ناونیشانی بابەت: ئاردی گەنمەشامی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ئاردی گەنمەشامی ڕەنگی زەردە و لە هاڕینی گەنمەشامی درووست دەکرێت و بە یەکێک لە دانەوێڵە تەواوەکان دادەنرێت و کۆمەڵێک سوودی تەندرووستی هەیە بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی باش لە کانزا و ڤیتامینەکان و ماددە ڕیشاڵەکان لەوانە:
1-هەڵبژاردەیەکی باشە بۆ ئەوانەی نەخۆشی گەنم یا هەستیاریییان بە گلووتین هەیە.
2-بەهێزکردنی تەندرووستی چاو چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی کارۆتینەکان و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە ڕەشبوونی هاوێنەی چاو و کۆمەڵێک نەخۆشی تر.
3-یارمەتیی خۆپاراستن دەدات لە نەخۆشی شەکرە (جۆری دووەم) و نەخۆشییەکانی دڵ و هەندێک جۆری شێرپەنجە.
4-باشتر کارکردنی پڕۆسەی هەرس کردنی خۆراک و چالاک کردنەوەی کۆئەندامی هەرس و ڕێگری کردن لە قەبزی .
5-سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامینەکان بە تایبەت ڤیتامین (B 1) و مەگنسیۆم و مەنگەنیز و سیلینۆم.
$بەها خۆراکییەکان:$
-هەموو 100 گرام لە ئاردی گەنمەشامی:
-پڕۆتین: 10.3 گرام
-کاربۆهیدرات: 75.8 گرام
-چەوری: 5.1 گرام
-ماددە ڕیشاڵیەکان: 6.9 گرام
-کالۆری: 384
-ئاردی گەنمەشامی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لە درووستکردنی نان و سەموون و ئیشی هەویر و کێک و پسکیت.
$تێبینی:$
هەندێک کەس نابێت ئاردی گەنمەشامی بەکار بهێنن چونکە هەستیاریییان بە گەنمەشامی هەیە بەڵام ڕێژەی ئەو کەسانە زۆرزۆر کەمە. [1]