عەبدولکەریمی حیسامی، ناسراو بە کەریمی حیسامی هەروەک بۆ خۆی لەبەرگی یەکی بیرەوەرییەکانی دا دەڵێت: بابم بەپێی ڕەسمی پێشینیان ڕۆژی لەدایک بوونمی لە پشتی قورئانیکی دا نووسیبوو کەبەپێی ئەو نووسراوە من ڕێکەوتی #09-01-1926#ی زایینی لە گوندی بەیرەمی سەربە شاری #مەهاباد# لە #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# لە بنەماڵەیەکی جووتیاری هۆگری ئایین چاوم بەدنیا هەڵێناوە. بەمنداڵی لەلای میرزای ئاغای گوندی و چەند مەلایەکی ناوچە و هێندێکیش لەکن بابی، میرزا حامید کە گۆیا پیاوێکی خوێندەوار و بە سەلیقە و تێگەیشتوو بووە، دەرسی خوێندووە.
بەڵام پاشان بەهۆی نەداری و هەژاری بنەماڵە ناچار بووە دەست لە خوێندن هەڵگرێ و یارمەتیدەری بابی بێت بۆ بژیوی ڕۆژانە. لە ساڵی 1949ی زایینی هەستی نیشتمان دۆستی کێشاویەتە نێو ڕیزەکانی #حیزبی دێموکراتی کوردستان# و بەو پەڕی دڵسۆزی و لەخۆ بوردووییەوە تا ساڵی 1984 لەنێوریزەکانی ئەو حیزبەدا تێکۆشاوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/123/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=کەریمی حیسامی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/123/0005.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی 1953 بەنوێنەرایەتی لاوانی کوردی کوردستانی ژێردەستی ئێران لەلایەن حیزبەوە نێردراوەتە فێستیواڵی چوارەمی لاوانی جیهان لە بوخارێستی پێتەختی ڕۆمانیا. ماوەیەک دوای هاتنەوەلەو سەفەرەلەلایەن ڕژێمی پەهلەوی وەگیراوە و بەسێ ساڵ زیندان حوکم دراوە. هەر لە کاتی بەندیخانەدا بەداخەوەباوکی و خێزانی و منداڵەکەی مردوون و بۆ هەمیشە لە دیداریان بەشبڕاوبووە.
دوای بەربوونیشی لە زیندان لە ساڵی 1957 دا لەمەهاباد لەژێر چاوەدێری و نیشتەجێ بوونی زۆرەملێ داڕاگیراوە. لە ساڵی 1959 دا ڕوولە #باشووری کوردستان# دەکات و پاش ماوەیەک لە #بەغدا# دەگیرسێتەوە. ساڵی1960 بەپێی هەلومەرجی پێش هاتوو بە ناچارێ ڕوو لە وڵاتی چێکوسڵۆڤاکیا دەکات و لەوێ لیسانسی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لەزانستگەی پراگ وەردەگرێت. ساڵی 1964 دەچێتەوڵاتی بوڵغارستان و لەوێ دەبێتە بێژەری ڕادیۆ پەیکی ئێران.
دوای بەیانییەی یازدەی ئازار گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لەرێکخستنەوە و بوژاندنەوەی ڕێکخراوەکانی حیزبی دێموکرات دا چالاکانەبەشدار بووە. کاک کەریم لە ساڵی 1971 لەکۆنفرانسی سێیەمی حیزب دا بەئەندامی دەفتەری سیاسی هەڵدەبژێردرێ و لە ساڵی 1973 لە کۆنگرەی سێیەمدا دیسان دەبێتەوەئەندامی دەفتەری سیاسی و ئەرکی جێگری سکرتێریشی پێدەسپێردرێ.
دوای ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی گەڕاوەتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تا ساڵی 1984 لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا درێژەی بە خەبات داوە، لەو ساڵەدا لەسەر ئیزنی دەفتەری سیاسی بۆ سەردانی منداڵەکانی بەسەفەر دەگەڕێتەوەئەوروپا کەهەرلەوسەفەرەدا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراوو بەبێئاگاداری پێشووی خۆی بەنامەیەکی چەنددێڕی لەلایەن دەفتەری سیاسییەوەلەحیزب وەلادەنرێ. دوو ساڵ پاش ئەوڕووداوەیانی ساڵی 1986 لە بوڵغارستانەوە ڕوو لە وڵاتی سوید دەکات و تا کۆتایی تەمەنی لەو وڵاتەنیشتەجێ دەبێت.
بەدوور خستنەوە لەحیزب و لێوەرگرتنەوەی بەرپرسیایەتییەکانی کاک کەریم دەست لە بەرگری لە گەلەژێردەستەکەی هەڵناگرێت و ئەوجارە دەست دەداتە قەڵەم و بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکە نیشتمانییەکەی جگە لە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی سەردەمی نوێ بەدرێژایی پێنج ساڵان و نووسینی سەدان وتار وبەشداری لەسەدان کۆڕ و سیمیناری تایبەت دا، بە نووسین و وەرگێڕانی سەرجەم 48 پەرتووک کەلەوانەیازدەبەرگیان بیرەوەرییەکانی خۆیەتی، شوێنەوارێکی گەورەی مێژوویی و ئەدەبی بۆ بەرەکانی پاش خۆی بەدیاری بەجێ هێشتوە.
سەرەنجام لە کاتێکدا کەبەشێک لە نیشتمانەکەمان تازەئازاد کرابوو دڵخۆشی و هیوایەکی گەورەی لەدڵدا پەیدا ببوو، کە ڕەنگ بوو ببێتە هەوێنی زۆر هەنگاوی بەکەڵکی دیکە، بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا و دڵە گەورەکەی لە کاتژمێر دەوونیوی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی #06-10-2001# دا لە شاری ستۆکهۆلم پێتەختی وڵاتی سوید بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.[1]
بەرهەمەکانی:
.کاروانێک لە شەهیدانی کوردستانی ئیران
.پێداچوونەوە (لەدەزگای ماردین لە سوید چاپی کردووە)
.لە بیرەوەرییەکانم
.کۆماری دیموکراتی کوردستان یان خودموختاری
.لە بیرەوەرییەکانم 1957-1965
.یادی هێمن ساڵی 1987
.لە بیرەوەرییەکانم 1965-1970
.لە بیرەوەرییەکانم 1970-1975
.لە بیرەوەرییەکانم 1975-1979
.لە بیرەوەرییەکانم 1979-1983
.لە بیرەوەرییەکانم 1983-1985
.سەفەرێ بۆ کوردستان (لە ستۆکهۆڵم-سوید)
.گەشتێک بەنێو بیرەوەرییەکان (303 پەڕە)
.دیموکراسی چییە؟ (چاپخانەی موکریانی لە هەولێر 2001)
وەرگێڕراوەکانی:
.دایک لە نووسینی مەکسیم گۆرکی
.ئازادی یان مەرگ لە نووسینی نیکۆس کازانتزاکیس
.نان و شەراب لە نووسینی ئیگنازیۆ سیلۆنێ.