بە هاتنی وەرزی سەرما زۆرکەس چێژ دەبینن و حەزی پێدەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم وەرزە هەندێک گرفتی پێست بەدوای خۆیدا دەهێنێت و پێویستە پیاوانیش وەکوو خانمان گرنگی بە پێستیان بدەن و ئەم ڕۆتینەی ڕۆژانەیان هەبێت.
1. گرنگی بە شێدارکردنەوەی پێستت بدە، بەتایبەتیی پێستی ڕوخسارت، بەڵام لە نزیکی چاوت بەکاریمەهێنە، چونکە زۆر هەستیارە، باشترە بۆ چواردەوری چاوت کرێمی تایبەت بە چاو بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی ئاوساوی چاو کەمبکاتەوە و ڕەشی ژێر چاو لاببات.
2. تەنانەت لە زستانیشدا لەبیری مەکە کە دژە خۆر بەکاربهێنت، چونکە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر هاوشێوەی هاوین کاریگەریی لەسەر پێست هەیە.
3. شێدارکەرەوەی لێو بەکاربهێنە، چونکە بەهۆی سەرماوە لێو دەقلیشێت، پێویستت بە نەرمکەرەوە دەبێت.
4. بەهۆی ئەوەی پێست وشک دەبێت لەم وەرزە، پێویستە سکرەب بۆ پێستت بکەیت و خانە مردووەکان لێبکەیتەوە. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,202 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!