#دوران کاڵکان# لە سەرەتای کۆنگرەی 12هەمینی
پەکەکەپەکەکە قسەی کرد، ڕایگەیاند کە تێکۆشان کۆتایی نەهاتووە، ئەمە کۆتایی پێهێنان نییە؛ ڕێخۆشکەریی و ئافڕاندنی زەمینەی نوێیە بۆ مەزنکردنی تێکۆشان.
کۆنگرەی 12هەمینی پەکەکە لەنێوان 5-7ی ئایار لە دوو گۆڕەپانی جیاواز لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەشێوەی هاوکات ئەنجامدرا. وتەی دەسپێکی کۆنگرەکە لەلایەن ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، دوران کاڵکانەوە پێشکەش کرا.
دوران کاڵکان ڕایگەیاند کە کۆنگرە لەنێو شەڕی سەختدا ئەنجامدراوە و وتی:
کۆنگرەی 12هەمینی پەکەکە دەست پێ دەکەین. کۆنگرەکەمان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەنێو شەڕی سەختدا بەڕێوەدەچێت. ئەم کۆنگرەیە لەشێوەی دوو بەشدا ئەنجام دەدەین. هێزەکانی هەپەگە و یەژا ستار، لە گۆڕەپانەکانی خۆیان، هاوکاتی ئەم کۆبوونەوەیە، کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن. ژمارەمان لەم دوو بەشەدا، نزیکەی 220_230 دەبێت. لە هەر گۆڕەپان و کارێکدا، هەڤاڵانی نوێنەر بەشداری کۆبوونەوەی ئەم کۆنگرە دوو بەشییە دەبن. بۆیە ئەم ژمارەیە بەگوێرەی پێویستە و دەتوانێت هەموو بڕیارێک دەربارەی پارتەکەمان بدات.
لەسەر ئەم بناغەیە، پێش هەموو ستێک بە ناوی ڕێبەر ئاپۆوە سڵاو لە کۆنگرە دەکەم. هەڤاڵانی پەیوەندیدار دواتر زانیاری پێویست و سڵاوی خۆیان دەگەیەنن. بە ناوی بەڕێوەبەریمان و کۆمیتەی ئامادەکارەوە، هیوای سەرکەوتن بۆ 12 هەمین کۆنگرەمان دەخوازم.
هەموو کۆنگرەکانی پارتەکەمان لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە ئامادەکراون. ئەو هەرکاتێک نەیتوانی بێت بە پراکتیکی بەشداری کۆنگرە بکات، هەردەم کۆنگرەی ئامادە دەکرد و بەڕێوەی دەبرد. ڕەنگە ئەم کۆنگرەیشمان لە هەموو کۆنگرەکانی تر زیاتر لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە ئامادە کرابێت. ڕێبەر ئاپۆ ئێمەی گەیاند بەم قۆناغە. وەک میلیتانەکانی ژیانەوە، وەک پارتەکەمان، وەک گەل، ڕێبەر ئاپۆ ژیانەوەی بەدیهێنا. لەسەر ئەم بناغەیە بە ناوی کۆنگرەکەمانەوە، بە حەسرەت و ڕێزی قووڵەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم.
=KTML_Bold='ئێمە شەهیدبوونی هەڤاڵان شەهید فوئاد و شەهید ڕەزا ڕادەگەیەنین'=KTML_End=
لەم کۆنگرەیەدا، ئێمە شەهیدبوونی دوو هاوڕێی سەرەتایی ڕێبەر ئاپۆ، لە دامەزرێنەرانی پارتەکەمان شەهید فوئاد و شەهید ڕەزا ڕادەگەیەنین. هەروەها بە ناوی کۆنگرەکەمانەوە بە ڕێز و خۆشەویستییەوە یادی سری سوورەیا ئۆندەر دەکەینەوە کە هاوکارێکی گرنگ بوو لە کارەکانی ئامادەکردنی کۆنگرەکەدا و لە کاتی ئامادەکاریی بۆ کۆنگرەکەدا شەهید بوو.
هەموو هاوڕێیان بانگهێشت دەکەم 2 خولەک بە بێدەنگی بوەستن بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەم شەهیدە قارەمانانە. شەهیدانمان ڕێبەری تێکۆشانی ئازادیمانن.
=KTML_Bold='دەبێتە دوایین کۆنگرەی ڕێکخستنیی پەکەکە'=KTML_End=
لە مانگی شەهیدان، مانگی ئایاردا کۆنگرەکە دەبەسترێت، بە بەڕێوەبردنی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت. بێگومان ئەمە زۆر مانادارە. ئەم کۆنگرەیە لە مانگی ئایار لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی و شەهیدان، هەڵسەنگاندێکی ڕاستەقینە دەکات و هێزی بڕیاردان نیشان دەدات. بەم شێوەیە ڕایدەگەیەنێت کە شایستەی ڕاستینەی شەهیدانە، و بۆ هەمیشە لەسەر هیڵی شەهیدان هەنگاودەنێت.
