ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای #هەولێر#ەوە #06-01-2023#
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (06-01-2023) کاتژمێر (11) ی پێش نیوەڕۆ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی موفتی، دوای گەیشتنی هێزێکی لێکۆڵینەوە بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (ڕەها ب. ف.) کە بەدەستی باوکی کوژراوە، وە باوکی یەکێک بووە لە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لە شوێنی ڕووداو ڕایکردووە.
لەکاتی ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتبار بۆ ئەوەی ڕادەستی یاسای بکات. [1]
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە
06-01-2023
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون

کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,723 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!