16-03-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی کەیوان ئەعزەمی، تەمەن 37 ساڵ و خەڵکی گوندی کلێنەی شاری سەرپێڵ زەهاو، لە ئەنجامی تەقینەوەی گوللە خومپارەیەکی بەجێماو لە شەڕی 8 ساڵەی عێراق و ئێران، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا. ئەو رووداوە، رۆژی یەکشەممە 25ی رەشەمە ڕوویداوە و ئەو هاووڵاتییە بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
[7]
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا،
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی محەممەد قادری لە بەرزاییەکانی سنووری شاری
سەردەشتسەردەشت، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرا.
[7]
باشووری کوردستان
- پارێزگاری
هەڵەبجەهەڵەبجە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، رۆژی 16ی ئادار لەبەرئەوەی کەسوکاری شەهیدان و هاونیشتمانیان بەشێوەی گشتی سەردانی مەزاری ئازیزانیان دەکەن قەدەغەی هاتووچۆ بۆ هاونیشتمانیان لەنێو شاری هەڵەبجە بە کاتی و بۆ ماوەی 24 کاژێر کۆتایی دێت.
[1]
- بەهۆی رێگیری لە ڤایرۆسی کڕۆنا، یادی 32 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەبێدەنگی بەڕێوەچوو.
[2]
- لە چوارچێوەی رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگری کردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بازاڕی
دهۆکدهۆک داخرا.
[4]
- بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دکتۆر سەباح هەورامی رایگەیاند، 3 لە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە.
[4]
- ئەمڕۆ بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قەدەغەکردنی هاتووچۆ، لەنێوان قەزاکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
[4]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی
هەولێرهەولێر روونکردنەوە لەبارەی هەڵوێستی ئەو دکتۆرە دەدات کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی پزیشکێک هەستی پێکردووە باری تەندروستی جێگیر نییە، سەردانی سەنتەری چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد، بۆ مەبەستی پشکنین، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنین کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە، راستەوخۆ وەک ئەرکێکی مرۆڤانە و نیشتمانپەروەرانە، هەڵسا بە هێنانی لیستی ئەو نەخۆشانەی کە لە نۆرینگە سەردانیان کردبوو بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان و پاراستنی گیانی نەخۆشەکانی. لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: هەڵوێستی بەڕێز(د. ئەحمەد ئیسماعیل عەبدولغەنی) پزیشکی پسپۆڕی چاو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنایە جێگای رێزە.
[4]
- ژمارەیەک هاوڵاتی سلێمانی و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم قائیمقامییەتی شارۆچکەی ناوەندی سلێمانی گردبوونەوە و داوای ڕێگەپێدانی هاتووچۆیان دەکرد، سەرپەرشتیاری لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانیش دەڵێت: تەنها بۆ حاڵەتی پێویست ڕێگەپێدان دەکەین.
[5]
- ئەمڕۆ گرووپی پزیشکانی خۆبەخش لە پەتای کۆرۆنا، رایگەیاند،
رێواز فایەقرێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ئێوارەی 14ی مانگ لە رێگەی فڕۆکەخانەوە گەڕاوەتەوە کوردستان، دوای بەدواداچوون دەرکەوت تیمی پزیشکی فڕۆکەخانە هەوڵیان لەگەڵیداوە کەرەنتینە بکرێت، بەڵام رێواز خان رەتیکردەوە. ئه و گرووپە راشیگەیاند، رێواز خان، به و یاسا شکێنیە کارێکی خراپ دەکات و کاریگەری دەکاتە سەر کارەکانی پزیشکان و هیوادارین بەزووترین کات بێتە کەرەنتینە، بۆ سەلامەتی خۆی و خەڵکی کوردستان.
[4]
- دوای ئەوەی راگەیێندرا دوو هاونیشتمانیی گەڕاوەی ئێران لە
خانەقینخانەقین تووشی کۆرۆنا بوون، بەڕێوەبەری تەندروستیی خانەقین رەتیدەکاتەوە ئەو دوو هاونیشتمانییە هەڵگری ڤایرۆسەکە بن.
[1]
- جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 6.2 ملیار دیناری بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆڤید-19 (کۆرۆنا) تەرخانکردووە.
[1]
-
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە بە راگەیەندراوێک وەڵامی ئەو لیوایەی پێشمەرگەی دایەوە کە داوای موچەی پێشمەرگەی کرد و دەڵێت، کە موزایەدە لەکەس قبوڵ ناکەین و هەر کەس و لایەنێکیش تەشهیر و ناوزڕاندن بکا و هانی پێشمەرگە بدات لەگرتنەبەری رێکاری پێچەوانەی یاساو پرەنسیپەکانی سەربازیی، رووبەڕووی دادگا و یاسایان دەکەینەوە، دەشڵێت: پابەند دەبین بە بڕیارەکانی حکومەتەوە.
[5]
- وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
[4]
- سەعات 10:14 دەقیقەی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلە بە پێوەری رێختەر و بە قوڵایی 30 کم لە دووری 35 کم لە رۆژئاوایی شاری هەولێر روویدا.
[3]
- ماتۆرسیکلێتێک لە نزیک بازاڕی شیعەکان لەناوەندی شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو تەقییەوە و لە ئەنجامدا شەش برینداری لێکەوتەوە کە برینی هەندێکیان زۆر سەختە. تا ئێستا روون نەبۆتەوە کە تەقینەوەکە تیرۆرستییە بووە یان تانکی بەنزینی ماتۆڕەکە تەقیوە.
[3]
-
هێڤی تەهاهێڤی تەها، یاریزان و راهێنەری پێشووی تۆپی سەرمێزی کوردستان و شاری
سلێمانیسلێمانی بووە ئەندامی لیژنەی هونەری یەکێتیی تۆپی سەرمێزی رۆژئاوای ئاسیا.
[3]
- کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە رایگەیاند: لەم یادەدا ئێمە رێزدەنوێنین، بۆ رێگری لە کاری دڕندانەی لەوشێوەیەش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەمریکا کاردەکەن بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و سزادانی ئەوانەی بەرپرسیارن لە تاوان دژی گەلی خۆیان.
[3]
- هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، کە توانیویانە لە نزیک شاری سلێمانی چەند کەسێک لەوانەی هێرشیان کردووەتە سەر عەدنان ڕەشیدی، لە کاتی هەڵهاتن دەستگیر بکەن. هێزە ئەمنییەکان بە خانەوادەی ڕەشیدییان وتووە: هەموو ئەو بەڵگانەی کە هێرشبەران لە عەدنان ڕەشیدی ئەندامی بەڕێوبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانیان دزیبوو، دەستیان بەسەردا گیراوە و ڕادەستی پۆلیسی
پێنجوێنپێنجوێن کراونەتەوە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- لە خاڵی پشکنینی هاتوچۆی شەدادی لە هەرێمی
حەسەکەحەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەو هۆیەوە 2 کەس بریندار بوون.
[6]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی بەلونا لە ناوچەی
گرێ سپیگرێ سپی لەسەر رێگای ئێم 4 و
شەڕڤانشەڕڤانانی قەدەسە و
یەپەژەیەپەژە لێیان هاتنەدەست و وەڵامی هێرشی ئەو داگیرکەرانەیان دایەوە. لە ئەنجامی ئەو بەرەنگارییەدا سەرەک چەتەیەک بە ناوی عەلی ئیدلبی و 4 چەتەی تر کوژران.
[6]
دەرەوەی کوردستان
بەریتانیا، بە ئامادەبونی سەرۆکی شارەوانی لیدز یادی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە
- بەئامادەبونی سەرۆک شارەوانی شاری لیدز و هەردوو نوێنەری گرین پارتی و لەیبەر پارتی بەریتانی و نوێنەری کۆمسیۆنی ک ج د ک - باشور لە ئەوروپا، ئەمڕۆ لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، بەفەرمی لەلایەن شارەوانی لیدزەوە لە پارکی سکوێری سەنتەری شارەدا بۆ شەهیدانی هەڵەبجە دارێک چێنرا.
[5]
- پێشمەرگەی دێرین و نوێنەری
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی لە نەمسا، شێخ محەمەد رەزا، ناسراو بە حەمەی کاکە رەزا سەرگەڵویی لە ڤیەننا کۆچی دواییکرد.
[2]
- میدیای تورکیا بڵاویکردەوە کە ئاماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کڕۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 18 کەس.
[2]