دەستگیرکردنی بەکر کایا
- بەکر کایا هاوسەرۆکی شارەوانی شاری وان لە باکوری کوردستان، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە دەستبەسەرکرا، هاوکات ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین لە پۆستەکەی دورخرایەوە.
- لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەریەک لە (زانکۆکی سلێمانی، چەرموو، پۆلیتەکنیکی سلێمانی و هەڵەبجە) دروستبوونی دەستەیەکیان راگەیاند و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.
- نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە رێکەوتنی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم بەندێکی رون هەیە کە ئاماژەدەدات بە کشانەوەی پێشمەرگە بۆ ئه و ناوچانەی پێش دەستپێکردنی پڕۆسەی ئازادی موسڵ لەژێر دەستیدا بووە.
- کاموران یوکسەک لەگەڵ لەیلی گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکرات (دەتەکە) و چەند پەرلەمانتارێکی هەدەپە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری ئامەد بەره و شرناخ بەرێکەوتن و لە دەروازەی ناوچەی ئیدل (هەزەخ) سەر بە شرناخ لە لایەن پۆلیسەوە کاموران یوکسەک دەسبەسەرکرا.
- حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانیەکانی پارێزگای کەرکوک کۆبونەوە و سەرەڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلا لە ڕووداوەکانی کەرکوک، داوایانکرد، کە هەرچی زووە شارۆچکەی حەویجە کۆنتڕۆڵبکرێتەوە بۆ پاراستنی ئارامی دانیشتوانەکەی.
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە بە ئۆتۆمبێلێکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی عومەر قاپچی میحوەری باشیک پێشمەرگەیەک شەهیدبو و دوو پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
- پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەناوی هاوسەرۆکانی ئه و حزبەوە داواکارییەکی ناڕەزایی پێشکەش بە دادگای دەستووری باڵای تورکیا کرد و داوای ئازادکردنیان دەکات.
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا از وقایع