图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,775
图片 106,015
书籍 19,351
相关文件 97,452
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئایا دونیایەکی باشتر مەحاڵە؟ گفتوگۆ لەگەڵ باری گیڵز لەبارەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا دونیایەکی باشتر مەحاڵە؟ گفتوگۆ لەگەڵ باری گیڵز لەبارەی عەبدوڵڵا ئۆجەلا...

ئایا دونیایەکی باشتر مەحاڵە؟ گفتوگۆ لەگەڵ باری گیڵز لەبارەی عەبدوڵڵا ئۆجەلا...
ئایا دونیایەکی باشتر مەحاڵە؟ گفتوگۆ لەگەڵ باری گیڵز لەبارەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە
کەمال چۆمانی
#01-05-2023#
لە جیهانێکدا کە بە ململانێ و نایەکسانی ئاخنراوە، گەڕان بەدوای ڕێگای ئالتەرناتیڤ بەرەو دادپەروەری و یەکسانی تا دێت گرنگی زیاتری پێ دەدرێ. گفتوگۆکان لەسەر دونیایەکی یەکسانتر، دەمێکە هێندە گرنگییان پێ نەدراوە. قەیرانەکانی سەرمایەداری و گۆڕانەکانی کەشوهەوا ئەو گفتوگۆیدانەی چڕتر کردونەتەوە. لە چوارەمین کۆنفرانسی “تەحەداکردنی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری” لە هامبۆرگ، دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا لە ڕێگەی جیهاد حامیی هاوڕێم، باری گیڵز، سکۆلاری بەناوبانگ و یەکێک لەو نووسەر و ڕۆشنبیرانەی کە لە ڕێی لێکۆڵینەوە و پەڕتووکەکانییەوە پەنجەرەیەکی بە ڕوی دونیایەکی باشتردا کردۆتەوە، ببینم و هەردوکمان پێکەوە لەگەڵیدا گفتوگۆ لەبارەی دونیای ئالتەرناتیڤ و نزیکایەتیی بۆچون و تێڕوانینەکانی لەگەڵ ئۆجەلان، گفتوگۆ بکەین. هەرچەندە ئۆجەلان لە ڕێی یەکێک لە پەڕتووکەکانی باری گیڵزەوە سوودمەند بووە بۆ پێشخستنی بیروڕا و پارادیمە نوێکەی، گیڵز خۆی بە خوێندکاری ئۆجەلان دەزانێ. ئەو یەکێک بو لە قسەکەرە سەرەکییەکانی لێکۆڵینەوە لە بیرۆکەکانی عەبدوڵڵا لە کۆنفرەنسەکەدا. گفتوگۆکەمان تیشک دەخاتە سەر پەرەسەندنی حەز و ئارەزوی گیڵز بۆ کارەکانی ئۆجەلان و گرنگی تیۆری و پراکتیک و ئەو هاوبەشییانەی کە لە هەوڵە فیکرییەکانیاندا بە یەک دەگەن.
باری گیڵز پڕۆفیسۆری سیاسەتی جیهانییە لە زانکۆی نیوکاسل و هێلسنکی، سەرنووسەر و دامەزرێنەری جۆرناڵی گلۆبالیزێیشن و زنجرەپەڕتووکی `دووبارەبیرکردنەوە لە گلۆبالیزێیشن`ی خانەی ڕۆتلێج، یەکێک لە بەناوبانگترین خانەکانی بڵاوکردنەوە لە دونیادا. گیڵز هەروەها سەرنووسەری دامەزرێنەری پێداچونەوەی ئابووریی سیاسیی نێودەوڵەتییە.
گیلز کە بە نووسینەکانی لەسەر مێژوی جیهانی و شیکاری سیستەمی جیهانی ناسراوە، بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی تۆڕەکانی هاوڕێ و هاوڕێ ئەکادیمییەکانییەوەبە بیروڕاکانی ئۆجەلان ئاشنا دەبێ. گیلز سەرسام بو بە شۆڕشی ڕۆژاڤا کە لەسەر بنەمای بڕواکانی ئۆجەلان بۆ کۆمەڵگە دەیەوێ خۆی دابمەزرێنێ چونکە دەیەوێ یەکێتییەکی بەهێزی تیۆری و پراکتیکی پێشکەش بکات، هەروەک چۆن کۆچکرد و ئەنسرۆپۆلۆجیست و ڕۆشنبیری بەناوودەنگ دەیڤید گرایبەر زۆر ستایشی ئۆجەلانی کرد بۆ یەکێتیی تیۆر و پراکتیز وەک ئەزموون و پێکهاتەیەکی دەگمەن لە نووسینی ئەکادیمیدا. وەک گیلز ڕوونیکردەوە، “ئەوەی وایکروە ئۆجەلان ئەوەندە تایبەت و بەهێز بێت ئەوەیە کە نووسینەکانی ئۆجەلان تەنیا دەقێکی ئەکادیمی نین کە پەیوەندی بەو واقیعەوە نەبێ کە لە پراکتیزدا ڕودەدات. ئەو ڕێبازی پێکەوەگرێدانەی تیۆری و پراکتیز ئەو خاڵەیە کە نووسینەکانی ئۆجەلان گرنگتر دەکات.”
