- لە بەیاننامەیەکدا لقی هەڵەبجەی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بۆ ماوەی یەک هەفتە لە هەر چوار پەروەردەکەی هەڵەبجە، سەیدسادق، شارەزوور و پێنجوێن بایکۆتی دەوام دەکرێت.
- لە سەر دوو کەیسی جیاواز کە هەردووکیان پەیوەندییان بە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە هەیە دەزگای ئاسایشی پارتی کرێکارانی کوردستان سێ کەسی دانیشتووی گوندی زارگەلی بناری قەندیل-یان دەستگیرکرد.
- بەشێکی زۆری مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنووری کۆیە و ناحیەی تەق تەق خۆپیشانداێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا و ڕێگای گشتی کێڵگەی نەوتی شیواشۆکیان داخست.
- نزیکەی 25 پەرلەمانتار دژی بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان مانگرتنیان ڕاگەیاندووە و داوادەکەن دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بکرێت بەقەیران و خۆپیشاندانەکانی ئێستای فەرمانبەران و مامۆستایان.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 7,364