زەمانی شیر و تیر بوو، کابرایەکی کوردی بالەکی کەوانێکی ڕووتی هەڵگرت و وتیان لەگەڵ داسنیەکانا شەڕ ئەکرێ چوو بۆ ئەو شەڕە. پێیان وت: کەوانی بێ تیر چی لێ ئەکەی؟ وتی: تیر لە لایەن دوژمنەکانەوە دێت هەڵی ئەگرم و ئەیخەمە کەوانەکەوە شەڕی پێ ئەکەم. وتیان: جا ئەگەر نەهات؟ وتی: ئەگەر نەهات ئەوە ئیتر شەڕ نییە![1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=