图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,775
图片 106,015
书籍 19,351
相关文件 97,452
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دەقی پەیامەکەی ئۆجەلان لە ڕۆژی نەورۆزدا 21-03-2014
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دەقی پەیامەکەی ئۆجەلان لە ڕۆژی نەورۆزدا 21-03-2014
库尔德文件

دەقی پەیامەکەی ئۆجەلان لە ڕۆژی نەورۆزدا 21-03-2014
库尔德文件

سڵاو لە سەرجەم ئەو دۆستانەی کە دڵیان بۆ ئاشتی و ئازادی بە ئاگری نەورۆز گڕی گرتووە!
سڵاو لە گەلی خۆمان دەکەم، ئەو گەلەی لە میزۆپۆتامیای لانکەی شارستانییەکاندا ئاگری نەورۆزی بۆ شادی و ئاهەنگی هۆشیاربوونەوە و دیمۆکراسی گۆڕیوە.
لە ڕێی ئێوەوە خۆشەویستیی خۆم بۆ تەواوی گەنجان و ژنانی وڵاتەکەم دەنێرم.
ئەوانەی لە دڵیاندا جێگەیان بۆ ئاشتی کردووەتەوە، هەر کەسێکی خوازیاری بیستنی دەنگی ئێمە و سەرانسەری تورکیا بانگ دەکەم لە چوارچێوەی ڕوحی هاوکاریی چەندین سەدەییدا یەک بگرن.
جەژنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای بێشکەی مێژووی شارستانییەکانیش پیرۆز دەکەم.
پڕ بە دڵ سڵاو بۆ هەمووتان دەنێرم. سڵاو!..
ئێمە لە نەورۆزی پار و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ئەو ئاگری شەڕەمان کوژاندەوە کە وردیلە نامەم، گیان، ئەڤین و ڕەنجەکانی دەکرد بە خۆڵەمێش و هەر لەو ڕۆژەدا مەشخەڵی هەستانەوەی گەورەمان داگیرساند.
گەلی خۆشەویستی تورکیا!
مێژوو پێشانمانی داوە ئەگەر ڕابەرایەتییەکی بەبڕیاری ئاشتی نەخرێتەڕوو، ئەوا کێشە مێژووییەکان بە ڕەوتی خۆیاندا دەڕۆن و بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ وەرچەرخانی زۆر زیانبەخشدا وەڵام بەرهەم دەهێنن.
شتێک کە لە بەردەممانە و پێویستی بە وەڵامی زۆر بەدەستوبردە، ئەم پرسیارەیە: ئایا بە کودەتای یەک لە دوای یەک یان بە دیموکراسییەکی تەواو و ڕادیکاڵەوە لەسەر ڕێگەی خۆمان بەردەوام دەبین؟
ئەو دۆخە بەرجەستەیەی کە لە نەورۆزی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ ئێمەی تێداین، گوزارە لەو ڕێگەیە دەکات کە بەتەواوی دەستی بە جیابوونەوە کردووە. ڕێژیمی گەلەکۆمەچی-کودەتاچیی پشتبەستوو بە مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی 200 ساڵە یان ئەوەتا دەست بە خۆیدا دەهێنێتەوە و بەردەوام دەبێت، یان پەیوەندییە مێژوویییەکانی تورک-کورد بە فراوانترین ڕیفۆرمی دیموکراتیدا دەرباز دەکات و بە ڕێژیمێکی دەستووریی دیموکرات میکانیزمەکانی گەلەکۆمەچی-کودەتاچی تێکدەشکێنێت و خۆی ڕاست دەکاتەوە. ئیدی وادەی هەموو قەدبڕ و شێوازە کاتییەکان بەسەرچووە.
ئەوەی تا ئەمڕۆ بەڕێوە براوە، پرۆسەیەکی دانوستاندن و گرنگ بوو. هەردوو لایەن لەو پرۆسەیەدا نیاز و واقعیبوون و بەکارهاتووییی یەکدییان تاقی کردەوە. سەرباری خۆگرانکردنی حکوومەت و بەڕێوەبردنی تاکلایەنە و هەڵوێستی خۆدزینەوە و دوورکەوتنەوە لە داڕشتنی بناغەی یاسایی، هەردوو لایەن بە بڕیارەوە لەم تاقیکردنەوەیەی هەوڵی ئاشتیدا دەرچوون. پرۆسەکانی دانوستاندن ئەگەرچی گرنگن، بەڵام پەیوەستبوون لە خۆناگرن. هەر لەبەرئەوەیشە ناتوانن متمانەی تەواو بۆ ئاشتیی یەکجاری پێک بهێنن. لەم قۆناغەدا کە پێی گەیشتووین، پێداویستیی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ بە سیستەماتیککردنی دانوستاندنەکان خۆی دەسەپێنێت.
ئاشتی لە شەڕ دژوارترە، بەڵام هەموو شەڕێکیش ئاشتییەکی هەیە. ئێمە لە بەرگری لە خۆکردندا نەترساین، لە ئاشتیشدا ناترسین.
