Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
大约
Kurdipedia Archivists
 搜索
 发送
 工具
 语言
 我的帐户
 搜索
 
  
 
 搜索
 发送
 工具
 语言
 我的帐户
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
图书馆
 
发送
   高级搜索
联系
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 更多...
 更多...
 
 
 
 Font Size


 
大约
随机项目!
条款使用
Kurdipedia Archivists
你的反馈
用户集合
大事年表
 活动 - Kurdipedia
帮助
 更多
 库尔德人的名字
 
统计属性
文章
  585,331
图片
  124,196
书籍
  22,102
相关文件
  126,117
Video
  2,187
语言
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,066
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,606
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,981
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,637
فارسی - Farsi 
15,802
English - English 
8,530
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,032
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
小组
中国的
传记 
9
的地方 
4
缔约方组织 
1
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
文章 
3
烈士 
1
MP3 
1,498
PDF 
34,738
MP4 
3,837
IMG 
234,380
∑   总计 
274,453
کەنەکە: بە گڕ و تینەوە بەشداری چالاکییەکانی دژی پلانگێری 15ی شوبات دا بکەن
小组: 库尔德文件
Share
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کەنەکە: بە گڕ و تینەوە بەشداری چالاکییەکانی دژی پلانگێری 15ی شوبات دا بکەن
کەنەکە: بە گڕ و تینەوە بەشداری چالاکییەکانی دژی پلانگێری 15ی شوبات دا بکەن
ئێمە گەلەکۆمەی ناڕەوای 15ی شوباتی 1999 کە لە کەسێتی بەڕیز عەبدوڵا ئۆجەلاندا، لە سەر بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان بەڕیوەچوو، بە توندی شەرمەزار دەکەین!
لە 15ی شوباتی 1999دا نادادپەروەری و ناڕەواییەکی مەزن کرا. گەورەیی ئەو نادادپەروەرییە لە کاراکتەری ڕووداوەکەوە کردەوەکەدا بەدی دەکرێت. لە لایەکەوە مەزنیی گەلی کوردستان و سەرۆکی #پەکەکە# بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان، لە لایەکی تریشەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و دەوڵەتانی هەوپەیمانی ئەو. بەڕیز ئۆجەلان خەبات بۆ دۆزی ئازادیی گەلی خۆی دەکات، تێکۆشان بۆ ڕزگاریی وڵاتی خۆی دەکات. دوژمن و هاوپەیمانە جیهانیەکانیان ڕێککەوتن و ویستیان دەرگاکانی دنیای لێدابخەن، ڕێی هەناسەدانی لێ بگرن. ئەوان بیریان لە ویژدان و مافی مرۆڤ و یاسا و دادوەریی و ئەخلاق نەکردەوە، کاتێک بڕیاریان دا مەزنێکی کوردان کە بۆ ویژدان و دادپەروەریی، بۆ ئاشتی و یەکسانی و ئازادی و هەموو بەها مرۆڤایەتیەکان خەبات دەکات، بێدەنگ بکەن و ڕێی ژیانی لێبگرن.
رێککەوتنی نێوان تورکیا و هاوپەیمانە جیهانیەکانی، هەر لە ئەمەریکاوە بگرە تا چەندین دەوڵەتی ناو یەکێتی ئەوروپا، یۆنان و هەتا ڕوسیا و ئیسرائیل، میسرو کینیا، هەموو لەو بارەیەوە یەکیان گرت و بەرژەوەندی خۆیان لەوەدا بینی کە هەموو نۆرمە مرۆڤایەتی و ئەخلاقیەکانی بخەنە ژێر پێ، هەموو توانا و دەزگا سیخوڕیەکانیان لە دژی بەڕیز ئۆجەلان بخەنە کار کە لە ژێر پاراستنی یۆنانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپادا بوو، بۆ ئەوەی بە فێڵ و خیانەت بیگرن و ڕادەستی تورکیای بکەن.
پرۆسەی گەلەکۆمە بە ڕوونی ئەوەی دەرخست کە ئەو ناوەندە نا دادپەروەرانە نەگەیشتنە ویست و داخوازیی خۆیان و ئامانجیان بەدی نەهێنا. ئەوان بە هیوای ئەوە بوون پەکەکە کە پێشەنگێکی ڕادیکاڵی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستانە، تێک بدەن و لەناو ببەن. یان هەر هیچ نەبێ زۆر لاوازی بکەن. بەڵام ئەوەی ئەوان چاوەڕێی بوون لە ماوەی ئەم 21 ساڵەدا بە تەواوی پێچەوانە بوو. نە بەڕیز ئۆجەلان وازی لە تێکۆشان هێنا، نە خەڵکی کورد و کوردستانیانیش دەستبەرداری دۆزی ڕەوای خۆیان بوون. وەڵامی خەڵکی کوردستان هەر لە هەمان ساڵی گەلەکۆمەی 15ی شوباتی 1999 دا دەرکەوت. لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیا لە ئازاری 1999 دا، ژمارەیەکی زۆر شارەوانی کەوتە دەست کوردان. لە ناو ئەوانیشدا شارەوانی #ئامەد#. ئیتر هەر ئەو کاتە گەلەکۆمە مایەپووچ دەرچوو.
