🏠|📧|دەربارە!|کتاووخانه|📅
🏠  سەر پەڕە|📧 تماس|💡 دەربارە!
|
📅  ایمڕوو 29-05 أڕ تاریخ
📅کرونولوژیا از وقایع
📅 ڕووژەل
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📂  فرەتر(ویشتر) ...
📅29 May
📝  وەڵگەنۆمەل
📊  آمار و گەپ آزمایی
✌️  شەهیەل
💚  أخڕبیەل(فدائیەل)
☪ قربانی داعش
😞 ق. جنگ داخلی
👩 ق. تندرو
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 کمک های مالیبه ما کمک كورديپيديا بهتر ساخت. حتی کمک های مالی کوچک می تواند متفاوت باشد. ما نیاز به کمک مالی خود را برای دستیابی به تکنولوژی روز و سریع تر برای خدمات ما، برای ایجاد و ترویج سازمان كورديپيديا و استخدام کارکنان اختصاص داده شده به افزایش و بهبود محتوا، طر|📕 کتاووخانه کەڵنگتەرین کتاووخانه دیجیتال کؤردی - (10,947) کتاوو||
👪 هووز کەمانگەر (کەوانگەر) و کوشيان مەحمود بەگ
بەشيگ گەورای زەردۆئی سەر وە تیرەی کەمانگەرن، ئى تیرە یەکيگە لە تیرەيل گەوراى جاف، رووڵەيل ئى تيرە جاران لە ناوچەيل ئافريان ژويەر و خوارگ، ماويان، کورەدەرە، تفين، ساتياری، قەرەویس، کۆڵەسارە، ماسان، کەوانە، پاڵنگان، گرگان، عەنەب و دەرەشیش نيشتەجێ بوون، وەلێ شوون وماوى ئيسەيان ئەکەفێدە سنوور هەردوگ پاريزگاى کرماشان و سنە ناوچەى بيلور.
مەرز باکووريان: کرماشان و کامیاران، مەرز باشووريان ميان دەربەند کرماشانە، مەرز خوەرهەڵاتیان ناوچەی بيلورەو، له خوەرئاوايشەو کنار کويەێ شاهۆ و روانسەرە.
بڕيگ لەليان
📖 شێخەڵڵای هەولێر کييە؟
شێخەڵڵا ناو بازاڕيگ مەردمى هەولێرە، کەفتەسە ناوڕاس شارەگە، ئمجا بنەچەک ناوەگەى ئەچێده و ئەرا مەزاريگ ک قاپيەگەێ رويه و کويچەى حەريق خانەقا و (باغ شار) جاران هەڵکەفتگە.
وشەگە لە(عەبدوڵڵا)ەوە سەرچەوە گرتگە، خوەى شێخ عەبدوڵڵا بويە، کوردەيل فرەيگ ناوچەى کوردستان هەناى ک پيشناويگ ئەکەفێد وەل ناو (عەبدوڵڵا)ەوە، ئەوە هەرچوار پيت (ع، ه، ب، د) قويته و ئەيەن و نايەرنەى بان زووان. ئەرا نموونە:(شێخ عەبدوڵڵا ئەکەن شێخوڵڵا. کاک عەبدوڵڵا ئەکەن کاکەوڵڵا)، وەلێ لەى ناوە ديارە هەولێريەيل پيت(واو)يش قرتاننه و لەج
📖 ئنگليز و هەوڵ لاوردن شێخ مەحمود
لە ساڵ 1920 ک بریتانیا زاڵ بویە بان میزۆپۆتامیا، باوەڕی ئەوە بوی لەدەسداین میزۆپۆتامیا بوودە هووکار لەدەسداین ئیرانیش، هەر لەوەر ئەوەيش‌ کەفتە هویرەوکردن لە باوەت ئیران و میزۆپۆتامیا، له و وەختیشە میر فەیسەڵ ک فرەنسیەیل لە ساڵ 1920 لە دیمەشق دراودوێنەی، وەل 25 ژن و 175 پاسەوان لە هیزەیل حجاز لە بياوانەيل ئوردن سەرگەردان و ئاوارە بوی.
