$باشووری کوردستان$
- هێزێکی نوێی سەربازانی تورکیا گەیشتە ناوچەکانی شارۆچکەی #زاخۆ# و #ئامێدی# لە سنووری پارێزگای #دهۆک#، سەرچاوەیەکیش دەڵێت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتووە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/284078/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=وێنەی ڕۆژ: 31-05-2019=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=وێنەی ڕۆژ: 31-05-2019=KTML_ImageCaption_End=
- ڕژێمی تورکیا لە درێژەی داگیرکاری و تاوانەکانی لە باشوری کوردستان داوا لە گوندنشینانی سنوری پارێزگای #هەولێر# دەکات، تا دەستبەرداری گوندەکانیان ببن و چۆڵیان بکەن. لەو بارەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز بڵاوی کردووەتەوە: بەپێی ئەو زانیاری و ڤیدیۆیەی لە هاوڵاتیانی سنوورەکەوە دەستی کەوتووە، لە گوندی خەلیفانی سەر بە ناوچەی #سیدەکان# سپای تورکیا لە ڕێی سیستەمێکی دەنگی تۆمارکراوەوە کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بڵاوی کردووەتەوە، بە زمانی کوردی داوا لە هاوڵاتیان دەکات تا سنوورەکە چۆڵ بکەن.[3]
- لە سنووری شارۆچکەی #پێنجوێن# ژنێک گیانی لەدەستدا و بەرپرسێکی تەندروستی ناوچەکەش دەڵێت: لەناو حەفری کشتوکاڵیدا خنکاوە.[1]
- فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی #کەرکووک# ڕایگەیاند، ڕێکخراوی #داعش# لە پشت تەقینەوەکانی شەوی ڕابردووی کەرکووکەوەیە و ناهێڵن ئاسایشی شاری کەرکووک تێکبدەن.[2]
- لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندی پەلکانەی سەر بە شارەدێی سەرگەڕان بەربوو.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە بەشداریی سەدان پزیشکی دڵ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بە میوانداری پزیشکان زەینەب بینیجی لە دانمارک، ئیڤان ئۆسێ و سەلام حوسێن لە هەولێر و خوێندکارانی ئەکادێمیای تەندرووستیی ڕۆژاڤا یەکەمین کۆنگرەی پسپۆڕیی نەخۆشی و نۆژداریی دڵ دەستی پێکرد.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمڕۆ دیمیتری پسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین لە وەڵامی پێشنیاری ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پێکهێنانی ئاگربەست لە ئیدلب، هۆشداریی داوەتە تورکیا. دیمیتری پسکۆڤ ڕایگەیاندووە، کە تورکیا بەرپرسیاری هێرشی گروپە چەکدارەکانە لە ئیدلب بۆسەر خەڵکی سڤیل و پێگەکانی ڕوسیا لەو پارێزگایە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表