- ناوی تەواو: فەرید سابیر قادر حەسەن
- ناسراوە بە: فەرید ئەسەسەرد
- ساڵی لە دایکبوون: 1956
- شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
- ئاستی خوێندن: بەکالۆریۆس
- باری خێزان: خێزاندار
- سەرەڕای کاری پۆشنبیری دەگەرێنەوە بۆساڵی 1977 لە بەغدا لە گۆڤاری (ڕۆشنبیری نوێ)
- ساڵی پەدوەندی بەڕێکخستن لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان: 1977
- ئۆرگان: #یەکێتی نیشتمانیی کوردستان#، #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#
- ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە : لە 24 ی کانونی دووەمی ساڵی ، 1978 سەرەتا لە سنووری دەشتی کۆیە و قەرەداغ و جافایەتی، پاشان گواسراینەوە دەزگای ڕاگەیاندن ئەو کات بارەگای ئەم دەزگایە لە گوندی (نۆکان) بوو.
ساڵی 1979 لەگەڵ دەسپێکی پەخشی ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان لە یەکەم ستافی ئێزگە وەک نووسەر لە بەشی عەرەبی کاری کرد، ساڵی 1980 وەک کادیر گوازرانەوە بۆ کەرتی (1) هەرێمی پارێزگاری و دواتر لە کەرتی ڕێکخستنی شەهید (ئازاد) کاری کردووە کە ئەرکی ڕێکخستنی شانەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی سەرکردایەتی لە ئەستۆ گرت
- لە ساڵی 1982 بووە لێپرسراوی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە: سەربە دەزگەی ڕاگەیاندنی یەکێیی نیشمانیی کوردستان.. لە ساڵی 1983 ئەرکی دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕێبازی نوێ پێ سپێردرا لەم ساڵەدا (3) ژمارەی لێ دەرچووە، ئەم (3) ژمارەیە بەخولی پێنجەمی ئەم ڕۆژنامەیە دەژمێردرێت. هەرلەم ساڵەشدا بووە لێپرسراوی بەشی عەرەبی ئیزگە
لە ئەیلولی ساڵی 1987 بووە ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندن، لە ساڵی 1988 لێپرسراویەتی بۆردی ئێزگەی پێ سپێردرا. لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1988 بووە نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەزگای ڕاگەیاندنی بەرەی کوردستانی لە گوندی ڕاژان
دواشوێنی پێشمەرگایەتی لەپێش ڕاپەڕین: نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەزگەی ڕاگەیاندنی بەرەی کوردستانی لە گوندی (ڕاژان)
- دوا پلەی پێشمەرگامەتی لەپێش ڕاپەڕین: ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندن
- مەکتەبی سیاسی بەرنامەیەکی تازەی بۆ قۆناغی پاش ئەنفالەکان دانا و لەو سەروبەندەدا بڕیاردرا چەند کادیرێک بنێردرێنەوە یۆ ناوشارەکان لەم ڕوەوە بڕیاردرا فرید ئەسەسەردو مستەفای سەید قادر بۆ دوو مەقام ڕەوانەی هەولێر بکرێنەوە، لە یەکی کانوونی دووەمی 1989 دا بەرەو قەڵادزێ بەرێ کەوتن، لە دابەشکردنی لێپرسراویەتییەکاندا مستەفا سەید قادر ئەرکی ڕێکخستنی هەولێر و دهۆک ڕانیە و پشدەری گرتە ئەستۆ و فەرید ئەسەسەرد ئەرکی هەواڵگری پێ سپێردراو بە درێژایی دوو ساڵ لەسەر ئەرکی خۆیان بەردەوام بوون .
لە تەشکیلاتی دوای ڕاپەڕین لە ساڵی 1991 ناوبراو گەڕایەوە دەزگەی ڕاگەیاندن لەو کاتەدا بارەگای لە گوندی گەڵاڵە بوو.
لە ساڵانی 1992 تاوەکوو ساڵی 2000 ناوبراو لە گۆڤاری مەڵبەندی لێکۆڵینەوە ستراتیجیی کوردستان و گۆڤاری (ڕوانگەی جیهان) و سەرنووسەری (ڕۆژنامەی هاوپەیمانی)
لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتیی لە ساڵی 2001 بە ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی هەڵبژێردراوە. هەر لەم ساڵەدا لە کۆنگرەی دامەزراندنی یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە (نەقیب) هەڵبژێردرا.
لە تەمووزی ساڵی 2002 بووەتە لێپرسراوی مەکتەبی بیر و هۆشیاری. لە ساڵی 2010 لە سیێەم کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی لە سلێمانی بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا.. دواتر بووە لێپرسراوی ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران. لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرایەوە
- خاوەنی چەندین پەرتووکی مێژووی و سیاسییە.
دوا پلەی: سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=