڤگەری ئازادی بانگەوازی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین بەهەستیاری بۆ ئه و دۆخە بڕوانن، دروست بوونی هەر ئاڵۆزییەک زیانی گەورە بەر گەلەکەمان دەکەوێت وەبانگەوازی لەتەواوی خەڵکی ڕۆشنبیرو وڵاتپارێز و پارتە سیاسی یەکانی کوردستا ئەکەین ڕێگری بکەین و نەهێڵین پیلانی داگیرکەرانی کوردستان سەربگرێت هەرچی زووە ببینە هێزێکی فشار لەسەر حکومەت و پەرلەمان.
#15-04-2020#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 3,012 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 3
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 15-04-2020 (4 سال)
Document style: No specified T4 547
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 15-04-2020 أڕا( هاوڕێ باخەوان )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا24-10-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 3,012 گل سئرکریائە(دێینە)
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بۆ بایکۆتکردنی ڕیفراندۆمەکەی بارزانی و ئەردۆغان
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بۆ بایکۆتکردنی ڕیفراندۆمەکەی بارزانی و ئەردۆغان
 وەڵگەنۆمەل

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بۆ بایکۆتکردنی ڕیفراندۆمەکەی بارزانی و ئەردۆغان
 وەڵگەنۆمەل

بۆ ڕایگشتی....
تەڤگەری ئازادیی بەدروشمی نا بۆ ئەنجامدانی #ڕیفراندۆم# پرۆژەیەکی جێگرەوەی بۆ چارەسەری پرسە هەنوکەیی و ستراتیژییەکان، پێشکەش بە گەلەکەمان و ڕای گشتی کرد، کە تیایدا وێڕای ئەوەی ئامانجە شاراوه و پڕ مەترسیدارەکانی پشتی ڕیفراندۆمی ئاشکرا کردووە، لە هەمان کاتدا پێشنیاری پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکراتی بێلایەنی کاتیمان کردبوو بۆ بەجێ کردنەوەی سیستم لە باشوری کوردستاندا، چونکە هەموومان دەزانین کە سیستم بونی نەماوە لە ئێستادا.
لە بواری ستراتیژی بەڕێوەبردنیشەوە تەڤگەری ئازادیی بۆ پێکەوە ژیانێکی دیوکراتییانە، وەکو ئەڵتەرناتیڤێک بژاردەی مۆدێلی خۆبەڕێوەبردنێکی دیموکراتیانەی هاوشێوەی شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان پێشکەش کردووە، چونکە چارەسەری پرسی کورد و پێکهاته و باوەڕیی و نەتەوە جیاوازەکانی کوردستان، تەنها لەم مۆدێلەدا خۆی دەبینێتەوه.
ئێمە بەردەوام دەبین لە ئاشناکردنی گەل بەم مۆدێلە چونکە بەدەر لەوە تەنها ناکۆکی و شەڕ و ئاژاوە لە هەرێمەکەدا قوڵتر دەبێتەوه و ناسەقامگیری دەبێتە دۆخی هەمیشەیی ناوچەکە، لە بەرامبەر پەیامی ئێمە کە نا بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوو هەتا ئێستا دەسەڵات سورە لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.
ئێمە وەکو هێزێکی سیاسی کۆمەڵایەتی باشوری کوردستان لە سۆنگەی دڵسۆزیی و خەمخۆریمانەوە بۆ گەلەکەمان و هەستکردنمان بە ئایندەیەکی مەترسیدار، بە پێویست دەبینین دەنگی خۆمان بگەیەنینە تەواوی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان، له و چوارچێوەیەشدا بانگەوازی دەکەین کە هاوڵاتیان بە دەستی خۆیان شەڕ و ناکۆکی و گرانی و ماڵوێرانی نەهێنن بەڵکو بەهیچ جۆرێک نەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بژاردەی بایکۆت پەسەند بکەن.
بەواتای شەرعیەت نەدان بە پرۆسەیەکی ناشەرعی بایکۆت لە ئێستادا باشترین هەڵوێستە بەرامبەر بە دەسەڵاتێک هەرگیز باکی بە دەنگ و خواست و ژیانی خەڵکەکەی نەداوە جگە له و کاتانەی تەنگاوی سیاسی ڕووی لە خۆی و مانەوەی هەژمونی سیاسی حیزبی و بنەماڵەییان کردووه.