شیکاری مێژویی جیهانی درێژخایەن و ڕێبازی پێداچونەوەخوازانەی ئۆجەلان بۆ مێژوی جیهانی، گیڵزی بۆ لای خۆی ڕاکێشا کە لەمێژە خەریکی هەوڵی لەو شێوەیە. جەختکردنەوەی ئۆجەلان لەسەر هێزە گۆڕانکارییەکان لە مێژوودا و خواستی مرۆڤ بۆ ڕزگاربوون لە بوونیادە ستەمکارییەکان، لەگەڵ تێڕوانین و دونیابینییەکانی گیلز یەکیدەگرتەوە لە گەڕان بەدوای ئەڵتەرناتیڤەکانی پۆست-سەرمایەداری و هەوڵی وەرچەرخێنەر.
گیلز یەکەم بەریەککەوتنی خۆی لەگەڵ کارەکانی ئۆجەلان گێڕایەوە و گوتی “سەرەتا تەنیا لەسەرشۆڕشی ڕۆژاڤام زانی. بەڵێ، چونکە ئەو زانیارییە لە هەرشوێنێک بەهۆی بەردەوامیی شۆڕشەکە بەردەست بو، ئینجا بە جۆرێک دێتە بەردەمت و دواتر، تۆ زیاتر ئارەزوی زانین دەکەی. بۆیە دەستم پێکرد بە گەڕانی زیاتر لەبارەی کارەکانی ئۆجەلانەوە. زیاتر پرسیارم کرد و بەو جۆرە بە نووسینەکانی ئاشنا بوم. هەر بۆیە دەستم کرد بەوەی کە بزانم چی هەیە و چی ڕودەدا. هەر یەکسەر کە کەمێک زیاتر لە بارەی ئۆجەلانەوە دەزانیت و پێی ئاشنا دەبیت، دەزانی کە ئۆجەلان پایە و بیرمەندێکی زۆر گرنگە.”
ئەوەی ئۆجەلان و گیڵزی زیاتر لە یەکتر نزیک کردەوە، سەرسامبوونیان بو بە ڕیشەکانی شارستانییەت و دەوڵەت، کۆمەڵگەی چینایەتی و پەرەسەندنی بوونیادە ستەمکارییەکان بە تێپەڕبوونی کات. سەرەڕای ئەوەی هەرگیز دەرفەتی یەکتربینین و گفتوگۆی ڕوبەڕو یان لە ڕێی تەلەفۆن و ئێمەیڵەوەیان نەبووە، بەڵام کارەکانیان دیار بو هاوتەریب یەکدەگرنەوە لە هاوبەشێتی فیکری و ناسنامەی لێگەڕینی مەعریفییان. هەرچەندە گیڵز یەکێکە لە ڕۆشنبیرە دیارەکانی دونیا، ئەو نایشارێتەوە و دەڵێ: “خۆم بە خوێندکاری ئۆجەلان دەزانم.”
گیلز و ئۆجالان بۆ تێپەڕاندنی مێژوی یۆرۆ-سەنتەری و تێگەیشتن لە مێژوی هاوبەشی مرۆڤایەتی هەوڵێکی هاوبەشیان هەبووە، ئەمەش بووە فاکتەری سەرەکی لە کارەکانیاندا کە بێئەوەی لە نزیکەوە یەکتر ببینن یان یەکتر بناسن، هاوکاریی پێشخستنی تێڕوانینەکانی یەکتریان کردووە، واتا ئەو خاڵەیە کە هەردوکیان لەسەری کۆکن بێئەوەی کاری پێکەوەیییان لەسەری کردبێ. بە شیکردنەوەی مێژو لەسەر ئاستی جیهاندا، کارەکانیان تەحەدای ئەو حیکایەتانەیان کرد کە دەوڵەت-سەنتەر تێگەییشتنێکی بەرتەسکی بۆ مێژوی مرۆڤایەتی پێشخستوە، و ئەو نزیکبوونەوەی ئەوان بۆ مێژو هانی تێگەیشتنێکی فراوانتری دا بەوەی مێژوی مرۆڤایەتیی زیاتر بە یەکەوە گرێدراوە و نزیکایەتییەکی زۆرتر لە سرووشتی مرۆڤ هەیە.
