#مەسرور بارزانی# جێگری سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە ساڵوەگەڕی #شۆڕشی گوڵان#، پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕای گەیاند، شۆڕشی گوڵان کە درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو بە ڕابەرایەتی بارزانیی نەمر، هیوا و ئومێدێکی زۆری بۆ خەڵکی کوردستان گەڕاندەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئایار، لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە، لە 48مین ساڵوەگەڕی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو پێشمەرگە و تێکۆشەرانی بەشداری شۆڕشەکە دەکەم.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: شۆڕشی گوڵان کە درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو بە ڕابەرایەتی بارزانیی نەمر، هیوا و ئومێدێکی زۆری بۆ خەڵکی کوردستان گەڕاندەوە و پیلانگێڕیی دوژمنانی گەلی کوردستانی تێکشکاند کە دەیانویست کۆتایی بە شۆڕش و خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان لە پێناو مافە ڕەواکانی بهێنن، چونکە خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان و یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی هێز و لایەنە کوردستانییەکان، بووە هۆی بەدەستهێنانی چەندان دەستکەوتی مەزنی نیشتمانی کە مەزنترینیان ڕاپەڕینی شکۆداری 1991 و هەڵبژاردنی پەڕڵەمان و پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا هاتووە، لە 48مین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو خەباتکار و تێکۆشەرانی بەشداری ئەم شۆڕشە دەکەینەوە، بەتایبەتیی سەرکردەی هەمیشە لەیاد
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی. سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و گشت شەهیدانی کوردستان.
[1]