ئەم کۆنگرەیە، وەک ڕێبەر ئاپۆ وتی، لەڕووی ڕێکخستنییەوە دەبێتە دوایین کۆنگرەی پەکەکە.
=KTML_Bold='هەڤاڵ فوئاد هێمایی دڵسۆزی نەبڕاوەیە بە ڕێبەر ئاپۆ'=KTML_End=
بەم شێوەیە، لەم کۆنگرەیەدا، شەهیدبوونی دوو هاوڕێی هێژا، هەڤاڵانی سەرەتایی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزرێنەرانی پارتەکەمان ڕادەگەیەنین. هەڤاڵانی ناوبراو، لای هەموو هاوڕێیان ناسراون. ڕای گشتی ئەوان دەناسێت. گەلەکەمان و ژنان و گەنجان بەباشی ئەوان دەناسن.
هەڤاڵ فوئاد، یەکەمین هەڤاڵ بوو کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەستی بە تێکۆشان کرد. هاوشانی هەڤاڵان حەقی و کەمال، بەشداربوو لە کۆبوونەوەی بەنداوی چوبوک کە تێیدا بناغەی ڕێکخستنی پارتەکەمان دانرا، بوو بە هاوڕێیەک، کە لەوێدا بڕیاری کاری ڕێکخستنی دا و تا کاتی شەهیدبوونی درێژەی پێ دا. ئەو نیشانەی بەشداریی هەمیشەیی و ڕاستەقینە لە ڕاستینەی ڕێبەر ئاپۆ و دڵسۆزییەکی ناکۆتا بوو. بە تێکۆشانی پراکتیکی درێژخایەن، بە تاجدارکردنی ئەم تێکۆشانە بە شەهیدبوون، ئەم ڕاستییەی پشتڕاست کردەوە.
=KTML_Bold='هەڤاڵ ڕەزا نوێنەری دووەمی کەسایەتی کەمال پیر بوو'=KTML_End=
هەڤاڵان هەموویان هەڤاڵ ڕەزا دەناسن. لە کاتی گرووپی سەرەتادا لە ئەنقەرە بەشداری گرووپەکە بوو، لە پەرەپێدانی تەڤگەرە، ئافڕاندنی هێڵی چالاکیی، وەرگرتنی ڕێکخستن و هێزی تێکۆشاندا بەشدارییەکی مەزنی کرد. وەک چۆن هەڤاڵ فوئاد ڕۆح، هۆشیاری و هەستی تێکۆشانی ڕێبەرێتی بوو، لێرەدا خاوەن پێگەیەکی گرنگ بوو، هەڤاڵ ڕەزاش بەهەمان شێوە بوو.
هەڤاڵان ناتوانن زۆر ئاشنای هەڤاڵ ڕەزا ببن. بەشێکی کەم لە هەڤاڵان ئاشانیی هەڤاڵ ڕەزا بوون. ناتوانم بڵێم هەمووکەسێک هەڤاڵ ڕەزا دەناسێت. بە ڕاستیی کەسایەتییەکی میلیتان، ژیر و سەنگین بوو... هەمیشە باسی کەسێتی و شۆڕشگێڕی کەمال پیرم کردووە. هەڤاڵ ڕەزا نوێنەری دووەمی کەسایەتی کەمال پیر بوو.
=KTML_Bold=هیچ دەستکەوتێک بەئاسانی و بێ قوربانی نەبوون=KTML_End=
ڕێبەر ئاپۆ وتی پەکەکە هەموو ساتەکانی بە تێکۆشان ئافڕاند، بەدەستی هێنا. هیچ دەستکەوتێک بە ئاسان و بی قوربانییدان بە دەستنەهێنراوە. ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی بەمجۆرە، بە شێوەی دوو بەش و هێندە بەرفراوان، بەشداربوونێکی هێندە بەرفراوان لە سایەیی شەهیدانەوە بە دی هات. بۆیە ئەم دۆخە خۆبەخۆ نەهاتووەتە ئافڕاندان.
=KTML_Bold='ئەمە کۆتایی نییە'=KTML_End=
لە سەرەتادا شەهیدانمان بە ڕێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە یادکردەوە. بە تایبەتیی هاوڕێیانی ئەم کۆتاییە بەسێ و میترا کە لە هێرشی چەکی کیمیاییدا شەهید بوون، ستەمکاری دوژمن جارێکی دیکە بەڕوونی خرایە پێش چاوان، لە هەمانکاتدا ئاستی قارەمانێتی، فیدای، بوێری بەرخۆدانی گەریلا نیشان دەدات.