17-09-2017
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 6,501 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 4
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 17-09-2017 (7 سال)
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 88%
88%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 22-09-2017 أڕا( هاوڕێ باخەوان )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح ): أڕا22-09-2017 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 6,501 گل سئرکریائە(دێینە)
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بە بۆنەی 29مین ساڵیادی ڕاپەرینە مەزنەکەی ڕانیە
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بە بۆنەی 29مین ساڵیادی ڕاپەرینە مەزنەکەی ڕانیە

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بە بۆنەی 29مین ساڵیادی ڕاپەرینە مەزنەکەی ڕانیە
لەکاتێکدا یادی 29ساڵەی ڕاپەرینی 5ی ئازاری 1991ی باشوری کوردستان دەکەینەوە کە لە دەروازەی ڕاپەرین لەشاری #ڕانیە#وە بڵێسەیدا و هەموو باشووری کوردستانی گرتەوە لەماوەیەکی کورتدا دەسەڵاتی دیکتاتۆری و ڕەشەکوژی بەعسی ڕاماڵی و داموو دەزگا سەرکوتکەرە ئەمنی و سەربازیەکانی ئەو ڕژێمە داپڵۆسێنەرە لەلایەن گەلەوە دەستیان بەسەرداگیرا و لەناو چوون، ئەو سەرکەوتنە بۆ گەلی کورد وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو کە گۆرانکاری و دەرفەتی مەزن و بایەخداری بەدوای خۆی داهێنا، بێگومان ڕژێمەکەی سەدام لە شەری کەنداودا بەتەواوی گۆشەگیر و گەمارۆ دراوبوو، لەلایەن هێزی هاوپەیمانان بەسەرکردایەتی ئەمریکا بەهۆی سیاسەتە شەرنگێزیەکانی ڕووبەڕووی شکست و داروخانێکی گەورەی سەربازی و ئابووری ببۆوە ئەوەش بوە هۆی ڕەخساندنی دەرفەتێکی مێژوویی بۆ ڕزگاربوونی گەلی کورد لەستەم و زۆرداری و کۆمەڵکوژی و سیاسەتی شۆڤینیزمانەی ڕژێمی دکتاتۆری بەعس کە بۆماوەی 35 ساڵ بوو بە کوشتن و لەسێدارەدان و ڕاگواستن و تەعریب و کۆمەڵکوژکردن بە دڕندانەترین شێوە خۆی بەسەر گەلی کورد و گەلانی عێراقدا سەپاندبوو.
ڕاپەرین سەرەتای قۆناغێکی نوێی هێنایە کایەوە لە تێکۆشانی خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی کورددا زەمینەی دەرەکی و ناوخۆیی گونجاوی ڕەخساند بۆ سەرخستن و چەسپاندنی مافەکانی گەلی کورد، مەخابن جۆش وخرۆشی ئەو سەرکەوتنانەی گەل هەر زوو کەوتە بەر زەبری دەسەڵاتخوازی و تاڵانکاری و دابەشکاری ناوچەگەری حیزبە دەست ڕۆیشتوەکان و لەسەر حسابی ڕەنجی گەل و خوێنی شەهیدەکان مۆڵبوون، ئیدی ساڵ لە دوای ساڵ دەسکەوتەکانی ڕاپەرینیان لەباربرد و گەلیان لەئامانجەکانی دوورخستەوە زۆری نەخایاند ڕێبەرایەتی ڕاپەرین لەدەستی گەل دەرخرا و کەوتە دەستی ئەو حیزب و کەسانەی کە لەشاخەکانی کوردستانیش مێژوویەکی پر لە شەرو یەکترکوشتن و ڕاوەدونانی یەکتریدا هەبوو، کورە ئازاو فیداکارەکانیان دەکردنە قوربانی بەرژەوەندیەکانیان، ئەوە بوو هەرزوو لەبەر هەڵپەیان بۆ دەسەڵات کەوتنە ململانیی یەکتری و تاڵانکردنی سامانی گشتی و ڕاکێشانی هێزی داگیرکەران بۆ سەرخاکی کورردستان و دەرئەنجام شەری ناوەخۆ و شەری شۆرشگێران و تێکۆشەرانی بەشەکانی دیکەی کوردستانیشی بەدواداهات.
لەئێستاشدا دوای چەندین ساڵ لەحوکمرانی و هاتنە کایەیی ڕووداو و گۆرانکاری کاریگەر لەناوچەکەدا تا دەگاتە ڕۆژی ئەمرۆ باشوری کوردستان نەبۆتە خاوەن دامەزراوەی نیشتیمانی و نەتەوەیی کە جێی باوەری گەل بێت، دامەزراوەی پەرلەمان پرۆسەی هەڵبژاردنی دیموکراتیانە بەهۆی ناپاکی و دەستتێوەردانی حیزبی بێ ڕۆڵ کراون، دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان بە پێچەوانەی ئامانجەکانی ڕاپەرین بە سیاسەتێکی نادیموکراتی و وابەستە بەداگیرکەران بەردەوامیان بە قۆرخکاری دەسەڵات و گەندەڵی و تاڵانی سامانی گشتیدا و بە شێوازی توند و تیژ و نادیموکراتیانە ڕووبەرووی نارەزایەتی و داخوازییەکانی کۆمەڵگا بووونەوە، ئەوعەقڵیەتە دەسەڵاتدار و بەرژەوەندیخوازە، باشوری کوردستانی ڕووبەروی بێ هیوایی و قەدەری نادیار کردۆتەوە، ڕووداوە لەبیرنەکراوەکانی شەری ناوخۆ و پێش سوپای داگیرکەران کەوتن و جێهێشتنی ئێزیدیەکان بە بێ پاراستن بۆ درندەکان و کۆمەڵکوژکردنیان لەلایەن #داعش#ەوە، بەهەدەردانی خوێنی هەزاران پێشمەرگەی شەهید و لەدەستدانی #کەرکووک# و نیوەی خاکی کوردستان و ئاواڵاکردنی سنوورەکان بەرووی سوپای داگیرکەران و تەراتێنی ئازادانە بۆ دەزگا سیخوری وهەواڵگریەکان، لەو لاشەوە پەرەگرتن بڵاوبوونەوەی مەترسیداری مادەی هۆشبەر لەناو گەنجان وبێکاری هەژاری و دەیان دەردی تر بەرۆکی خەڵکی گرتووە بووەتە هۆی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگاو و دابرینی تاک و کۆمەڵگا لە بەهاو ڕەنج وکلتوری ڕەسەنی خۆی.
