لە ساڵی 1944ەوە میری ئێزیدیەکانە، کە دوای مردنی باوکی لە تەمەنی یانزە ساڵیدا ئەو پۆستەی پێسپێردراو “مایان خاتون”ی دایکی تا تەمەنی میر گەیشتە 18 ساڵی سەرپەرشتیی دەکرد. میر سەرۆکی دنیایی ئێزیدیانە و نوێنەرایەتیان دەکات لەهەمو کۆڕ و کۆبوونەوەکان و پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتان و تائیفە و خێڵەکاندا.
میر تەحسین جگە لە زمانی کوردی، عەرەبیی و ئینگلیزیی و فارسیی دەزانێت. ساڵی 1962 بۆ یەکەمجار چووەتە ئەوروپا و بۆ ماوەی ساڵێک لەبەریتانیاو ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە. لە سەرەتای دەیەی 1970دا بەشداریی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورددا کردووە و دوای هەرەسی 1975یش ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، پاشان ڕوویکردووەتە لەندەن و لە ساڵی 1976ەوە تا ساڵی 1981 لەوێ ماوەتەوە، لەو ساڵە بەدواوە لەلایەن ڕژێمی سەدامەوە لێبوردنی بۆ دەرکراوە و گەڕاوەتەوە ئێراق.[1]
ڕۆژی #28-01-2019# لە نەخۆشخانەیەکی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد و ڕۆژی #04-02-2019# تەرمەکەی هێنرایەوە باشووری کوردستان و لە #شێخان# بەخاکسپێردرا.[2]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 84,921 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!