گیلز لەم بارەوە گوتی: “ئێمە باس لە مێژویەکی مرۆڤایەتی دەکەین کە هەموی ڕەسەنە، و باس لە هەموو ئەم بە یەکەوەبوونە کۆی پەیوەندییەکان دەکەین.. دەزانی، هەموو پەیوەندییە ئینسانییەکان و مێژوەکانیان لە زۆر ڕودا بە یەکەوە گرێدراون، ئەوەندە بە یەکەوە گرێدراون کە بە قوڵی ئەو مێژوی ئینسانییە سیستماتیکە.”
لە گفتوگۆکەماندا، گیڵز تەئکیدی لە گرنگیی ناسینی جەوهەری حەزی ئینسان بۆ ئازادی و پێویستیی تێگەییشتنێکی وەرچەرخێنەر بۆ مێژوەکەی کردەوە. لەم ڕوەوە، لەبارەی سەرسامبوونی خۆی بە کارەکانی ئۆجەلان نیشاندا و گوتی:
“ئەوەی کە زۆر سەرنجڕاکێش بووە و هەمیشەش سەرنجڕاکێش دەبێ لەبارەی ئۆجەلانەوە، لە تەواوی کارەکانییدا، هەرگیزاوهەرگیز ناوەستێت لە جەختکردنەوە لەسەر ئەم پەیوەندییەی نێوان تیۆری و پراکتیز و پێویستیی ئەو تێگەییشتنە وەرچەرخێنەرانە بە شێوەیەکی زۆر کۆنکریت و تایبەت و نەخشەسازییەک کە ئەو فۆرمانە چین و دونیابینییەکت دەداتێ لەبارەی ئەو پڕۆژەیەوە.”
گیڵز دەڵێ ناساندنی ئەسڵی هەر سیستەمێک لە خۆیدا گرنگییەکی تایبەت هەڵدەگرێ بەهۆی دەرەنجامگیریی سیاسیی ئەو جۆرە هەڵسەنگاندنەوە:
“کاتێک کەسێک بڕیاردەدات کە سیستەمێک ئەسڵێکی هەیە، گونجاو دەبێت خودی سیستەمە بناسێنی یان نەیارەکانی خودی سیستەمەکە دیاری بکا. ئەو تێگەییشتنە ڕێ لەو گریمانەیە دەگرێت کە سیستەمەکە هەمیشەیی بوە. ناساندنی ئەسڵ کاریگەریی سیاسیی چاوڕاکێشی هەن و ئەوە دەناسێنێت کە سیستەم سەرەتایەکی هەبو و دەکرێت کۆتایییەکیشی هەبێ.
گەڕانەوەی مێژوییبوونی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی، وەک سیستەمی جیهانی سەرمایەداری، ڕێگە بە ڕوانگەیەکی ڕزگاریخوازانە دەدات. ئەم ڕوانگەیە دان بە ڕێڕەوی مێژویی سیستەمێکدا دەنێت لە ئەسڵی خۆیەوە تا لوتکەی و دواجار داکشان و ئەگەری تێپەڕاندنی.
یەکێک لەو ناکۆکییە گەورانەی لە شیکردنەوەی سیستەمی جیهانی هەیە ئەوەیە ئاخۆ ئەو سیستەمە لە ئەوروپا سەریدەرهێنا یان مێژویەکی فراوانتر و دێرینتری هەیە. هەندێک پێیان وایە کە سیستەمێکی ڕاستەقینە هەیە دەگەڕێتەوە هەزاران ساڵ پێشتر، تەواوی یۆراسیا دادەپۆشێ و بوونیادێکی فرە-سەنتەر و ژمارەیەکی زۆر پەراوێز و ناوەوەی هەیە.
