Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
大约
Kurdipedia Archivists
 搜索
 发送
 工具
 语言
 我的帐户
 搜索
 
  
 
 搜索
 发送
 工具
 语言
 我的帐户
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
图书馆
 
发送
   高级搜索
联系
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 更多...
 更多...
 
 
 
 Font Size


 
大约
随机项目!
条款使用
Kurdipedia Archivists
你的反馈
用户集合
大事年表
 活动 - Kurdipedia
帮助
 更多
 库尔德人的名字
 
统计属性
文章
  585,345
图片
  124,196
书籍
  22,102
相关文件
  126,118
Video
  2,193
语言
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,059
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,603
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,979
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,637
فارسی - Farsi 
15,792
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
小组
中国的
传记 
9
的地方 
4
缔约方组织 
1
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
文章 
3
烈士 
1
MP3 
1,498
PDF 
34,737
MP4 
3,837
IMG 
234,363
∑   总计 
274,435
جارجار هەورەکان دەبنە پەنجەرە
小组: 文章
Share
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
جارجار هەورەکان دەبنە پەنجەرە
جارجار هەورەکان دەبنە پەنجەرە
جارجار هەورەکان دەبنە پەنجەرە (1)
#بەختیار حەمەسوور#

ئەم کورتەچیرۆکەی لە خوارەوە لەگەڵ ئەم چەند دێڕەدا بڵاودەبێتەوە، نووسەرەکەی یەک لە شاعیرە ناودارەکانی ئێمەیە لە شیعری نوێی کوردیدا؛ محەمەد عومەر عوسمان (1957 – 22ی 10ی 2019) . کورتەچیرۆکەکە لە ژمارە (24) ی گۆڤاری (کاروان) ، لە ئەیلوولی 1984دا بڵاو کراوەتەوە و یەک لاپەڕەی گۆڤارەکەی گرتووەتەوە؛ لاپەڕە (56) . ئەوەندەی من سۆراخم کردبێت و ئاگادار بم ئەمە یەکەمجارە ئاماژە بۆ چیرۆکنووسی ئەم شاعیرە بکرێ، لەو نووسین و لێکۆڵینەوانەی دەربارەی محەمەد عومەر عوسمان نووسراون و دیومن، هیچ کامیان ئاماژەیان بۆ ئەوە نەکردووە ئەم شاعیرە چیرۆکی نووسیبێت، دیسان ئەوەندەی من ئاگاداربم ئەم کورتەچیرۆکە تەنیا کورتەچیرۆکی محەمەد عومەر عوسمانە و هیچ چیرۆکێکی تری نەنووسیوە، هەڵبەت ئاگاداری ئەوە هەم کە چیرۆکی وەرگێڕاوە. پێشنیاز دەکەم بۆ هەر ناوەند و لایەن و کەسێک کە دەیەوێ لە داهاتوودا دیوانی «لە غوربەتا» چاپ بکاتەوە، ئەم کورتەچیرۆکەش وەک بەرهەمێکی شاعیر لە بیر نەکات و بیخاتە دووتوێی لاپەڕەکانییەوە.
کورتەچیرۆکی «هەور» لەو چەشنە کورتەچیرۆکانەیە کە لە شیعرەوە نزیکن، ئەمە ئەگەر نەڵێین شیعرە، ئەمەش سەلمێنەری ئەو بۆچوونەیە کە چەندان نووسەری وەک توبیاس وۆڵف و ئیزابێل ئەلێندی و... لەسەری کۆکن و گوتوویانە، کە کورتەچیرۆکی سەرکەوتوو پتر کە هەر شتێک لە پارچەشیعرێکی جوانەوە نزیکە. کورتەچیرۆکەکە خەونەکابووسێکە، کە لە کۆتاییدا، لە یەک دوو دیالۆگی دوایین دێڕەکانیدا حاڵەتە درامییەکەی دەردەکەوێت و هەر ئەمەش دەبێت بە نوختەی ڕوودان و قەومانی چیرۆکەکە. لەم کورتەچیرۆکەدا دەتوانین هەندێک دەربڕین و وشە ببینینەوە کە تایبەتن بە فەرهەنگیی شیعری محمەمەد عومەر عوسمان، هەرچەندە وشە موڵکی هیچ کەس نییە، بەڵام خودی مامەڵەکردنی تایبەتیی نووسەر لەگەڵ وشە و جۆرێک دەربڕیندا، دەتوانێت ببێتە ناسنامە و ناسێنەرەوەی شێواز و تایبەتمەندی نووسەرێک. لەم کورتەچیرۆکەدا هەر لە ناونیشانەکەوە؛ «هەور»، دەتوانین ژمارەیەکی زۆر و تایبەتی بەکارهێنانی ئەم وشەیە لە دیوانە بە قەبارە بچکۆلەکەی «لە غوربەتا»دا ببینینەوە، بەپێی ئەو چاپەی لەبەر دەستی منە (2) ، ئەم وشەیە، واتا «هەور»، لەو دیوانەدا (36) جار بە مانای لێک نزیک و لێک دوور هاتووە. هاوکات هەندێک لە وشەکانی تری نێو ئەم کورتەچیرۆکە، وەک: «تەم، گریان، چەخماخە، چەتر، پاڵتۆ، پەنجەرە، ژوور، تەمومژ، شەو» لەو وشانەن کە لە قامووس و دێڕەکانی «لە غوربەتا»دا بە لێشاو و شەپۆلئاسا دێن و دەچن. ئەمە جیا لەوەی کە فەزای کورتەچیرۆکەکە هەمان فەزای شیعرەکانی ناو «لە غوربەتا»یە، کە ئەویش خوڵقاندێکی کەشێکی تاڕادەیەک سامناک و کارەساوییە، کە تێیدا کارەکتەرێک لە بێداریدایە، لە نیوەشەودا، ئابڵوقەدراو بە تەنیایی و چەند دەنگێکی ترسناک، شەوێک کە «ئاسمان نوقمی بروسکەیە» و سەرما و ڕەهێڵەش بەردەرگا و بەرپەنجەرە بەرنادەن. هاوکات دەتوانین ئاماژە بۆ ڕەگەزێکی بنجیتر و نیشتووتر لە دیوانی «لە غوربەتا» بکەین، ئەویش ڕەگەزی گێڕانەوەیە، هەر ئەمەش مەیل و نزیکایەتی شیعرەکان و ئەم کورتەچیرۆکەی پێکەوە توند گرێ دەدات. نووسینەوەی ئەم کورتەچیرۆکە (3) ، یادێکە لە دنیا پاییزییەکەی شاعیرێک، کە هەمان نووسەری کورتەچیرۆکی «هەور»ە.