ئەم کۆنگرەمان بێگومان لەوانەی دیکە جیاوازترە. لە لایەک ئەمە لە کۆنگرەی یەکەم دەچێت. لەلایەنی مێژووییەوە ئەمە کۆنگرەی کۆتایی هێنانی پەکەکەیە، کۆنگرەی چەکدانانی پەکەکە لە شوێنی مێژوویی خۆییدا.
بێگومان ئەمە کۆتایی نییە. بە ئەنجامگرتنێکی بەمشێوەیە دەخوازرێت، بۆ ئەوەی ڕێگە لە پێش هەنگاوێکی نوێ بکرێتەوە. دەخوازرێت دەرفەتی هەنگاوی نوێ پێشکەش بکرێت. لە دۆخێکی بەم شێوەدا تەڤگەری ئاپۆچێتی 52 ساڵەی ڕێپێوانی بە ناو پەکەکە کۆتایی پێ دێنێت، بێگومان دەبێت لەلایەنی مێژووی ئەم ڕۆڵ، واتا و پێناسەی باش بزانین. بێگومان ناتوانین هەموویان لە هەموو لایەنێکەوە تاوتوێ بکەین. بۆ ئەوە کات نییە.
=KTML_Bold='ڕێبەر ئاپۆ وتی، پراکتیکی بە مانگان بەردەوام دەبێت'=KTML_End=
بەڵام ڕێبەر ئاپۆ کاتێک وتی، دەبێت کۆنگرەکە بە خێرای کۆتایی بێت، ئاماژەی بەوەدا کە پراتیکی ئەوە دەبێت بە مانگ بەردەوام بێت لە پراکتیکی مانگدا ئێمە چی بکەین؟ ئەگەر پەکەکە لە شوێنی مێژووی خۆی دابنێین، دەبێت ئەمە وەک ئەرێکی مێژووی ببینین، جێبەجێی بکەین، ئەرکەکەی بە شێوەیەکی ڕاست و تێرکەر تێبگەین، وانەی لێ وەربگرین و دەربازی پڕۆسەی نوێی بکەین.
لەسەر بنەمای خۆ نوێکردنەوە، هەوڵدەدەین بە هێزتر بەشدرای پڕۆسەی نوێ بین.
=KTML_Bold='پەکەکە ڕۆڵی مێژووی خۆی بە سەرکەوتووی جێبەجێکرد'=KTML_End=
پەکەکە لە کۆتایی تشرینی دووەمی 1978دا بوونیاتنرا. تەڤگەری ئاپۆیی پێشتر وەک شۆڕشگێڕانی کوردستان، یەکێتی گەنجانی شۆڕشگێڕی کوردستان دەناسرا. لە دوای ساڵی 1978 بە پێویستمان زانی ناوێکی هەبێت، خۆی وەک پارتێک بە ڕێکخستن بکات و ناوی پارتی کرێکارانی کوردستانیش بەمجۆرە بوونیاتنرا. واتا وەک پەکەکە دەستی پێنەکرد. پێش هەموو شتێک دەبێت ئەمە بزانرێت.
بێگومان پەکەکە بوو بە ڕێکخستنی هێڵی ئاپۆیی. ئەو جەوهەری وەرگرت و هەوڵی دا هۆشیاری ئەو بەرەو پێشەوە ببات. جەنگاوەرانی ئاپۆیی، جەنگاوەرانی پەکەکە لەسەر ئەم بنەمایە پێشکەوتن.
لە حیلوان، لە سێوەرەگ ترووسکەی ڕووناکی دەستپێکی بەرخۆدان داگیرسا. لە بەرانبەر کودەتایی سەربازی فاشیستی 12ی ئەیلولی لە زیندان بەرخۆدانی ڕۆژی مردنی مەزنی 1982ی ئافڕاند. لە 15ی ئابی 1984دا لەگەڵ هەنگاوی گەریلا لە چیا، لەناو گەریلادا دەستی بە تێکۆشانی ژیانی نوێ، ژیانی ئازادی و فیدای کرد.
دەزانین لە سەرەتایی ساڵانی 1990دا ئەنجامی گرنگی ئەمە بە دەستهێنرا. باسی شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەییمان کرد. شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلا لەسەر ئەم بنەمایە لە ماوەیەکی کەمدا بە دی هات. ڕاپەڕین دەستی پێ کرد. تێکۆشانی ئازادی ژن، شۆڕشی ئازادی ژن بوو بە ڕۆژەڤ.
ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: 'پەکەکە لەوێ ئەرکی مێژووی خۆی تەواو کرد'. تەڤگەری بۆ بەیانکردنی حەقیقەتی کورد، هەبوونی، شکاندنی نکۆڵیکردن و لەناوبردن بوو. ئەمە بە تێکۆشانی ساڵانی 1970، 80 و لەگەڵ شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی سەرەتایی ساڵانی 1990 سەرخست. بەمجۆرە ڕۆڵی مێژوویی خۆی جێبەجێکرد.