ئەم سیستەمە بەردەوام پەرەدەسەنێت، شارەکان بەرز دەبنەوە و دادەبەزن و ڕێڕەوی بازرگانیش دەگۆڕێت. بەڵام والەرشتاین بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە تەنیا یەک سیستەمی جیهانی هەیە، کە لە ئەوروپاوە سەرچاوەی گرتووە و دواتر ئەوروپا سەرمایەداری و ئابووری جیهانی درووستکرد. ڕەخنەگران دەڵێن ئەم بۆچونە چەواشەکارانە و شێوێنەرە و هەڵەکان لە مێژونووسیی یۆرۆسەنتریدا بەرهەمدەهێنێتەوە.”
گیڵز دەڵێت خاڵێکی دیکەی جێمشتومڕ سرووشتی سەرمایەیە. مارکسیزمی کلاسیک و زۆربەی ئابووریناسانی لیبڕاڵ دەڵێن سەرمایە “دیاردەیەکی هاوچەرخ و نوێیە، داهێنانێکی ئەوروپییە کە لە ڕێگەی دەسەڵاتی ئەوروپییەوە بەجیهانیکراوە. لەبەرانبەردا هەندێکی تر دەڵێن کە سەرمایە کاتێک سەریهەڵدا، بو بە هێزێکی بزوێنەری ناوەندی کە مێژوی جیهانی لە قاڵب دەدات. لەجیاتی ئەوەی ڕەتبکەنەوە، بانگەشە بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی سەرمایەداری لە تێگەیشتن لە مێژوی جیهانیدا دەکەن.”
لە درێژەی باسەکەماندا سەبارەت بە سەرمایەداری، سەرنجمان خستە سەر لایەنەکانی وەک پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە سەرمایەدارییەکان، ئیدارەی خۆسەریی ڕۆژاڤا، چینی سەرمایەداری و پێکهاتە کۆمەڵایەتییە سەرمایەدارییەکان لە پێوەندی لەگەڵ بیرکردنەوەی ئۆجالان و هتد.
چەمکی نەتەوەی دیموکراتیکی ئۆجەلان، وەک ئەوەی لە ڕۆژاڤا جێبەجێکراوە، چوارچێوەیەکی سیاسییە کە جەخت لەسەر دیموکراسی ڕاستەوخۆ و ئیکۆلۆژی و یەکسانیی جێندەری دەکاتەوە. ئەم مۆدێلە تەحەدای پێکهاتە تەقلیدییەکانی دەوڵەت-نەتەوە دەکات لە ڕێگەی پێشخستنی بەڕێوەبەردن و حوکمڕانیی ناناوەندێتی و خۆسەری، کە تێیدا جڤاکە ناوخۆیییەکان بڕیار لەسەر ئەو بابەتانە دەدەن کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، و ئابوورییان هەیە بێگەڕانەوە بۆ ناوەند. ئیدارەی ڕۆژاڤا ئەم بنەمایانە لە ڕێگەی کۆنگرێس و ئەنجوومەنە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەرجەستە دەکات کە گرووپە نەتەوەیی و ئایینییە جۆراوجۆرەکان تێیدا نوێنەرایەتیی خۆیان دەکەن تا هەستی پێکەوەیی و هاوبەشی پێشبخات و بڕیارەکان پێکەوە دەربکەن لە بەرژەوەندیی هەمووان.
هەروەها نەتەوەی دیموکراتیک گرنگی یەکسانی جێندەری بە بنەما دەگرێ، و ژنان لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگەدا ڕۆڵی بەرچاویان هەیە، لەوانەش حوکمڕانی و بەرگری و پەروەردە. ئەنجوومەن و هەروەزیی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی هاوسەنگی جێندەری و بەشداریی یەکسان لە پڕۆسەکانی بڕیاردان دادەمەزرێن. ئەم سیستەمە ئەڵتەرناتیڤە سیاسییە ئامانجی درووستکردنی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و یەکسانیخوازتری هەیە کە مرۆڤ لەگەڵ ژینگەدا دۆستە، بێ ئەو بوونیادانە جێبەجێکردنی بیرۆکەکانی ئۆجالان مانایەکیان نابێ.