لەم بۆنە مێژوویەدا کە لەئەنجامی یەکگرتووی هێزو ئیرادەی گەلدا ڕاپەرینی تیادا سەرکەوت بەردەوام ئەو ڕوحیەتەی تیادا زیندووە، سەلمێنەری ئەوەیە گەلی باشوری کوردستان دەست بەرداری ئەو ڕاپەرینە نەبووە و نابێت هەڵوێستە نەتەوەیی و پشتیوانیەکانی لە خۆڕاگری ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرامبەر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و تیرۆرستە هاوپەیمانەکانی و ڕاپەرینی شیلادزیێ دژی داگیرکاری سوپای تورک و چالاکیە جەماوەری دیموکراتیەکان لە باشوری کوردستان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و پشتیوانی لە هێزی گەریلا و بانگەوازیەکانی بۆ یەکێتی نەتەوەیی نارەزایەتیە بەردەوامەکانی بۆ ئازادی ودادپەروەری سەرچاوەکەی ووزە و ڕۆحیەتی یەکگرتوانەی ڕاپەینە، ئەوەش مانای ئەوەیە کە ئەو گەلە هێز و توانای ئەوەی هەیە ڕووبەرووی کیشە و قەیرانەکان ببێتەوە و سەرکەوتنیش مسۆگەر بکات، بۆیە وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان پابەندبوونی خۆمان بە ڕۆحی شەهیدانی ڕاپەرین و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان ڕادەگەیەنین لەسەر ڕێباز و ئامانجی ئەوان درێژە بەتێکۆشان ئەدەیین لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و ژنان و گەنجان، کەسانی ئازادیخواز دەکەین بە ڕۆحیەتی ڕاپەرینێکی نەتەوەیی و دیموکراتیانەوە خۆیان لە ئەنجومەنەکانی گەل و گروپ و دەستەکاندا ڕێک بخەن و بە ڕێبازو هزرێکی نوێوە پەرە بە تێکۆشانی دێموکراتیانە بدەن مسۆگەرە سەرکەوتن بەدوای خۆیدا دێنێت گەلی ئێمەش هەر شایەنی سەرفرازی و سەرکەوتنە.
نەمری بۆ شەهیدانی ڕاپەرین و سەرجەم گیان بەختکردووانی ڕێگای ئازادی سەرکەوتوو بێت خەباتی دیموکراتیانە و ئازدی خوازانەی گەلی کورد.
دەستەی بەڕێوەبەری #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان#
#05-03-2020#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,929 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 3
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 05-03-2020 (4 سال)
Document style: No specified T4 547
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 05-03-2020 أڕا( بەناز جۆڵا )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا24-10-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 2,929 گل سئرکریائە(دێینە)
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بەبۆنەی 31 مین ساڵی کیمابارانی هەڵەبجەی شەهید
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بەبۆنەی 31 مین ساڵی کیمابارانی هەڵەبجەی شەهید

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بەبۆنەی 31 مین ساڵی کیمابارانی هەڵەبجەی شەهید
16 ئازاری 1988 یەکێک لە گەورەترین تاوانەکانی سەدەی پڕ تاوان و کۆمەڵکوژیی سەدەی ڕابردووە کە لەسەر خاکی کوردستان لە بەرامبەر گەلی کورد و مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە، ئەو کارەساتە ناخ هەژێنە لێکەوتەی شەڕێکی خوێناوی دوو دەوڵەت و دەسەڵاتی نەتەوەوەگەرا و مەزهەبگەرای بەعس و ڕژێمی ئێرانی بوو، کە ماکینەی شەڕیان بەچەک و جبەخانەی دەوڵەتانی ڕۆژئاوایی و ئەمریکاو ڕوسیا دەچەرخاو و کۆمەڵکوژی و تاوانی دژبەمرۆڤایەتیان پێئەنجام ئەدا.