دویای کۆنفرانس دویەم قاهیرە 12- 24 مارس 1921، بریتانیا ئه و میر فەیسەڵە کردە پاشای بەشیگ لە میزۆپۆتامیا(عیراق ئیسە)و کوردستانیش گرتەو. هەر له و ساڵيشە ئنگلیزەیل پر
👫 نەسرین شەفیعی
خانم نەسرین شەفیعی لە داڵگ بو ساڵ 1970 لە شار کرماشانە ؛ سێ ساڵە شێعر وە زووان فارسی ئۆشێدن بەڵام یەێ ساڵە رۆ هاوردێیەسەو شێعر وەتن وە زووان داڵگی خوەێ.
لە سنوور شەو و ڕووژ
ئاگر ئاڵا، زووان وەشنێ
سەروەنەگەم بەسمەو
کەوشەگانم جفت کەم
کەسێ وە تفەنگ
تەمۊرە ژەنێ...
***********
تانەێ پاییز لە من مەێیەن
من
لە چوار وەرز
گڵام رزیەێ...
**************
لە پەنجەێ واێ دڵ پەشێو
له رەوەن ڕێیەگان چووڵ
تەنیا هۊر ت
له هەردەێ خیاڵم
چوپی کیشێ
هەناێ چەتریەم
هناێ چەمارە کەم...
****************
نە
📊  شؤمارە مەقاڵەل 373,906 |  شؤمارە عەسگەل  58,914 |  کتاووەل 10,947 | فایل های مرتبط 42,192 | 📼 Video 167 | 🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە) 14,532 |
📖 پلۆرالیزمی رەهەندەکانی خەبات لە رۆژهەڵات - خوێندنەوەیەک بۆ لێدوانییەکی بەرێز خالید عەزیزی، سکرتێری حیزبی دیموکراتی کورستان | 🏷️ ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
پلۆرالیزمی رەهەندەکانی خەبات لە رۆژهەڵات
📖  مەقاڵەل گؤجەر


شاهۆ حوسێنی
خوێندنەوەیەک بۆ لێدوانییەکی بەرێز خالید عەزیزیخالید عەزیزی، سکرتێری حیزبی دیموکراتی کورستان
سەرەتا: گومان لەوەدا نییە کە خەباتی هاوچەرخی سیاسی، شوناس‌خوازنە و ماف‌خوازنەی کورد لە رۆژهەڵات کارتێکردنی بەرەی چەپی بەسەرەوە دیارە؛ هەرله دەسپێکی خەبات بە حیزبایەتییەوە بگرە، هەتا خەباتی چەکداری و زۆر تایبەت مەدنیتری روانگەیی. یەک لەو روانگانەی کە لە ژێر کارتێکردنی بیری چەپی لێنینیستی لەنییه و خابەتی کورددا بەرچاو دەکەوێ، باوەرمەندی بە خەباتی حیزبێکی شورشگێری پێک‌هاتوو لە شۆرشگێران و کانالیزەکردنی هێز و وزەی کۆمەڵگا بۆ ناو کاناڵی حیزبی و تاک نوێنەر و تەک مێتۆد فەرز کردنی خەبات بوو. دیارە ئەمەش بە هۆی دووجەمسەری بوونی سیاسەت لە ئاستی جیهانی‌دا، چ لە ئاستی پێوەندێکانی نییەونەتەوەیی و چ لە ئاستی نییەوخۆیی‌دا کاری کردبووە ناو خەباتی بەشی هەر زۆری کۆمەڵگاکان. یەک لەوان خەباتی کورد لە رۆژهەڵات و حیزبی دێمۆکرات، هەڵبەت کە ئامانجی ئەم دێرانە رەخنە و شرۆڤەی ئەو رەوتە نییە، بەڵام ئەوەی مەبەستی ئەو دیرانەیە، دەرکەوتنی جار بە جاری هێندێ دیاردە و نیشانەی پۆزێتیوە کە ئاماژە بەوە دەکات لەوە دەچێ رەهەند و رەوتێک لە ئارادبێ کە بە تەمایە ئەو رەوتە مێژوییە بگۆرێ و رەوتێکی ئەزموون کراو و بە رۆژ لە جیاتی دابنییە، ئێمە لەو باوەڕەداین باشترین رێگای فشار بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئەوەیە لە جیاتی فەڕزەن دەیان و سەدان و هەزاران پێشمەرگە، بە میلیۆنان خەڵک لە نێخۆی وڵات، لە ئوستانەکانی کوردستانی ئێران لە بوارەکانی جۆراوجۆردا، بە شێوەی مەدەنی و قانوونی بێنە گۆڕی، کوردایەتیی خۆیان بکەن، حکومەتی تاران بە چالش بکێشن. ئەوە ئەو نیشانە و ئاماژە گرینگەیە کە بەرێزعەزیزی لە دوایین لێدوانی‌دا بۆ رووداو خستوویەتییە روو، بۆ نووسەری ئەو دێرانە ئەوەی گرینگە شرۆڤەی سەرچاوەی نەزەری و هزری ئەو بۆچوونە و دەرئەنجامەکانی گشتی ئەو هزرە لە زۆربەی وڵاتانی خاوەن پێشینەی دیکتاتۆرییە.
مێتۆدەکانی خەبات بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ
چاوخشاندنییەکی ورد بەسەر هزر و تێئۆرییەکانی سیاسی و ئەو ئاڵوگۆریانەی کە لەو کۆمەڵگایانەدا ساز بوون، دەریدەخات کە ساز بوونی ئاڵوگۆری لە کۆمەڵگا نادێموکراتیکەکان لە سەدەی رابردووەوە هەتا ئەمرۆ، لە سێ شێوەی گشتی کەڵکیان وەرگرتووە: یەکەم شێوە و مێتۆدی شۆرشگێرانە و دووهەم مێتۆدی رێفۆرمیستانە.
مێتۆدی شۆرشگێرانە بە سێ شێوە کەڵکی لێ ‌وەرگیراوە، یەکەم بە شێوەی شۆرشی جەماوەری و رێکخستنی پۆپۆلیستی، دووهەم بە کەڵکوەرگرتن لە حیزبێک یان بەرەیەکی سیاسی چەکدار کە ئەو رەوتە لە جیهانی پاش هاتنە ئارای یەکێتی سۆڤییەت و بە ئایدۆلۆژی کردنی ئەندێشەی مارکسیستی پەرەی ستاند، سێهەم بە کەڵک وەرگرتن لە خەباتی چەکداری و شۆرشی جەماوەری.
مێتۆدی رێفۆرمخوازنە: باوەرمەندانی بەو مێتۆدە، لەسەر ئەو باوەرەن کە بۆ سەرکەوتنی رەوتی دێموکراتیزاسیون لەناو کۆمەڵگا دیکتاتۆرەکان و گەیشتن بە مافەکانی مرۆیی و ئێتنیکی، ئەو مێتۆدە گونجاوترین و خاوەنی زۆرترین دەسکەوت و کەمترین تێچوویە، ئەوان لەسەر ئەو باوەرەن کە بۆ سەرکەوتنی رەوتی دێموکراتیزاسیون پیویستە کە ئۆرگانەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەهێز بکرێن و پەرەیان پێ بدرێ، ئینجا لە رەوتێکی ئارام و هەنگاو بە هەنگاو ئاڵوگۆری بەسەر سیستمی سیاسی و پیکهاتەی دەسەڵات‌دا بێنن.
مێتۆدی تێکەڵاو: بەڵام مێتۆدێکی کە بەرای من بەرێزعەزیزی لەو لێدوانەدا خەریکی راڤەکردن و باس کردنییەتی لەراستی‌دا هەم لەخۆ گری مێتۆدی رێفۆرمیستانەیە (بێگومان سەرچاوەی نەزەری و ئەندێشەیی ئەو مێتۆدە دەگەرێتەوە بۆ نووسراوەکانی هانتینگتۆن و جین ‌شارپ) و هەم شۆرشگێرانە.