سەبارەت بە ڕۆژاڤا و پەرەپێدانی ڕێبازی ئەلتەرناتیڤی ئۆجەلان، جێبەجێکردنی ئەم تیۆرییە لەناو کورددا هەندێک ڕەخنەی لێکەوتووەتەوە. هەندێک دەڵێن، خەباتی کورد بۆ مافی سەربەخۆیی دەوڵەت و چارەنووس بەرەو دیدگایەکی یۆتۆپیایی و ڕۆمانسی و پێغەمبەرانە دەگۆڕێت کە لە چوارچێوەی سووریادا جێبەجێکردنی هەم مەحاڵە و هەم بەرهەمی دژی دەبێ. ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ناسنامەی کوردایەتیی تێکدەدات و تەرکیز لە ناسیۆنالیزمی کوردەوە دەگۆڕێت بۆ عەقڵییەتێکی ئیکۆلۆژی و کۆمۆنی و سۆسیالیستیتر، بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەرخۆدان لەبەرانبەر ناسیۆنالیزمی ناوچەییدا لاواز دەکات. بەڵام گیڵز تێڕوانینێکی تەواو پێچەوانەی هەیە، ئەو دەڵێت:
“من لەنێو ئەو کەسانەدام کە هەوڵەکان بۆ پێناسەکردنەوەی مافی چارەنووس لە چوارچێوە و مانای فراوانتردا، بەرز دەنرخێنم. من باوەڕم وایە مەرج نییە شوناس و یەکگرتویی کورد بسڕێتەوە. بەڵکوو چەمکی چارەنووسی خۆنووسین لە چوارچێوەیەکی زۆر تایبەت و تایبەتمەند لە ڕوی نەتەوەییەوە دەگوازێتەوە بۆ فۆرمێکی گشتگیرتر و گونجاوتر و باڵاتر. ئەم گۆڕانکارییە سەرنجی جیهانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و زۆر کەسی هانداوە کە توانای ڕیشەیی بۆ جێبەجێکردن لە چوارچێوەی جۆراوجۆردا لەبەرچاو بگرن و سەرنجی زیاتر بە کورد بدەن. من ئەو ڕەخنانەی پێشتر باس کران قبووڵ ناکەم و پێم وایە ڕەنگە لەگەڵ ئەو پێشڤەچونە بەردەوامانەی لەسەر ئەرزی واقعدا ڕودەدەن یەکنەگرێتەوە.
سنووردارکردنی خۆمان بەو گریمانانەی کە دەکرێ و دەتوانرێ فۆرمێکی ڕێکخستنی واقیعی بەدەستبهێنرێن، دەتوانێت ڕێگری لە توانای ئێمە بکات بۆ وەرگرتنی بیرۆکەی نوێی ڕیشەیی. بە گریمانەکردنی ئەوەی کە هەندێک هەوڵ هەرگیز سەرکەوتو نابن، ڕەنگە بەبێ ئاگاداری بەربەست لە بەردەم کراوەیی و داهێنان درووست بکەین. بۆیە زۆر گرنگە لە کاتی ڕەچاوکردنی ڕێباز و بیرۆکەی نوێدا دیدگایەکی کراوەمان هەبێ وئەو دیدگایە بە بنەما بگرین.”
گیڵز پێی وایە “جەختکردنەوە کە خستنەڕوی شیکارییەکی گشتگیرە بۆ پرسە کۆمەڵایەتی و ئابووری و جێندەرییەکان بۆ تێگەیشتن لە سەرچاوە و ڕەگ و ڕیشەی پێکهاتە ستەمکارییەکان، زۆر گرنگە. ڕزگاری تەواوی ژنان نەک تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکوو لە ئاستی جیهانیدا، بیرۆکەیەکی قوڵە کە پێویستە بەدوایدا بگەڕێین بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینەی ڕیشەیی کۆمەڵایەتی ڕوبدات.”
گیڵز نموونەیەک دەهێنێتەوە: “کۆنفیدڕاڵی ئیرۆکوای لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای باکوور، بە دەستووری هاوسەنگی جێندەری و گرنگیدان بە ئاشتی، وەک نموونەیەکی مێژویی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرانەتر کاردەکات. جەخت لەسەر پێویستی ڕزگاربوونی تەواو لە فۆرمە ستەمکارییەکانی ڕابردو دەکاتەوە بۆ ئەوەی ڕزگارییەکی تەواوی کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنرێت. ئەم دیدگایە بە باشی لەگەڵ پڕۆسە گۆڕانکارییەکان هاوتەریبە کە ئامانجیان هەڵوەشاندنەوەی سیستەم و بوونیادە زیانبەخشەکانە.