***
هەور
محەمەد عومەر عوسمان
شمشێری ئاوابوون تازە خۆری سەربڕی بوو... تەمێکی سوور ڕژابووە دەشت و هەرد و چیاکانەوە... چەند پەڵەهەورێکیش بەسەر چیاکەوە، لە ئاهەنگی گریان بەجێ مابوون.
من بەخیلی بە هەور ئەبەم، ئەو وەکوو من بۆ فرمێسک دانامێنێ، هەر کاتێک بیەوێ بگری ئەداتە چەخماخە... دەست ئەکا بە گرمەگرم... لە گریانێکی بە کوڵا ئەتوێتەوە، هەموو دنیاش ئەشواتەوە، خەڵک لەتاوا چەتر هەڵئەدەن، پاڵتۆ لەبەر ئەکەن، کەسیش لۆمەی ناکا، بەڵام من نە چەتر هەڵئەدەم، نە پاڵتۆ لەبەر ئەکەم... من و هەور لە یەک ئەچین، تەنیا ئەوە نەبێ، من لە ناوەوە ئەگریم ئەو بە ئاشکرا، ئای... ئم... تاوێکی تریش شەو دادێ، شەو... بێداری... چریسکەچریسکی گڵۆپەکان، ژوورێکی تەنیا و پەنجەرەیەکی بێ پەردە...
-پەڵەهەورێ دائەگرم و ئەیکەم بە پەردە بۆ پەنجەرەکەم.
-تۆ لە ڕووناکیی بێزاریت؟
-نەخێر گەورەم.
-ئەی مەبەستت چییە؟
-ئەگەر هەفتەیەک خۆر ئاوا نەبێ، دنیا ئەسووتێ، دەریاکان ئەبنە هەڵم، سەرچاوەکان وشک ئەبنەوە.
-ئەتەوێ بڵێیت: کە ڕۆژ هەبوو ئەبێت شەویش هەبێت؟
-ڕۆژ ڕاکردنە و شەویش پشوو.
-کامیان سەرەتان؟
-نازانم، بەڵام من شەو لە ڕۆژ بێ ئارامترم.
-تێناگەم.
وەڵامم نەدایەوە... بە پەیژەی ئەو تەمومژەی ئاسۆدا هەڵزنام و پەڵەهەورێکم لە ترۆپکی چیاکە کردەوە و موچڕکەیەک بە گیانما هات... هەروەکو لەزگەیەک لە برین بکەمەوە، ئاوا هەرچۆنێ بێت...ئەمشەو زوو ئەنووم. چریسکەچریسکی گڵۆپی دارتێلەکەی کۆڵان بە شەوارەم ناخات، بە پڕتاو خۆم کرد بە ماڵەوەدا و بێ ئەوەی کەس ئاگاداری ئەم کەینوبەینە بێت... کردم بە پەنجەرەکەمەوە و بە نیازی نووستن، پێڵووی چاوم نایە سەریەک... تاریک و ڕوون لە گرمەگرمێک ڕاچڵەکیم، هەورەکە بوو.
-دیسان ئازاد وڕێنە ئەکات.

