بەناز سابیر ڕەشید، لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە. بنەماڵەکەیان لەگەڵ درووستکردنی شاری سلێمانی لە سەدەی هەژدەیەم هاتوونەتە سلێمانی.
لە ساڵی 1993وە لەگەڵ هاوژینەکەی #هاوڕێ باخەوان# لە هۆڵندا لە شاری لاهای دەژین و دایکی دوو منداڵە بەناوەکانی میتان و ئارتین.
یەکێکە لەو خوێندکارە کوردە بەراییانەی کە بەکالۆریۆسی لە زانستی بیزنیس ئینفۆڕمەیشن BI لە هۆڵندا وەرگرتووە. تێزی بەکالۆریۆسەکەی لەسەر بەرنامەی #هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد# بووە کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بەرنامەڕێژکراوە و پاشان ئەو داتابەیسە بووە بەرایی و بەشێکی داتابانکی #کوردیپێدیا#.
بەناز، یەکێکە لە ڕاوێژکارە تەکنیکییەکانی #ڕێکخراوی کوردیپێدیا# و جێدەستی بەسەر ماڵپەڕ و ماشێنی گەڕانی کوردیپێدیاوە دیارە.
Αυτό το αντικείμενο έχει προβληθεί 111,606 φορές
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το αντικείμενο!