ئاروو بەبڕکی خۆیەوە جوانە
ئیدیۆمەکان لە ناوچەکانی کوردستان و هەندێک جاریش لە گوندێکەوە بۆ گوندێکیتر جیاوازن لە داڕشتنەوە، بەگوێرەی ژیان و گوزەران و پیشە و کاروکاسبیان، ئاروو بەروبوومەکی هاوینەیە بەشێوەیەکی گشتی پێی دەوترێت (خەیار) بەڵام لە هەندێک ناوچە و خۆجێی پێی دەوترێت (ئاروو)، بڕک: واتە پنج و بنە ڕووەکەکه، شێوەی ئیدیۆمی (بەرد لەجێگەی خۆیدا سەنگینە) لێرەدا وتراوە (ئاروو بەبڕکی خۆیەوە جوانە) واتە هەر کەسە بە کۆمەڵەکەی خۆیەوە جوانە و بایەخی پێ دەدرێت، یان هەرشتە لەپێگە و جێگە و ڕێگەی خۆیدا گونجاو و لەبارتر ولەبەردڵانترە، لە هەندێک ئیدیۆمی تری وەک (هەر تەیرە و بەڕەوی خۆی، یان ڕێوی لەکونی خۆی هەڵگەڕێتەوە گەڕ دەبێت)درکە و کینایەی ئاروو بەبڕکی خۆیەوە جوانە هەست پێ دەکەیت. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,495 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!