=KTML_Bold=لێکۆڵینەوەکە بۆی دەرکەوتووە کە بە لەدایکبوونی 3 منداڵ، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان بە ڕێژەی لە سەدا 50 کەمتر دەبێتەوە.=KTML_End=
لەوبارەیەوە، دکتۆرە شانۆن دۆرسۆ ئەندامی تیمی توێژینەوەکە دەڵێت: بۆمان دەرکەوتووە کە ئەو ماوەیەی ئافرەت لە دووگیانبوونیدا بەسەریدەبات، یان حەبی دژە سکپڕیی دەخوات، پەیوەستە بە ڕاددەی کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان.
هەروەک دکتۆرە هێلین مۆین خانمە توێژەری بەشدار لە لێکۆڵینەوەکەدا وتویەتی: چەند شرۆڤەیەک هەیە بۆئەوەی ئەوە ڕوونبکاتەوە کە بۆچی سکپڕبوون مەترسیی تووشبوون بەو نەخۆشییە کەمدەکاتەوە، کە ڕەنگە زیادبوونی هۆڕمۆنی بڕۆسترۆجین لە قۆناغەکانی کۆتایی دووگیانیدا هۆکاری ئەو ڕێگرییە بێت، یان ڕەنگە جەستە لە کاتی منداڵبووندا ئەو خانە شێرپەنجەییانەی ناوپۆشی منداڵدان لابدات. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,255 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!