ناو: مستەفا
نازناو: کەمال دەباغ
ناوی باوک: کەمال
ساڵی لەدایکبوون: 1935
رۆژی کۆچی دوایی: #12-04-2004#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
مستەفا کەمال حەمەرەش سەعید ناسراوە بە (مامۆستا کەمال دەباغ) لە ساڵی 1935 لەگەڕەکی کانێسکان لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، ساڵی 1958 خانەی مامۆستایان لە بەعقوبە تەواو کردووە، لە هەمان ساڵدا بووە بە مامۆستا، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و عێراق کاری مامۆستایەتی کردووە. لە ساڵی 1974 کۆلێژی ئاداب بەشی دەروونناسی تەواو کردووە. بەردەوام بووە لە پیشەی مامۆستایی بە پلەی یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایان و پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانی تا کاتی کۆچکردنی. ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 12-04-2004 پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت. [1]