#هەڵەبجە# و خەڵکەکەی سروشت و بنیادەکەی بەمرۆڤ و بوونەوەرەکانییەوە لەلایەن فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعسەوە لە چەند خولەکێکدا بەچەکی قەدەغەکراوی کیمیای کۆمەڵکوژکران کە دیمەنی ئەوتاوانە کەم وێنەیە هەرگیز لەیادەوەریی مرۆڤی کورد و مرۆڤایەتیدا وون نابن، ئەو کۆمەڵکوژیە تەنها تاوانێک نیە بە تەوێڵی ڕژێمی نەتەوەگەرای بەعسی عێراقی ئەوسەردەمە، بەڵکو تاوانێکی هاوبەشی سیستەمی جیهانی و ئەودەوڵەتانەش کە ئەو چەکانەیان پێدان و لە ئاستی کارەساتەکەشدا بێدەنگ بێ هەڵوێست بوون.
لەمێژووی کۆن و نوێدا گەلی کورد لەلایەن ئەو دەوڵەتە داگیرکەرانەوە ڕووبەروی چەندین کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی ڕەگەزی کراوەتەوە تاوانی ئەنفال کە بەدەیان هەزار ژن و منداڵی کوردی تیادا شوێن بزرکرا لەهەمان ساڵدا بوو کە کۆمەڵکوژی هەڵەبجەی تیادائەنجامدرا و تائێستاش ژن ومنداڵ و جێماوانی ئەو کارەساتە پێوەی دەناڵێنن، کۆمەڵکوژی گەلی #دەرسیم# و #سنە# و شەنگال و کۆبانی و #عەفرین# تادەگاتە ڕۆژی ئەمڕۆ بەردەوامە و ستەمکاران و داگیرکەران هەرگیز چاویان بەسروشتی ژیان و پێکەوەیی جوانی و ودەوڵەمەندی ئەم خاکە هەڵنایە وبەردەوام لە بۆسەدان. لەئێستاشدا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و هاوکارە تیرۆریستیەکانی بەردەوامن لەپیلانگێڕی و کۆمەڵکوژی و داگیرکارییەکانی بەتایبەت لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان.
ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ساڕێژی ئەو برینە گەورانەی گەل بکرێت و ئە کۆمەڵکوژیانە ڕابگیرێت ئەویش بە گەرانەوە بۆ ڕاستینەی مێژووی هەزاران ساڵە و بەبنەماگرتنی بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگا و پێکەوەیی بوون و شکاندنی سنورەکانی پارچەگەری و پەرتبوون و دورکەوتنەوە لە بەرژەوەندخوازی و وابەستەیی بەداگیرکەران دەکرێت، گەرەنتی ئەوەش بە گەڕانەوە بۆ میراسی بەرخۆدانی هەزاران ساڵەی ئەو گەلە ی کەخۆی پێ پاراستووە و لەسەرپێیان ماوەتەوە و سەربەرزانە ژیانی کردوە و سەری بۆ هیچ ستەمکارێک نەوی نەکردووە ئەویش بەگەشاندنەوەی یەکیەتی نەتەوەیی دیموکراتیانە ی گەلی کوردو ڕاستاندنی هێزو ئیرادەی خۆفەرمانی گەل ئەنجامگیردەبێت، کە لەئەمرۆدا ئەو ڕوحیەت و ئیرادەیە لەرۆژئاوای کوردستان لەهەمووئاستەکانی بەرێوەبردن و پاراستنیدا بەپێشەنگایەتی ژن ومێری ئازاد لەبەرخۆدانێکی سەردەمیانەدا یە لەبەرامبەر تاریکترین هێزی تیرۆرستی و داگیرکاری فاشیزمی دەوڵەتی تورک، وەرن باهەموومان لەهەڵبجەی شەهیدان و نەورۆزی #قەندیل#ەو ە بانگی یەکیەتی نەتەوەیی بدەین و هێزو توانای مادی مەعنەویەکانی گەل بەبێ جیاوازی بخەینە خزمەت کۆمەڵگا خۆیەوە بەوەش هەم شەهیدانمان ئاسودە دەبن و هەم گەلەکەشمان سەربڵند وسەرفرازانە هەموو ئەو قەیران وکێشانە تێدەپەرێنیت کەبێهیوایی و نائومێدیان چاندووە و گەلیان ڕووبەروی قەدەری نادیارو کۆمەڵکوژی کردۆتەوە.
هەموودەزانن دۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە پڕلە سەختی و گۆرانکارییە و چەندە هەڕەشەی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەمان هەیە. هەمانکات دەرفەت و زەمینەی زێڕینیش بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بەئامانجەکانمان هەیە ئەوەی پێویستە درکی پێبکرێت ئەوەیە کەتەنیا بەیەکیەتی نەتەوەیی و یەکڕیزییەکی هەمەلایەن دەتوانرێت ئەو پێشهات و دەرفەتانە بەقازانجی سەرکەوتن و ئازادیی و گەلەکەمان ئاراستەگیر بکرێت.