ئەو مێتۆدە چەند رەوت لە خۆ دەگرێ
رەوتی یەکەم: لادان لەو فۆرم و رەوتەیە کە لەژێر هزر و بیری چەپ‌دا لەناو حیزبی دیموکراتی کوردستان‌دا لەئارادابوە، ئەویش تاک فۆرم و حیزب تەوەرە فەرز کردنی خەبات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانە، بەم لێدوانە بەرێز عەزیزی کۆمەڵگا بە گشتی و کۆمەڵگای مەدەنی دێنێەتەوە نێو کایەی سیاسی و حەول دەدا بە کەڵک وەرگرتنی هاوزەمان لە وشەی مەدەنی و قانونی کەش و هەوای زەینی برەخسێنی بۆ سرینەوەی هەر جۆرە ئاوەڵناو و ئەنگێکی نەشیاو لە چالاکی مەدەنی و ئەو چالاکانەی که لە چوارچێوەی یاسای بنەرەتی کۆماری ئیسلامی خەریکی چالاکین، بە ئاگادار بوون لەوە کە کۆماری ئیسلامی خۆی باوەری بەیاسای خۆی نییە و زۆر جار خۆی یاسای خۆی ناپارێزێ.
رەوتی دووهەم: ئەگەر بزاڤی کوردی لە ژێر کارتێکردنی بەرەی چەپ، حیزب دەکاتە پێشەنگ و کۆمەڵگا دەبێتە پاشەنگ، بەڵام لەو لێدوانەی بەرێز عەزیزی را دەردەکەوێ کە ئەوە کۆمەڵگایە دەبێتەوە پێشەنگ و ئەرک و پێگەی کۆمەڵگا لە خەبات‌دا بە کۆمەڵگا دەبەخشرێتەوە. ئەوەش حەولێکە بۆ ئەکتیو کردن و چالاک کردنی زیاتری کۆمەڵگا بۆ وەیکە ئیتر کۆمەڵگا و خەباتی مافخوازانەی کورد وەک دوانەی دژ بەیەک سەیر نەکرێت و کۆمەڵگا بە گشتی و بە عام ببنە بەرپرسی چارەنووسی خەباتی خۆیان. رەوتێک کە لە کۆمەڵگا دیموکراتیکان و هەموو ئەو کۆمەڵگایانەی رەوتی دیمۆکراتیزاسیونیان سەرکەوتوانە بریوە، بنەما و ئەساس بووە.
رەوتی سیهەم: بە هێنانە گورێی خەباتی مەدەنی و قانونی لە تەنیشت خەباتی چەکداری لە راستیدا بەرێز عەزیزی دوو مێتۆدی شورشگێرانە و رێفۆرمخوازانە لێک گرێ دەداتەوە. مێتۆدێک کە لە باکوور پەیرەو دەکرێ.
رەوتی چوارم: بە راکێشانی مێتۆدی مەدەنی بۆ ناو بازنەی خەباتی سیاسی، لە راستیدا بەرێز عەزیزی ئیبتکاری لێک‌دابراندنی ناو ماڵ و چالاکانی کورد لە کۆماری ئیسلامی دەستێنییەتەوە، بە جۆرێ ئەگەر پێشتر لە عەقڵییەت و ئەندێشە حیزبی کوردی‌دا تەنیا مێتۆدی شۆرشگێرانەی چەکداری، شێوەی مەشروع و درووستی خەبات بوو و بەم هۆیەوە بەشێکی زۆر لە چالاکانی کە باوەرمەند بە خەباتی چەکداری نەبوون لە دەرەوەی جەغزی خەباتی مافخوازانە راگیرا بوون و زۆر جاریش ناو و ئاوڵناویان دەخرایە پاڵ، ئەمجارە هەموو چالاکان و خەمخۆرانی چارنووسی کورد خۆیان لە بازنەی بزاڤ و شۆرشی کوردی‌دا دەبیننەوە و ئیتر نابنە کەرەسەی تەبلیغاتی کۆماری ئیسلامی. ئەزموونێکی کە لە باکوور توانیویەتی وڵامی باش وەربگرێتەوە ئەگەر چی دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی باکور و رۆژهەڵات لە زۆر بوارانەوە جیاوازن، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە ناکرێ ئەو مێتۆدە بە تایبەتمەندیی سیاسی و کۆمەڵایەتی رۆژهەڵات دابرێژرێتەوە.
