دواڕۆژ، عەلی عومەر
بەڕێوەبەرایەتی #ڕەگەزنامە# و باری شارستانی #سلێمانی# ئاماری هەشت مانگی ڕابڕدووی پڕۆسەی #هاوسەرگیری# لە سلێمانی بڵاوکردەوە کە نزیکەی 6328 کەس پڕۆسەی هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە.
لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی ئاماژەی بەوەداوە لە مانگی کانونی دووەم (758) کەس و لە شوباتدا (783) کەس و لە مانگی ئازاردا (697) کەس هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە.
ئەوەش هاتووە لە مانگی نیساندا (857) کەس هاوسەرگیریی و لەئایاردا (826) و لەحوزەیراندا (516) و لە تەمموزدا (747) هاوسەرگیری ئەنجامدراوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە زۆرترین ڕێژەی هاوسەرگیری لە مانگی ئابدا بووە کە (1144) کەس تێیدا هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە، کۆی گشتی هەشت مانگ دەکاتە 6328 کەس. [1]
#30-08-2017#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,967 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!