لەئاستی شەهیدانی هەڵەبجەو سەرجەم شەهیدان سەری ڕێزو وەفاداری دائەنەوێنین و پەیمان ئەدەین بەردەوامی بدەین بە تێکۆشان تا گەل دەگات بەئازادی و خۆبەریوەبەری و ژیانێکی ئازاد.
#16-03-2019#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 3,508 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 4
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 16-03-2019 (5 سال)
Document style: No specified T4 547
شهرها: هلبچە
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 17-03-2019 أڕا( هاوڕێ باخەوان )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( زریان سەرچناری ): أڕا18-03-2019 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 3,508 گل سئرکریائە(دێینە)
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی دەربارەی لێسەندنەوەی پارێزبەندی (حصانە) لە سۆران عمر
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی دەربارەی لێسەندنەوەی پارێزبەندی (حصانە) لە سۆران ...

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی دەربارەی لێسەندنەوەی پارێزبەندی (حصانە) لە سۆران ...
بەداخەوە لە 7ی ئایاردا ڕۆژێکی تری ڕەش لە مێژوی پەرلەمان تۆمارکرا، یاخود دەتوانین بڵێین جارێکی دیکە کودەتا بەسەر پەرلەمان و پڕۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا کرا.
جێگەی داخە دەبو ئێستا پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵ بوایە بە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە دروستیان کردوەو بەهۆیەوە بار و گوزەرانی خەڵکیان بەتەواوەتی لە زۆر لایەنەوە تێکداوە، کەچی لە جێگەی ئەوە پارێزبەندی (حصانە) لە #سۆران عومەر# پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی دەسەنرێتەوە.
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی وێڕای ئیدانەکردنی ئەو بڕیارەی پەرلەمان پێمانوایە هۆکاری لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە بەڕێزیان تەنهاو تەنها هەڵوێستەکانێتی، لەهەمانکاتدا سەربەخۆ نەبونی دادگاکانمان بۆ دەردەخات و هەروەها ئەم کارە تەنها بە هێرشێک نابینین بۆ سەر سۆران عومەر بەڵکو وەک تەڤگەری ئازادی ئەم کارە بە لێدان لە دیموکراسی و دەسپێکی قۆناغێکی مەترسیدار لە هەرێمی کوردستان دەبینین، لەبەرامبەر بەو عەقڵیەتەشدا پێشنیاری دروستکردنی بەرەیەکی فراوانی ئۆپۆزسیۆن دەکەین.
دەستەی هاوسەرۆکایەتی
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
#08-05-2020#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,768 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 3
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 08-05-2020 (4 سال)
Document style: No specified T4 547
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 08-05-2020 أڕا( بەناز جۆڵا )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا08-05-2020 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 2,768 گل سئرکریائە(دێینە)
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی لەسەر کۆمەڵکوژکردنی سێ براکەی شێلادزێ
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی لەسەر کۆمەڵکوژکردنی سێ براکەی شێلادزێ
 وەڵگەنۆمەل

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی لەسەر کۆمەڵکوژکردنی سێ براکەی شێلادزێ
 وەڵگەنۆمەل

بۆ ڕای گشتی:
ئاشکرایە دەوڵەتی فاشستی تورکیا لە ژێر فەرمانی ئەردۆغان بۆ بە دیهێنانی خەونی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە هیچ کردەوەیەکی قێزەون و دژە مرۆیانە لانادات و بە بەرچاوی جیهانەوە ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد، لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگی ناوخۆیی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ لە کاتێکدا هەموو له و ڕاستیە ئاگادارە و بێدەنگن هاوکاریەکانی تورکیا لە گەڵ چەتەکانی داعش ئاشکرایە و لە بەرخۆدانی عەفریندا بە بەرچاوی هەمووان سڵیان لە هیچ کردەوەیەکی دڕندانە نەکردۆتەوە و نایەکەن.
لە ئاکامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیای فاشیست لە درێژەی تاوانە دژە مرۆیەکانی لە ڕۆژانی ڕابردوو سێ برای بە ناوەکانی (ڕەمەزان، مەجید و تاهیر محەمەد) لە گوندی نێروەی سیتۆی شیلادزێ، شەهیدکران و پاش گەڕان و هەوڵدانێکی زۆری کەسوکاری ئەم شەهیدانە سەرەنجام تەرمەکانیان دۆزرانەوە و تەرمی هەر سێ براکە بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر وڵاتپارێز دەڤەرەکەوە لە گۆڕستانی شیلادزێ بەمەراسیمێکی جەماوەری هەزاران کەسی بەخاک سپێردران.