ئاکام: بێگومان لە ماوەی رابردوودا بەرێز عەزیزی لێدوانی زۆری داوە کە خوێندنەوە و روانگەی زۆر جار دژ بەیەک هێناوەتەوە ئاراوە، ئەوەی لەو دێرانەدا باسیان لێوەکرا تەنیا شرۆڤەی نەزەری و دەرکەوتەی دوارۆژی ئەو بیرۆکەیەیە کە بەرێز عەزیزی خستوویەتییە روو وە ئەوەش بەو مانایە نییە کە ئیتر بە لێدوان ئاڵوگۆری بەسەر شێوازی خەباتی کورد لە رۆژهەڵات دادێ. بەڵکە لە غیابی گوتارێکی فرە رەهەندی بەربڵاو کە کۆمەڵگا بتوانێت‌ خوی تێدا پێناسە بکات و پلاتفۆرمێکی گشتگیر بۆ ئاشتەوایی نیێوان ئۆپۆزیسیونی لێک‌دابراو، ئاسۆی هەرجۆرە ئاڵوگۆرێکی بەرۆژ و پۆزێتیڤ ناروونە، بەڵام ئەوەمان نابێ لەبیر بچێ کە ئەو جورە لێدوانانە بەو جۆرە پێکهاتە هزریانە، دەتوانێ کەش و هەوای زەینی برەخسێنێت‌ بۆ ئاڵوگۆری.
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] 🇰 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - شاهۆ حوسێنی

⁉️  ویژگیەل بەخش
🏷️ ڕزگ(دەسە): 📖  مەقاڵەل گؤجەر
🏳️ زبان مقاله: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🌐 لهجە: 🏳️ ک. جنوبی
📄 نوع سند: ⊶ زبان اصلی
📙 کتاب: 📖 سیاسی

⁉️ Technical Metadata
©️ کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
✨  کیفیت بەخش : 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
بد👎
✖️
 40%-49%
بد
✖️
 50%-59%
بد نیست
✔️
 60%-69%
متوسط
✔️
 70%-79%
عالی
✔️
 80%-89%
عالی👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
96%
✔️
اێ ڕکؤردە إژ لآ Apr 2 2017 1:31PM أڕا(شاهۆ حوسێنی)
✍️ اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ(هاوڕێ باخەوان): أڕاApr 2 2017 2:03PM نووآ بی(بروز بی)
☁️ نیشانی مەقاڵە
🔗
🔗
👁 اێ بەخشە 4,590 گل سئرکریائە(دێینە)

✍️ اێ بەخشە بگؤەڕن(خووتر کە)
☰  فرەتر(ویشتر)
⭐ اضاف کردن أ کووکریال
💬 نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!

✍️ پێشینە(وەرینەل) بەخش
🏷️ Metadata
RSS

📷 به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
🔎 به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ارزیابی مقالە
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ عالی
⭐⭐⭐ متوسط
⭐⭐ بد نیست
⭐ بد
پلۆرالیزمی رەهەندەکانی خەبات لە رۆژهەڵات
📖  مەقاڵەل گؤجەر

📚 فایل های مرتبط: 0
🖇 آیتم های مرتبط: 1
👫  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
1.👁️شاهۆ حوسێنی
📂[  فرەتر(ویشتر)...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0,265 ثانیه(اێس)
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574