10 پڕۆژەی ئاوەدانکاری لە گوندەکانی ئارمردەی بانە کرانەوە
📊 آمار و گەپ آزمایی
بەشی کوردستان- بەخشداری بەشی ئارمردەی
بانەبانە دەڵێت: بە بۆنەی حەفتەی دەوڵەتەوە 10 پڕۆژەی ئاوەدانکاری لە گوندەکانی بەشی ئارمردەی بانە کراونەتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەیید عارف ڕەحمانی لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی پڕۆژەی ئاوەدانکاریی چیمەنتۆکردنی کۆڵان و شەقامەکانی شاری ئارمردە وتی: بە بۆنەی حەفتەی دەوڵەتەوە 10 پڕۆژەی ئاوەدانکاری کراونەتەوە کە گوژمەکان گەیشتۆتە 1 میلیارد و 310 ملیۆن ڕیاڵ.
ناوبراو درێژەی پێدا: پڕۆژەکان بریتین لە ڕاکێشانی هێڵی زێراو، چێکردنی پرد، چێکردنی دیوار، پارکی منداڵان، چیمەنتۆ و بەردکردنی کۆڵانەکان.
ڕەحمانی ئەوەشی وەبیر هێنایەوە: بەشێک لە گوژمەکە بە شێوازی خۆبەخشانە لەلایەن دێیارییەکانەوە دراوە کە ئەوەش یارمەتیی خەڵکی گوندەکان بووە کۆکراوەتەوە و تەنانەت لە هەندێک گوندیشدا یارمەتییەکانی خەڵکی گوندەکە لە گوژمەی تەرخانکراو زیاتر بووە.
[1]
28-08-2017
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)