رۆژهەڵاتی کوردستان
- نوێنەرانی شارەکانی مەهاباد و قوروە لە پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکدا، ڕەخنە لە خەمساردی حکومەتی ئێران بەرامبەر ناڕەزایەتی سنوورنشینان لە داخستنی سنوورەکان لە ناوچە کوردنشینەکان دەگرن.
[1]
- بە هۆی لێکەوتنی بێڵێکی میکانیکی لە مینێک و تەقینەوەی ئەو مینە لە شاری سەرپێڵی زەهاو، دوو هاووڵاتیی بە سەختی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی سەعید میری و هادی مورادی ڕاگەیەندراوە و ئەو دوو هاووڵاتییە لە گوندی بێشکان تووشی ئەو ڕووداوە بوون.
[5]
باشووری کوردستان
- بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە دەوروبەری گردی لێلکان لە سنووری ناوچەی
سیدەکانسیدەکان، 3 سەربازی سوپای تورک کوژران.
[4]
- ژمارەیەک پۆلیسی پاسەوانییەکان لەبەردەم دادگای
ڕانیەڕانیە گردبوونەتەوه و ناڕازین لەدەستکارینەکردنی پاشەکەوتی مووچەکانیان و داوادەکەن مووچەکانیان هاوتای مووچەی وەزارەتی ناوخۆ لێبکرێت.
[1]
- ژمارەیەک پۆلیسی پاسەوانییەکانی بارەگا حزبییەکان و دادگاکان لەبەردەم دادگای
سلێمانیسلێمانی گردبوونەتەوە و ناڕازین لەدەستکارینەکردنی پاشەکەوتی مووچەکانیان و داوادەکەن مووچەکانیان هاوتای مووچەی وەزارەتی ناوخۆ لێبکرێت.
[1]
- ژنێکی خەڵکی
زاخۆزاخۆ، کە خاوەنی شەش منداڵە، لەگەڵ هاوژینەکەی و منداڵەکانیان ویستوویانە بەڕێگەی قاچاخ خۆیان بگەیەننە یۆنان، بەڵام ئەو بەلەمەی دەیگواستنەوە، لەڕێگەدا نقووم بووە، لە ئەنجامدا ژنەکە و دوو لە منداڵەکانی لەگەڵ منداڵێکی دیکەی کورد، گیانیان لەدەستداوە و هێشتاش تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.
[2]
- سێ پێشمەرگەی کوردی دەستگیرکراو لەلایەن چەکدارانی
داعشداعش لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆر ئازادکران.
[1][2]
- وەزیری هاریکاری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا لەڕێگەی فڕۆکەخانەوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی هەرێم پێشوازی لێکرا.
[1]
- وەزیری دارایی ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە دوو ملیار دینار بۆ پارەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ زیادبکرێت.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- خوێندکارانی
عەفرینعەفرین دوای 3 مانگ دەستیان کردەوە بە خوێندن.
[3]
- هێزەکانی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیان لە عەفرین، لە گوندێکی ئێزدییەکان 6 کەسی خانەوادەیەکیان ڕفاند. هاوکات لە گوندەکانی دیکەی کانتۆنەکە 9 کەس ڕفێندران.
[3] کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表