=KTML_Bold='هێرشمان تێک شکاند'=KTML_End=
لەنێو ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردندا لە ئیمراڵیدا ئەم قارەمانێتییە بە گۆڕانکاری پاراهەمیشە بەرەو چارەسەری چوو. بەرتەسکی ئایدۆلۆژی لابرا. گۆڕانکاری پارادایمی، شۆڕشی ئایدۆلۆژی مەزن، سەرکەوتنی ئەم شۆڕشەی لەگەڵ خۆی هێنا. لە کەسایەتی، مێشک و هۆشیاری ڕێبەر ئاپۆدا. دەزانین ئەمە تەنیا کوردستان نەبوو، لە هەمانکتادا هەنگاوێکی ڕێبەرێتی ڕزگاری هەموو بندەستان و ژیان بوو، نێونەتەوەیی بوو.
ئێستا دەزانرێت بە چ شێوەیەک گەشتینە ئەم کۆنگرە. لێرەدا لەگەڵ کەمکورتی جێبەجێکردنی پارادایمەکەدا، ئەنجامی بەرخۆدانمان
بەرخۆدانی بەکۆمەڵمان لەسەر هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لە دژی هێرشە بەکۆمەڵەکانی 'پلانی چالاکی لەناوبردن'ی 24ی تەمموزی 2015'، بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلا، بەرخۆدانی ڕێکخستنی ژنان و گەنجان، بەرخۆدانی دۆستانمان و گەلەکەمان، ئەنجامەکانی هەنگاوی ئازادیی نێونەتەوەیی کە لە دوای 10ی تشرینی یەکەم 2023 دەستمان پێکرد، گەشتینە ئەم ئاستە.
بە واتایەکی تر هەموو هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکانی لەناوبردن و تەسفیەکردنمان شکاند، پووچەڵمان کردووەتەوە و تێکمان شکاند. لەسەر ئەم بنەمایە قەیران و گێژاو لەناو سیستەمی قڕکەر و داگیرکەر هەمێشە قووڵتر کردووەتەوە. کاتێک لەگەڵ هۆکاری تر تێکەڵ کرا، پێکهاتەی دەسەڵاتداری تورکیا ناچار بوو ڕوو لە ڕێبەر ئاپۆ بکات.
=KTML_Bold=بەرخۆدانێک بۆ ئافڕاندنی زەمینە=KTML_End=
بەڵێ، ئەم کۆنگرەیە وەک کۆنگرەی یەکەم دێتە بەرچاو. چۆن؟ لەوێدا ئیرادەیەکی گەورە هەبوو بۆ دەستپێکردنێکی نوێ. لێرەش، لەسەر بنەمای کۆتایی هێنان بە مێژووی ئەو دەستپێکە، ئیرادەیەکی گەورە هەیە، بەڵام ئەمە کۆتایی نییە. لە دامەزراندنی پەکەکەوە تا ئێستا بە بەڵگە و هێزێکی هێشتا بەهێزتر، بۆ درووستکردنی هەنگاوە نوێیەکان و ئافڕاندنی زەمینەیەکی نوێ کۆتایی دێت.
تەڤگەری ئاپۆیی ڕێپێوانی 47 ساڵەی بە ناسنامەی پەکەکە کۆتایی پێ دەهێنێت، هێڵی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ئاپۆیی، هێڵی دیموکراسی و ئازادی، هێڵی شارستانییەتی دیموکراتیک بۆ ئەوەی بتوانێت بە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی نوێ، ستراتیژی نوێی کاریگەرتر، چالاکی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەمە دەکات.
بێگومان ڕێگە لە پێش سیاسەتی دیموکراتیک دەکرێتەوە. کارە ئایدیۆلۆژی و ڕێکخستنەکانی ژنان و گەنجان پێشەنگ بن، هەندێک زیاتر خاوەن ڕۆڵ بن. ڕێکخستن و تێکۆشان بەم شێوەیە زیاتر بائافرێنین. بندەستی، ژن، گەنج، کرێکار، ڕەنجدەر، گەل هەمووی خاوەن وتن بن، تێبکۆشن و بە ڕۆڵ ڕاپەڕن.
هەموو هاوڕێیان دەبێت لەسەر ئەم ئاستە دەرفەت و تێگەشتنێکی بەشداریکەری بەرز، بەشداربن و بەم شێوەیە کۆنگرەکەمان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەبەرین. لەسەر ئەم بنەمایەش بۆ کۆنگرەی 12هەمین بە ناوی بەڕێوەبەری و کۆمیتەی ئامادەکاری سەرکەوتن دەخوازم. لەو باوەڕەدام کە سەرکەوتوو دەبێت. [1]