باشووری کوردستان
- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، کێشە لەنێوان دوو خێزانی یەک گەڕەکدا لە شاری
کۆیەکۆیە دروستبووە و بەوهۆیەوە شەڕەتەقە ڕویداوە، پۆلیسی ئه و شارەش دەڵێت :لە ئەنجامی ڕوداوەکەدا 2 کەس کوژران و دوانیش برینداربوون.
[1]
- ئەندامانی (کۆدەنگی تەندروستکارانی ناڕازیی) لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر
عەفرینعەفرین داوا لە هاوڵاتیان دەکەن کە بایکۆتی دراما و خواردن و کەلوپەلی تورکی بکەن.
[2]
- باران بارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئاستی بەنداوی
سماقوڵیسماقوڵی بەرز کردووتەوەو بەهۆیەوە ڕێگای سەرەکی نێوان
هەولێرهەولێر و
سلێمانیسلێمانی داخرا، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیەش ڕیگایەکی لاوەکی کردۆتەوە، بەڵام گرفتی بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دروستکردووە.
[1]
-پارێزگاری سلێمانی
هەڤاڵ ئەبوبەکرهەڤاڵ ئەبوبەکر داوا لە مامۆستایانی ناڕازی دەکات، بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- بەرپرسێکی تورکیا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێی تیلەرسن و
ئەردۆگانئەردۆگاندا پێشنیاریان کردووە، سەرجەم هێز کوردیەکان بکشێنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات و هێزی هاوبەشی ئەمریکا و تورکیا تێیدا نیشتەجێببن.
[1]
- عەبدوڵڵا پەشێو، شیعرێکی بۆ عەفرین بەناوی عەفرینگراد بڵاوکردەوە.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- سێ ژن لە شاری جنێفی سویسرا، بە ڕووتکردنی سنگیان پشتیوانییان بۆ
بارین کۆبانێبارین کۆبانێ و بەرخۆدانی عەفرین دەربڕی.
[3] کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表