گوێم لە باوکم بوو ئەوەی بە دایکم وت، تومەس گوێی لە گرمەگرمی هەورەکە بووە.
هەورەکە گریا... بەتاو فرمێسکی ڕشت، بەسەر نوێن و بیجامەکەمدا توایەوە... جا نازانم هەورەکە بۆ گریا، لەبەر ئەوەی گزنگی ئەو بەیانییەی لێ گرتبووم، یان بەسەر کڵۆڵیی منا گریا... چونکە لە سەرمانا خۆم گرمۆڵە کردبوو، دەرگای ژوورەکەم کردەوە، هەموو گیانم تەڕ بووبوو... دایکم سەیری کردم و زەردەخەنەیەک گرتی... خۆی کرد بە ژووردا و بەتانی دۆشەکەکەی هەڵگرت... بە نیازی وشکبوونەوە دای بەسەر دیواری نێوان خۆمان و دراوسێکەماندا و ڕووی کردە خوشکە گەورەکەم و بە چرپە وتی: حەپسە... دیسان ئازاد میزی کردووە بە خۆیدا.[1]

19-10-1982
#کەرکووک#

پەراوێز و تێبینی:
(1) ناونیشانەکە لە دێڕێک شیعری محەمەد عومەر عوسمان خۆیەوە وەرگیراوە.
(2) لە غوربەتا، شیعر، محەمەد عومەر عوسمان، چاپی دووەم، چاپخانەی ڕەنج، #سلێمانی# 2002.
(3) لە نووسینەوەی کورتەچیرۆکەکەدا پاپەندبووم بە شێوەنووسینی نووسەرەکەیەوە، کە هەمان شێوەنووسینی دیوانەکەیەتی، بۆ نموونە لەبری «دە»ی کردار، تێکڕا «ئە»ی نووسیوە، منیش وەک خۆی دام ناونەتەوە، تەنیا ئەو وشانەی کە پێویست بوون پێکەوە بنووسرێن، هەروەها ئەو چەند نوختەیەی بە دوای یەکدا دانراون و وا گونجاوتر بووە لەبریان تەنیا نوختەیەک یان فاریزەیەک هەبێت، گۆڕیومن.

此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,359
关于这个项目,您的评论!
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 20-10-2022
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 20-10-2022 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 故事
书: 文学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 25-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-01-2023
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):25-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览1,359
QR Code
  新项目
  随机项目! 
   
  
  出版 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!