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی بەتوندی هێرشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە شەرمەزاردەکەین، هەروەها بێ هەڵوێستی حکومەتی هەرێم و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان بە هاوکار دەبینین بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر گەلەکەمان، چونکە تا ئێستا نەیانتوانیوە بەرامبەر بەم هێرش و پالامارانه کە ڕۆژانە بەڕشتنی خوێنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە لایەن دەوڵەتی تورکیای فاشستەوە کاردانەوەیەکی بەرپرسیارانەی نەتەوەیی و دیموکراتییانە نیشان بدەن‌ نەیانتوانیوە سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دڕندایەتیە دانێن و پرسیارمان ئەوەیە کە هۆکاری ئه و بێدەنگی و تەسلیم کاریە چییه و بۆچی لە وابەستەبوون و خۆ بە دەستەوەدان بەردەوامن؟ با ڕای گشتی و ویژدانە هوشیار و ئازادەکان بڕیار دەربن، چیتر هێرش و پەلاماری دەوڵەتی تورک بۆسەر گەلەکەمان مایەی قبوڵکردن نیە و بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی مایەی شەرمەزاریە و بانگەوازی دەکەین گەلەکەمان خاوەن هەڵوێستی ڕادیکاڵ بێت بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکان و ئەو بێدەنگیە بەچالاکی و هەڵوێستی شۆڕشگێرانە بشکێنرێت.
لە کۆتایدا وەک #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم گەلی بەرخودێری کورد و گەلەگەمان لە دەڤەری بادینان بە گشتی وبەتایبەت خانەوادەی هەر سێ برای شەهید (ڕەمەزان، مەجید، تاهیر) دەکەین وپەیمان دەدەین بە تێکۆشانمان نەهێلین خوێنی پیرۆزیان بە فیرۆ بچێت.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
#17-04-2018#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 4,804 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 5
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 17-04-2018 (6 سال)
Document style: No specified T4 547
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 90%
90%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 17-04-2018 أڕا( هاوڕێ باخەوان )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا17-04-2018 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 4,804 گل سئرکریائە(دێینە)
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان
 وەڵگەنۆمەل

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان
 وەڵگەنۆمەل

گەلی وڵاتپاریز و شۆڕشگێر، ژنان و گەنجانی تێکۆشەر و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان
لەبەرەبەیانی 5ی ئازاری 1991دا گەلی کورد لەباشووری کوردستان لە ڕاپەڕینێکی میللی بەشکۆ دا کە لە دەڤەری ڕاپەرین دەستی پێکرد لە ماوەیەکی کورتدا سەرجەم دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی ڕژێمی بەعسی خوێنرێژ کەوتنە دەستی خەڵک و دواتر بڵێسەی ڕاپەڕین سەرجەم شارو شارۆچکەکانی باشووری کوردستانی گرتەوە تاگەیشت بە شاری دێرینی کەرکووک، ئەو ڕاپەڕینە؛ وەرچەرخانێکی مێژووی گرنگ بوو لەخەباتی ڕزگاری وئازادیی خوازیماندا، دوای چەندین ساڵ لەسەرهەڵدان، بەرخۆدان.
سەرئەنجام لەوراپەڕینەدا کەهێزی گەل سەرچاوەکەی بوو بەشێکی گرنگ لەخاک و وڵاتی داگیرکراو پارچەکراو کەوتەوە دەستی کوردخۆی بۆ بەڕێوەبردن، بەڵام زۆری نەبرد ئەو جۆش وخرۆشەی خەڵکی بەرخۆدێری تینو بۆژیانێکی ئازاد کە توانیبوی بەرگەی ئەنفال وکیماباران وراگواستن وسیاسەتی قرکردنی بەعسیەکان بگرێت بێهیواکراو لەنیوەی ڕێگادا بەجێهێڵرا لەلایەن ئەو هێزانەوە کەهاتبوون لەسەر خوێن و تێکۆشانی گەلی ڕاپەڕیویی کوردستان سیاسەت و دەسەڵاتداری بکەن.
ئەوزهنیەتە دەسەڵاتخوازە لە جیاتی کاربکەن بۆجێبەجێکردنی بڕیارەکانی گەل و پاراستنی دەسکەوتەکان، بەپێچەوانەوەکەوتنە سەودا لەگەڵ بەعس و شەڕکردن بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و ڕاکردن بۆباوەشی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و دابەشکردنی سامانی گشتی لەنێو دارودەستەمشەخۆرەکانی خۆیاندا، سەرئەنجامەکەشی بریتی بوو لە ڕاکردن لەبەردوژمن و بەدەستەوەدانی دووبارە ئەوخاکەی بەخوێنی هەزاران شەهید ئازادکرابوو، لەوەش خراپتری بەدواداهات، وەک نانەوەی شەڕی ناوخۆ، بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی گشتی و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگه و گەندەڵی و دەیان دەردی دیکەیان خستە جەستەی شەکەت و ماندوی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان کەتادەگات بەرۆژی ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە.
