$باکووری کوردستان$
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا بەرپرسی ڕێکخستنەکانی ئیی پارتی لە ناوەندی #شرناخ# و شارۆچکەکانی جزیرە، #سلۆپی#، ئوڵودەرە، بەیت و شەباب و هەزەخ-ی سەربە پارێزگای شرناخ، زۆرتر لە 800 ئەندام دەستلکارکێشانەوەی بەکۆمەڵەیان ڕاگەیاند.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی چاوەدێریی بەسەر ئەماکنی گشتیی فەرماندەییی ئینتزامیی شاری سنە، هەوڵی داخستنی دووکانی مانگرتووانی داوە.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104529/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەماکن دووکانی مانگرتووانی شاری سنەی پۆلمپ کردووە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104529/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەناوچەی سەڵوەت ئابادی شاریی #سنە#، تانکەرێکی گواستنەوەی ماددەی کیمیایی گڕدەگرێت و گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێدەکەوێتەوە.[1]
- وتەبێژی دەزگای قەزایی لە شاری #کرماشان#، ناوی 10 بازرگانی کورد بە تۆمەتی تێکدەرانی ئابووری بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەو 10 کەسە بە 80 ساڵ زیندان و دەسبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانیان مەحکووم کراون. شوناسی ئەو 10 کەسە کە حوکم دراون لە لایەن دەزگای قەزایییەوە بەم چەشنەیە: نەریمان بەختیاری کوڕی قارەمان 15 ساڵ زیندان، محەممەدڕەزا ئامریون کوڕی عەلیئەکبەر 15 ساڵ، حەدی محەممەدی کوڕی محەممەدموراد 15 ساڵ، سدیق محەممەدی کوڕی حەسەن، حوسێن نیکڕەوش، هوومەن بەهرەمەند، محەممەدهادی یووسفشاهی کوڕی نەجمەدین، حەسەن حەبیبی کوڕی پیروت، سەردار محەممەدی کوڕی ئەحمەد و هەروەها بەهیە ئاستینچیدە کچی ئیبراهیم، بۆ هەر کامەیان 5 ساڵ زیندانیان بۆ بڕدراوەتەوە.[4]
- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی کاوە دەشمیر خەڵکی گوندی گزگسکی شاری #پیرانشار# بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا.[4]
- دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مێهران، بە هۆی تەقینەوەی کەرەستە تەقەمەنییەکان بریندار بوون و بۆ ناوەندەی دەرمانیی شاری #ئیلام# ڕاگوێزراون.[4]
- پاش دەمەقاڵێ لە نێوان یەکێک لە زیندانییانی سیاسی لەگەڵ مەئموورانی زیندانی #ورمێ# و لێدانی ئەو زیندانییە سیاسییە لە لایەن مەئموورانی زیندانەوە، زیندانییانی سیاسیی ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئەمەش هێرشی گاردی زیندان بۆ سەر زیندانییان سیاسی لێ کەوتەوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- گورێکی بەکۆمەڵی کوردانی ئیزدی کە زۆربەیان خەڵکی گوندی کۆجۆن، لە گوندی کەسر میحراب لە تەلەعفەر هەڵدراوەتەوە. 18 تەرمی تێدا بووە کە ناسنامەی هەشت تەرمیان ئاشکرابوون و ئەمڕۆ دەگوازرێنەوە بۆ #شنگال#.[3]
- ئەمڕۆ کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپی کەتایبەتە بە نابینایان و خاوەن پێداویستی تایبەت، لەسەنتەری ڕۆشنایی شاری #سلێمانی# بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نابینایان و خاوەن پێداویستی تایبەت چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو، لە یادەکەدا نابینایان پەیامێکیان لەڕێگەی 111 گۆچانی سپی و 111 عەینەکی ڕەش بۆ سەدو یازدە ئەندام پەرلەمان نارد و داوایان لێکردن چیتر لەخەمی نابیانایان بن و پشتگوێ نەخرێن.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104529/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپی لە سلێمانی بەڕێوەچوو=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104529/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- بەهۆی خراپی مامەڵەی پاسداران لە خاکی (ئێران)دا بەرامبەریان، شۆفێرانی کورد لە خاڵی سنووریی #باشماخ#ەوە بڕیاری مانگرتنیان داوە کە نەچنە خاکی ئێران بۆ بارکردن تا بڕیارێک وەرنەگرن لەلایەنی پەیوەندیدار، بۆ باشکردنی ئەوپرسە. بەهۆیەوە گرژیەک لە نێوان ئاسایش و ئەو شۆفێرانەدا کە گردبونەوەیان ئەنجامداوە ڕوویدا، لە ئەنجامدا هێزی ئاسایش تەقەیان کرد بەرامبەر شۆفێرەکان، بەڵام زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە.[2]
- ژمارەیەک لە دەرچووانی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆ و پەیمانگەکان گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن دەکەن، بۆ بەردەوامی گردبوونەوەکەشیان خێمەیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەشاری #هەولێر# هەڵدا.[5]
- بەشی ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی #هەڵەبجە# پێشانگایەکی بە دروشمی (کۆڵەکەی پێشکەوتنی کشتوکاڵ، بە بازاڕکردنی شایستەی بەرهەمی جوتیارانە)، بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکانی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کردەوە. لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 50 جوتیار و 45 خاوەن پیشەی دەستیی و ئامادەکاری خواردنی کوردەواریی بەشدارییان کرد و زیاتر لە 100 جۆر بەرهەمی وەک هەنار،هەنجیر، تووی وشک، دۆینە، ترخێنە، کەلانە سەروپێ و دەیان جۆری دیکەی خواردن نمایشکرابوون.[6]
- وەڵاتپارێز و تێکۆشەر حاجی نووری ڤارلی کە ڕۆژی 13ی تشرینی یەکەم\21ی ڕەزبەر لە کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی لە #مەخموور# بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆ بە مەڕاسیم لە گۆڕستانی شەهید محەمەد قەرەسوونگوور لە #قەندیل# بەخاکسپێردرا.[7]
- بەڕێوەبەری شارۆچکەی ناڵپارێزی سەر بە شارۆچکەی #پێنجوێن# ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاسۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی ناڵپارێز بە وەکالەت، لەلایەن کەسێکەوە کوژرا.[3]
- لە گوندی یوسف، بەگ لە سنوری شارۆچکەی #خانەقین#، دوو بۆمبی چێندراو تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا پۆلیسێک بریندار بووە.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- سایتی ڕۆژنامەی سۆزجووی تورکی ئاشکرایکردووە کە باڵیۆزی ئێران لە تورکیا لە باڵەخانەکە براوەتە دەرەوه و ڕێوشوێنی ئەمنی توندیش لە چواردەوری باڵیۆزخانەکە گیراوەتەبەر. هەردوو سایتی سی ئێن ئێن تورک و حوڕییەتی تورکی ئاشکرایان کردووە ئەگەر هەیە هێرشی هاوشێوەی فرەنساو یۆنان بۆ سەر باڵیۆزخانەکانی ئێران لە تورکیاش دووبارە ببێتەوە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表