ئەو ڕۆژە و ئەمرۆش دوژمن و هاوکارەکانی لە بەرامبەر تێکۆشانی ئۆجەلان و سەرکەوتنی خەڵکی کوردستاندا شکستیان هێنا. ئەو 21 ساڵە ئەوانی ڕوورەش کردو ئۆجەلان و خەلکی کوردستان ڕووسپی. لەو 21 ساڵەدا ماف و دادپەروەری بەسەر ناهەقی و نادادپەروەریدا سەرکەوت. لە ئەنجامیشدا ئۆجەلان و پەکەکە و گەلانی کوردستان تێکۆشانی خۆیان گەیاندە قۆناغێکی باڵاتر.
لە ئێستاشدا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا نەک هەر پەلاماری هێزە چەکدارەکانی پاراستنی کوردستان ئەدا، بەڵکو هەمان کات هێرش بۆ سەر هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان ئەکات. دەست بەسەر شارەوانیەکاندا ئەگرێت، سەرۆک شارەوانی و پەرلەمانتار و سیاسەتمەداران لە هەموو ئاستەکاندا دەستبەسەرو زیندانی ئەکات. دەیەوێت بەو شیوەیە گەلی کوردستان بترسێنێت، بەرخۆدان و ئیرادەی گەل بشکێنت.
دەوڵەتی تورکیا نەک هەر لە باکوری کوردستان، هەروەها لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانیش دوژمنایەتی کوردان دەکات. لە بواری نێونەتەوەییدا هەوڵ دەدات کورد نەناسرێن. لە مەیدانیشدا هاوکاریی نەیارانی کورد دەکات. لە پڕۆسەی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستاندا، دەستی لەگەڵ ڕژێمی ئێران و ئێراق تێکەڵ کردووە هێرشیان کردە سەر کوردستان. دوو ساڵ پێش ئێستا بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردە سەر #عەفرین#. چەند مانگێک پێش ئێستاش هێرشی کردە سەر سەرێ کانی و #گرێ سپی#. هێزەکانی #قەسەدە#، #یەپەگە# و #یەپەژە# بەرخۆدانێکی قارەمانانەیان کردو تا ماوەیەکی درێژ هەرێمەکانیان پاراست. بەڵام لە هەموو ڕوویەکەوە هێزە داگیرکەران چەندین جار بەرامبەر هێزەکانی قەسەدە و یەپەگە و یەپەژە زیاتر بوون. لە ئەنجامدا عەفرین و گرێ سپی و سەرێ کانی داگیرکران. ئێستاش دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت ناوچەی دیکە لە ڕۆژاوای کوردستان داگیر بکات. لەو بارەیەوە بە هەموو شێوەیەک لە هەڵداندایە. دەوڵەتی تورکیا دوژمنی سەرەکیی گەلی کوردستانە. پێویستە هەموو هێزە کوردستانییەکان لە بەرامبەریدا ڕاوەستن.
21 ساڵ بەسەر گەلەکۆمەکیی 15ی شوباتدا تێپەڕێ. لە ماوەی ئەو 21 ساڵەدا دوژمنان و هاوپەیمانانی نەیانتوانی نە ئۆجەلان و نە دۆزی کوردستان لەناو ببەن. هەوڵدانی ئەوان بەردەوام بە تێکۆشانی خەڵکی کوردستان بێئەنجام بوون. ناوەندی ئاژاوەگێڕو شەرەنگێز پێش 21 ساڵ ئەم هێرشەی خۆیان کردو سەریان دای لە گابەردی چیاکانی کوردستان. ئەمجارەش دیسان هەر وایان بەسەر دێت. کوردو کوردستانیان لە ماوەی ئەم 21 ساڵەدا تێکۆشانی خۆیان بەهێزتر کرد، یەکێتیی خۆیان فراوانتر کرد. پیلان و پرۆژەی لەناوبردنی شۆڕشی کوردستانیان تێکشکاند. پرۆپاگەندەی درۆو نائەخلاقییان ڕیسوا کرد.
گەلی کوردستان لە ئەزموونی مەزن و پێشەناگایەتی چەند ساڵەی خۆیدا قوربانی زۆری دا. بەردەوام ڕێز و ئامادەیی خۆی لەگەڵ ڕێبەرو سەرکردایەتیەکەی پیشان دا. لە دەوری پارت و ڕێکخراوەکانی خۆی کە سەربەرزانە پرسی کورد و کوردستان پێش دەخەن، کۆبۆوە. ئێستاش لە چوارچێوەی یەکێتی نەتەوەیی و نیشتمانیدا تێکۆشانی ئازادی و ڕزگاریی بەهێز دەکەن و لە سەنگەری بەرخۆداندا تا سەرکەوتنی کۆتایی بەردەوام دەبن.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ساڵوەگەڕی گەلەکۆمەی 15ی شوباتدا، جارێکی تر داوا لە هەموو کوردستانیان دەکات، لە ناوخۆی وڵات و لە هەر جێیەک هەن، دەنگ و هاواری تێکۆشان بۆ ئازادی بەڕیز ئۆجەلان و ڕزگاریی کوردستان بڵند بکەن. یەکێتی ناوخۆیان و هاوپەیمانیی لەگەڵ دۆستەکان باشتر و بەهێزتر بکەن. نەیاران و هاوپەیمانەکانیان شەرمەزار بکەن.
هەروەها کەنەکە داوا لە هەموو کوردستانیان دەکات بەشداری پرۆتستۆکردنی گەلەکۆمەی 15ی شوبات بکەن. هەڵوێستی تێکۆشانی خۆیان لەسەر دۆزی کورد و کوردستان پیشانی یار و نەیار بدەن.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک.ن.ک
#14-02-2020#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,371
关于这个项目,您的评论!
HashTag
来源
挂钩项目: 2
Publication date: 14-02-2020 (6 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: Belgium
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( بەناز جۆڵا 15-02-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on15-02-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):15-02-2020
URL
此产品已被浏览2,371
QR Code
  新项目
  随机项目! 
   
  
  出版 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!