لەو یادە مێژوویەدا وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بۆ دەربازکردنی گەلەکەمان لەوقەیرانە سیاسی وجڤاکی ئابوریەی بەسەری داسەپێنراوە، بۆپاراستنی دەسکەوت وسەوەریەکانی گەل و بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان بۆخاوەندەرکەوتن لەنرخ و بەها پیرۆزەکانی کۆمەڵگە و گێڕانەوەی ئیرادەو هێز بۆ تاک بەتاکی کۆمەڵگەکەمان بەگوروتین و جیهان بینیەکی نوێ و لەسەربنەمای هێڵی نەتەوەی دیموکراتی، بە پشت بەستن بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان تێدەکۆشین بەڕۆحییەتی ئەو ڕۆژانەی کە ڕاپەڕینی پێنجی ئازاری تێدا سەرکەوت و ئەمڕۆش بەهێز وەرگرتن لەوئیرادە و بەرخۆدانە مەزنەی گەلی شۆڕشگێڕی عەفرین کەشکستی بە فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا هێناوە تادێت ئاسۆی سەرکەوتنمان ڕوونتردەبێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدانی ڕاپەڕین وسەرجەم شەهیدانی ئازادیی وسەرفرازی کوردستان.
#05-03-2018#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 4,353 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 3
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 05-03-2018 (6 سال)
Document style: No specified T4 547
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 92%
92%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 05-03-2018 أڕا( سەریاس ئەحمەد )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا24-10-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 4,353 گل سئرکریائە(دێینە)
پرسەنامەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دلۆ...

پرسەنامەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دلۆ...
#04-04-2018#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 5,096 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 3
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 04-04-2018 (6 سال)
Document style: No specified T4 547
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 86%
86%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 04-04-2018 أڕا( نالیا ئیبراهیم )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا04-04-2018 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 5,096 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 پەروەندە عەسگ 1.0.140 KB 04-04-2018 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
پەیامی تەڤگەری ئازادی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامی تەڤگەری ئازادی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

پەیامی تەڤگەری ئازادی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزو سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆزبایی لەتەواوی گەلانی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و زیندانیانی سیاسی و تەواوی ئازادی خوازان دەکەین.
جەژنی نەورۆز بۆ گەلی کورد واتایی تێکۆشان و شۆڕش و سەرکەوتن و ڕاپەرینە لەبەرامبەرستەمکاروزاڵماندا، جەژنی نەورۆز واتای بەرخۆدان و تێکۆشان بەرامبەر زوحاکەکانی سەردەم، کە لەئێستاشدا ئه و تێکۆشانە بەردەوامی هەیە، چونکە هێشتاش زوحاکەکانی سەردەم لەبەرگی خەڵکانی وەک ئەردۆغان هاوشێوەکانی ژیان دەکەن و هێشتاش گەلانی ناوچەکه و کوردستان پێویستیان بەتێکۆشانی کاوه ئاسایە، جەژنی نەورۆزمانای ڕووناکی و ئاشتی وئاشتبوونەوەی مرۆڤ وسروشتە، جەژنی نەورۆز بەهۆی ئەو تێکۆشان و قوربانی دانی گەلی کوردەوە بەهەمان واتاو هێمای سەرکەوتنیەوە بۆتە جەژنی سەرتاسەری گەلانی ڕۆژهەلاتی ناوین و تەنانەت لەئاستی جیهانیشدا یاد دەکرێتەوە، گەلی ئاشتیخوازو بەرخۆدێری کورد بە ڕەنج وتێکۆشانی سەدان ساڵەی داگیرکەرانی سەرکوردستانی ملکەچ کرد کە بەناچاری دان بە جەژنی نەورۆزدا بنێن سەرەڕای ئەوەش داگیرکەرانی وەک تورکیا و ئێران هەموو ساڵێک لەنەورۆزدا ترس دایان دەگرێت لەبەرامبەر جۆش وخرۆشی نەورۆزدا.
