02-12-2016
📅 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
- مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنن، هەموو ئەندامە دەستگیرکراوەکانیان ئازادکراون و سبەینێ کۆدەبنەوەو بڕیار لەبارەی چالاکیەکانیان دەدەن.
- بەهۆی باران بارینەوە لە چوار گەڕەکی سنوری شاری هەولێر ئاو چۆتە ناو ماڵان و زیانی مادی لێکەوتۆتەوە.
- سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هۆشداریدایە ئەو کەسانەی سەرقاڵی پێکهێنانی فەوجی حەشدی شەعبین لەو شارەو و رایگەیاند "بەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین".
- لە شاری هەکاری باکوری کوردستان شەڕێکی قورس لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رویداو بەهۆیەوە سێ سەربازی تورک کوژران.
- لە گوندی باخی سەر بە شارەدێی بازیان، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و یەک مانگ بەهۆی لافاوەوە خنکا.
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا از وقایع