- ڕوودانی شەڕی براکوژی لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و ب.ئیسلامی، بە درێژایی ئەم مانگە، دەنگوباسەکان واڕادەگەیەنن کە 600 تا 2.000 کەسیان لە یەکتری کوشتووە.
- هاوڕکانی باشووری.ک، دەیان کەسیان پاش دیلکردن لە یەکتری گوللە باران کرد.
- کوشتنی ڕێباز و حەسەن کوێستانی و جەلال محەمەد محێدین لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. نێوبراوان چەند ئەندامێکی بەرزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوون.
- کوژرانی جەلالی حاجی حسەین کەلۆش، لە شاری #سلێمانی# کە ویستبووی نێوبژیی نێوان شەڕی براکوژی بکات. نێوبراو ئەندامێکی کۆنی کاژیک بوو و لە هەفتاکاندا یەکێک بوو لە دامەزرێنەر و ئەندامە بەرزەکانی پاسۆک و لە دوای هەشتاکانەوە دایدەشکاند بەلای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا.
- بەهۆی شەڕی براکوژییەوە فەرمانبەرەکانی ن.ی کوردستانیان بەجێ هێشتووە و چوون بۆ تورکیا.
- ڕوودانی شەڕی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی لە ناوچەی #هەڵەبجە#داو کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لاشەکانیان لەشوێنی شەڕەکەدا بەجێهێشتووە و ئیسلامییەکان بانگەوازیان کردووە کە بێن لاشەکانیان کۆبکەنەوە.
- بەستنی کۆڕێک لەسەر شەڕی براکوژی لەلایەن کاوە غەریب لە ئەمستەردام - هۆڵندا، کە خەڵکی بەئاشکرا لە کۆڕەکەدا جنێویان بەهەردوو بەرەی شەڕخواز دەدا.
- لە کاتی شەڕەکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە #هەولێر#دا نرخی فەردەیەک ئارد گەیشتە 8.000 دینار...
- قەدەغەکردنی هەڵواسینی وێنەی بارزانی و #مەسعود بارزانی# لە سلێمانی لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە کۆنتڕۆڵی شارەکەیان کردووە.
- بڵاوبوونەوەی ئەو پڕوپاگەندەیەی کە گوایا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەفدێکی بەسەرۆکایەتیی لەتیف بەرزنجەیی نادۆتە بەغداد بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڕژێمدا.
- بەپێی ڕاپۆرتی ئەمنستی، لەم مانگەدا ترسناکترین پێشێلی مافی مرۆڤ لە باشووری.ک، کراوە.
- فەڕەنسا، کوردی ئاگادار کردەوە، کە ئاسایشی نێوچەکە بپارێزن.
[1][2][3][4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Ժամանակագրություն միջոցառումներ