لەکاتێکدا بەئامادەکاری وجۆشێکی مەزنەوە گەلەکەمان چاوەرێی هاتنی ئەو ڕۆژە دەکات لە#قەندیل#، #ئامەد# و لە ڕۆژئاوا و لە ڕۆژهەڵات ئاهەنگی سەرکەوتن بگێرێت لەو کاتەدا بەڵایەکی سیستەمی فیرعەون و زوحاکە کانی سەردەم جیهانی خستۆتە ژێرهەڕەشەیەکی تەندرووستی جدییەوە و تەنانەت وەک چۆن ناتوانن له و گێژاوانەی بەرهەمیان هێناوە خۆیان قوتاربکەن، لەئێستاشدا خۆشیان کەوتوونە چاڵی بێچارەییەوە، ئەوسیستەم وزهنیەتەی مرۆڤی کردووە بەکرۆنای ژینگە و سروشتی لەپێناو مانەوەی خۆیدا تێکداوە، داگیرکاری ودەسەڵاتخوازیش پارچەیەکی دانەبراوە لێی ومرۆڤە کانی خستۆتە خزمەتی زانستگەرایی وهاوکێشەی زانست لەپێناومرۆڤایەتیدا شێواندووە، لەم باروودۆخە هەستیارەدا کە لەلایەک شەڕو داگیرکاریی و لەلایەک گەندەڵی و ستەمکاری لەسەر گەل بەڕێوەدەچێت، تەواوی کۆمەڵگه و بەتایبەتیش گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەبەردەم هەڕەشەی تاریکستان و هەڵوەشان و کارەساتی گەورەدایە، هاتنی جەژنی نەورۆز بەواتای جوانی و نوێبوونەوەیەوە، لەئەمساڵدا بەهەمان واتای شۆڕشگێری وپەیوەست بوون بە ژیانی ئازاد و سروشتەوە با نەورۆز بکەینە جەژنی ئاشبوونەوە لەگەڵ سروشت لەگەڵ تەواوی گەلان لەگەڵ پێکهاتە جیاوازەکان هەروەک دوای تۆفانەکەی حەزرەتی نوح دەستپێبکەینەوە لەسەربنەمای کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سروشتی هاوسەنگی دوور لە ستە م و قازانج پەرستی ودەسەڵاتداری کەلەرۆژگاری ئەمڕۆدا گەیشتووە بە گێژاوی قوڵ، ئەوسیستمە دژی مرۆڤ و تێکدەرە لەبێچارەییدا نەخۆشی ودەردی قەیراناوی زیاتر بەرهەم دەهێنێت، با نەورۆز بکەینە مەشخەڵی ڕووناککەرەوەی ڕێگای تێکۆشانمان بۆبەدیهێنانی سیستەمی کۆمەڵگایی جێگرەوە کە خۆی لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی و خۆبەریوەبەری تەواوی پێهاتەو گەلاندا دەبینێتەوە، گەلی ئێمەش هێزوفکرو توانای ئەوەی هەیە پێشەنگایەتی ئەو شۆڕشە گەردوونی و مرۆڤایەتیە لەئەستۆبگرت، هەروەک چۆن جیهانی لە ڕەشەکوژی ودڕندەیی تیرۆرستانی #داعش# وفاشیزمی دەوڵەتی تورک پاراست، ئاواش ئەتوانێت گڕوتینی شۆڕشی نەورۆزیش بۆهەمیشە بەرز ڕابگرێت، ئیدی گەلی ئێمە سەلماندوویەتی کۆیلایەتی و داگیرکاری پەسند ناکات و هیچ بەربەستێک ناتوانێت ڕێگەی لێبگرێت تاگەیشتن بەسەرکەوتن.
تەڤگەری ئازادی له و جەژنی نەورۆزەدا بانگەوازی دەکات لەتەواوی گەلەکەمان بۆ یەکێتییەکی نەتەوەیی هەموو هەوڵەکانی بەکاربهێنێت و تەواوی ناکۆکییەکانمان وەلا نێین، ڕۆژێکی مێژووی بۆ گەلەکەمان هاتۆتە پێش دەبێت تەواوی هێزو لایەنەکان ئه و هەلە لەدەست نەدەن و چیتر خزمەت بەداگیرکەرانی کوردستان نەکەن.
هەروەها بانگەوازی لەتەواوی گەلانی ناوچەکە دەکەین بێ جیاوازی لەتێکۆشانێکی ئاشتی ودیموکراتی و پێکەوە ژیاندا دوور لە زهنییەتی نەتەوەپەرستی و دینگەرایی و مەزهەبگەرایی هەوڵەکانمان یەکخەین بۆ دەرباز بوون لەوگێژاوانەی بەهۆی هێزە دەسەڵاتخواز و نەژادپەرست وهەژموونگەراکانەوە ڕووبەڕووی ناوچەکە بۆتەوە، ئەوەش دەبێتە زیندوو ڕاگرتنی نەورۆز، چونکە زیندووڕاگرتنی نەورۆز زیندووبوونی ئاشتی پێکەوە ژیانی گەلانە لەهەمبەر زوحاکەکانی سەردەم.
نەورۆزی جەژنی گەلان و هێمای سەرکەوتنی گەلی کورد لە بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگای ئازادی ودیموکراتی و شۆرشگێران وپارێزەرانی کوردستان پیرۆزدەکەین.
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
#20-03-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,275 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 4
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 20-03-2020 (4 سال)
Document style: No specified T4 547
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 20-03-2020 أڕا( بەناز جۆڵا )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا20-03-2020 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 2,275 گل سئرکریائە(دێینە)
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 514,947
 شؤمارە عەسگەل  104,268
 کتاووەل 18,883
فایل های مرتبط 94,726
Video 1,232
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.219 ثانیه(اێس)