بەرگری لە خۆکردنی ئێمە لە دژی گەلانی برا نەبووە، بەڵکو لە دژی سیستەمی ستەمکاری بە ڕەفتار خۆسەپێن، ئەوانی تر بە هیچ نەزان، لەناوبەر و نکۆڵیکار بووە. لەو سۆنگەیەوە ئاشتیمانیش بۆ حکوومەت و دەوڵەتەکان نا، بۆ گەلانی ئەنادۆڵ و کوردستان و میزۆپۆتامیایە، ئەو گەلانەی کە بەها هەزاران ساڵ دێرینەکانی ئەم خاکانەیان هەرس کردووە و ئامادەکاری بێوێنەی میراتی کولتووریی جیهانن. ئەرکی حکوومەتە بەهەندبوونێکی گونجاو لەگەڵ ئەو ڕاستییە پێشبخات.
ڕێپێوانی گەورەی ئاشتیی ئێمە لە ئۆسلۆوە بۆ پاریس، لە جنێڤەوە بۆ لجێ، لە ئۆپەراسیۆنەکانی کەجەکەوە تا هەڵوێستی ستەمکارانەی دژ بە گیراوانی نەخۆشمان دووچاری چەندین هێرش بووەتەوە. ئەوەی سەرلەبەری ئەو گەمە چەپەڵانە تێکدەدات و باڵادەستیی گلادیۆی نێودەوڵەتی دەهێنێتە لەرزە و پووچەڵی دەکاتەوە، ئەم بزووتنەوەیەیە؛ واتا ئێوەن. تێکۆشانی ئێمە ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە بنکۆڵکردنی سەرجەم سیستەمە خۆسەپێنەکانی هەرێمەکەدا. ئەرکی مێژووییی سەرشانمانە وەک پێویست هۆشیار بین بەرامبەر بەو گەلەکۆمە نێودەوڵەتییانەی کە لە شێوازی جۆراوجۆردا ڕووبەڕوومان دەبنەوە.
لەلایەکی تر، زمان و شێوازێکی بەرپرسیار میتۆدە ڕەگەزپەرستەکانی شەڕی دەروونی پووچەڵ دەکاتەوە و هەمان کات دەبێت بە خەسڵەتی بنەڕەتیی ئاشتیی ئێمە.
ئەم ئاشتییە لە ڕۆژڤا و سەرانسەری هەرێمەکە تەنیا بە چارەسەرگەلی دەستوریی دیموکراتی پتەو دەبێت.
ژنان بەو توانای ئازادی و یەکسانییەوە کە بەدەستیان هێناوە و بەو بەهایانەی ئاکار و جوانییەوە کە خستوویانەتە سەر پرۆسەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەی دیموکراتی، هەڵگری ڕاستەقینەی ئەم ئاشتییە دەبن.
بزووتنەوەکەمان وەک بزووتنەوەی گەنجان دەستی پێکرد و بەردەوام بە گەنجی ماوەتەوە. هەر گەنجانیش لە بەرامبەر هێرش و گێچەڵەکانی دژ بە ئاشتیدا داکۆکیکاری لە بەزین نەهاتووی ئاشتی دەبن.
گەلی کۆچەرمان لە ئەوروپا و سەرانسەری جیهان دەبن بەو دەنگەمان کە لە جیهاندا بۆ ئاشتی و ژیانی ئازاد و شکۆمەندانە هاوار دەکات.
گشت ئەو هەڤاڵانەمان کە ڕوویان لە بێئومێدی وەرگێڕاوە و لە هەموو شوێنێک بە ویستی بێوێنەی خۆیان و بێ چاوترووکاندن ژیان و تەندروستی و ئازادیی خۆیان بەخشیوە، پشت و پەنای سەرەکیی ئێمەن.
گەلانی تورکیا بە بەسەرهاتی هەزار ساڵەی برایەتییەوە کاریگەرترین وەڵام دەبن لە بەرامبەر وتەوتی ڕەگەزپەرست و جوداخواز و لووتبەرز و ئەو قسە نەفرەتییانەی کە بۆنی خوێنیان لێ دێت.
بە بڕوابوونم بە وڵاتێکی ئازاد و تەواو دیموکرات کە تیایدا هەموو ئاین، گەلان، کولتوور و ڕەنجەکان هەست بە ئازادیی خۆیان دەکەن و بە شۆڕشگێڕترین هەستەکانمەوە سڵاو لە هەمووتان دەکەم.
هەموو ئەوانەی خۆیان بەرامبەر چاخی خۆیان و مرۆڤایەتی بە بەپرسیار دەزانن، بانگیان دەکەم ببن بە بەردی بناغەی ئاشتییەکەمان.
سڵاو لەوانەی لە پێناوی برایەتیی گەلاندا ئەرکیان خستووەتە ئەستۆی خۆیان.
بژی نەورۆز!
بژی برایەتیی گەلان!
عەبدوڵڵا ئۆجەلان
گرتووخانەی ئیمرالی
21-03-2014
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览7,290
HashTag
来源
挂钩项目: 2
文章
日期与活动
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 84%
84%
添加( هاوڕێ باخەوان 22-03-2014
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2022
URL
此产品已被浏览7,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,775
图片 106,015
书籍 19,351
相关文件 97,452
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!