منیش هاوڕام کە نەک تەنیا نەخشەکێشانی شێوازەکانی سیستەمەکانی جیهان و ڕوخاندنی مێژوی یۆرۆسەنتری و ناسیۆنالیزمی میتۆدۆلۆژی، بەڵکوو هەنگاوی داهاتو بەرەو کردەوەی وەرچەرخێنەریش زۆر گرنگە. بوون بە خوێندکاری ئەو کەسانەی کە بەشدارییەکی قوڵیان کردووە لە هەردو بواری تیۆری و پراکتیکدا، دەتوانێت تێگەیشتنمان دەوڵەمەند بکات و تێڕوانینێکی بەنرخمان بۆ دابین بکات بۆ درووستکردنی داهاتویەکی باشتر”.
گیڵز زۆر خۆشحاڵە کە توانیومانە گفتوگۆی لەم شێوەیە بکەین و لێکۆڵینەوە لەوە بکەین کە بیرۆکەکانمان چۆن یەکدەگرنەوە. زۆر گرنگە شیکاری مێژویی بەکاربهێنین بۆ ئاگادارکردنەوەی دیدگاکەمان لە داهاتو و درووستکردنی جیهانێکی دادپەروەرتر و دادپەروەرانەتر.
پرسیارمان لە گیلز کرد کە چۆن ئۆجالان دەبینێت و دەبێت چی لە دیدگاکانی ئۆجەلان بگۆڕدرێت؟
ئەو گوتی: “ڕەنگە بەسوود بێت [سەبارەت بە هزری ئۆجەلان] کە ڕونتر و تایبەتتر بێت سەبارەت بە بیرۆکەکانی لەبارەی ئەوەی کە چی مۆدێرنیتە پێکدەهێنێت، و ڕەنگە بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانەتر پێویستبکات لێکۆڵینەوە لە کام توخمەکانی مۆدێرنیتە بکرێت کە دەبێ بپارێزرێن و بۆچی، هەروەها کام توخمەکانی مۆدێرنیتە دەبێ بسڕدرێنەوە یان دەستکاری بکرێن .
من ئۆجەلان بە فەیلەسوف دەزانم، چونکە زۆر هەوڵی قوڵ و جدی دەخاتە ناو پڕۆسەی بیرکردنەوەی خۆیی و بەردەوام پرسیار دەکات و پرسیار لە خودی بیرۆکەکانی خۆی دەکات. یەکێک لەو شتانەی کە ڕۆشنبیرێکی گەورەی پێ درووستدەبێت، توانای ئەوەیە کە بتوانێت ئەو شتانە بڵێت و ڕەخنەی بکات و لەگەڵ فێربوون و لێکۆڵینەوە و پرسیارکردنیش، بیرۆکەکانی بگۆڕێت. ئەم گونجاندنە ئەوەیە کە بیرمەندێکی گەورە دەکات بە پێچەوانەی کەسێک کە پێی وایە پێشتر هەموو شتێک دەزانێت و بە سادەیی بۆچونە دامەزراوەکانیان دووبارە دەکاتەوە.
پێدەچێت ئەم ڕوانگەیە لەپاڵنەرێکەوە سەرچاوەی گرتبێت بۆ تێگەیشتن لە مرۆڤایەتی بە گشتی بە درێژایی مێژوی دور و درێژی خۆی. مرۆڤ بە دورکەوتنەوە لە هەر جۆرە ناوەندگەرایی و لەئامێزگرتنی ڕوانگەیەکی گشتگیرتر، دەتوانێت کار بکات بۆ یارمەتیدانی مرۆڤایەتی بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی قوڵتر و ڕەخنەگرانەتر لە خۆی تێبگات. بۆ ئەوەی چارەسەری قەیرانە توندەکانی ئەم چەرخە بکەین، گرنگە دان بە واقیعی ئەو شتانەدا بنێین کە ڕویداوە و چی ڕودەدات و ڕەنگە خەریکە ڕوبدات. بە تەرخانکردنی ئینسان بۆ تێگەیشتن لەم پرسانە، دەکرێت ئینسان یارمەتیدەر بێت لە گۆڕینی داهاتو بۆ باشتر”.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览361
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | kurdistantimes.org
相关文件: 2
挂钩项目: 7
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 西部库尔德斯坦
普罗旺斯: 北库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( کاکۆ پیران 06-06-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on06-06-2023
此产品最近更新( هومام تاهیر ):31-07-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览361
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1120 KB 06-06-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,775
图片 106,015
书籍 19,351
相关文件 97,452
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!